
مه‌رگی په‌نابه‌رانی كورد له كه‌مپی دوورگه‌كان
ماڵپه‌ری گاردیان بڵاویكرده‌وه ، په‌نابه‌رێك له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی ناورۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ماڵپه‌ره‌كه ده‌ڵێت ئه‌و په‌نابه‌ره كورده ناوی فاریبورس كه‌ریمی بووه و له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه خۆی كوشتوه و پێش ئه‌و ڕووداوه‌ش چه‌ندین جاریش داوای هاوكاری ته‌ندروستی كردووه چونكه باری ده‌روونی ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر بووه.
به‌پێی ئاماره‌كان ، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2012 ه‌وه كه ئه‌و كه‌مپانه دووباره له دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا كرانه‌وه، 12 په‌نابه‌ر به ڕووداوی جۆراوجۆر له‌ناویاندا خۆكوشتن گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دووانیان به‌ڕه‌گه‌ز كورد بوون. ئه‌و په‌نابه‌ری تریش كه به‌ڕه‌گه‌ز كورده له شه‌وی 17 شوباتی ساڵی 2014 دا له پێكدادانێكی نێوان په‌نابه‌ران و پۆلیسی كه‌مپه‌كه‌یاندا گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن. ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به پێشێلكاری مافی ئه‌وانی ده‌زانن.
ئامادەکردنی: هەژار تەها