کۆرتەیەک لە سەر چەمکی شۆڕش: ئێنقلاب.. سامان خضر محمد
شۆڕش چییە؟ شۆڕش ، گۆڕانێکی کەیفی و بنەڕەتییە، ئاڵوگۆڕێکی گەورە و بنەڕەتییە لە ژیانی کۆمەڵگادا. واتای شۆڕش لە کۆمەڵناسیدا، ڕووخانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی کۆن و لەکارکەووتە و جێگرتنەوەیە بە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی نوێ و باوەڕپێکراوترە .
بۆ نموونە: شۆڕشی مەزنی فەڕەنسا کە نزیکەی دووسەد ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، شۆڕشێکی بۆرژوایی بوو. بۆئەوەی سیستەمی دەرەبەگایەتی کۆن کە ڕژێمی پاشایەتی بورپۆنی هێماکەی بوو لە ناوبرد و لە جێ ئەودا سیستەمی سەرمایەداری نوێ وپێشکەو توتر دانا.
شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ی ڕووسیە شۆڕشێکی گەورەی کۆمەڵایەتی بوو چونکە بە لە ڕیشەکەندنی سیستەمی دەرەبەگایەتی و سەرمایەداری کۆن و بنیاتنانی کۆمەڵگای سۆسیالیستی نوێ کە گەورەترین گۆڕانە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا مێژووی بەرەو پێشکەو تنێکی جیاوازدابرد. شۆڕش چینێکی حاکم دەبەزێنێت و چینێکی تر دەهیێنێتە سەر حوکم کە نوێنەرایەتی پەیوەندیی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووتر دەکات. دەکرێت ئەوەش بلێین کە شۆڕش جۆرە حکوومەتێکی نوێ و باوەڕپێکراوتر جێنشینی جۆری پێشووی حکومەت دەکات..
مەسەلەی بنەڕەتی لەهەر شۆڕشێکدا پرسی دەسەڵاتی سیاسی دەوڵەتییە. گرتنی دەسەڵات لە چینی حاکمی بەسەرچوو بە دەستی توێژ یان چینی پێشەنگ، لە هێما بنەڕەتییەکانی هەر شۆڕشێکە. شۆڕش گەورەترین شێوازی خەباتی چینایەتییە و ئەوە چین و توێژە پێشکەوتنخوازەکان کە لە ڕێگەی شۆڕشدا قوڵترین و بنەڕەتیترین گۆڕانکاری لە بواری ئابووری، ئایدیۆلۆژی و سیاسیدا درووست دەکەن و سیمای بە تەواوەتی دەگۆڕن.
هەروەها چەندین جۆری شۆرش هەیەلەوانە شۆرشی بۆرژوازی،شۆرشی بۆرژوا دیمۆکراتیک ، شۆڕشی سۆسیالیستی و هتد.
بۆ دیاریکردنی جۆری شۆڕشی کۆمەڵایەت گرنگە بزانین هەر شۆڕشێک چ ناکۆکیەک چارەسەر دەکات، چ ئەرکێکی کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکات، چ چینێک لە دەسەڵات لا دەبات و چ چینێک لەڕیزی پێشەوەی ئەو شۆڕشدایە.
بۆ ئەوەی هەر شۆڕشێک بەدی بێت ، مەرجی بابەتی ( مەرجی شۆڕشگێڕانە ) و مەرجی هزری ( بوونی ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕ ) پێویستە .
شۆڕش ڕاپەڕینی جەماوەرییە بۆ ئەوەی لە بنەڕەتەوە سیستەمی کۆمەڵایەتی ئێستا بگۆڕدرێت، لە قارەمانیەتیی ئەم یان ئەو تاکی تایبەتەوە یان ئەم یان ئەو گرووپ و حزبی سیاسیی دیاریکراوەوە سەرهەڵنادات. شۆڕشی وڵاتێک لە قۆناغی یەکەمی لەدایکبوونی مەرجە بابەتییەکان ژیانی کۆمەڵایەتیە.