كێ شكستی به ریفراندۆم هێنا ؟ … عیماد عه‌لی
به‌كورتیه‌كه‌ی ده‌پرسین؛ پرسی ریفراندۆم بریارێكی واقعیانه بوو له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه یان ناچاری و پاڵنانی خودی بوو ده‌بوایه بدرێت؟ بارودۆخه نێوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كه له‌بار بوو یان سه‌ركێشی و قومارێك بوو بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان و زانینی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی؟ ئایا هه‌مووان دوای جێبه‌جێكردنی ئالیه‌ت و پیاده‌كردنی پرسێكی چاره‌نوسسازی ئاوها، هه‌ست ده‌كه‌ن كه هه‌ڵه كراوه و په‌ندی لێوه‌رده‌گیرێت یان ته‌نها وه‌كو پێشتر له لایه‌كه‌وه ملهوری ده‌كرێت و له لایه‌كی تره‌وه ته‌نها دژایه‌تی ده‌كرێت و هه‌ركه‌سێك ئه‌ستۆ پاكی خۆی ده‌رده‌خات و هه‌موو شتێك ده‌خرێته سه‌ر به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكانی خاوه‌ن رای به‌ڵی و نه‌خێریشه‌وه؟ لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆم له رووی سیاسی یان عه‌سكه‌ری زیانه‌كانی ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام كه‌س ده‌زانێت قازانجه‌كانی چی ده‌بێت و كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون؟ به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه ده‌كرێته‌وه یان كات به‌رێكردنه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی كورد به كرده‌وه‌ی عه‌سكه‌ری له كاتێكی تردا، وه‌ك پاش شۆرشی ئیسلامی ئێران و به هه‌مان ریتم و ره‌فتار و بیره‌وه كه له نیازه‌كانیانه‌وه دیاره؟ ناكۆكیه‌كان چه‌ند كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان هه‌بوو له‌سه‌ر پرسه‌كه و ئه‌و كه‌سه ناخاڵانه‌ی نێو به‌رێوه‌چونی پرسه‌كه و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی چه‌ند په‌رتبونی گه‌لی كوردستانی سه‌پاند و به‌لاریدانی دروست كرد؟ ئه‌وه‌ی زیانی به كۆی پرسه‌كه داوه، له‌م كاته‌دا سزا بدرێت یان بهێڵرێته‌وه بۆ كاتی ئاسایی خۆی، یان میله‌ت كه‌فیلی سزادانی هه‌موو كه‌سێكه كه به دڵۆپه‌یه‌كیش زیانی به پرسه پیرۆزه‌كه گه‌یاندبێت و تاماوه ویژدانی ئازاری ده‌دات؟ ناوچه دابرێنراوه‌كان له‌ده‌ستچوو یان بۆته ناوچه داگیركراوه‌كان و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆی قه‌ت وازی لێناهێنێت و له هه‌لێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌رێنه‌وه ده‌ستی گه‌ل و خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی؟
جارێك ئه‌وه‌ی گرنگه بیلێین، كه خه‌ون و ئاواتی تۆزلێنیشتووی سه‌ربه‌خۆیی بوژایه‌وه و ته‌نانه‌ت وه‌ك له‌سه‌ری راهاتبوین ترس له باسكردنی نه‌ما و دونیا له‌وه ئاگادار كرایه‌وه كه نه خودموختاری و نه‌ش فیدراڵی دادی گه‌لی كورد نادات و رازیبونی به‌م وه‌زعه روكه‌شیانه‌یه و كه‌فی دلی مندالێكی كوردستانیش نامركێنێته‌وه. ئینجا؛ ریفراندم بریارێك بوو كه هۆكارگه‌لێكی كه‌سی و حزبی و سۆزی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له پشته‌وه‌بوو یان كرده‌وه‌یه‌كی بێ بنه‌ما. به‌ڵێ سه‌ركێشیه‌ك بوو كه ده‌بوا ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی بكرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی دڵخۆشیه كه ته‌نها لێكه‌وته‌ی سه‌لبیی نه‌بوو وه‌ك زۆرێك له‌وباره‌وه قسه‌یان كرد، به‌ڵكو ئه‌رێنیه‌كانی ورده ورده ده‌رده‌كه‌ون و، بریاری ریفراندۆم وه‌كو خودی بریاره‌كه نه‌ك ئالیه‌تی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا نه‌بوبێت دیاره بۆ ئه‌و ماوه‌یه دونیای هه‌ژاند، دوای ئه‌وه ئه‌توانرێت باسی هه‌ڵه یان راستی قبوڵ نه‌كردنی هه‌ندێك پێشنیار بكرێت وه‌كو نامه‌كه‌ی تیله‌رسون به وردی هه‌ڵسه‌نگێنرێت. به خۆم له‌و باره‌وه رای تایبه‌تیم هه‌یه و له كاتی خۆیدا باسم كردووه و دواتر له‌كاتی گونجاو‌دا به وردتر باسی ده‌كه‌م، كه‌نوسینم له‌سه‌ر هه‌یه و بڵاوم كردۆته‌وه و لای چه‌ند كه‌سێك شته تایبه‌تیه‌كانیم دركاندوه و لێره‌دا دووباره‌ی ناكه‌مه‌وه و باسكردنی له‌م كاته‌دا به شێوه‌یكی تر لێكده‌درێته‌وه.
به گشتی له مه‌ودا مێژووییه‌كه‌ی و دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌م پرس وبریاره وه‌ك پشكۆی نه‌كوژاوه‌ی كانووی گردان له ئان و ساتی خۆیدا گره‌كه‌ی ده‌بوژێته‌وه . بۆ لایه‌نه یاساییه‌كانیشی هه‌رچیك بێت، بۆ هه‌رێمی كوردستان هیچ ئه‌رزشێكی نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بریاردانی سه‌ربه‌خۆیی واته جیابونه‌وه له وڵاتێك كه دواتر یاساكانی هیچ واتایه‌ك بۆ تۆ نابه‌خشێت( هه‌رچه‌ند ئێستا ته‌نانه‌ت داداگاكانی ناوه‌ندی عیراقیش ناڵین پرسی ریفراندۆم ناده‌ستوریه) . كاردانه‌وه‌كان ده‌ریانخست كه سه‌ركێشی بووه و شكستێكی كاتیه‌و ئه‌گه‌رێكی ده‌ره‌نجامه‌كان هاته‌دی و زیانی گه‌وره‌ش له وه‌زعه مادیه‌كانی گه‌لی كوردستان له مه‌ودایه‌كی كورت ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رامبه‌ردا قازانجی گه‌وره‌ی له فرێدانی فیدرالیزم و حوكمی زاتی و پینه‌وپه‌رۆكانی تر دا ده‌ره‌ده‌كه‌وێت و هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌مرۆ به‌دواوه ناوێرێت و وژدانی خۆی و گه‌لی كوردستانیش رێگه‌ی پێنادات ته‌پڵی ئه‌و جۆره شیعارانه لێبدات، كه به پیاده‌كردنی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی ئێكسپایه‌ر بوون. واته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له‌هه‌موو باره‌كانیاوه، په‌رینه‌وه بۆ قۆناغی پۆست فیدراڵی هاته‌دی و ریفراندۆم ئه‌ڵقه‌ی پێكه‌وه لكاندنی گه‌لانی عیراقی پچراند.
به ده‌ست له‌كار كیشانه‌وه‌ی بارزانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی نامرێت و بگره له په‌یوه‌ستبوون به كه‌سه‌وه رزگاری ده‌بێت و وه‌ك تاكه ئامانجی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی عه‌رابی بوو، هه‌ڵوێستی نارازی كاتیان هه‌بوو، ئه‌مرۆ زیاتر به خۆیاندا ده‌چنه‌وه و هه‌موو شتێك له پێناو سه‌ربه‌خۆییدا ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه به خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵوێستیان نواند ئه‌مرۆ چاوه‌رێی هه‌لی گونجاو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی له‌بار بۆ جێبه‌جێكردنی پرسه‌كه دیاری بكه‌ن و به ناراسته‌وخۆش بێت له لاشعوری خۆیاندا فیدرالیزمیان تورداوه.
ئه‌وه‌ی گره‌و له‌سه‌ر ئاساییبونه‌وه‌ی وه‌زعی عیراق بكات، بۆ نه‌هێشتنی هه‌لی دووباره بوژانه‌وه‌ی وه‌زعی كوردستان و دووباره كه‌وتنه سه‌ر رێره‌وی راستی خۆی” له ئێستاوه دۆراوه” به‌ڵكو گرفته‌كانی عیراق له‌م ناوچه داگیركراوانه‌دا، ململانێیه‌كی سه‌ختر له نێوان خۆیندا دروست ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه ئێران و توركیاش ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر ناكۆكیه‌كانی جاراینان و جگه له كێشه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك پرسێكی خه‌ته‌رناكی ناوچه‌كه و جیهان له ماوه‌یه‌كی كورتدا پاش ده‌ركه‌وتنی ئاسۆكانی سوریا، ته‌نانه‌ت هاوكێشه‌كان یه‌كترده‌برن و به پشێویه‌كی گه‌وره‌تر و هه‌یه‌جانێك كۆتایی دێت كه له هه‌ناویدا گۆرانكاریه چاوه‌روانكراوه‌كه بێته‌دی و كوردیش قازانجی لێده‌بینێت .
وه‌زعی نێوخۆی كوردستان له‌م باره‌وه به ده‌وری خۆیدا خولده‌خواته‌وه و هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی واقعی له‌ئارادا نیه ولایه‌نه‌كان تاوێك كۆك و تاوێك ناكۆك به‌رده‌وام ده‌بێت و تاوه‌كو كۆی گشتی گۆشاره‌ی فكر و بیری خه‌ڵك وابێت هه‌ر ئه‌م حزبانه خاوه‌ن ده‌نگی میله‌ت ده‌بن و گۆرانكاری نێوخۆیی و زۆر كه‌م نه‌بێت هیچ ئاڵوگۆرێكی ریشه‌یی نابینین و ئه‌م حزبانه به‌م شێوه‌یه به تۆزێك له‌رزینه‌وه له جێگه‌ی خۆیان ده‌ته‌پن . مه‌گه‌ر له رووی ئابووریه‌وه گۆرانێكی جۆری ببینین و حزبه‌كان ناچاربن له كاری رۆژانه‌ی خۆیاندا پیداچونه‌وه بكه‌ن.
بۆ گفتوگۆش له‌گه‌ڵ به‌غدا” ئه‌وه‌ی ده‌یبینم ئه‌وان تا ئێستا ئاماده‌ی هیچ نین جگه له كات كوشتن و هه‌وڵدان بۆ زه‌لیلكردنی گه‌لی كوردستان پێش دسه‌ڵاته‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر تاسه‌ر بۆیان بچێته سه‌ر و له‌م ماوه‌یه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له پێشه، هه‌موو ئه‌گه‌رێك له ئارادایه بۆ فرتوفێل كردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی یه‌كتر و موزایه‌ده له‌گه‌ڵ یه‌كتردا . بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌بێت و، له‌ولاشه‌وه نوێنه‌رانی كورد به‌م كه‌ره‌سه و كاره‌كته‌رانه‌وه له به‌غدا، جگه له ملكه‌چی و زه‌قكردنی ناكۆكیه‌كانیان و نه‌خویندنه‌وه‌ی یه‌كتر و گواستنه‌وه‌ی ناته‌بایی نێوخۆیی كوردستان بۆ به‌غدا هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بوو ه و نابێت، به‌ڵكو بۆ ریفراندۆمه‌كه ره‌فتاری وامان بینی كه له‌م كاته‌دا ناكرێت ناوزه‌دیان بكه‌یت به چی ناو ببرێن باشه.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌م پرسه و ده‌ركه‌وته و لێكه‌ته‌كانی، بیركردنه‌وه و بۆچون و ره‌فتار و عه‌قلیه‌ت و مامه‌ڵه‌ی تاك و كۆی گه‌لی كوردستان و پله‌ی پابه‌ندبون به ئامانجه پیرۆزه‌كان و باوه‌ربون به ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌وه‌ی دوارۆژ چه‌ند بووه له لای ئه‌م لایه‌ن و جه‌ماوه‌ر و كادر و ئه‌ندام و تاكی حزبی كوردیه‌وه. ئه‌وه‌ی زۆرتر و به‌جوانی ده‌ركه‌وت و له‌كاتی وادا نه‌بێت روون نابێته‌وه” كه لایه‌ن و كۆمه‌ڵ و ره‌وتی وا بۆ خه‌ڵك به گشتی ئاشكرابوون كه نه خه‌تی سوور و نه بنه‌مای جێگیر؛ واته سه‌وابتیان نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆكاری ته‌سكبینیه‌وه دژه‌به‌ریان ده‌كرد، كه‌چی بۆ به راست و ره‌وا پیشاندان و هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی قه‌ناعه‌ت پێهێنه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیڤێكیان بۆ پرسه‌كه و رێره‌وی سیاسی كوردستان پێنه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه واته قه‌زیه‌یان نه‌بوو، ته‌نها بۆ هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی و ئیدعای كویرانه نه‌بێت هیچ بیروباوه‌رێكیان لاده‌ست ناكه‌وێت، بۆ خۆ یه‌كلایی كردنه‌وه بۆ بریاردان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره پرسه چاره‌نوسسازانه‌ش خه‌ڵك و لایه‌نی ره‌سه‌ن و خاوه‌ن بیروباوه‌ری ده‌وێت .