
په‌نابه‌ران وه‌ك قوربانی ده‌ستی بڕیاره سیاسییه‌كان … هەژار تەها
ئاژانسی هه‌واڵی گه‌ڵف نیوز بڵاویكرده‌وه ئۆفیسی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نهتهوهیهكگروتووهكان له ئیندۆنیسیا ده‌ستیكردووه به ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ر و په‌ناخوازانه‌ی كه له‌و ووڵاته‌دان كه پێویسته پێشبینی ئه‌وه نه‌كه‌ن كه له له‌لایه‌ن ووڵاتێكی تره‌وه نیشته‌جێ بكرێن به‌ڵكو له‌باتی ئه‌وه ده‌بێت خۆیان ڕابهێنن بۆ مانه‌وه له‌ناو ئیندۆنیسیا یان گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه بۆ ووڵاته‌كانیان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه له ئێستادا نزیكه‌ی 14 هه‌زار په‌نابه‌ر و په‌ناخواز له ئیندۆنیسیان كه به‌شێكیان به ڕه‌گه‌ز كوردن كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له چاوه‌ڕوانی نیشتهجێكردندان له ووڵاتی سێیه‌م.
ئیندۆنیسیا ئه‌ندامی ڕێكه‌وتنامه‌ی یوئێنی تایبه‌ت به پاراستنی مافه‌كانی په‌نابه‌ران نییه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاته‌ش نیشته‌جێكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌و ووڵاته نابێته بژارده‌یه‌ك بۆ ئه‌وان و به‌وه‌ش ته‌نها ڕێگه به مانه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌دات بۆئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی و هه‌تا یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان له‌لایه‌ن یوئێنه‌وه له‌و ووڵاته بمێننه‌وه.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌مریكا و ئوسترالیا ئه‌و دوو ووڵاته بوون كه له ڕابردوودا جێگه‌ی سه‌رنجی په‌نابه‌ران بوون له ئیندۆنیسیا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌مترین په‌نابه‌ر له ئیندۆنیساوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا به‌جۆرێك ته‌نها 400 په‌نابه‌ر له ساڵی ڕابردودا گواستراونه‌ته‌وه و له ئه‌مریكا نیشه‌جێ كراون هاوكات ئوسترالیاش نیشته‌جێكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه كه له ئیندۆنیسیان و له دوای یه‌كی ته‌مموزی ساڵی 2014 ه‌وه له‌لایه‌ن یوئێنه‌وه له‌و ووڵاته تۆماركراون.