دڵم وه‌ك نیشتیمان تۆرا و له كاوله‌ی روح داڵده‌ی نییه …. چنوور نامق
له‌نه‌خشه‌كه‌ت بمسڕه‌وه
چیتر ئه‌و شاره دووره نیم
ئه‌ستێره‌كانی بینینت زاخاو بده‌ن…
له‌شاری عه‌شقم دوور كه‌وه
خه‌ون به‌ماچی بیره‌وه‌رییه‌وه مه‌بینه
من شارێكم پڕ له‌تاوان و
له‌كوشتن
له‌ناپاكی……
په‌نایه‌كم له بۆ پپاوه زلهێزه‌كان
هه‌موو ساتێ ده‌ستم هه‌یه له‌كوشتنی خه‌ونی مانگ و
لێڵكردنی چاوی مناڵانی شار و
چۆڵكردنی ئاوه‌دانی و
شكاندنی دڵی ئازیز……
له نه‌خشه‌كه‌ت بمسڕه‌وه
دڵم وه‌ك نیشتیمان تۆرا و
له كاوله‌ی روح داڵده‌ی نییه!
قه‌فه‌سێكم ئاوازی هه‌ڵبه‌سته‌كه‌ی خۆم ئه‌شارمه‌وه
نۆته‌كانی ئه‌كه‌مه قوتوی ژه‌نگاوی و
ئه‌یده‌مه ده‌م ده‌ریای بیری پوچه‌ڵه‌وه
له‌نه‌خشه‌كه‌ت بمسڕه‌وه
ئاسمانێكم پڕم له گرمه‌ی هه‌وره پیاو
تاوانبارێكی بێ مانام
تا ئێواره سه‌ماكانم له‌ژێر په‌رده‌ی عورفی سپی ئه‌شارمه‌وه
تاكو سه‌حه‌ر پێكی خه‌م ها به‌ده‌ستمه‌وه و گۆرانی خۆش ئه‌خۆمه‌وه
تاوانبارێكی بێ مانام ده‌ستم هه‌یه
له‌چۆڵكردنی دڵی یار و ئاوه‌دانی
له‌نه‌خشه‌كه‌ت بمسڕه‌وه !
27-11-2017