
کارییگەرییەکانی لێدانی مناڵ لە لایەن دایك و باوکانەوە.. نووسین:- ابراهیم موحەمەد (ئەبڕاهام لێڤایی)
- لێدانی منداڵ لەلایەن دایکان و باوکانەوە یاخود هەر ئەندامێکی دیکەی خێزانەوە یەکێکە لە خراپترین ڕەفتارەکان لەڕووی تەندروستی دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە، چونکە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر داهاتووی منداڵەکە و کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی ون دەکات وەك مناڵێك لە تەمەنی مناڵیی و لە داهاتوشدا (بەڕێژەیەکی ناجێگیر).
بەگوێرەی توێژینەوە زانستی و دەروونیەکان لێدانی منداڵ زیانی خراپی هەیە، پسپۆڕانی بواری دەروونناسیش جەخت لە مەترسیەکانی دەکەنەوە و هۆشداری دەدەن لە لێدانی منداڵ لەلایەن خێزانەکانیانەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەکان لە جیهاندا، زۆرینەی منداڵان لە جیهاندا لەلایەن باوک بە پلەی یەکەم و دایک بە پلەی دووەم ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە بەهۆی توڕەییانەوە، ئەگەر تاکو ئێستا لێدانت بەکارهێناوە بۆ منداڵەکەت، ئەوا پێشنیاز ئەکەم لەمەودوا ڕێگایی گونجاوی تر بەکاربهێنیت چونکە لێدان لە مناڵ دەبێتەوە هۆی:
1-لێدان دەبێتە هۆی دروستکردنی کەسایەتیەکی خراپ و توند ڕەفتار لە تەمەنی منداڵییەتی و لە داهاتووشدا، چونکە وادەکات منداڵ ڕقی لەو کەسە بێتەوە کە توندوتیژە بەرامبەری، ئەمەش کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لەسەر دەروونی، لەهەمان کاتیشدا بێ ڕێزی دەکات بەرامبەر خێزانەکەی بەتایبەت ئەو کەسەی لێیداوە و خۆشەویستی بۆی لەدەستدەدات.
2-زاناکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە توندوتیژی بەرامبەر منداڵ، کاریگەری گەورەی لەسەر مێشک و ژیری منداڵ و جەستەی هەیە، چونکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی کەسایەتی مناڵەکە بەجۆرێک ڕەنگە بە ئاسانی لەلایەن چواردەورەوە بقۆزرێتەوە بۆ کارپێکردنی هەموو کارێک، لەهەمانکاتدا خۆی بەکەم دەزانێت لەناو هاوڕێکانیدا و پەیوەندییەکانی خراپ دەبێت.
3-پێشبینی دەکرێ کاتێك گەورە دەبێتن ئەوا کەسایەتیەکی داخراو و ڕقاوی لێ دروستبێت و نەتوانێت لەگەڵ چواردەورییدا خۆی بگونجێنێت، بەردەوام توڕەیە.
4-لێدان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ لێک تێگەیشتنی نەبێت بەرامبەر خێزانەکەی، هەمیشە هەست بە زوڵم دەکات و خۆشەویستی بۆ کەسەکانی نامێنێت و کاریگەری لەسەر گەشەکردنی دروست دەبێت لەڕووی ئەقڵی و جەستەییەوە.
5-بەهۆی لێدانەوە منداڵ بڕوا و متمانەی بە خۆی نامێنێت و هەمیشە لەهەموو کارێکدا شەرم دەکات و ناتوانێت زاڵبێت بەسەر مامەڵەی لەگەڵ کەسانی دیکە.
6- لێدان دەبێتە هۆکارێک بۆ دروستکردنی هەستی ڕق و توڕەی و تۆڵەسەندنەوە.
هەر بۆیە پێشنیاز ئەکەم و بە گرینگی ئەزانم کە بەهەموو شێوەیەك واز لە توندتیژی بهێنن بەرامبەر بە منداڵەکان، چونکە زۆربەی توێژینەوە زانستیە دەروونییەکان لەگەڵ لێداندا نین بۆ پڕۆسەی فێرکردن و پەروەردەکردنی مناڵ بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ ئەوەدان کە گاریگەری زۆر خراپی هەیە بۆ لایەنی دەروونی و تەندروستی مناڵەکە، لەهەمان کاتیشدا بەمەترسیەکی گەورە لە قەڵەم دەدرێت بۆ داهاتووی تاكەکە.
هەمیشە بەکارهێنانی قسەی خۆش و ئەرێنی و گفتوگۆی گونجاو، هاوکات ڕەفتاری نەرمونیان باشترین هەنگاوە بۆ دروستکردنی مناڵێکی ئارام و دەرووندروست و تەندروست، سەرئەنجام نەوەیەکی باش.
—————————————–
بەشێك لە سەرچاوە زانستییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی بابەتەکەم:
1-https://aifs.gov.au/resources/short-articles/what-does-evidence-tell-us-about-physical-punishment-children#:~:text=Other%20studies%20and%20reviews%20have,negatively%20affect%20their%20brain%20development.&text=In%20addition%2C%20physical%20discipline%20can%20quickly%20and%20unintentionally%20escalate%20to%20abuse.&text=The%20adverse%20impacts%20from%20physical%20punishment%20from%20childhood%20may%20last%20into%20adulthood.
2-https://www.developmentalscience.com/blog/2022/2/10/hitting-children-leads-to-trauma-not-better-behavior
3-https://www.winchester.ac.uk/news-and-events/press-centre/media-articles/smacking-children-what-the-research-says.php
4-https://www.msd.govt.nz/about-msd-and-our-work/publications-resources/journals-and-magazines/social-policy-journal/spj27/the-state-of-research-on-effects-of-physical-punishment-27-pages114-127.html
5-https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC8612122/
What does the evidence tell us about physical punishment of children?
This short article describes the effects of physical punishment on