گه‌ڕان به دوی مرۆیی بووندا باوكی ئه‌و وه‌ك نمونه … له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
كه خاتوو ڕوناك شوانی ڕۆمانی ” به‌شی منی ” په‌رینوش سه‌نیعی وه‌رگێڕا بۆ سه‌ر زمانی كوردی ، به تاسوقه‌وه ویستم بیخوێنمه‌وه ، دامناو ده‌ستم بۆ نه‌برد تا ئه‌و كاته‌ی له بری یه‌ك جار ڕازی كچم دوو جاری خوێنده‌وه ، هه‌رچه‌ند حه‌زم نه‌ده‌كرد باسی بكات ، لێ هه‌ندێ جار قسه‌و باسی ده‌هاته‌ناوانه‌وه كه ڕۆمانی ” باوكی ئه‌و” ی هه‌مان نوسه‌ری وه‌رگێڕا ، من خوێندمه‌وه‌و بڕیاری ئه‌وه‌شم دا جارێكی تر بۆ سه‌رنج و تێبینیه‌كان بیخوێنمه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌م نه‌كرد ، ڕۆمانی باوكی ئه‌و تژیه له هه‌ردوو ڕووی ئینسانی و نائینسانی ، مامه‌ڵه‌ی ناجۆری كه‌سانێك له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه كێشه‌یه‌كی ئاساییان هه‌یه ، بۆ نمونه ” سه‌ری زمانگرتن ، گیر بوون ، یان ته‌ته‌ڵه ” هه‌ركام له‌وانه ، من پۆلی چواری سه‌ره‌تایی بوم ، كاتێ دره‌نگ گه‌یشتمه قوتابخانه‌و فێرخوازان ڕیز بووبوون ، مامۆستا گوتی ها بۆ دوا كه‌وتی ، گوتم مامۆستا “خۆم سوست” ئه‌وپیته‌ی نه‌سینه‌و نه‌شین و له كوردیدا به نوسین نیمانه ، مامۆستا گوتی ئافه‌رین چه‌پڵه‌یه‌كی بۆ لێده‌ن له‌تیف خۆی شۆریوه ، به‌و ئافه‌رینه بواری ئه‌وه‌ی نه‌دا ئه‌وانی تر پێم پێبكه‌نن،ڕۆمانی باوكی ئه‌و چیرۆكی په‌راوێزخراوێكی ده‌ستی ئه‌وانی تره ، كه ئیتر ئه‌ویش به‌ره‌به‌ر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن تۆڵه له‌وانی تر بكاته‌وه ، شه‌هاب له نێو په‌روه‌رده‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نادروستا بۆ خۆیشی هه‌ر له منداڵیه‌وه په‌ی ” به گێلی” خۆی ده‌بات ، نه‌توانینی قسه‌كردن و خۆخواردنه‌وه ، جگه له دایكی له‌سه‌ره‌تاوه كه‌سی تر هیچ میهره‌بانیه‌كی ئه‌وتۆی بۆنیه ته‌نانه‌ت ئامۆزاكانیشی دواتر باوك و برا و ئه‌وانی تر له هه‌موویان زیاتر خه‌سره‌وی ئامۆزای ، لێ له‌و نێوه‌نده‌شدا نه‌نه‌ی شتێكی دیكه‌یه ، سودابه‌و ئاغای كه‌ریمی ئه‌وان ته‌واو جیاوازن و هۆشیاریه‌كی جیاوازیان بۆ مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ شه‌هاب هه‌یه ، من لێره‌دا نامه‌وێ ڕۆمانه‌كه باس بكه‌م و ئه‌وه ده‌هێڵمه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه ، من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ده‌ستبردنی په‌رینوش بۆ ئه‌و كاره جوانانه به‌رم ، په‌رینوش سه‌نیعی ، كه‌سانی توڕدراو ، بێبایه‌خ به دیدی خه‌ڵك دێنێت و ده‌یكاته پاڵه‌وانی هه‌قیقی ڕۆمانه‌كانی ، وه‌ك چۆن له به‌شی منیش‌دا” مه‌عسوم” ی به‌و جۆره لێكردووه ، له باوكی ئه‌ویشدا شه‌هاب ، شه‌هابێك هه‌ندێك چێژله ئازاردان و بریندار كردنیدا ده‌بینن، ئه‌مه له كاتێكدا شه‌هاب پێویستی به كه‌سێكه لێی تێبگات و لانی كه‌م سوكایه‌تی پێنه‌كات ، نه‌ك ئه‌وه‌ی هاوكاری بكات .
باوكی ئه‌و ڕۆمانێكی چنراوی نایابه له نێو چیرۆكه سه‌ره‌كیه‌كه‌دا ده‌یان چیرۆكگه‌لی دیكه هه‌ن ، مامه‌ڵه‌ی ناجۆری پۆلیس ، فریوی خه‌ڵكانی ده‌ستبڕو ساخته‌كار ، عیشقی هه‌رزه‌كارانه‌و بێئه‌نجام ، كێشه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر‌و زه‌وه‌ند ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شه‌هاب و دایكی وه‌ك هه‌میشه پاڵه‌وانه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه‌ن ، به‌گشتی په‌رینوش له و دووڕۆمانه‌یدا وێنه‌ی جوان و ئازایانه‌ی ژنی ئێرانیمان نیشانده‌دات ، بێ ئه‌وه‌ی كێماسیه‌كانیش بشارێته‌وه ، ڕوناك شوانی وه‌ك وه‌رگێڕی رۆمانه‌كه ماندوو بونی زۆری چه‌شتووه و كاره‌كه‌ی شایانی ستایشه ، وا هه‌ست ده‌كه‌م وه‌رگێڕ خۆدۆزینه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌یه له‌و دو دووڕۆمانه‌دا بۆیه پاراو وه‌ریگێڕاون ، دڵنیام ئه‌گه‌ر خودی خاتوو ڕوناك خۆی ده‌ست بكات به نوسینی ڕۆمان توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌و پێشتریش له تراژیدیا ئازاربه‌خشه‌كانی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به خۆی و خانه‌وادی چیرۆك گه‌لی گێڕاوه‌ته‌وه كه ده‌كرێت به فراوانی باس بكرێن ، ئه‌مه بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی كورد هه‌روایه ، له‌م ڕۆمانه‌دا په‌رینوشی سه‌نیعی پێمانده‌ڵێت ، ده‌بێت زۆر ئاگاداری په‌روه‌رده‌ی دروستی ده‌رونی مناڵه‌كان بین و جیاكاریان له نێواندا نه‌كه‌ین، هه‌ر ئه‌و جیاكاریه ڕه‌نگه ببێته هۆی به‌ڵایه‌كی گه‌وره ، ده‌ی له كه‌ركوك و له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌شدا له‌م جۆره جیاكاری و دژبه‌ری و بوغزاندنه زۆره ، من شاهیدی حاڵه‌تێكی زۆر ئازار به‌خشم ، دایكێك كه زۆر شانازی به دایكایه‌تی خۆیه‌وه ده‌كرد له دوو كوڕه‌كه‌ی یه‌كێكیان ” مه‌غۆلی ” بوو ، ئه‌و بڕوای ته‌واوی به‌وه هێنابوو كه ئه‌مه‌یان كوڕی ئه‌و نیه‌و له نه‌خۆشخانه گۆڕاوه ، ده‌یویست هه‌مان باوه‌ڕ به باوك و براو خوشكه‌كانی دیكه‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیش بسه‌لمێنێ ، كوڕه‌كه چ میهره‌بان و روح سوك بوو ، به‌ڵام زۆر جار هه‌ستی ده‌كرد ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌یه ، هه‌ستی ده‌كردو ده‌رونی ئازاری ده‌دا ئایه ئه‌مه هی ئه‌وه نیه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ، هی ئه‌وه نیه خودی وه‌رگێڕی باوكی ئه‌و ده‌ستی بۆ به‌رێت ، شه‌هاب سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كان و پێگه‌یشتنی ، سه‌ره‌ڕای شانازی باوكی به‌وه‌وه له دواجاردا ، لێ ئه‌و وا ئازار نه‌دراوه وه‌ك باوك سه‌یری باوكی خۆی بكات ، بۆیه ئه‌و هه‌روه‌ك باوكی ئارش ، باوكی براكه‌ی خۆی نه‌ك خۆی سه‌یری ده‌كات .
به‌گشتی ڕۆمانێكی مرۆیی پڕ له وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌و هی ئه‌وه‌یه ئافه‌رینی هه‌م نوسه‌ره‌كه‌ی هه‌م وه‌رگێڕه‌كه‌ی بكرێت ، به هیوای ئه‌وه‌ی خاتوو ڕوناك هه‌وڵبدات كاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و خاتونه‌ش وه‌ربگێڕِێت.