
ئستاش بۆم دەگریت …؟ … روخۆش موستەفا
Closed
ئێستاش وەک شەوانی زوو بیری ڕوخسارم دەکەیت
حەزدەکەیت لەجیاتی چرا بێم و لەبەرامبەرتدا بسوتێم
حەز دەکەیت پێچەوانەی شەمع بم و
بڵێم ووریابە باڵەکانت نەسوتێن
بیری پێکەنینەکانم دەکەیت ..؟؟
یان ئەوەی چیرۆکی ڕۆژگارم بۆت دەگێڕایەوە
باسی پاڵەوانەکانم دەکرد
پێم دەوتی ئەمڕۆ لەڕێگامدا بۆ ماڵەوە دەستم بەسەری چەند گوڵدا هێناوە …
ئێستاش بیرم دەکەیت ….؟؟
بیری ئەو ڕۆژانە دەکەیت هەڵیت وپەڵیتم دەووت
نەکا دەوورت چۆل بێت و بێ دەنگی دەوورت بتەنێ
هەربەڕاست بیرم دەکەیت ..؟
بیری ڕۆژانی زوو ..؟
بیری دەنگی پێڵاوەکانم کەدەهاتم بۆلای تۆ ..
بیری ئەوساتانەی دەرگای ماڵم دەکردەوە
ماندووبووم دەمویست بگەڕێمەوە …
بیری بۆنی دەستی دایکمم کردبوو …..
چاوە میهرەبانەکانی ڕۆژیان لێ تار کردووم …..
روخۆش موستەفا