
چی ده‌گێڕینه‌وه بۆچی ده‌گێڕینه‌وه؟!.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
چه‌ند سه‌رنجێك له باره‌ی كتێبی (به‌رلین) ی داستان به‌رزان
هه‌موو گێڕانه‌وه‌یه‌ك، به‌هایه‌كی زمانی، مێژوویی، فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی نییه. به‌ڵكو گێڕانه‌وه ئه‌و كاته به‌های ده‌بێت، كه په‌یوه‌ست بێت به‌و ڕووداوانه‌ی ڕوویانداوه و له گێڕانه‌وه‌یاندا، شوێنێك له هزر و یاده‌وه‌ری ئێمه ده‌گرن. ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕووداوێك، سه‌فه‌ر و گه‌شتی تایبه‌تی بۆ ئه‌وروپا و بینین و به‌ركه‌وتنێكی ئاسایی به ژیان و جوگرافیای ئه‌وروپا، شایه‌نی گێڕانه‌وه بن و كه‌رسته‌ی گێڕانه‌وه بن، بێگومان ئێستا نیوه‌ی كورد یاداشتنووس ده‌بوو. له ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردیدا، له داستان و حیكایه‌تی میللی‌دا، ته‌نها ئه‌و چیڕۆكانه گێڕدراونه‌ته‌وه، كه زه‌مه‌ن له دوای زه‌مه‌ن، له ڕێی كرداری گێڕانه‌وه ماونه‌ته‌وه و به‌هایه‌كی مێژوویی و ئستاتیكییان هه‌یه. بۆ نموونه:_ كه باسی شیرین و فه‌رهاد ده‌كرێت، وه‌ك داستانێكی خۆشه‌ویستی، گێڕانه‌وه په‌یوه‌سته به‌و خۆڕاگریی و قوربانیدانه‌ی فه‌رهاد له پێناو شیرین ده‌ینوێنێت و كێوی بێستوون كون ده‌كات. ئه‌وه‌ی هێز و وزه‌ی مانه‌وه به گێڕانه‌وه‌كه ده‌دات، خودی عه‌شقه‌كه‌یه. مه‌گه‌ر ئێمه ڕۆژانه و له مێژووشدا، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه نابینین؟ بۆچی له ڕووی مێژووییه‌وه نه‌ماونه‌ته‌وه و ناگێڕدرێنه‌وه؟ چونكه شایه‌نی گێڕانه‌وه نین. كه باسی سه‌رده‌می شاخ و شۆڕشی ده‌كه‌ین، گێڕانه‌وه لێره‌دا په‌یوه‌سته به باسكردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شوناسه به‌رگریی و قاره‌مانیه‌تییه‌ی كه پێشمه‌رگه له شاخ نواندوویه‌تی. باسكردنی پێشمه‌رگه و سه‌رده‌می شاخ، باسكردنی كه‌سه‌كان نییه، به‌ڵكو باسكردنی ڕووداوێكی مێژوویی گه‌وره‌یه، كه به‌های زه‌مه‌نی و سیاسی و شۆڕشگێری خۆی هه‌یه و له ڕێی گێڕانه‌وه‌وه ئه‌وانیتر پێی ئاشنا ده‌بن. خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی كرده‌ی گێڕانه‌وه، به زه‌مه‌نیكردنه، به‌و مانایه‌ی، ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه ده‌كرێ له هه‌موو زه‌مه‌نێك و وه‌ك كرده‌یه‌ك بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری. له ڕاستیدا ئه‌وه‌یه سیحری گێڕانه‌وه، وه‌ك كردارێكی زمانی و هزریی و مێژوویی. ئه‌گه‌ر له دووتوێی ده‌قێكدا، ئه‌و به زه‌مه‌نیكردنه بوونی نه‌بوو، ئه‌وا گێڕانه‌وه تا ئه‌و شوێنه بڕ ده‌كات كه خوێنه‌ر كتێبه‌كه ته‌واو ده‌كات و ئیدی ده‌چێته په‌راوێزی مێژوو. به‌ڵام سیحری گێڕانه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێك، له مانا‌و گرنگی خودی ڕووداوه‌كه دایه له ڕووی مێژووییه‌وه. وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان پێكرد، هه‌زاران ساڵی دیكه، داستانی شیرین و فه‌رهاد بگێڕدرێته‌وه، نه له گێڕانه‌وه ده‌كه‌وێت، نه له ڕووی مێژووییشه‌وه ون ده‌بێت. چونكه ئه‌و ڕووداوه وه‌ك داستانێك، هێزی گێڕانه‌وه‌ی تێدایه. كه‌واتا چییه‌تی گێڕانه‌وه گرنگه، نه‌ك چۆنییه‌تی گێڕانه‌وه. با زمانی گێڕانه‌وه‌ی بیۆگرافیایه‌ك، ڕووداوێك و به‌سه‌رهاتێك، زۆر له ئاستێكی هونه‌ری و ئستاتیكی باڵا‌و جوانیش دابێت و ببێته جێی سه‌رنجی خوێنه‌ریش، به‌ڵام دوا جار، ناوه‌ڕۆكی ڕووداوه‌كه به‌ها و مانای هه‌یه و ده‌بێت، نه‌ك چۆنییه‌تی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه.. گێڕانه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێك، دواجار پانتایه‌ك له ڕووبه‌ره گشتییه‌كه ده‌گرێت و ده‌بێته ڕووبه‌رێك بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌دگاره‌كانی نه‌وه‌یه‌ك و زه‌مه‌نێك و شوێنێك. ده‌شێ له ڕێی گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی كه‌سێك له زه‌مه‌نێكی دیاریكراودا، به‌رگه‌لێك ڕووداوی مێژوویی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌وین و له په‌راوێزی ئه‌و ڕووداوانه‌وه، خاسییه‌ته‌كانی نه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیری، یان سیاسیمان بۆ ده‌ربكه‌وێت، كه پێشتر پێی ئاشنا نه‌بوو بین. بۆیه گێڕانه‌وه، كرده‌یه‌كی دووسه‌ره‌یه و هه‌ر ته‌نها بگێڕه‌وه ڕۆڵی تێدا نابینێت، به‌ڵكو بۆ گێڕه‌ڕه‌وه‌ش تیایدا به‌شداره. بۆیه گێڕه‌ڕه‌وه، ده‌بێ بزانێت چی ده‌گێڕێته‌وه؟ ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕێته‌وه، مانایه‌ك و به‌هایه‌كی بۆ بگێڕه‌وه هه‌یه؟ لێره‌وه‌شه هێزی كرده‌ی گێڕانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. بێگومان هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێمان وابێت، ده‌شێ هه‌موو شتێك بگێڕینه‌وه، هه‌ڵبه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه نا كه ناتوانین، له به‌ر ئه‌وه‌ش نا، كه نه‌كرێته تیمه‌ی نووسین، به‌ڵكو زۆر به ساده‌یی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ بزانین ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕینه‌وه، شوێنێك له هزری خوێنه‌ر ده‌گرێت و هیچ به‌هاو بایه‌خێكی بۆی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر كرده‌وه و ڕه‌فتارو چه‌له‌حانێ و گه‌مه و گاڵته‌ی منداڵی و دۆڕان و شكسته‌كانی عه‌شق و دڵشكانه زۆر كه‌سی و تایبه‌تییه‌كانمان، شایه‌نی گێڕانه‌وه و كه‌رسته‌ی گێڕانه‌وه بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی (داستان بارزان) تێی گه‌یشتووه، بێگومان ئه‌وكات هه‌موو كورد داستاننووس و ڕۆماننووس ده‌بوو. چونكه هیچ مرۆڤێك له‌و جوگرافییایه‌ی خۆمان نییه، ڕووداوێكی كه‌سی و تایبه‌تی نه‌بێت و به جۆرێك له جۆره‌كان، نیگه‌رانی و دڵشكاندنێكی له‌و ژیانه نه‌بێت. له گێڕانه‌وه‌دا، ڕووداوه زۆر كه‌سی و تایبه‌تییه‌كان بۆ خوێنه‌ر، هیچ به‌هایه‌كی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگه، ناسینه‌وه‌ی ئه‌دگاره مێژوویی و زه‌مه‌نێك و شوێنێك و قۆناغێكی ژیانی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه. بۆیه‌شه گه‌ر سه‌رنج له یاداشتنامه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بده‌ین كه ژیانی خۆیان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ نموونه (مسعود محه‌مه‌د و هه‌ژار و موكریانی) و گه‌لێك نووسه‌ری دیكه‌ش، خوێنه‌ر به‌ر جۆره‌ها مه‌عریفه و زانیاریی جۆراو جۆر ده‌كه‌وێت و ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی له نادیاری ژیانی سیاسی و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كاتی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌كات ئه‌م یاداشتانه، تا هه‌تایه له هزر و یاده‌وه‌ری خوێنه‌ران بمێنه‌وه و نه‌كه‌ونه په‌راوێزی مێژوو. له یاداشتدا، گێڕانه‌وه هێلێكی ئاسۆیی هه‌یه و په‌یوه‌سته به زه‌مه‌ن، مێژوو، شوێن، ڕووداو. به پێچه‌وانه‌وی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی كه له ڕۆماندا هه‌یه و ده‌كرێ به هۆی ته‌كنیكه‌وه گۆڕانی به سه‌ر دابێت. بۆیه خوێنه‌ر كه یاداشت ده‌خوێنێته‌وه، واتا مێژوو ده‌خوێنێته‌وه، ڕووداو ده‌بیستێت. یاداشت ئه‌وه نییه وه‌ك به‌شێكی زۆری نووسه‌رانی ئێمه، به حه‌سانه‌وه‌ی ڕۆخ ده‌ریا و بینینی كچه چاوشین و پرچ زه‌رده‌كانی ئه‌وروپا تێی گه‌یشتوون و دواتر ده‌یكه‌نه كتێب و نووسین و خۆیانی پێیه‌وه هه‌ڵده‌كێشن. ئه‌مه كاری نووسه‌ره بێ فیكر و هه‌ژار و داماوه‌كانه، كه شتێكییان نییه بۆ نووسین و بۆ گێڕانه‌وه. به داخه‌وه ئه‌وه ئێستا بۆته مۆدێل له دنیای نووسینی ئێمه و ته‌نانه‌ت نووسه‌رانێكی گه‌نج، شه‌ڕی نێو كۆڵان و چه‌له‌حانێی منداڵی ده‌نووسنه‌وه و بێ شه‌رمانه‌ش ناوی ده‌نێن یاده‌وه‌ری و یاداشت و ڕۆمان. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی و سیاسی و ئه‌ده‌بییان گێڕا بێت. ده‌كرێ گه‌شتی ژیانمی مه‌سعود مه‌حه‌مه‌د، كه مێژووی سه‌د ساڵی وڵاتێك باس ده‌كات، به‌راورد بكه‌ی به كتێبی (به‌رلین كتێبی په‌ناهه‌نده‌یی من) و هه‌ردووكیشیان ناویان بیره‌وه‌ری بێت؟ كه یاداشته‌كانی عه‌لی وه‌ردی ده‌خوێنینه‌وه، شاره‌زایی سایكۆلۆژیای تاكی عێراقی و سۆسیۆلۆژیای ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به گشتی ده‌بین. واتا ده‌زانین چییه ئه‌وه‌ی ده‌گێڕدرێته‌وه و مه‌به‌ست له گێڕانه‌وه‌ی چییه. یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی نه‌وه‌ی هه‌فتاكان و هه‌شتكانی ڕۆشنبیریی كوردی ئه‌وه‌یه، كه نه‌وه‌یه‌كه كه‌رسته‌یه‌ك و یاده‌وه‌رییه‌كی به هێزو به به‌های هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه و بشێ بیگێڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت شانازیشی پێوه بكات. ئه‌و نه‌وه‌یه، كه نه‌وه‌ی كتێب و سیاسه‌ت و شۆڕشگێڕیی و خه‌بات بوو، نه‌وه‌یه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند له ڕووی یاده‌وه‌ریی و ڕووداوه كه‌سی و تایبه‌تی و گشتییه‌كان. ئه‌م نه‌وه‌یه، كه بوونه‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نێو كتێبه‌كان بوون، گه‌لێك خاسیه‌تی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی و سیاسی‌یان هه‌یه، كه له په‌راوێزییه‌وه قۆناغه‌كه و سه‌رده‌مه‌كه‌ش ده‌ناسینه‌وه. بۆیه كه یاده‌وه‌ری ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌خوێنینه‌وه، ئاشنای مێژووێكی گه‌وره له كایه‌ی سیاسی و ئه‌ده‌بی و شۆڕشگێڕیی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بین. به‌و پێیه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گێڕدرێته‌وه، خود نییه، به‌ڵكو بابه‌ته، كه له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌شه، كه‌رسته‌ی ڕاسته‌قینه و به به‌های گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری. چونكه خود، ته‌نها بگێڕه‌وه‌یه و بابه‌ته‌كه ڕووبه‌ری گێڕانه‌وه‌كه‌ن و خوێنه‌ریش بۆ گێڕه‌ڕه‌وه‌یه، لێره‌وه‌ش ڕایه‌لێك ئێمه به ڕابردوو ده‌به‌ستێته‌وه. خوێنه‌ر بۆچی ڕابردوو ده‌خوێنێته‌وه؟ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌مه‌نی دوێنێ؟ بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چی ڕوویداوه و ڕووبه‌ره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ژیان چۆن بووه. لێره‌وه‌ش گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین، هه‌موو گێڕانه‌وه‌كانی نه‌وه‌كانی پێشووتر، گێڕانه‌وه‌ی گشتین و تایبه‌تی و كه‌سی نین. ئه‌و نه‌وه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه هه‌م ڕۆڵێكی له ژیانی ئه‌و كاتدا هه‌بووه و هه‌میش ئاگایانه و ڕۆشنبیرانه، ده‌زانێت كه هه‌موو شتێك به‌های گێڕانه‌وه‌ی نییه و ناكرێت نووسین هێنده بێ ئه‌رزش و بێ ناوه‌ڕۆك و بێ به‌ها بكرێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوان نه‌وه‌ی هه‌فتاكان و هه‌شتاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین و به دیاریكراویش ده‌یه‌ی دوو هه‌زاره‌كان . نه‌وه‌ی نوێی دوای ڕاپه‌ڕین، نه هێزی گێڕانه‌وه، نه كه‌رسته‌ی گێڕانه‌وه‌ی نییه. نه‌وه‌یه‌كه یاده‌وه‌ریه‌كی لاوازی هه‌یه و هیچ پێگه‌یه‌كی سیاسی، هزری، ئه‌ده‌بی و هیچ داهێنانێكی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆی نییه، بشێ بیكاته كه‌رسته‌ی گێڕانه‌وه. به ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌و نه‌وه‌یه له ڕووی (ڕووداو) وه، هێنده نه‌وه‌یه‌كی هه‌ژاره، بۆیه گێڕانه‌وه‌ش له‌و بابه‌ت و ڕووداوه ساده و بێ مانا‌و بێ ئه‌رزشانه ده‌بینێته‌وه، كه خوێندنه‌وه‌یان نه‌ك بایه‌خی نییه بۆ خوێنه‌ر، به‌ڵكو كه له خوێنه‌وه‌یان ده‌بێته‌وه، قێز له نووسین و وشه‌ش ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بگێڕینه‌وه، ده‌بێ كه‌رسته‌یه‌كی گه‌وره‌ی گێڕانه‌وه‌مان هه‌بێت. به ته‌نها زمانی گێڕانه‌وه، به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كانمانی پێ بڕازێنینه‌وه، به‌ڵكو ناوه‌ڕۆك، په‌یام و ڕووداوه‌كان گرنگن. چونكه دواجار هه‌موو گێڕانه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌سته به كات و شوێن و له‌وه گرنگتریش ڕووداوێكه‌وه. ده‌شێ ڕووداو به ڕوحی گێڕانه‌وه بزانین. به‌ڵام بێگومان هه‌موو ڕووداوێك نا، چونكه ژیان پڕه له ڕووداو، به‌ریه‌ككه‌وتن و بینین، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌موویان هێز و مانای گێڕانه‌وه‌یان تێدا بێت، ئه‌وا ئه‌رزش و به‌های ڕووداوه گه‌وره ڕاسته‌قینه و نه‌مره‌كان نامێنێت. بۆیه ده‌بێ بزانین چی ده‌گێڕینه‌وه، به‌هانه‌یه‌كمان بۆ گێڕانه‌وه هه‌بێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه كاتێ له خوێنه‌وه‌ی كتێبی (به‌رلین كتێبی په‌ناهه‌نده‌یی من) كه(داستان به‌رزان) نووسیویه‌تی بوومه‌وه، ئه‌و پرسیاره‌م له خۆم كرد، به ڕاست من چیم خوێنده‌وه؟ نووسه‌ری كتێب چیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه؟ ئایا ئه‌وه‌ی گێڕاویه‌تییه‌وه شایه‌نی ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر گوێی لێ بگرێت؟ ئه‌م كتێبه باس له ساته‌كانی به‌رككه‌وتنی نووسه‌ر به ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی و به تایبه‌تیش خێزانی ده‌كات. كاتێ ناونیشانی كتێبه‌كه ده‌بینین، بیرمان بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، باسێكی گرنگی فه‌لسه‌فی، په‌روه‌رده‌یی و هزری خۆرئاوایه. یاخود باس له كێشه و گرفته‌كانی ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی، له ئاستی كولتووری، ڕوحی په‌روه‌رده‌یی ده‌كات. بۆیه نووسه‌ر به ئاگایانه ئه‌و ناونیشانه‌ی بۆ كتێبه‌كه‌ی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابكێشێت و به‌و ناونیشانه جوانه‌وه، فریوی بدات تا كتێبه‌كه‌ی بخوێننه‌وه. به‌ڵام كاتێ ده‌چینه قووڵایی ناوه‌ڕۆك و ڕسته و ئاماژه‌كانی نێو كتێبه‌كه، به داخه‌وه گاڵته‌جارییه‌ك به ناوی گێڕانه‌وه ده‌بینین، كه خوێنه‌ر شه‌رم ده‌كات باس و بابه‌تی له‌و شێوه‌یه به ناوی یاداشتنامه بخوێنێته‌وه. نووسه‌ری كتێبه‌كه، چونكه فۆكسی له سه‌ر شته بچووك و بێ ئه‌رزشه‌كانه، ئیدی خه‌یاڵی گێڕانه‌وه‌شی له چوارچێوه‌ی ئه‌و بچووكییه تێ ناپه‌ڕێت. ئه‌م كتێبه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین نووسه‌ری كتێبه‌كه، چۆن له ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی گه‌یشتووه و چی ئه‌زموون كردووه له‌و ژیانه، ئایا ده‌ره‌نجامی به‌ركه‌وتنی خۆی وه‌ك تاكێكی خۆرهه‌ڵاتی به كولتووری خۆرئاوا، توانیویه‌تی داهێنانێكی گه‌وره بكات و له‌و كتێبه‌ی خۆیدا بیخاته ڕوو؟ با سه‌رنج له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بده‌ین، كه خۆی باشترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی ئێمه. با بزانین، (داستان به‌رزان) كه بنووسانێكی زۆر، به ده‌نگێكی دیار و به توانای نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی ده‌زانن، له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا چیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه؟ داستان ده‌نووسێت:( سه‌رم بۆ ته‌ماشایه‌كی كێر و گونم نه‌وی ده‌كه‌م، سه‌ره‌كه‌ی نووساندووه به به‌شی پێشه‌وه‌ی سیفۆنه‌كه‌وه، هه‌ر یه‌ك له گونه‌كانیشم به پشته‌وه‌یدا شۆربوونه‌ته‌وه، دیاره به گشتی بێ تاقه‌تن. من حه‌ز ناكه‌م ئه‌وان به‌و غه‌مگینییه ببینم، چۆرێك زه‌یتی زه‌یتوون، له نێو له‌پی ده‌ستی ڕاستم ده‌سووم، مه‌ساجێك بۆ شان و ملی ده‌كه‌م ( مه‌به‌ستی چووكییه‌تی) ده‌یلاوێنمه‌وه، له پی ده‌ستمی بۆ ده‌كه‌م به بۆڕییه‌كی ته‌سك و كه به ئاسته‌م بتوانێ هاتووچۆی تیا بكات و ده‌ستم دێنم و ده‌به‌م، گه‌رمتر له نێو له پم ده‌یكوشم، سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و به‌شێوه‌ی قارچكێك هه‌ڵده‌تۆفێت، تاكو درێژییییه‌كه‌ی ده‌گاته نۆزه‌ده سانتیمه‌تر و ڕه‌پ و قینج ده‌رده‌كه‌وێت. لا 86 و 87) ئه‌گه‌ر وه‌ك كرده‌ی گێڕانه‌وه، بڕوانینه ئه‌و بابه‌ته، ئه‌وا ده‌بێ پرسیار بكه‌ین كه ئاخۆ ئه‌و حاڵه‌ته چ گرنگییه‌كی هه‌یه بۆ خوێنه‌ر؟چی نوێی پێ ئاشنا ده‌كات؟ بێگومان لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو گێڕانه‌وه‌یه‌ك به‌های نییه. گێڕانه‌وه ئه‌و كاته شوێنی خۆ و جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت، كه ڕووداوێكی گه‌وره هه‌بوو. ئه‌وه‌ی داستان ده‌یگێڕێته‌وه، له دیمه‌نی بێ به‌های پۆڕنۆیه‌ك ده‌چێت، كه كه‌سانێكی تێنوو به سێكس كه بۆته گرێی ده‌روونی لایان، وه‌ك نووسه‌ری كتێبه‌كه سه‌یری ده‌كه‌ن. بڕوام وایه، ئه‌و بێ ڕتووشییه له‌باسكردنی سێكس، گرێیه‌كه لای نووسه‌ری كتێب و ڕێكه‌وت نییه، چونكه ئه‌و له شیعره‌كانیشدا، گرنگییه‌كی زۆر به‌و دیمه‌نه پۆڕنۆیانه ده‌دات. بۆ نموونه له شیعرێكیدا له كۆمه‌ڵه شیعری (ئه‌ستێره‌كان برینی مرۆڤن) ده‌نووسێت:
ده‌مه‌وێت ده‌ست له مووه‌كانی به‌رت بده‌م
به‌ر ته‌ڕایی نێوان ڕانه‌كانت بكه‌وم
لیكی ده‌مت كه له سه‌رم ده‌بوویت
ده‌تكاییه نێو ده‌ممه‌وه. زۆرجار بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه.
. ئه‌م جۆره له گێڕانه‌وه، ده‌ریده‌خات كه به‌شێكی زۆری ئه‌و نه‌وه‌یه، چ یاده‌وه‌ریه‌كییان هه‌یه تا بیگێڕنه‌وه. به‌ڕاست ئه‌م باسه بێ ئه‌رزش و سووك و بێ به‌هایانه، شایه‌نی ئه‌ون وه‌ك یاده‌وه‌ری بنووسرێنه‌وه؟ گریمان كه‌سێك، هه‌رزه‌كار و مێرمنداڵێك و قوتابییه‌كی بچووكی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، یان كه‌سێكی نزیكی نووسه‌ر، به ڕێكه‌وت ئه‌و كتێبه بێ به‌هایه‌ی ده‌ست كه‌وت و خوێندییه‌وه، چی لادروست ده‌بێت؟ فێری چ جۆره په‌روه‌رده‌یه‌كی ده‌روونی، سێكسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت؟ ده‌كرێت نووسه‌رێك له كتێبدا، خوێنه‌ر فێری (ده‌ستپه‌ڕ لێدان بكات؟!). دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به خووه‌كه كرد، با بزانین نووسه‌ری كتێبه‌كه كه ده‌گاته ئۆرگازم و تۆواوه‌كه‌ی فڕێ ده‌دات، چ گاڵته‌جاڕییه‌كی دیكه، به ناوی گێڕانه‌وه‌ی یاداشته‌كانی ده‌نووسێت:( له ناكاو، ئاوێكی خه‌ستی هه‌ڵبزركاو، له كێرمه‌وه ده‌كه‌م به ده‌م و چاوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به خۆیان و تیره‌كانییان، به خۆیان و گوێزانه‌كانییانه‌وه، دێنه به‌رچاوم، ده‌یكه‌م به ده‌م و چاوی دوایین ژنی ژیانم، به‌و ڕۆژگاره ته‌نگه. لا 88) جۆره نه‌خۆشییه‌ك هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم سادیزمی پێ ده‌گوترێت و تیایدا مرۆڤ، چێژ له‌و دیمه‌نه ڕقاویی و خوێن و ئازاردانانه به تایبه‌تیش له سه‌رووبه‌ندی پرۆسه‌ی سێكسی‌دا ده‌بینێت. نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌ش، چێژ له‌وه ده‌بینێت، كه تۆواوه‌كه‌ی بكاته ده‌م و چاوی ژنه‌كان و مرۆڤه‌كان، وه‌ك ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی گه‌لێك جار، له دیمه‌نه پۆڕنۆییه‌كاندا، ده‌یبینین و ده‌كه‌وێته به‌رچاومان. جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه، كه له‌ویان به وێنه و له‌میان به نووسین، وێنه‌كان ده‌بینین و ده‌خوێنینیه‌وه، به‌ڵام دواجار هه‌ردووكییان له یه‌ك خاڵدا یه‌كده‌گرنه‌وه، ئه‌ویش ڕوئیاو عه‌قڵییه‌ته‌كه‌یه بۆ سێكس و ژن. مرۆڤ بگاته هه‌ر بارێكی ئاڵۆزی ده‌روونی و تووڕه بوونێك، هێشتا نابێ ئه‌و مافه به خۆی بدات، سووكایه‌تی به مرۆڤ و ژن له ژێر ناوی گاڵته‌جارییه‌ك به ناوی یاداشت بكات. گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیان مرۆڤه. مه‌گه‌ر ئێمه بۆ چی ده‌گێڕینه‌وه و بۆ كێی ده‌گێڕینه‌وه؟ مه‌گه‌ر مرۆڤ له نووسین و ئه‌ده‌ب گه‌وره‌تر نییه؟ نووسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له باسكردنی ئه‌و دیمه‌نه پۆڕنۆیانه و ئه‌مجاره‌یان ده‌نووسێت:( به ڕاستی ئه‌و ده‌ستپه‌ڕانه‌ی به هۆی شامپۆ و سابوونه‌وه لێم ده‌دان، چێژێكی خۆشتریان هه‌بوو، وه‌ك ئه‌وانه‌ی به هۆی تف و لیكی خۆمه‌وه. لا 132) هه‌روه‌ها ده‌نووسێت:_( بۆ یه‌كه‌م جار قوزی ئافره‌تم له وێنه‌دا بینی، بوونی تۆپه‌ڵه مووێكی ڕه‌ش كه ته‌واوی قووزه‌كه‌ی داپۆشیبوو. لا 133) به ڕاست ئه‌م قسه بازاڕییانه، هی ئه‌وه‌ن بكرێنه كتێب و به ناوی یاداشته ڕۆمان چاپ و بڵاو بكرێنه‌وه؟ ئایا ئه‌م بابه‌ته بازاڕییانه، شایه‌نی ئه‌وه‌ن خوێنه‌ر كاتی خۆیانی بۆ ته‌رخان بكات؟ دواجار ده‌بێ داوای لێبووردن له خوێنه‌ره سه‌نگینه‌كانی ماڵپه‌ڕی سه‌نگینی ده‌نگه‌كان بكه‌م، كه من ئه‌و قسه بازاڕییانه‌م بۆ گواستونه‌ته‌وه. به‌ڵام گرنگه هه‌موومان بزانین، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، چی هه‌یه بۆ مانی بگێڕێته‌وه؟ چی ده‌گێڕیته‌وه تاكو پێناسه‌ی خۆیمان بۆ بكات؟ ئایا یاده‌وه‌رییه‌كانی شایه‌نی نووسینه‌وه و گێڕانه‌وه‌ن؟!
په‌راوێز: ناوی كتێب، به‌رلین كتێبی په‌ناهه‌نده‌یی من، نووسینی: داستان به‌رزان، بڵاوكراوه‌ی: یاسه‌مین، چاپی یه‌كه‌م _سلێمانی 2021.