
کورتە باسێک دەربارەی مادده‌ی هۆشبه‌رەکان.. ڕێزان جلال حمد
به خوێندنه‌وه‌مان بۆ بابه‌تی ئاڵووده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌ر له سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیه‌ت له سه‌رده‌می بابلی كۆندا مرۆڤ بۆ خۆده‌ربازكردن له جۆرێك ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و ناهه‌موواری و ناخۆشیه‌كانی ژیان په‌نایی بۆ زۆرێك هۆكار بردووه له‌وانه چه‌ندین مادده‌ی سروشتی دۆزیوه‌ته‌وه و تاقیكردۆته‌وه كه دواتر به‌كاریهێناوه به‌مه‌به‌ستی بێهۆشبوون و بێئاگای بۆكه‌مێكیش بێت خۆی رزگاربكات له‌و دۆخه‌ی لە ڕاستی به‌سه‌ری هاتووه بچێته ناو دونیای خه‌یاڵ وبێهۆشبوون و ئاڵووده‌بوون كه باوه‌ڕی وابووه به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه ئازاره‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه و مێشك و ده‌روونی ئارام ده‌كات ، بێگومان لای زۆینه‌مان ڕوون و ئاشكرایه شتێكی دیاره به‌كارهێنانی و ئاڵووده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان له جیهاندا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه جا چ له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی بێت یان ئاستی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی بێت ، جیا له‌وه‌ی كه خۆی ئاڵووده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له زۆربه‌ی وڵاتاندا كێشه‌یه‌كی سه‌رده‌میه وه‌كو په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار به‌رۆكی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی گرتۆته‌وه ، ئاڵووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان كێشه‌یه‌كی یاساییه چونكه زۆبه‌ی وڵاتان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی و شكۆی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌م جۆره ماده زیان به‌خشانه هه‌ڵده‌ستن به دانانی یاسایه‌كی تۆكمه و به‌هێز كه به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر وه‌كو تاوانێكی گه‌وره دژ به مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگه ده‌زانن و له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن هه‌م ئه‌وانه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنن و ئه‌وانه‌ی كه بازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن هه‌تا ئه‌وانه‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنن یاسا سزایه‌كی قورسی بۆدیاریكردوون هه‌تا له هه‌ندێ وڵات سزاكه به‌جۆرێك تونده كه ده‌گاته ئاستی له سێداره‌دان یان زیندانی تاهه‌تایی ، ئاڵووده‌بوون به‌م ماددانه كارێكی زۆر مه‌ترسیداره مرۆڤ له هه‌مووبنه‌ما كۆمه‌ڵاتیه‌كان و مرۆییه‌كان هه‌تا ئاكاریه‌كان داده‌ماڵێت و له‌ناوی ده‌بات به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌م وتانه‌مان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی جه‌سته‌ی هه‌ڵگری ئه‌و مادانایه یان ئاڵووده‌بووه به‌و مادده زیانبه‌خشانه خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی لاواز و بێهزه داماڵدراوه له ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌یه سازش له‌سه‌ر هه‌ر كارێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كه‌ی بگات كه گه‌یشتنه مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌كارهێنانی هه‌تا ئه‌گه‌ر بڕیكی كه‌میش بێت چونكه پێی وایه كه چاك ده‌بێت به‌بێ گوێدانه به شه‌رع ویاسا و بنه‌ما ئاكارایه‌كان هه‌تا ده‌گاته ئه‌و دیارده‌ی كه كه‌سانی نزیكی خۆی كه خۆی له ئه‌ندامانی خێزان ده‌بینێته‌وه له ژن و خوشك و و كچ به‌كاری ده‌هێنێت بۆ مه‌رامه خراپه‌كانی خۆی هه‌تا مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كات ئه‌وه‌ی گرینگه ئاماژه‌ی پێبكه‌ین به‌كارهێنانی ئه‌م مادده هۆشبه‌رانه زیانێكی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌ینێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌تا كار له‌سه‌ر ده‌روونی كه‌سه‌كه ده‌كات و به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپ ده‌بات جگه له‌وه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیر و مێشكی ده‌كات ، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ته‌واوی وڵاتاندا جۆراوجۆرن به‌پێی سیسته‌م وجۆری كۆمه‌ڵگاكان ده‌گۆڕیت بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه كه پێویستمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه به مه‌به‌ستی بنبڕكردن یا كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌ران ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ری ئه‌و مادده هۆشبه‌ر و زیان به‌خشانه‌ن یان ئاڵوده‌ن پێیانه‌وه ناكرێت وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت به‌ڵكو پێویسته وه‌ك نه‌خۆش و هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێت له بری سزادان و سه‌ركۆنه‌كردنیان چاره‌سه‌ری وه‌ربگرن كه خۆی له وه‌رگرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ده‌روونی ده‌بینێته‌وه .