له شاعیری چینی خاتوو ( زایۆ هوایۆ ) وه … وەرگێڕانی: نەژاد عەزیز سورمێ
(1)
ناسنامه‌یه‌كی شێواو
ناتوانم له دادگادا
ددانی پێدا بنێم
به‌فرم له باخه‌ڵی چه‌پ دایه و
ئاگر له گیرفانی ڕاست
ئاگر ده‌كارێ
چۆلایی ، شار ، ماسی
بسووتێنێ ..
به‌فریش پێی ده‌كرێ
ڕێوبان و تاوانان
داپۆشێ ..
تریفه‌ی مانگم پێیه ،
به‌ڵام له تاریكاییدا .
دار خۆخێكم پێیه ،
لێ نایبینم گوڵ بكا .
به‌هارێكی دیماهی نه‌هاتووم پێیه
كه‌چی هه‌ست به زستان ده‌كه‌م .
بنیاتی كیمیاوی و حكوومه‌تی و مۆزه‌خانه‌م دزی
كه‌چی هیچم نییه .. موفلیس .
من گوناهم
وازم لێ بێنه دوور بڕۆم
من ،
له‌سه‌ر خۆمدا حهكهمم
ڕێ له ڕۆحم بگره
له تاریكی شه‌وێكدا ده‌ڕۆم
بێ شوێنه‌وار
له‌م شاره دوور ده‌كه‌ومه‌وه .
(2)
هه‌موو چین تهی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵت بنووم
به‌كاربێنی و بهكاربێی
جیاوازی چییه ؟
ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك هه‌بێ
دوو جه‌سته
پێكدا ده‌ده‌ن
هێز ،
گوڵ به‌هێز كرایه‌وه و
به‌هاری چاوه‌ڕوانكراو
گوڵێك هێنای
له‌وه زیاتر نا ..
هه‌ڵه‌یه وابزانین
ئه‌مه ژیانێكه
له نوێ‌دا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه .
له نیوه‌ی چین هه‌ندێ شت ڕووده‌ده‌ن :
گڕكان ده‌ته‌قنه‌وه ،
ڕووبار به وشكی تێده‌په‌ڕن ..
زیندانیی سیاسی و
كرێكاره له‌بیركراوه‌كان ..
ئاسك ، له‌ق له‌قه تاج سووره‌كان
به‌ر بۆردومان ده‌كه‌ون ..
به ناو ڕێژنه‌ی گوللاندا دێم
له‌گه‌ڵت بنووم ..
چه‌ندان شه‌و كۆده‌كه‌مه‌وه
بیكه‌مه سپێده‌یه‌ك
له‌گه‌ڵت بنووم ..
به‌ناو چهنداندا ڕاده‌كه‌م و
چه‌ندان له من ڕاده‌كه‌ن بۆ یه‌كێك
له گه‌ڵت بنووێ .
ئاساییه
ڕه‌نگه په‌پووله بتوانن دهسخهڵهتم بده‌ن ..
له‌وانه‌یه گومانم
په‌سن بكاته به‌هار و
گوندی هنگدیان
بكاته نیشتمانم ،
به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی بیانوون
من شه‌وم له‌گه‌ڵ تۆدا به‌سه‌ر برد .
——————————–
ئاماژه
زایۆ هوایۆ : خاتوو هوایۆ شاعیرێكی چینییه ، له‌گه‌ڵ له دایك بوونیدا ، ئیفلیجی له مێشكدا هه‌بووه ، له گوندێكی دووره‌ده‌ستدا له دایك بووه ، له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا باوكی به‌شووی داوه‌ته پیاوێك به ده‌یان ساڵ له خۆی گه‌وره‌تر كه پاشان به كڕێنی شوقه‌یه‌ك بۆی لێی جیا بووه‌ته‌وه .
سه‌ره‌تا چه‌ند قه‌سیده‌یه‌كی له سایتێك بڵاوكرده‌وه كه به‌خۆی بۆ خۆی كردبووه‌وه ، له دواییدا سه‌رنجی هه‌ندێ گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی ئه‌ده‌بی ڕ‌اكێشا تا ئه‌وه‌ی زۆرجار به ( ئیمیلی دیكنسۆن )ی چینیان چوواندووه .
تا گه‌یشتووه به‌وه‌ی زانستگه‌ی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریكایی بانگهێشتی بكا بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی .. بۆ ده‌قی شیعره‌كانی هوایۆ بڕوانی : سایتی گۆڤاری كیكا