گۆرانی ئاسۆ.. شیعری ستار ئەحمەد
Closed
باران له قه‌ڵبه‌زو دابه‌زینا
سه‌ری خاكی ده‌شوشته‌وه
په‌لكه زێڕینه بۆ ئاسمان
سترانی خۆی ده‌ووته‌وه
ئاسۆ لێڵ بوو
هه‌تاو له نێو گه‌واڵه‌دا
بووه بووكی تارای حه‌وت ره‌نگ
نه‌یده توانی گوزه‌ر بكات
به‌ره‌و بروسكه‌ی پڕ له ده‌نگ
له‌گه‌ڵ هه‌موو خشپه‌یه‌كا
له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی دڵۆپێكا
ئه‌سپی شادی‌و بووكی ره‌سه‌ن
كه‌وتبوونه گڕی سه‌ما
دڵنیا بوون ئاواره بوو
له نێو پێچه‌ی ره‌شی ته‌ما
تینم دایه هه‌نگاوی وێڵ
به‌ره‌و شه‌قام كه‌وتمه گوزه‌ر
وا بارانه
له‌گه‌ڵ هه‌موو تنۆكێكا
یادت ده‌كه‌م
ناگه‌م به‌تۆ
كار مامزی خه‌ونی ئاڵیش
بۆ دیده‌نت له كۆڕژنه
ره‌نجی ته‌مگرتووی مه‌ینه‌تیم
له نێو باران سه‌ركه‌وتنه
ستار ئەحمەد