ڕۆشنبیر و بێده‌نگی …. سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
“ئه‌وه‌ی بێده‌نگی به‌رهه‌می دێنێ، هه‌ر بێده‌نگیش له‌ناوی ده‌بات” ….
زیاتر له هۆكارێك له دواوه‌ی هه‌ر بێده‌نگییه‌ك هه‌یه، جا ئه‌و بێده‌نگییه، بێده‌نگی مرۆڤێكی ئاسایی بێت یان رۆشنبیرێك بێ. زۆرجار ئه‌و بێده‌نگییه ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌نگه هه‌ڵچوو و به‌رده‌وامه‌ی هه‌مووانه، كه دوای بێزار بوون له زۆر گوتن، بێده‌نگییه‌ك دروست ده‌بێت. ده‌سه‌ڵات پێی دڵخۆشه و ئێمه‌ش به پێچه‌وانه‌وه پێی دڵته‌نگ.
هه‌ن بێده‌نگی به نه‌بوونی ئازادی تێده‌گه‌ن، هه‌ندێكیش به ترسان، هه‌ندێك بێده‌نگی به بێده‌سه‌ڵاتی و به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگایه‌كی مردوو لێكده‌ده‌نه‌وه، هه‌ندێكیش به تێگه‌یشتن و رازی بوون به هه‌مو شتێك، هه‌ن پێیان وایه كه میلله‌ت بێده‌نگ بوو، ئه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌بێ خه‌می ده‌توانێ به‌رده‌وام مڵ بنێ. له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه تێگه‌یشتنێك هه‌یه كه پێی وایه له‌و دیو هه‌ر بێده‌نگییه‌ك ڕقێكی ئه‌ستور هه‌یه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ئه‌و ڕقه ئه‌ستورتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌و بێده‌نگییه نه‌درێته‌وه. سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی به میلله‌ته به‌ده‌نگه‌كان ناكرێ، بێده‌نگه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆیه كاتی هاتووه بێده‌نگییه‌كی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێبكات، بێده‌نگییه‌ك ده‌سه‌ڵات وا تێبگات ئه‌و میلله‌ته كه‌ر و گایه و له ده‌به‌نگی خۆیدا خه‌وتووه. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجام ده‌ركه‌وێ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی به‌رهه‌می دێنێ، هه‌ر بێده‌نگی له‌ناوی ده‌بات.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكێشه‌یه به‌م شێوه‌یه بێت، كه دیمكوكراتییه‌ت یه‌كه‌مجار له ئه‌قلی تاكه‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئاشتیش له گوێی مرۆڤه‌كاندا دروست ده‌بێت و كرداریش له بنچینه‌دا له روحی هاوڵاتیاندا هه‌ڵده‌قوڵێ، ئه‌وه گۆڕانكاریش یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانی رۆشنبیران.
ره‌نگه به‌یانی رۆشنبیرانی فه‌ره‌نسا له ساڵی 1898، یه‌كه‌م و دیارترین و مێژوویترین هه‌ڵوێست بێت كه ئامانجی پێكاوه، له كاتێكدا دوای ئه‌و به‌یانه رای گشتی فه‌ره‌نسا خرۆشا و هاته ده‌نگ. دوای بێده‌نگییه‌كی دوور و درێژ، بێده‌نگی شكاند.
شكاندنی بێده‌نگییه‌ك له پێناو ئازادی‌دا، له پێناو هێنانه گۆی ویژدانێكی خه‌وتوودا.
دادگاییكردن و سزادانی “دریفوس” ئه‌فسه‌ری فه‌ره‌نسی، كه به تاوانی سیخوڕیكردن بۆ وڵاتی ئه‌لمانیا تۆمه‌تباركرابوو، رای گشتی فه‌ره‌نسای له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی درابووه پاڵ ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی جیاواز دابه‌ش كرد، به‌ره‌ی پشتیوانی و به‌ره‌ی دژ، به‌ره‌ی پشتیوانی له لایه‌ن رۆشنبیرانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كران و دژی بڕیاره‌كه‌ی داداگا بوون، ڕۆشنبیران سه‌ركه‌وتو بوون و توانیان دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌فسه‌ركه، پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێست و به‌یانه‌ی رۆشنبیرانی فه‌ره‌نسا، هاوده‌م له گه‌ڵ رۆلی راگه‌یاندن و رای گشتی، بووه یه‌كێك له سه‌روه‌رییه مێژووییه‌كانی جیهان، كه دوای تێپه‌ڕبوونی 12 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌دا دادگا بڕیاری بێتاوانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ده‌ركرد.
هاوكات وه‌ك شكست و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره و مێژووییش بۆ دادگای فه‌ره‌نسا تۆماركرا، كه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ له گه‌رده‌نی نه‌بۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه‌ی زیاتر به‌رجه‌سته كرد كه رۆشنبیران به پێچه‌وانه‌ی هه‌ر توێژێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداو و پێشهاتێكدا خاوه‌نی ده‌نگ و ره‌نگی خۆیان بن، به شێَوه‌یه‌ك له ئاستی ئه‌و تێگه‌یشتنه دابن، كه له پێناسه گشتییه‌كه جیایان ده‌كاته‌وه، وه‌ك روناكبیری گه‌وره‌ی ئیتالی “غرامشی” رۆشنبیران به‌سه‌ر دوو جۆر دابه‌ش ده‌كات: رۆشنبیری ئۆڕگانی و رۆشنبیری باو، به‌ومانایه‌ی كه غرامشی ده‌ڵێ: مرۆڤ هه‌موویان رۆشنبیرن، له كاتی خۆیدا هه‌ست به شته‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌ركه رۆشنبیرییه‌كه، وه‌زیفه‌ی هه‌موو مرۆڤێك نییه له كۆمه‌ڵگادا. واته مه‌رج نییه هه‌موو كه‌سێك ئه‌ركه رۆشنبیرییه‌كه وه‌ك وه‌زیفه جێبه‌جێ بكات، له كاتێكدا سه‌رجه‌م توێژه‌كان به‌رهه‌م هێنی رۆشنبیرین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م توێژه بكه‌ن، به‌ڵكو پێوه‌لكانه‌كه‌ی له رێی ئوڕگانییه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه غرامشی ده‌ڵێ: رۆشنبیر شوێن و ئه‌ركه وه‌زیفیه‌كه‌ی و رۆلی خۆی له نێو كایه كۆمه‌ڵاتییه‌كه‌دا ده‌زانێ.
بۆیه ده‌بینین به درێژایی مێژوو رۆشنبیران خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌تی بوونه‌و، ده‌سه‌ڵات هه‌مێشه به ترسه‌وه لێیڕوانیون و هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه چۆن وابكات، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت رۆشنبیر بخزێنێته نێو خۆی و بیكاته به‌شێك له خۆی، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه باوه‌ی كه ده‌كرێ له‌م رێگایه‌وه كاریگه‌ری رۆشنبیر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاو مه‌ترسی ئه‌و له‌سه‌ر خۆی كه‌م بكاته‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵات پێی وایه ته‌نیا به‌كارهێنان و گرتنه‌به‌ری توندوتێژی به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئه‌و به مۆته‌كه‌ی ده‌زانێ.
له كاتێكدا په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی له ئێستادا زۆر بێزراوه و هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كان نایانه‌وێ له‌م رێگایه‌وه زیاتر له‌وه خۆیان ناشرین بكه‌ن، بۆیه ملمڵانێی رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات له ئێستادا هه‌ڵگلری چه‌ندین بۆچوون و تێگه‌یشتنی جیاوازه، له هه‌ندێ شوێن ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بیردۆزه سیاسی و فه‌لسه‌فییه‌كانی رۆشنبیر، له هه‌ندێ شوێنیش به پێچه‌وانه‌وه رۆشنبیر ده‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مریكا به‌م گه‌ورییه‌ی خۆیه‌وه له زۆر بواری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵاتیدا پشت به بیردۆزه داهێنراوه‌كانی كه‌له نووسه‌ركانی ده‌به‌ستێت، هه‌ر له كتێبه‌كه‌ی سامۆئیل هنتگتۆن “پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان” و كتێبه‌كه‌ی فۆكۆیاما” كۆتایی مێژوو” بگره تا ده‌گاته كتێبه‌كه‌ی ناتان شارانسكی” دۆخی دیموكراسی/هێزی ئازادی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر سته‌می تیرۆر” كه زۆر له نووسه‌ره سیاسییه‌كان ئه‌م دوو كتێبه‌ی پێشتر وه‌ك بناغه‌ی سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریكا ده‌ناسێنن، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یه‌كی زۆریش بۆ ئه‌وه ده‌كرێ كه جۆرج بۆش زۆر سه‌رسام بووه به‌م كتێبه‌ی “ناتان شارانسكی”.
كاتی خۆشی كۆندالیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا هاوكات له گه‌ڵ رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان و عیراق له دوای 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (فوچی الخلاقه) ” پشێوی دروستكه‌ر”دا ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد و جۆرێك له دڵه‌ڕاوكێی دروستكرد، كه سه‌ره‌نجام كاردانه‌وه‌ی زۆر له‌م ده‌ربڕینه‌ی كۆندالیزا كه‌وته‌وه و جیهانی عه‌ربی به‌م قسه‌یه‌ی رایس حه‌په‌سا، به شێوه‌یه‌ك زۆر له نووسه‌ران تا ئێستاش پێیان وایه هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێستاش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گوزه‌رێ، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌لێنجراوی بیروبۆچوونه‌كانی نێو ئه‌م كتێبه‌ی ناتان-ه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێچكام له‌م نووسه‌رانه به‌تایبه‌تی هنتگتۆن و خوێندكاره‌كه‌ی فۆكۆ، وێڕای خزمه‌ت گه‌یاندن به سیاسه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵام هیچ له پێگه‌ی ئه‌وان كه‌م نه‌بۆته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه پێی گه‌وره‌تر بوون.
له كاتێكدا له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری، به شێوه‌یه‌كی گشتی مشتومڕی ئه‌وه هه‌یه، كه ئایا باشتروایه رۆشنبیر بچێته نێو سیستمی سیاسی ده‌سه‌ڵات، یان هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه بێت، له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌ندێ رۆشنبیر له كوردستان ئه‌م رێگایه‌یان تاقیكرده‌وه و له ده‌سه‌ڵات نزیك كه‌وتنه‌وه و چونه نێوه بازنه‌كه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و نه‌یانتوانی هه‌ماهه‌نگی له نێوان كایه‌كانی مه‌عریفی و ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن و پێگه‌ی رۆشنبیریان بپارێزن، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌بوو كه ده‌كرێ رۆشنبیر به‌شداری له فه‌رمانڕه‌وایی وڵاته‌كه‌یدا بكات و كردیان، نه‌یانتوانی رێگاكه به‌ته‌واوی ببڕن، له نیوه‌ی رێگادا گه‌ڕانه‌وه، گه‌راِنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ندێكیان شه‌رمنانه و بۆ هه‌ندێكیشیان سه‌ربه‌رزانه بوو.
چونكه له بنچینه‌دا خواستی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌شداریپێكردنی رۆشنبیران له فه‌رمانڕواییدا، ویستێكی خۆنه‌ویستانه بوو، نه‌ك گۆڕانخوازی، كه له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م بۆی كرد كه ئه‌ركی رۆشنبیر به‌ر له هه‌رشتێك گۆڕانه.
له روانگه‌ی ئه‌م تێروانین و تێگه‌یشتنه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كه هه‌یه له هه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات، بۆچوونێك هه‌یه كه هه‌میشه ئه‌و بیانووه ده‌هێنێته‌وه، كه گرنگ ده‌ربڕین و قسه‌كانی رۆشنبیره، نه‌ك ئه‌و شوێنه‌ی یان ئه‌و كه‌ناڵه‌ی قسه‌كانی لێوه‌ده‌كات.
ئه‌م بۆچوونه چه‌نده وابێت و له شوێنی خۆی بێت، دیوه‌كه‌ی تری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوو هێنده واوه‌تره، چونكه ده‌سه‌ڵات بۆ ئیحتواكردنی رۆشنبیر كه به‌رده‌وام ئه‌یه‌وێ له خۆی نزیك بكاته‌وه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌میشه به ته‌نیشتییه‌وه بێت، مه‌سه‌له‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره.