Skip to Content

لێوار…. دڵشاد تاقانە

لێوار…. دڵشاد تاقانە

Closed
by ئازار 8, 2018 General, Poems

لەلێواری مەرگمدا
دیسان
وا گەڕامەوە
بڕیاری چوونم دابوو
کەچی
لێم سەندرایەوە
چاوم بڕیەوە ژیان
بەکۆڵی سەرشانی خۆم
پڕ لەخەمە و
گرانی زۆر
ئاسۆم
لێڵە تار و بۆر
نابینم
لێی ڕونایی
لەهەورازی تەنیایی
ناچارم تەواوی کەم
تا ئەوپەڕ دڵنیایی
جگەرگۆشەم
چرایە
بۆ چاوم نابینایە
دەستم وا ڕادەکێشێ
جەستە و گیانم
بەو ژیانە
گەلەک ئازار دەکێشێ
هەنگاوم وردە و
بێ هێز
بێ دەسبار و هاوەڵ ڕێ
لەبەر خاتری وان نەبێ
نامەوێ ئەم دنیایە
ڕۆحی خۆم لێ بەڵایە

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish