خاپوور.. شیعری ستار ئەحمەد
شیعره ئاڵه‌كان له‌خاپوور ده‌پرسن
به‌رد له‌ئاوا چۆن نه‌رمده‌بێت
تیشك له‌رۆخا به‌ربه‌ستده‌كرێ
سنووره‌كان
ده‌روازه‌یه‌ك ده‌خه‌نه دڵی ئێمه‌وه
ئه‌م ده‌ڕوات و گوێناداته
به‌سته‌و باڵۆره‌ی زامداران
له‌كوێ كه‌نارێك پێشیبگرێ
تووڕه‌ده‌بێت
به‌سه‌ریا په‌رچه‌می شه‌پۆل هه‌ڵده‌رێژێ
بۆیه رۆژگار به‌بێ ئاووژیان
له‌ناڵه‌ی تێرنابێت
سه‌رده‌مێكه لێشاو قژی رۆژ ده‌ژمێرێ
هه‌تاو له‌بزه‌ی كیژۆڵه‌ی سنوورا پێده‌گرێ
كانی له‌زامی خاك زریوه ده‌كڕێ
ئه‌م ته‌لبه‌ندانه‌ی
له‌رێگای هه‌نگاوا دانراون
له‌زاری ئاو تێناگه‌ن و
له‌به‌ربه‌سته‌كاندا ناژین
ده‌ریا له‌نركه‌ی ده‌پرسێ
جۆگه‌له ماچی گڵده‌كا
له‌وه‌ته‌ی زه‌مین
ئاڵای روناكی په‌رستووه
شیعر‌و شه‌پۆل دوو تیرۆژن
داستانی نه‌به‌ردیی كورد‌و
برینی چوارپارچه‌ی دڵمیان ژماردووه
له‌شیعر ده‌پرسم …؟!
خاپوور ئه‌مڕۆ بۆ تووڕه‌یه
كه‌ناره‌كان بۆ خه‌نده‌ی گوڵ
له‌به‌رۆكی چیا ناده‌ن
گه‌ڵای مێژوو
به‌سه‌ر چڵی جوامێرانا هه‌لده‌وه‌رێ
ده‌ربه‌ند له‌ته‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێ
ژیان
له‌به‌سته‌ی سته‌مكارا تیرۆرده‌كرێ
ستار ئەحمەد