
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له میدیای كوردی دا.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ ، له هه‌رهۆیه‌كی ڕاگه‌یاندن ، به‌ڕووی گه‌شه‌وه بێت یا كاڵ، ئاوێنه‌ی باڵانمایه ڕووداوه‌كانی تێدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه…
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه كه له‌سه‌رچاوه‌ی تر به ڕۆژنامه و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌گه‌ن ( باوه‌كو ئێستا زۆر كه‌ناڵی میدیا تۆڕی په‌یامنێرانیشیان هه‌بێ و ڕه‌نگه هه‌ندێكیان وه‌كاتیش هه‌واڵ یا كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی بگوازنه‌وه) سه‌یر ده‌كه‌ی دیسان ( خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ر) تێر ناكه‌ن ، هه‌میشه چ به‌هۆی سپۆنسه‌ر و باروبووكاره‌وه یا هه‌ر هۆیه‌كی دی كه‌ناڵی میدیا نه‌یتوانیوه له هه‌ندێ هه‌واڵی ئاسایی گشتیی به‌ده‌ر له‌و خه‌تانه لا بدا بۆی كێشراون به‌تایبه‌تی له لایه‌ن بارووبووكاره‌وه كه كۆڵه‌گه‌ی به‌رده‌وامی كه‌ناڵه‌كه ڕاده‌گرێ .
له‌وسه‌ریش له هه‌واڵه‌كانی ناوخۆدا ، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ده‌ستی خۆتدایه ، به‌ڵكو ده‌توانی بیگه‌یێنیته ئاستێكی نواندنی وا ، خۆت ببیته سه‌رچاوه‌ی چاولێكراو بۆ میدیای دیكه …
ئه‌وه‌ی له میدیای كوردیدا تێبینی ده‌كرێ ، تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ گرفت و كێشه‌ی دێنه پێشێ ، له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه ، كێشه‌ی له‌و ته‌رزه‌ی نایه‌ته پێش ، له‌وه‌ڕا ته‌ماشا ده‌كه‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له میدیای كوردیدا ، زۆربه‌یان هه‌واڵی فه‌رمی و ته‌شریفاتین… ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ڕیزبه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌شدا (گرینگ‌ترین و گرینگتر و گرینگ)دا به‌و پێوانه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتوونین…
كێشه‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه بووه به‌كانگه‌ی كێشه‌كان و یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی دواكه‌وتوویی میدیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا ، له حاڵێكدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵایساوداین تێیدایه ببێته سه‌رچاوه بۆ زۆر ناوه‌ندی دیكه ، كه‌چی وای لێهاتووه خوێنه‌ر یا گوێگر یا بینه‌ری كورد هه‌میشه ناچاربووه بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوه‌كانی پاڵه‌خۆی به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌وه‌دا بگه‌ڕێ… ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كانی ناوخۆدا بڵاوده‌كرێنه‌وه ، له ڕووی ته‌كنیكی داڕشتن و ڕاسته‌قانی پێشهاته‌كانیشدا دواكه‌وتوون ، به‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌و جیاوازیه جه‌وهه‌رییه‌ی له سه‌بك و داڕشتنی هه‌واڵ كه له ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ستی پێ نه‌كراوه به‌و ئاراسته‌یه‌ی هه‌ر جۆرێكیان نیشانه به سرووشتی خودی كه‌ناڵه‌كه له نووسراو و بیستراو و بینراو دا جیاوازه .
سوێندی هه‌ندێ له‌و هه‌واڵانه ناخۆم كه به مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی ململانێی لایه‌نه‌كان یاخود به‌مه‌به‌ستی ورووژان بڵاوده‌كرێنه‌وه…
ئه‌وه‌ی ناوه‌ند و ده‌وروبه‌ری دروست كردووه ، وڵاتانی پێشكه‌وتوو جڵه‌وی زیاتر له 90٪ی هه‌واڵه‌كانی دونیا به‌هه‌واڵه ناوخۆییه‌كانی كوردستانیشه‌وه‌یان به‌هۆی ئاژانسه زه‌به‌لاحه‌كانیان له ده‌ست دایه و به‌ڕوانین و جیهانبینی ئه‌و ئاژانسانه‌یش داده‌ڕێژرێن و به‌بریتی و هه‌قیش ده‌درێن به‌ده‌زگاكان…
ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌واڵه‌كانی خۆمانیان له ڕووی ناچارییه‌وه لێ ده‌كڕینه‌وه…
ئالێره‌دا بۆ هه‌واڵ و ئه‌وه‌ی به میدیای بنكۆڵكارییه‌وه ده‌ناسرێ جارێكی دیكه پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی (ئاژانسێكی ده‌نگوباس)ی تایبه‌ت به كوردستان، له‌وانه‌یه له زۆر سه‌ره‌وه هه‌م كێشه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكا ، هه‌م ببێ به سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ و متمانه پێكراو بۆ میدیای تر ( كه ئه‌وه له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانه‌وه خه‌ونی من بوو ، ئه‌و پرۆژه‌ی ئاماده‌شم كردبوو پێشكێشی په‌رله‌مانم كردبوو سێ جارانیش له دوو توێی كتێبدا و له كاتی جیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه. )
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆیش كه زۆرجار دووچاری كێشه ده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌دا به‌تایبه‌تی له میدیای كوردی ، مه‌رج نییه ته‌نیا هه‌واڵی سیاسی بن…
زۆر جار هه‌واڵی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار به په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كان و دادگا و دامه‌زراوه‌كانی تر و ئه‌وانی دیكه‌ی باس له كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها زۆر له‌و مه‌سه‌لانه‌ی جێی بایه‌خی شه‌قامن (ڕای گشتی) ئه‌وانیش ڕه‌نگه كێشه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دروست بكه‌ن…
له‌و نێوانه‌دا جارێكی دی میدیای كوردی به‌رامبه‌ر (خوێنه‌ر و گوێگر‌و بینه‌ر)، به‌ڵام ئه‌مجاره له ڕووی ناچارییه‌وه په‌نا بۆ ده‌زگای دیكه ده‌بات كه متمانه‌یان له‌گه‌ڵ دروست كردووه…
له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌شریفاتی و فه‌رمیشدا میدیای كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خی به‌خاوه‌ن هه‌واڵ داوه ، ئه‌وه‌نده گرینگی به‌خودی هه‌واڵه‌كه نه‌داوه ، ئه‌مه‌ش هه‌میشه خاڵی نییه له‌دوو واتا ، یه‌كیان بێ‌موبالاتی و به‌هه‌ند نه‌گرتن ، هه‌ندێ جاریش عاقڵ پێنه‌شكانیشی ده‌چێته پاڵ ، دووه‌میشیان له به‌رژه‌وه‌ندیپارێزی خودیی هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ ، به‌ڕاده‌یه‌ك زۆرجار له هه‌ندێ ڕۆژنامه‌دا ڕیپۆرتاژ و به‌دواداچوونی وا به‌رچاو ده‌كه‌ون كه زیاتر له ڕیكلامێكی به‌خۆڕایی ده‌چن تا ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامه‌نووسی…
هه‌ندێ جاریش به‌و حسابه ده‌كرێ كاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ ئه‌و لایه‌ن یا ئه‌م لایه‌ن ده‌بێ ، یا به پێچه‌وانه‌وه ، كه‌چی ڕاستیی ئه‌مه له‌خۆیدا ده‌چێته‌وه پاڵ كو‌لتووری سه‌قه‌تی ڕژێمه تۆتالیتارییه‌كان كه به هۆی ئه‌و ماوه درێژه‌ی گه‌مارۆی كو‌لتووری ڕژێمی پێشووی ڕووخاو بووه ، به زانین بێ یا به‌نه‌زانین ، بووه به به‌شێك له سیسته‌می كاركردنمان و تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوی لێی ده‌رباز بین ، به‌تایبه‌تیش هه‌ندێ جار له ڕووی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ (خودسانسۆری ).
دونیای ئه‌مڕۆ، جیهانی ته‌كنیكی تیژڕۆی گه‌یاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی هۆیه‌كانی دیكه له ڕۆژنامه و هۆگه‌لێكی دی ڕاگه‌یاندن كۆمه‌ڵێك ڕێسا و بنه‌مای نوێی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه ، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته له مسۆگه‌ركردنی ده‌ستخستنی هه‌واڵ و ده‌ستبه‌جێیی له‌گه‌یشتندا كه هه‌واڵه‌كه تایبه‌ت ده‌بێ به‌خودی كه‌ناڵه‌كه‌وه ، به‌مه‌ش وای لێ هاتووه هێشتا ئه‌گه‌ر له كێبه‌ركێدا دوا نه‌كه‌وێ ..
بێگومان ده‌ستبه‌جێیی بڵاوكردنه‌وه‌ش كه دیاره بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ به قه‌د گرینگی هه‌واڵه‌كه‌یه ، میدیای كوردی ده‌بووایه له‌م ڕووه‌وه به تایبه‌تی له هه‌واڵه‌كانی ناوخۆدا ده‌ستپێشخه‌ر بێت… له‌شێوه‌ی گشتیی‌دا ، مه‌گه‌ر جاروبار ده‌نا ئه‌وه‌یشی له ئاستی پێویستدا نه‌بووه.
نه‌ژاد عزیز سورمێ