قه‌سیده‌یه‌ك له شاعیری ئه‌فغانی ( ئه‌بو تالبی مزه‌فه‌ری )یه‌وه … و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
خۆشه‌ویستم !
له دوا ئیمێلتدا نووسیوته :
له‌م ڕۆژانه‌دا
له سنووری یۆنانستانی .
نووسیوته :
له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌وانه سه‌رخۆشه‌كان
ڕێك ده‌كه‌وی و
له قاچاخچییه‌كانی مرۆڤ ده‌پاڕێیه‌وه و
مێینه‌تیت هه‌مووی
خستۆته مه‌زاته‌وه ..
تا هه‌رچی زووتره بتبه‌نه دوور و دوورتر ..
له تارماییه‌ك ،
كه ناوی نیشتمانه ..
داوات كردووه
قه‌سیده‌یه‌ك بنووسم
ببێته تریاكی گه‌ستنی
ئه‌وانه‌ی هاوڕێگاتن .
خۆشه‌ویستم !
داخۆ نووكه بیر له تۆ بكه‌مه‌وه ،
یا برینه ئاودزبووهكانی كابول ؟
یان ئه‌و كرمانه‌ی ،
به پێم‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن
به‌دوای ئه‌وه‌ن
جه‌سته‌م هه‌ڵدڕن ؟
كه وه‌ك جه‌نازه‌یه‌ك وایه
خه‌ریك بێ پێوه‌ی گیرۆده بێ و
گۆڕهه‌ڵكه‌ن هه‌ڵه‌یان
له واده‌ی ناشتنیدا كردبێ ..
ئه‌تۆی موسافیری ناچاری ،
له باهۆزێكی غه‌ریبایه‌تیدا ..
منیش بوونه‌وه‌ری ناچاری
ئه‌و خۆڵه سه‌رسوڕهێنه‌ره ..
غه‌ریبێك لێره ،
غه‌ریبێك له‌وێ
وه‌ك بڵێی دونیا
به‌رگه‌ی جه‌نجاڵی غه‌ریبان ناگرێ
كه با ،
هه‌ر گه‌ڵایه‌كی ئێمه
به‌لایه‌كدا داوێ ..
خۆشه‌ویستم !
سێ مانگ ده‌بێ
له مۆتهكهكانمدا
پێم له‌سه‌ر مشكاندا ده‌نێم ..
خه‌ون ده‌بینم شاره‌كه‌م
له‌سه‌ر شاره‌مێرووله‌یه‌ك هه‌ڵنراوه !
گوێم له‌ده‌نگی ته‌وره
به‌دوای سه‌رمدا ده‌گه‌ڕێن و
له قووڵایی بوونمدا
به‌شێوه‌یه‌كی گومان‌لێكراو هه‌ڵده‌كه‌نن ..
ڕۆژگار سه‌یره ،
به‌دوای ماڵێكی ئاسووده و
كوچه‌كانی دۆڵی ( برشی )
به‌و ڕێگاوبانانه‌دا ده‌سووڕێمه‌وه ،
به‌دوای كونهمشكه قرتێنه‌ره‌كانه‌وه ..
پاشان به‌م زووانه
ڕۆژێك ، له‌م ڕۆژانه‌دا
ده‌مگرن
به‌تاوانی ئه‌وه‌ی
من خۆكوژم !!
به تاوانی ئه‌وه‌ی شاعیرم
له ئێرانه‌وه هاتووم و
وشه‌ی بێگانه‌م به زمانه‌وه‌یه ..
شاره‌زایانی زمان پێیان وتم :
تێبینیان كردووه
زمانی قسه‌كردنت
خڵت و خاڵی زۆری تێدایه ..
خۆشه‌ویستم !
هیچ گۆرانییه‌كم له قوڕگدا و
ڕه‌نگم له چاودا نه‌ماوه ..
قه‌واره‌م ده‌ته‌قێننه‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی ( بامیان )
ده‌ته‌قێننه‌وه ..
پیته‌كانم به تاڵان ده‌به‌ن
وه‌ك تابلێته به‌ردینه‌كانی
گۆڕستانی ( كازركاه )ی بوهرات..
وشه‌كانم یه‌ك به‌دوای یه‌ك ده‌دزن
وه‌ك لایه‌كی ده‌روازه‌ی
گۆڕی ناسر خه‌سره‌و له ( به‌دخشان )
لایلایه‌ی دایكم و
ئاوازی باوكم ، كه شانامه‌ی ده‌خوێنده‌وه ..
ئه‌فسانه‌كانی وڵاته‌كه‌م ده‌دزن
ئه‌دی زمان ماڵی بوون نییه ؟
به‌م نزیكانه
ڕۆژێ له ڕۆژان
پیاوێكی ئاسایشی نیشتمانی دێت و
به تاوانی ( كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی
به وشه‌ی فارسی )
به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ی ( بلكرام )م ده‌با
ده‌فته‌ری شیعره‌كانم ده‌به‌ن
ده‌ڵێن لێت نووسیوه ( به‌لخ ) ،
نووسیوته شیراز ..
نووسیوته مه‌ولانا ..
نووسیوته شهمس ..
خۆم به پشتێنیه‌كی وشهڕێژكراو ده‌كوژم !
به بۆمبای سه‌روا ،
به ڕه‌گه‌زه‌كانی شیعر و چیرۆك ..
هێشتا وه‌خت ماوه
به بارهه‌ڵگرێكی پڕ له شیعر
له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بده‌م .
با له‌وه گه‌ڕێین خۆشه‌ویستم !
بمبوره گوێت پێ ناده‌م و
شیعری دڵداریت بۆ نانووسم
من شیعر و گۆرانیم له‌بیر چووه‌ته‌وه
ده‌مم خوێنی له‌به‌ر ده‌ڕوا
ناكرێ به ده‌می به‌خوێنه‌وه
باسی خۆشه‌ویستی بكرێ ..
بیستم كه‌شتییه‌ك
له كه‌ناره‌كانی ئوستورالیا تێكشكاوه ..
خۆشه‌ویستم !
له نیشتمان مه‌پرسه
مشك خواردیان ..
تا دڵنیاشت بكه‌مه‌وه
گه‌ر هه‌ندێ چه‌و له پهقرهجێك بكه‌ی و
ڕایوه‌شێنی ،
ئه‌نجام
ده‌بێته ئه‌فغانستان ..
دوای ئه‌مڕۆ
هیچ سوودێك
له‌و دره‌خته پیرۆزه‌دا نییه
كرم به بۆشی به‌جێی هێشتوون…
ئاماژه :
سه‌ید ئه‌بو تاڵیبـی مزه‌فه‌ری ساڵی 1344ی هه‌تاوی له گوندی چوارباغی ویلایه‌تی ئارزگان له دایك بووه ، هه‌ر له‌وێش چووه‌ته به‌ر خوێندن و قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه ، ساڵی 1364ی هه‌تاوی یه‌كه‌مین شیعری نووسیوه، شیعری ئه‌بو تاڵیبیش دیاره خاڵی نییه له كه‌ش و هه‌وای شاعیرانی ئه‌فغانستان كه زۆربه‌ی عاریفانی دونیایێی لێ هاتوون ، ئه‌و وا دیاره به هه‌ناسه‌یه‌كی نیشتیمانخوازی و مرۆڤدۆستی له بواری مرۆڤی وڵاته‌كه‌یدا خه‌می گه‌وره‌تر ده‌گێڕێته‌وه.. ئه‌مه‌ش بێگومان توولهڕێیكی باریكه له ڕێگای پان و به‌رینی ڕێبوارانی ڕێی عاریفان ، به‌ڵام له شێوه و ڕوانینێكی جیاوازدا. ئه‌م شیعره‌ی ئه‌بو تاڵیب، له سایتی ( جدار الصوت )ـه‌وه كراوه به كوردی.