Skip to Content

چەند زانیاریەک دەربارەی شاعیری کورد (نیزامی گەنجەوی).. سامان خضر محمد

چەند زانیاریەک دەربارەی شاعیری کورد (نیزامی گەنجەوی).. سامان خضر محمد

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 30, 2023 General, Literature


لە بارەی ژیانی نیزامیەوە زانیاریی زۆر لە بەر دەستدا نیە. ناوی تەواوی نیزامەددین ئەبوو موحەممەد ئیلیاس کوڕی یووسف کوڕی زەکیە. لە ساڵی ١١٤٠ی زاینی لە شاری گەنجە لە دایک بوە. بە گوێرەی بەیتێکی کتێبی لەیلی و مەجنوون (گر مادرِ من رئیسە کُرد/ مادر صفتانە پیشِ من مُرد) دایکی کورد بووە نێوی ڕەئیسە خانم بوە. باوکیشی خەڵکی شاری قوم بوە. نیزامی ژیانی منداڵیی لە قەفقازدا بردوەتە سەر و لە منداڵیدا باوک و دایکی لە دەس داوە. لە ساڵی ١٢٠٩ لە شاری گەنجە کۆچی دوایی کردوە.

شێعری (نیزامی گەنجەوی )نیزامی لە نووسینی مەسنەوی بە تایبەت ھۆنراوەی داستانیی حەماسی و غەرامی‌دا دەستێکی بەرزی بوە و لە دوای ئەو کۆمەڵێک لە شاعیرانی فارس تەقلیدیان لێ کردوە. ناوەرۆکی زۆربەی ھۆنراوەکانی ڕەنگی مێژوویی، ئایینی، حەماسی و خۆشەویستییان ھەیە.

بەرهەمەکانی. پێنج دیوانی شیعری بە زمانی فارسی ھەیە کە بە خەمسەی نیزامی (واتە پێنجینەی نیزامی) ناسراون. ئەم کتێبانە بریتین لە:

مخزن الاسرار
خسرو و شیرین
لیلی و مجنون
ھفت پیکر (حەوت پەیکەر): کە بە باسی میعراجی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد(د.خ) دەست پێدەکات و باسی ئەسڵیی لە بارەی بەھرامی گۆڕی، پاشای ئێرانیە کە نیزامی بە شێوازێکی حەماسی و ئەوینداری باسی ژیانی کردوە.
اسکندرنامە

ئەم کتێبانە لە نیزامی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.

نیزامی، ئیلیاس ئیبن یۆسف. مەخزەنولئەسرار، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٥.

سامان خضر محمد


سەرچاوە..

ھفت پیکر حکیم نظامی گنجە ای، الیاس بن یوسف نظامی، حسن وحیددستگردی (مصحح)، سعید حمیدیان (بە اھتمام)
ویکیپیدیای ئینگلیزی https://web.archive.org/web/20170715091000/https://en.wikipedia.org/wiki/Nizami_Ganjavi

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish