
ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌ران … ئامادەکردنی: هەژار
18 كانونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له په‌یامێكدا به‌شداری كۆچبه‌ران له پێشخستنی سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له جیهاندا به‌رز ده‌نرخێنێت.
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه‌وه ، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس ، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگترووه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت به‌ڵگه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه كۆچبه‌ران بونه مایه‌ی سودی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا. به‌ڵام سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆشی ده‌رده‌بڕێت له باره‌ی ئه‌و هه‌سته دوژمنكارانه‌ی كه له به‌رامبه‌ر له كۆچبه‌ران له جیهاندا بوونی هه‌یه.
كۆچ به گشتی و كۆچی نایاسایی به تایبه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی جیهانی دابه‌شكردوه و له‌لایه‌ك ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانیان له ڕێگه‌ی كۆچی نایاسایی له‌ده‌ستداوه هێشتا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕێوشوێنه‌كانی زۆربه‌ی ووڵاتان له به‌رژه‌وه‌ندی مافه‌كانی كۆچبه‌ران داناڕێژرێن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا تا ئێستا نه‌گه‌شتووه به ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌وه كه له به‌ر ڕۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌نابه‌راندا داڕێژرا بێت و ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكاش له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانن بۆ نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه پێشتر له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا وه‌رده‌گیران و ئوسترالیاش به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی گرتن و گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كه لێوه‌ی هاتوون.
یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌ران له كاتێكدایه كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی كه له جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه له ساڵی 2017 دا گه‌شتۆته 5 هه‌زار و 323 كه‌س كه زۆربه‌یان له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 295 كه‌سیشیان له ناوچه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا مردوون.