ئێمه و جه‌نده‌ر وئیسلام.. سەلام عەبدوڵڵا
له‌پڕ بابه‌تی جه‌نده‌ر بووه به بابه‌تی سه‌ره‌كی ماسمیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیار بكرێت بۆچی و چۆن پڕۆژه‌كه به‌م شێوه‌یه له وڵاتاندا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كنه‌گرتووه‌كان و وڵاتانی ئۆروپاوه كار و چالاكی و خه‌رجییه‌كی زۆریان بۆ ته‌رخان كردووه. له‌كاتێكدا هێشتا به پێی داتاكانی رێكخراه‌وكانی ژنان به خۆیان مافی یه‌كسانی ژن و پیاو به‌شێوه‌ی دڕندانه پێشێلده‌كه‌ن و له‌ناو زه‌ڵكاوی چه‌وساندنی ژنان تێوه‌گلاون وه‌ك له نموونه‌ی(خانووه‌كانی له‌شفرۆشی ئه‌مستردام و هامبۆرگ و ڤییه‌نا و هه‌موو شاره‌كانیان و پۆرنۆگرافی له پۆسه‌ته‌ری سه‌رشه‌قام، گۆڤار و ڤیدیو و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیونی و فیمیساید و هه‌زاران بنكه‌ی پاراستنی ژنان و قه‌ده‌غه‌كردنی له‌باربردن و هه‌ژاری و بێكاری و ره‌گه‌په‌ره‌ستی و بازرگانی به مرۆڤ) و به هۆی پیشه‌سازی چه‌ك و به‌رپاكردنی جه‌نگه‌وه(ملیونان ژن و مناڵ) تووشی ئاواره‌یی و له‌شفرۆشی و هه‌ژاری كردووه و به درونه‌كانیان هه‌زاران ژن و مناڵ ده‌كوژن له ئه‌فغانستان و لیبیا و كوردستان و عیراق.
له دنیایه‌ك لێوانلێوه له سه‌رباز، چاو‌دێر و پاسه‌وانی قه‌ڵه‌م و مایك به‌ده‌ست بۆ رژێمی سته‌مكاری كه پێكهاتوون له(نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌داری خۆفرۆش) و له هه‌ر هه‌واڵ، راپۆرت، گفتوگۆ بڕه‌و به (نامۆیی كار، كه‌سایه‌تی، ره‌وشت، به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌روونی)خزمه‌ت به ئه‌جندا‌ی چینی بۆرژوا و سیستێمی سه‌رمایه‌دار ده‌كه‌ن له دوا قۆناغی گه‌شه‌كردنی(ئیمپریالیزم). ئێمه‌ش هه‌ر وه‌ك ماركس له‌نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌نگلس وتی: ئه‌ركمان وه‌ك نوێنه‌ری حزبی پرۆلیتاری له خۆمان وه‌رده‌گرین و ته‌نها له خۆمان. ئه‌مه رقوقینه‌ی تایبه‌تی و گشتی هه‌موو فیرقه‌كانی جیهانی كۆن و تازه دووپات و په‌سه‌ندیان كردووه- رێكخستنی شیوعی 1848-1850 به زمانی عه‌ره‌بی).
( Heike Friauf) له گۆڤاری(Marxistische Blaetterلاپه‌ڕه60، 2010) له به‌شی”جێنده‌ر” له‌بری ژن، ده‌نووسێ: … پرسی ژن خراوه‌ته سه‌ر ره‌ف و ره‌وتی جێنده‌ر جێگای گرتووه. ئه‌م ره‌وته دوو داواكاری زۆر خراپ له یه‌كێتی ئۆروپا كردووه بۆ ژنانی ئه‌ڵمانیا:1- پرسی ژن له سه‌ر ئاستی شاره‌وانی و ئه‌یالاته‌كان نوێنه‌رایه‌تی ژن و خانه‌ی ژنان و قسه‌كه‌رانی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و پشتیوانی له هیچ ستركتورێكی هاوشێوه‌یان نه‌كرێت. 2- ناچاركردن به كاركردن به‌م ده‌سته‌واژه نارۆشنه ئه‌گه‌ر ژنان ویستیان گرێبه‌ستی توێژینه‌وه بكه‌ن، قه‌رزوه‌ربگرن یان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌كادیمی(…).
خێره؟ دوو‌ر له تیئۆری پیلانگێڕێ، ده‌بێ پرسیار بكه‌ین: كێ له‌پشت ئه‌م ره‌وته راوه‌ستاوه؟
لێره‌وه ده‌چینه ناو ره‌خنه و هه‌ڵویستوه‌رگرتن له سیستێم و شێوه‌ی كاركردنی و و بڵێن ئێمه له كوێی دنیا و ناكۆكییه‌كانی راوه‌ستاوین: ئولریش بوش له وتارێكیدا ئاماژه به وته‌یه‌كی ماكس فیبه‌ر ده‌كات:(ئەم جیهانەی تێدا ده‌ژین، تا ڕادەیەکی زۆر جیهانێکه لەلایەن مارکس و نیچە لە قاڵب دراوە.).
نیتشه وه‌ك(پێشه‌نگی جوانناسی فاشیزم-لۆكاش-) سەر بە ئۆردوگای بۆرژوازی بووە، نەک پرۆلیتاریا. ڕەخنه‌كانی لە سۆسیالیزم، لیبرالیزم و مەسیحیەت، لە دیموکراسی، عەقڵانییەت، ئەخلاق و هتد وەک ڕەخنەیەکی راستڕه‌وانه‌یه، وەک نوخبەیی، ئەرستۆکراتی و کۆنەپەرست، کە لەلایەن نیهیلیزمێکی ڕۆمانسیستەوە بەردەوامە، لە سوبژێکتیڤیزم و بێ ئەخلاقی و ناعەقڵانییەت.
(2)
پرسی ژن هه‌ر وه‌ك دۆخی ژنانی یونان و روم و سۆمه‌ر و بابل و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له زۆر رووه‌وه وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه، بۆ نموونه:
- ژیانی ژن له یۆنان بریتی بووه له كاری ناو ماڵ و به‌خێوكردنی مناڵ و له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ دابڕابوو و له میتۆدۆلۆژیای یونانی 3 جۆر ژن وه‌ك خواوه‌ند هه‌بوون: أ – هیرا خواوه‌ندی به هاوسه‌ر. ب- ئه‌فرۆدۆیت خواوه‌ندی له‌شفرۆشی. ت- ئه‌سین خواوه‌ندی جه‌نگاوه‌ر. هه‌روا پیاو بۆی هه‌بوو ناپاكی له‌گه‌ل ژنه‌كه‌ی بكات و خاوه‌ن كه‌نیزه و له‌شفرۆش بێت.
- له یاساكانی سۆمه‌ر(أ- به پیاو مافی جیابوونه‌وه‌ی داوه و ژن بۆ نه‌بووه،(اور نمۆ): پیاو مافی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل پیاوێكی تر خه‌وتبێت(القوانین السومریه و القوانین البابلیه القدیمه، د. چیا فه‌خری عومه‌ر، لاپه‌ڕه‌ی120 -121 ). له‌یاسای حه‌مورابی، مادده‌ی 29 هاتووه: ئه‌گه‌ر پیاوێك ماوه‌یه‌كی زۆر دوو‌ر كه‌وته‌وه به‌خۆی دیلی یان جه‌نگ یان به‌ر هێرشی دوژمن كه‌وتبێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ژنه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به پیاوێكی تر مێردیشی كردبێت وبووبێ به خاوه‌ن مناڵ. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر پێوێك به ئیراده‌ی خۆی دوو‌ر كه‌تبێ بۆی نیه ژنه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه(مادده‌ی30). له یه‌ه‌كێك له‌یاساكانی(ئانا اتیشو) هاتووه: ئه‌گه‌ر ژنێك رقی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بوو و پێی بڵێ تۆ هاوسه‌رم نیت، سزاكه‌ی هه‌ڵدانیه بۆ ناو ئاو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه پیاوه‌كه وا بڵێت، ئه‌وه هه‌ر ئه‌بێ سزای(منێك زێو) بدا.
- له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا(سه‌له‌فی و ره‌وته ئیسلامییه‌كانی تر بیانه‌وێ یان نه‌یانه‌وێ)ئه‌م شێوه هاوسه‌رگیرانه هه‌بووه، بۆ نموونه: 1-زه‌واجی شغار(ژن به ژن)، پێغه‌مبه‌ر وتوویه‌تی(لا شغار فی الاسلام)، به‌ڵام له كوردستان چه‌ن خێزانی شغار رێكخراوه؟! 2- زه‌واجه ژنێك به كۆمه‌ڵێ پیاو(زه‌واج الرهت) 3- زه‌واجی میرات(پێده‌ڵێن زه‌واجی موقت، واته زه‌واجی كوڕ له‌گه‌ل ژنی باوك، چونكه به به‌شێك له میراتی ده‌زانن. 4- زه‌واجی ژنی شودار. 5- زه‌واجی ئیماء. 6- زه‌واجی(الخدن). 7- زه‌واجی بعول(ئه‌وه‌ی ئیستا باوه). 8- زه‌واجی نعول له‌گه‌ل چه‌ند ژنێك(فره ژنی). 8- زه‌واجی ئه‌ستبزاع. 9- زه‌واجی سه‌بی(كچه‌كه ده‌بێ قبووڵ بكات به بێ ماره‌یی وه‌ك به‌شێك ناوماڵه‌ی خۆی). 10- زه‌واجی گۆڕینه‌وه‌ی ژن. 11- زه‌واجی موتعه. 12- زه‌واج له‌گه‌ل (صاحبات الرایات). ئیسلام به‌شێك له‌و هاوسه‌رگیریانه‌ی نه‌هێشت، به‌ڵام ئێستا چه‌ندین شێوه‌ی زه‌واجی تر هه‌یه، وه‌ك: 13- زه‌واجی مسیار. 14- زه‌واجی عورفی. 15- زه‌واج به نییه‌تی جیابوونه‌وه. 16- زه‌واجی المهراب. 17- زه‌واجی جهاد. 18- زه‌واجی المصواب. 19- المصیاف. 20- المسفار. 21- المصیاع. 22- المقراز. 23 زه‌واجی ته‌حلیل(ماوه به چاش).
زۆر كه‌س پێی وایه زه‌واجی تاك هاوسه‌ری تاقه شێوه‌ی هاوسه‌رگیریه، به‌ڵام ده‌بێ روون بێت كه پاش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كۆمۆنی دایكساریدا، پیاوسالاری به‌ناوی یاسا و ئاین مه‌زهه‌ب و نه‌ریت كورتی نه‌هێناوه له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ژن(دوا كۆلۆنی)و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌نگلس له( بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ری له كۆمه‌ڵگادا، ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا، مه‌جیدی مارابی، لاپه‌ڕه 13) ئاماژه بۆ سێ جۆر هاوسه‌رگیری ده‌كات: (1-له قۆناغی وه‌حشییه‌تی هاوسه‌رگیری به كروپ بووه. 2- له قۆناغی به‌ربه‌رییه‌ت هاوسه‌رگیری جووت. 3- ده‌ورانی شارستانییه‌ت تاك هاوسه‌ری مه زینای موحه‌سه‌ن(ژنی هاوسه‌ردار) و له‌شفرۆشی ته‌واوكه‌ری بوون. هه‌روا: شه‌ڕی نێوان ئاشیل و ئاگامه‌منون له‌سه‌ر ژنێكی كۆیله‌دا ده‌خولێته‌وه(ئه‌نگلس، هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 10)
به‌درێژایی مێژوو زانستی ئیتۆس(ره‌وشت یان كوراڵ)گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه‌و به‌هه‌مان ئه‌ندازه هاوسه‌رگیریش.
(3)
ئه‌و هه‌موو جۆره هاوسه‌رگیریانه(به‌پێی ناوچه و وڵات ئه‌نجامده‌درێن)، بۆنموونه هاوسه‌رگیری مسیار له نێوان پیاوانی سعودی و ژنی یه‌مه‌نی رێكده‌خرێت، چونكه لێره‌ی سعودی له لێره‌ی یه‌مه‌نی به‌به‌هاتره و هه‌ژاری به هۆی جه‌نگه‌یانه‌وه به‌ربڵاوه، بۆیه هاوسه‌رگیرییه‌كه بۆ پیاوی سعودی زۆر هه‌رزان ده‌كه‌وێت.
مافی ژن له‌سایه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام دراون كه هه‌ر وه‌ك جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ 1948 كه وڵاته‌كان ئیمزایان كردووه و یه‌ك به یه‌كیان به بۆمبا و تیرۆر و بێكاری و هه‌ژاركردنی سه‌دان ملیون مرۆڤ و بێكاری، پێشێلیان ده‌كه‌ن:
نزیكه‌ی 1400 ساڵه حكومه‌ته ئیسلامییه‌كان یان ئيسلام له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، كار به ده‌قی قورئان ئه‌كه‌ن. له سوره‌تی نه‌حل 72 بۆ زه‌خره‌ف 32و له‌وێوه بۆ أل عومران 36 و نسا‌ء 34و روم 30، ئه‌نعام و ئه‌سرا و ئه‌حزاب و حجرات و بقره(ئایه‌ته‌كان له وتاره‌كه‌ی وتاری مسعود صبري-الجندرية رؤیه شرعیة و سه‌رچاوه‌یتری ئینترنێت)وه‌رگیراوه:
1- قال الله تعالى: {نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَتَّخِذَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا سُخْرِيًّا وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ} [الزخرف: 32]
2- {فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ} [الروم: 30]
3- قال تعالى: {الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ } [النساء: 34]
4- قال سبحانه: {وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ بَنِينَ وَحَفَدَةً وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ اللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ} [النحل: 72
5- قال سبحانه: {وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ} [الأنعام: 151]
6- قال سبحانه: {وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا} [الإسرا‌ء: 32]..
7- آيات عن حقوق المرأة في سورة التوبة: قال الله تعالى: {وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ أُولَٰئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيم
8- سورة الحجرات: قال الله تعالى: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّـهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ خَبِير}.[٥]
9- سورة النحل: قال الله تعالى: {مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ}.[٤]
10- سورة النساء: قال الله تعالى: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّـهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا}.[٣]
11- قال الله تعالى: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّـهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا}.[١]
12- له په‌یجی(الفكره):
إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ وَاصْطَفَاكِ عَلَىٰ نِسَاءِ الْعَالَمِينَ ﴿٤٢ آل عمران﴾
فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ﴿١١ النساء﴾
يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ مَنْ يَأْتِ مِنْكُنَّ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ يُضَاعَفْ لَهَا الْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ ﴿٣٠ الأحزاب﴾
يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ ﴿٣٢ الأحزاب﴾
لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَىٰ أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ ﴿١١ الحجرات﴾
مِنْ نِسَاءٍ عَسَىٰ أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ ﴿١١ الحجرات﴾
يُذَبِّحُونَ أَبْنَاءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ ﴿٤٩ البقرة﴾
أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ ﴿١٨٧ البقرة﴾
قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ﴿٢٢٢ البقرة﴾
نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ ﴿٢٢٣ البقرة﴾
لِلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ ﴿٢٢٦ البقرة﴾
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ﴿٢٣١ البقرة﴾
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ ﴿٢٣٢ البقرة﴾
وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُمْ بِهِ مِنْ خِطْبَةِ النِّسَاءِ ﴿٢٣٥ البقرة﴾
لَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ ﴿٢٣٦ البقرة﴾
زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ ﴿١٤ آل عمران﴾
فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ ﴿٦١ آل عمران﴾
وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ﴿١ النساء﴾
وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَىٰ فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَالنِّسَاءِ ﴿٣ النساء﴾
وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً ﴿٤ النساء﴾
وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ﴿٧ النساء﴾
وَاللَّاتِي يَأْتِينَ الْفَاحِشَةَ مِنْ نِسَائِكُمْ فَاسْتَشْهِدُوا عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةً مِنْكُمْ ﴿١٥ النساء﴾
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا ﴿١٩ النساء﴾
وَلَا تَنْكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ﴿٢٢ النساء﴾
13- قوله سبحانه: وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى [الأحزاب:33]
14- قوله سبحانه: وَالْقَوَاعِدُ مِنَ النِّسَاءِ اللاتِي لا يَرْجُونَ نِكَاحًا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ وَأَنْ يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ
15- قال تعالى: ﴿فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ
و أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ﴾ [آل عمران: 195
به‌و هه‌موو(فه‌رمووده و شه‌ریعه و گشت شێوه‌كانی ره‌قابه به كامیراشه‌وه و رێگری و یاسا و چاو‌دێری و فشار و نه‌ریته)و به (پۆلیسی الامر بالمعروف و النهی عن المنكر)ره‌فتار له‌گه‌ل ژن ده‌كرێت، ئه‌وجا سه‌رئه‌نجام ده‌بینین ژن بووه به كوێله‌یه‌كی هاوچه‌رخ و له‌شفرۆشی له‌ژێرناوی ئاین و به پشتیوانی زانا ئاینییه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌و له‌شفرۆشی نهێنیش زۆر زۆرتره و شوێنی(خۆشه‌ویستی وه‌ك ئه‌ركێكی ره‌وشتانه و ئیستاتیكی مرۆیی)له‌قكراوه به‌هۆی سته‌مكاری و كه‌پت و چاودیری ونه‌ریت كه كه‌سایه‌تی شیزۆفرین په‌روه‌رده ده‌بێ: وڵات كراوه به سۆزانیخانه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و نهێنییه‌كانی بڵاوتره و مه‌ترسیدارتره. بۆ گاڵته‌جاڕی و گه‌مژاندنی خه‌ڵك، پۆلیس و مه‌لاكان دڵیان خۆشده‌كه‌ن به ده‌ستگیركردنی چه‌ند له‌شفرۆشێكی هه‌ژار له كناری شه‌قامه‌كان یان هه‌ندێ موتێل و خانوو!
له ئۆروپاشدا بۆ نموونه له‌پاڵ حكومه‌ت و ئه‌و هه‌موو یاسا و مافه مرۆییانه، له هه‌ر كیوسك و بانزینخانه‌ك ده‌یان گۆڤاری پۆرنۆ دانراوه‌و به هه‌زاران په‌یج و ڤیدیو و ریكلام و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیون و له شوێن وێستگه و دیواره‌كان به وێنه‌ی سێكسی كچ، هه‌روا بۆ كۆمپانیا و به‌رهه‌مه تازه‌كانیان په‌ره‌یان پێده‌درێ.
لینین له‌باره‌ی(پێنجەمین كۆنگرەی جیهانی لە دژی بازرگانی بە كیژان)له له‌ندهن رێكخرا ئه‌م وتاره‌ی نووسیوه:
(دۆقەكان، كۆنتیسەكان، ئەسقوف و قەشەكان، حاخامەكان، فەرمانبەران و پۆلیس و، هەموو جۆرە پیاوە بۆرژوا خێرخوازەكان لیهاتوویی خۆیانیان پیشاندا! بەم بۆنەیەوە مێزی خواردنی ئاهەنگەكە و ئاهەنگی پێشوازیكردنی گەورە بەڕێكراو وتار لەبارەی زیان و نزمی سۆزانی خوێندرایەوە!
بەڵام ئامرازەكانی ئەو خەباتە چ بوون كە ئەو نوێنەرە بۆرژوازییە رێكپۆشانەی ئەو كۆنگرەكەیە، داوایانكرد؟ دوو ئامرازی سەرەكیان پێكهێنابوو: ئاین و پۆلیس. هەردووكیان وەك خۆیان دەڵێن، متمانەترین و دابینترین ئامرازن لە دژی كاری سۆزانی!
یەكێك لە نوێنەرە ئەنگلیزییەكانی كۆنگرەكە شانازی بەوە دەكرد-وەك هەواڵنێری((رۆژنامەی گەل)) كە لە لایبزك دەردەچێ، رایگەیاند- لە پەرلماندا یاسای سزای جەستەیی بەڕێكردووە بۆ ئەوانەی كاری زیناكاری بەڕێوە دەبەن. ئەمەیە پاڵەوانی((شارستانی- متمدن) بۆ لەناوبردنی سۆزانی.
خانمێكی كەنەدی خۆشحاڵی خۆی دەرخست بۆ پۆلیس و چاو‌دێری پۆلیسی ژن لەسەر ژنە((بێ رەوشتەكان))، بەڵام لەبارەی زیادكردنی كرێی كاری كرێكارانی ژن، تێبینی ئەوەی هەبوو كە ئەو ژنانە شایەنی زیادكردنی كرێی كار نین.
قەشەیەكی ئەڵمانی، بەربڵاوبوونی مەتریالیستی سەردەم كە لەنێو گەلدا لەزیادبووندایە، مەحكومكردو، بەبڕوای ئەم، ئەو مەتریالیستییە دەبێتە هۆی بڵاوبوونی خۆشەویستی ئازاد.
كاتێ گونتەر(نوێنەری نەمسا)هەوڵیدا مەسەلەی هۆ كۆمەڵایەتییەكانی سۆزانی، دەستكورتی و كۆڵەواری خێزانە كرێكارییەكان، سەرمایەگوزاری بە كاری منداڵ، مەسەلەی نیشتەجێبوون كە بوو بە كێشەیەكی لەرادەبەدەر، هتد…، بورووژێنێ،- بە هاتوهاواری دوژمنكارانە، ناچاریان كرد، بێدەنگ ببێ!
بەڵام نوێنەرەكان بەخۆیان باسی لایەنی ئامۆژگاری و ئاهەنگێڕانە لەبارەی پایەبەرزەكان كرد. بۆ نموونە كاتێ ئیمبراتۆری ئەڵمانیا لە بەرلین سەردانی خانوویەكی منداڵهێنان دەكا و بۆ ئەوەی خاوەن شكۆ بە وێنەی ئەو دایكانە هاوسەرگیریان نەكردووە، ئەنگوستیلە دەكەن بە پەنجەی منداڵە”ناشەرعییەكان”!
ئا لێرەوە دەتوانین بزانین چ دووڕووییەكی قیزەوەنی بۆرژوازی لەو كۆنگرە ئەریستوكراتییە بۆرژوازییانە،باڵادەستە. ساختەچییەكانی كارە خێرخوازییەكان و پشتگیركەرە پۆلیسییەكان لە گاڵتەجاڕی بە نەداری و پەككەوتەیی لەپێناو((لەناوبردنی سۆزانی))كە رێك لەلایەن ئەریستوكرات و بۆرژوازییەكانەوە پشتیوانی دەكرێ، كۆدەبنەوە. (لە رابوتشایا براڤدا، ژمارە 1، 13/7/1913 جلدی23، لاپەڕەی 331ـ332).
(دریژه‌ی هه‌یه)