میدیایه‌كی سه‌یره گوڵم…!!! … جوتیار
بۆچونێك هه‌یه پێی وایه كه نه‌وه‌ی پێش ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كان ده‌بوایه خۆی له گه‌ڵ میدیا‌و هه‌ژموونه‌كه‌یدا بگونجاندبایه، به‌ڵام له زه‌مه‌نی ئێستاماندا ڕێك پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته؛ پێویسته میدیا خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ژموونی گێنێراسیۆنی (IT) هونه‌ری زانیاری و نه‌وه‌ی نوێ‌دا بگونجێنێت ، هه‌رچه‌نده له كوردستاندا ئاستی پێگه‌یشتنی ئاراسته‌ی میدیایی و فه‌زای سه‌ربه‌خۆبوون و گه‌شه‌كردنی؛ په‌یوه‌سته به خۆ دابڕاندن له هێڵه سیاسیه‌كان و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ڵاتی باو ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه میدیا و ڕۆشنبیری كوردی ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت ئه‌و ئاسته دۆگما‌و به‌جێماوه‌یه كه له پانتایی هێڵه‌كانی ئیدۆلۆژیا و كاریگه‌ری ئه‌ودیو تێڕوانینه سیاسیه‌كاندا جێده‌گرێت، ئه‌و بونیاده‌ی كه ڕۆڵ ده‌دات به میدیا و ڕۆشنبیر بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ئالیه‌تی دروستكه‌ری ڕایگشتی و باوه‌ڕپێكراو له ناو كۆمه‌ڵگادا ته‌نها پرۆفێشیناڵبوون له ڕوی تێكنیكه‌وه نییه یاخود گووتار نوسین و قسه‌كردن نییه، به‌ڵكو خۆ ساخكردنه‌وه‌و ده‌ربازبوونه له‌ناو هه‌موو ئه‌و پارادۆكسیزمه ئاڵۆزه (پۆلیسۆسیاڵ)هدا
1. ئه‌و ڕه‌وشه سیاسی و له‌ناكاوه‌ی كوردستانی باشور له دوای 16.10 وه ده‌رخه‌ری ناواخنی ڕاسته‌قینه‌ی تێگه‌یشتن و توانای ئه‌قلی میدیاكارو ڕۆشنبیرانه كه نه‌یانتوانی تێگه‌یشتنیان بۆ ئه‌و قه‌یرانه سه‌رتاپاگیره كه كۆمه‌ڵگای كوردستان ڕووبه‌روی بۆته‌وه بسه‌لمێنن، به پێچه‌وانه‌وه ڕۆشنبیران و میدیاكاران به دیاریكراوی دوای ئه‌و پێشهاته ئاڵۆزه وه‌ك هه‌ر تاكێكی توڕه‌و بێزار له ناكامبوونی ئه‌و قۆناخه؛ هاتنه ناو ڕۆژنامه‌و به‌رده‌م مایكه‌كان و ناو تۆڕه‌كانی سۆشیال‌میدیا بۆ خۆ خاڵیكردنه‌وه‌و دامركانه‌وه‌ی ڕقه هه‌ڵاوساو و په‌نگخواردوه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌یاره سیاسی و ڕكبه‌ره‌كانیان و خراپترین جۆری خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دۆخه‌كه هه‌بوو، كه به ڕای من كاریگه‌ریه‌كی زۆر نێگاتیڤیان خسته سه‌ر قه‌یرانه‌كه و تا ئاستی داخستن و بێهه‌ناسه‌ییان برد ، من ناچمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی ڕۆژنامه‌و كه‌ناڵ و په‌یجه ئینته‌رنتیه‌كان تا ژێرزه‌وی توشی هه‌ره‌س و داڕمانی ده‌روونی هاتن و له بێ پلانی و بێ ره‌هه‌ندی خۆیاندا بوون به به‌شێك له‌و ململانێیه تازه‌یه كه له هه‌ناوی شكست و خیانه‌تێكی سیاسی كوشنده‌دا له دایك بوو و وه‌كوو هه‌ر قۆناخێكی تری تێكشكانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی فه‌رزكرا به‌سه‌ر كۆمهڵگاو خه‌ڵكی كوردستاندا .
ئه‌ركی ڕۆشنبیر یاخود میدیای ئازاد ده‌بێت به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌ركێكی ویژدانی و ڕاستگۆیانه بێت؛ هه‌ڵگری په‌یام و ڕه‌هه‌ندێكی ڕۆشنبێت كه ئه‌ویش بونیادنانی ئیراده‌و دروستكردنی ووشیاری سیاسی و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سته‌مكار و گه‌نده‌ڵ ؛ هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وشه ئاوارته‌و قه‌یراناویه‌كان به‌بێ مه‌یلگه‌رایی سیاسی نه‌وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین قوڵكردنه‌وه‌و شێواندن و به هه‌ستیاریكردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له نێوان چینه جیاوازه‌كاندا ، میدیاكانی لای ئێمه تا ئه‌و ئاسته سه‌رلشێواو و بێ ئامانجن كه ئاماده‌ن بۆ گه‌رمكردنی بازاڕی به‌ناو پڕۆفێشیناڵبوون و به‌ناو سه‌ربه‌خۆبونیان ده‌ستی هه‌موو كه‌سێك بگرن، په‌نا بۆ هه‌ر جیهه‌تێك ببه‌ن كه له به‌رامبه‌ر دژه‌كه‌یدا خیتابی حه‌ماسی و هه‌جوی ئیستیفزازكه‌ر بدات.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای فه‌لسه‌فه‌ی جه‌ده‌لیه‌تی میدیای كوردی بكه‌یت زۆر ئاسان ده‌بینی چه‌نده بێ بونیاد‌و بێ مه‌عریفه‌ی ململانێ باڵاكانی كولتورین ؛چه‌نده هه‌موارن به عه‌قلیه‌تی یه‌كترشكاندن و ڕكاوڕێك نمونه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه سیاسیه‌كه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردین.
له‌و ڕه‌وشه بێئامانه سیاسیه‌دا به‌شێكیان باسی پلانه نێوده‌وڵه‌تی و ههرێمایهتیهكان ده‌كه‌ن كه چۆن دیسان كورد خه‌نجه‌ری خیانه‌تی لێدرا وده‌یانه‌وێت پاكانه‌و ئه‌ستۆپاكی بۆ بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بكه‌ن ؛ به‌شێكیشی وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ئاڵوگۆڕێك نه‌بوبێت و ڕوینه‌دابێت بۆمان باسی هاورده‌كردنی خه‌یارو ته‌ماته‌ی ئیندۆنۆسی ده‌كه‌ن؛ باسی به‌رهه‌می ماسی و سوده‌كانی ده‌كه‌ن؛ یاخود باسی ڕۆنالدۆ و یاریه‌كانی به‌رشه‌و ڕیاڵ؛ ئاخر ئه‌وه چ په‌رتبوون و چ وێرانه‌یه‌كه كه میدیا‌و رۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیرانی كوردستان تیایدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن؛ میدیا و ڕۆشنبیران ئه‌وه‌ی كه ناتوانن دركی پێبكه‌ن ته‌نها حه‌قیقه‌ته‌و هیچیتر؛ ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروستوو لۆژیكیانه‌یه بۆ ڕوداوه‌كان؛ ئه‌ركی هه‌ستكردن به حه‌قیقه‌ت ته‌نها له‌وه‌دا خۆی نابینێته‌وه كه مرۆڤ قسه بكات، به‌ڵكو ده‌بێت مرۆڤ ڕاستیه‌كان به قسه بێنێ ؛ قسه‌ی نوسه‌رێكی ئه‌ڵمانی هه‌یه ده‌ڵێت( هه‌ندێك كه‌س خۆر ته‌نها له‌و كاته‌دا ده‌بینن كه له ژێر سێبهرێكدا داده‌نیشن و پشووده‌ده‌ن ) ئه‌وه ئه‌و وێنه ڕاسته‌قینه‌یه كه كوردستان نیشانمان ده‌دات له‌سه‌ر ده‌ستی پلاتفۆرم و پارادایمه شێواوه‌كه‌ی میدیای كوردی ؛ ئه‌و وێنه‌یه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ڕۆحیه‌ت و دیدگای میدیایی له كوردستان پڕیه‌تی له ده‌مارگیری سیاسی و ده‌رنه‌چوون له لۆكاڵیزمی حیزبی و ئیراده‌یه‌ك كه ناتوانێت بگات به سێبه‌ری قه‌یده جیهانیه‌كانیش نه‌وه‌كوو ئه‌وه‌ی بتوانێت تێیانبپه‌ڕێنێت.
2 . سۆشیال میدیاش كه ده‌توانم وه‌كو گروپی هێرشبه‌ری میدیایی له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا پناسه‌ی بكه‌م، له ئێستادا ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له كاریگه‌رترین و خێراترین هۆكاره خۆسه‌پێنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای میدیاییه به سه‌ر زیهنیه‌تی تاك و تا ئاستێك كۆی گشتی خه‌ڵكدا؛ خه‌ریكه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان چێگایه‌ك بۆ میدیا بیستراو و بیندراوه‌كان له‌و پانتایه‌دا ناهێڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش به شێوه هه‌ره سكانداڵ و شێواوه‌كه‌ی له ناو ئه‌و فه‌زا ئانارخیست و ناجێگیره‌ی كه حیزب و سیاسی و ڕۆششنبیره‌كان خوڵقاندویانه .
كراوه‌یی و به‌رفراوانی ئه‌و تۆڕه جاڵجاڵوكه‌یانه تا ئاستێك وای له خه‌ڵك كردوه پێویستیان به میدیا ئاراسته‌كراوه‌كان كه‌متر ببێت و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی زانیاریش پشت ببه‌ستن پێی ئه‌ویش به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خێرا‌و به‌رده‌ست و فراوان و كراوه‌تره ،
هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌شه‌ش له میدیا به شوه‌یه‌كی گشتی وای له مرۆڤ كردوه به به‌هانه‌ی ئازادی و كراوه‌یی سنوره‌كه‌ی خۆی گۆشه‌گیرو زیندانیبكات، وای كردوه كه مرۆڤ هه‌ست بكات له نێو په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رفراوان و به هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری دایه كه‌چی له ڕاستیدا ته‌نهایه‌و له ناو فه‌زایه‌كی دابراو و ده‌ستبه‌سه‌ركراودایه، ئه‌و ته‌وژمه كه نه‌یتوانی به‌شێك له مرۆڤه‌كان به شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕابێنێت؛ به قورسایی خۆی و به هه‌ژمونێكی شاره‌وه توانی مرۆڤ له گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیه وابه‌سته‌كانه‌وه بگه‌یه‌نێت به ترۆپكی خودگه‌رایی(indivdual) ێكی كوشنده به بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست و ته‌ندروستی بۆ ئه‌و ئامرازه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا هه‌بێت ، كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش به‌شێكی هه‌ره ناوازه‌ی ئه‌و پارادۆكسیه‌ته‌یه له تێكنۆلۆژیای میدیایی كه له‌ژێر هه‌ژمونی سیستێمی به جیهانیكردن ڕوبه‌ڕوی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به ستایله هه‌ره خراپه‌كه‌ی و به لیبڕاڵیزمێكی پاشڤه‌ڕۆ و دۆنكیشۆتانه؛ كه به كه‌مترین تێچوو له ڕێگایه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رتاپای بیركردنه‌وه‌و ئاكتیڤیتێتی تاكه‌كانیدا گرتووه.
له‌و ڕۆژگاره‌دا مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بوونی كۆیله‌یه‌ك پێناسه بكات پێویستی به‌وه نییه خاوه‌ندارێتیه بیۆلۆژی و جه‌سته‌یه‌كه‌ی ببینێت ؛ بۆ ناسینه‌وه‌ی كۆیله‌یه‌ك له ئێستادا پێویستیمان به‌وه نیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یادوه‌ری په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سیستێم و قۆناخی كۆیلایه‌تی ، چونكه له ئێستادا سه‌رمایه‌داری سیستێم و تێكنۆلۆژیایه‌كی په‌یوه‌ندی وه‌ها گیرۆده‌ی بۆ به‌رهه‌م هێناوین كه هه‌موومان له ژێر كاریگه‌ریه‌كه‌یدا بووین به پێشكه‌ووتوترین و گوێڕایه‌ڵترین كۆیله تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ست به بوونی كه‌سوكارو هاوڕێكانیشمان نه‌كه‌ین له ده‌ورمان و دنیای واقیعدا.