Skip to Content

جیهان بینی ئێمه و ڕووداوه‌کانی جیهان و عێراق

جیهان بینی ئێمه و ڕووداوه‌کانی جیهان و عێراق

Closed
by ته‌مموز 3, 2018 General

چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ
ن.ف.عه بدوڵا
حزیرانی/ ١٩٩٧

————————————————-

پێشه کی

له درێژه ی مانه وه م له تورکیادا، ئاشنایه تیه کی زۆرم هه بوو له گه ڵ زۆربه ی ئه و په نابه رانه ی که له ده وری (UN) بوون، به شێکی زۆریان حیزبی بوون (ئه ندامی ح.ک.ک.ع) و به شه که ی تریان غه یره حیزبی، ئه و طرحانه ی (ح.ک.ک.ع) کردبووی له تورکیادا به حیساب بۆ به ره و پێش بردنی کارو فعالیه تیان بریتی بوو له:
شورای په نابه ران و کۆچ کردوانی عێراقی- کۆمیته ی دیفاع له ژنانی عێراق- حه وزه ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق- له تورکیا ماهیه ت و به رئه نجامی فعالیه تی ئه م کۆمیته و ڕێکخراوانه ی (ح.ک.ک.ع) بریتی بوو له دانیشتن و گفتووگۆ کردن له گه ڵ (UN) له ڕێگه ی نوێنه ری دیاری کراوی ئه و ڕێكخراو و کۆمیتانه له (UN) ئه ویش خستنه ڕووی وه زعیه تی په نابه ران له تورکیا و ژنانی عێراقی و فه عالیه تی حیزب له کوردستانی عێراق بۆ (UN) و هیچی تر، به مانایه کی تر ئه همیه تی ئه و ڕێکخراو و کۆمیتانه ئاگادار کردنی (UN) ه له وه زعیه تی ژنانی عێراقی و په نابه رانی عێراقی له تورکیا و کارو فه عالیه تی حیزبیانه ی خۆیان له کوردستانی عێراق، وه ک ئه وه ی (UN) بێ ئاگابێت له و وه زعیه تانه که خؤی خوڵقێنه رێتی، دیاره ئه مه ش به و ئومێده ی له ڕێگه ی گفتووگۆوه (UN) چاره سه ریان بۆ بکات. هه روه ک پیشه ی هه میشه یی ئه م حیزبه که له ڕێگه ی ڕیفۆرمه وه چاره سه ر به کێشه کانی بکات، نه ک له ڕێگه ی فشار خستنه سه ر (UN) و کاری شۆڕشگێڕیه وه، دیاره ئه مه ش ئاشکرایه که ئه وپه ڕی دوگماتیست و توهماتی ئه و هاوڕێ حیزبیانه یه به ماهیه ت و کۆمۆنیست بوونی ئه م حیزبه.

یه کێک له و طرحانه ی (ح.ک.ک.ع) که سه رجه م ئه ندامانی حیزبی له ده وری خۆی خڕکردبۆ وه وه شورای په نابه ران و کۆچ کردوانی عێراقی بوو له تورکیا که به حساب خۆیان بۆ به ره و پێش بردنی داواکاریه کانیان و باشکردنی وه زعی په نابه ران طرح کراوه، واقعه ن ئه م شورایه هیچ مه فهومێکی شۆڕشگێڕی نه بوو. بریتی بوو له (کۆمیته یه کی حیزبی) به واتایه کی تر بنکه یه کی حیزبی بوو بۆ ناونوسی کردن و تخریبیه ت کردنی په نابه ران، هه روه ها نوێنه رانی ئه م شورایه هه ر کارێکیشیان بکردایه به غه یری ئه ندامانی حیزبی خۆیان بۆ که سێکی غه یره حیزبیان نه ده کرد، ئه م شورایه تا ئه و جێگایه بڕی کرد که چه ند ئه ندامێکی حیزبی که محریکی سه ره کی شوراکه بوون سه فه ریان کرد، شورا هه ڵوه شا به سه فه ر کردنی ئه و ئه ندامانه بۆ چه ند مانگێک، باقی ئه ندامانی حیزبی و چه ند ئه ندامێکی تری حیزبی تازه بڕیاریاندا ئه وبنکه حیزبیه ی پێشوو که له ژێر ناوی (شورای په نابه ران) بوو زیندوو بکه نه وه ئاشکرایه گه ر شورایه کی واقعی په نابه ران بوایه، درێژه ی ده کێشا و نه فه سی کورت نه ده بوو.

ئێمه کۆمه ڵێک هاوڕێی کۆمۆنیستی-غه یره حیزبی، بڕیارماندا بانگه وازی شورایه کی واقعی بکه ین بۆ په نابه ران که به دوای ئه وه وه بووین کۆڵێ داخوازی پێشکه وتوانه بۆ په نابه ران له سه ر ئاستێکی شۆڕشگێڕانه تحقیق بکه ین و هه روه ها ئاستی توقع و ووشیاری په نابه ران به ره و پێش به رین و به ذهنیه تێکی ووشیارانه وه گوزه ران له ووڵاتی سێهه مدا به سه ر به رێت، پاش دانیشتنێک له گه ڵ ئه ندامانی (ح.ک.ک.ع) که تیایدا به ناو شورای پێشوومان خسته به ر ڕه خنه ی توند و تیژ و ماهیه ته که یمان خسته ڕوو، هه روه ها ئه و شورا شۆڕشگێڕیه ی که ئێمه خوازیاری بووین خستمانه ڕوو، ئه ندامانی حیزب نه یان توانی له ڕاستی یه کان ڕابکه ن و هیچ وه ڵامێکیان له به رامبه ر ڕاستی و دروستی پێشنیاره که مان نه بوو. پاش بانگه واز کردنی له ناو په نابه راندا شورامان پێک هێنا ئه مجاره عه قڵیه تێکی سیاسی کۆمۆنیستی زانستی محرکی شوراکه بوو کۆمه ڵێک فه عالیه ت و کاری شورایمان به ئه نجام گه یاند تا ئه و ئاسته ی له شورادا کارمان کرد، به هۆی سه فه رکردنی هه ندێک له هاوڕێیان و گه ڕانه وه ی هه ندێکی ترمان بۆ کوردستان. ئیتر جڵه وی شورا که وته ده ست هه مان تاس و حه مامی پێشووی ئه ندامانی (ح.ک.ک.ع).

له درێژه ی ئه و ماوه یه ی له شورادا کارمان ده کرد ئێمه کۆمه ڵێ هاوڕێیانی غه یره حیزبی بڕیاری ئه وه ماندا زنجیره یه ک دانیشتنی سازبکه ین له شکڵی کۆمه ڵه سمینارێک به مه به ستی گۆڕینه وه ی نه زه راتی فکری له هه موو ڕوویه که وه، هه روه ها به مه به ستی ئه وه ی خۆمان ڕێکخراو بکه ین و درێژه بده ین به په یوه ندی سیاسی نێوانمان له هه ر جێگه و شوێنێک بین. له ئه نجامی دانیشتنه کانماندا له سه ر ئه وه ڕێکه وتین که کاربکه ین بۆ پێک هێنانی ڕێکخراوێکی سیاسی کۆمۆنیستی.
له دانیشتنه کانماندا کۆمه ڵێک پرسیار دروستبوو که تا ئێستا وه ڵامێکی ڕۆشن و زانستی پێ نه دراوه ته وه بۆ هاوڕێیانی کۆمۆنیست و چینی کرێکار. هه ر بۆیه به پێویستم زانی له کاتی گه ڕانه وه م بۆ کوردستان، ئه و پرسیارانه ی له لام دروست بوو له گه ڵ هه ندێک له و پرسیارانه ی له دانیشتنه کانماندا له تورکیا دروست ئه بوو ئاڕاسته ی هاوڕێی کۆمۆنیست و هه ڵسوڕاوی بکه م که له تیۆری مارکسیزم و بزووتنه وه که شاره زایی هه یه.
ئه م هاوڕێیه ش به ئاماده یی و خۆشحاڵیه وه به کورتی وه ڵامی زانستی به سه رجه م پرسیاره کان داوه ته وه.
له کۆتایدا له گه ڵ ده ست خۆشی و سوپاسێکی زۆر بۆ هاوڕێ ی به ڕێزم (ن.ف.عبدوڵا) هیوادارم وه ڵامه کانی که له شکڵی نامیلکه یه کدایه خزمه تێک به بزووتنه وه ی کرێکاری بکات.

حزیرانی/ ١٩٩٧ هه نسک

( هه نسک )پرسیاری (1)

بزووتنه وه یه کی به ناو کۆمۆنیستی له ژێر ناوی (ح.ک.ک.ع) که موجوده له کوردستانی عێراق، له درێژه ی خه باتیدا، نه یتوانیوه زه ڕه یه ک له ئاستی توقع و خه باتی چینایه تی کرێکاران به ره و پێش به رێت.
له سه ره تای سه رهه ڵدانیه وه تا ئێستا نه یتوانیوه خۆی له و ئه زمه ناکۆمه ڵایه تی یه و ناکۆمۆنیستیه ڕزگار بکات و به بنبه ست گه یشتوون. له ناو ئه م بزووتنه وه یه دا، ڕه وتێک به هه مان ناوه ڕۆک و میتۆد سه ری هه ڵداوه له ژێر ناوی ( ڕه وتی به لشه فیک ) که هه مان سیاسه ت ده که ن.
ئایا به نه زه ری ئێوه جیاوازیان چی یه؟ ئه و خاڵه جیاوازانه چین، که ئه ندامانی ئه م ڕه وته خۆیانی پێ جیاده که نه وه له (ح.ک.ک.ع)؟.

(ن.ف) وه ڵام:

سه ره تا پێم باشه، قسه یه کی کورت له سه ر ناوه ڕۆکی ئه زمه بکه م، زیاتر ئێمه مه به ستمان ئه زمه یه، له ڕووی سیاسی و فکریه وه، نه وه ک لێکدانه وه ی ئه زمه له سه ر ئاستی توانای ئابووری نیزامی سه رمایه داری.
له به ر ئه وه ئه م دوو حاڵه ته له هه مان کاتدا، که په یوه ندی ووردیان پێکه وه هه یه، به ڵام بۆ هه رلایه کیان، هه ڵسه نگاندنی وورد و ژیرانه ی ده وێت. به ڵام ئێمه ئێستا دێینه سه ر ئه و لایه نه ی که وا، ده زگیری ئه زمه(ته نگژه)ی سیاسی بووه، که واته ئه بێت ئێمه بگه ڕێینه وه بۆ پێشینه ی پێکهاتی یان پێکهێنانی ئه م حیزبه (ح.ک.ک.ع) که واقعیه تی ئێستای ئه م حیزبه سه لمێنه ری گه واهی جۆری پێکهاته که یانه.
واتا له سه ره تادا قسه له سه ر چه ند گروپێکی، ڕه وتی بزووتنه وه ی کۆمۆنیزمی کرێکاری هه ڵبه ت جوانتر و ڕێکتر وایه بڵێین (بزووتنه وه ی وورده بۆرژوزی) ده که ین، له سه ره تادا له واقعی دروست بوونی حیزبێکی کۆمۆنیستیه وه زۆر دوور و جیاواز بوو. ئه ویش نه یده توانی له چوارچێوه ی، جه ده لێکی ووشکی زۆر بێ مستوای حیزبی تجاوز بکات. واتا ناوه ڕۆکی جه ده له که، ناچێته ئاستی جه ده لێکی ماددیانه وه، که بتوانێت له ئاست هه ڵسه نگاندنه کاندا بێ ئامان بێت. له لێکدانه وه کانیاندا وورد و ڕاستگۆبن.
واتا خودی ئه و جه ده له ی که به چرکه یه ک، ده ستی پێکرد و به چرکه یه کیش کۆتای پێ هات. بێ ئه وه ی که جه ده له که شیان له ڕوانگه یه کی زانستیانه وه بێت، بۆ پێگه یاندنی ئاستی جه ده ل. به هه ڵسه نگاندن و پێکهاتن له سه ر ئاستی تیۆری و سیاسی و کۆمه ڵایه تی جه ده له کان بێ به رهه م کۆتاییان پێ هات. جه ده له کان له و جۆره جه ده لانه بوون، که ایسترادیان کردبوو له سندوقی تایبه تیدا و هه ر خۆشیان تصدیریان ده کرد بۆ خوار خۆیانه وه، له ڕێکخستنه کانیاندا.
واتا پێکهاتنی ئه م حیزبه، به واقعه و ه په یوه ست نه بوو، به ڵکو په یوه ندی به داخوازی عه قڵ خوازانه ی که سێکی زۆر نا مسئول، له ڕووداوه سیاسی و کۆمه ڵایه تیه کانی ئه و ڕێکخراو و گروپانه وه بوو وه هیچ حسابێک بۆ ئه و مێژووه نه کرا که خودی ئه م ڕێکخراوه و چینی کرێکار، له کوردستان و عێراق دا هه یان بوو. که به
نامه ی دووره په رێزی له واقعی عه ینی ناوچه که و دنیا. نامه ی به دروستکردنی هه یئه تێکی به ناو حیزبی، به ایتحاد کردن له نێوانیاندا دروستکردبوو. هه ر لایه به هێشتنه وه ی، هه موو مودا فکری وسیاسی و کۆمه ڵایه تی و ڕێکخراوه ییه کانیانه وه یه کانگیر ده کران.
ئه م کرده یه له پێکهاتنی حیزبێکدا، له بناغه دا ئه گه ڕێته وه بۆ ته نگژه ی سیاسی و فکری ئه و لایه نه یان که سه ی که ده ستی له دروستکردنی ئه و حیزبه دا هه بووه. ئه و جه سته یه ی که به نه خۆشی و که مووکوڕیه وه
دروستکراو نه خۆشیه که ش به (مزمن) به رده وامی له جه سته که دا مایه وه. واتا ئه زمه ی ئه م حیزبه، ئه زمه ی فکری و سیاسی ئه و ڕه وته یه له دیدو بۆچوونی وورده بۆرژوازی ناوچه که. له به ر ئه وه ی ئه م ناوچه یه، به هۆی ئه و ته نگژه ئابووری و سیاسیه وه ی که هه یه تی، پێکهاتی لاوازی وورده بۆرژوازی، زۆر به ئاسانی ئه توانێت بهاڕێ. ئه مان وویستیان، هاڕینی جه سته یان بۆ مێژوویه کی، تر دوا بخه ن و ده وری که م تا زۆرێ تێکده رانه ی بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی ده وور بگێڕن و ده وور له سه رچاوه ئابووریه کانی ناوچه که بگێڕن. به شی ئابووری خۆیان به ده ست بهێنن و بتوانن بچنه ئاستی بۆرژوازی گه وره وه. ئه مه ش ئه که وێته دوو حاڵه تی جیاوه، یه کێکیان ئه وه یه که مێژووی بزووتنه وه و ئاستی گڕوتینی خه باتی چینی کرێکار، ڕێگه له م جۆره هه وڵانه ده گرن.
وه باره که ی تریان خۆش باوه ڕبوونی چینی کرێکاره به وه ی، که گوایه وورده بۆرژوازی ڕابه ر و پێشڕه وی بزووتنه وه که یه تی و ئه توانێت ئه و ده ووره مێژوویی یه بۆ مێژووی به شه ریه ت بگێڕێت. که ئه مه شیان مه حاڵه بۆ چینی کرێکار سوود مه ند بێت. هه روه ها مێژوو بۆ ماوه یه ک به م جۆره ئاڕاسته ده گرێت. ئه گینا مه حاڵه له مێژوودا ڕێگه به جۆرێک له م کارانه بدات و پڕۆلیتاریا بۆ درێژ ماوه، هۆی چوونه پێشه وه ی به رژه وه ندیه کانی وورده بۆرژوازی بێت، چونکه پڕۆلیتاریا، له ئێستاو ئاینده دا هه وڵ بۆ تێک شکانی ئه م چینه و توێژ گه له کانیان ئه دات.

هه روه ها کاتێک که وورده بۆرژوازی بۆ جارێکی تر ده یه وێت ژیان به به رخۆیدا بکاته وه. هه وڵی فڕوفێڵی نه زۆکانه ی خۆی ئه خاته گه ڕ، بۆ ئه وه ی هه ر هیچ نه بێت، له لای جه ماوه ره که ی زیندوویه تی خۆی به شکڵیش بێت، نیشان بداته وه. ئه وه که به ناوی (ڕه وتی به لشه فیک) وه جیایی خۆی له (ح.ک.ک.ع) ڕاگه یاندوه ناوه ڕۆکی ئه و هه وڵانه یه، که وورده بۆرژوازی له ته نگژه ی خۆیدا، مماره سه ی ده کات. چوونکه نه جیابوونه وه ئه وه یه و نه مانای جیابوونه وه شی ئاوایه. چوونکه جیاکاری دیاله کتیکی هه ر ڕێکخراو و گروپێک، ئه گه ڕێته وه بۆ پێکهاته ی فکری و سیاسی و کۆمه ڵایه تیان. ئه مان و ئه وانیش که ڕایده گه یه نن، له پێکهاته ی کۆمه ڵایه تی و سیاسی و فکریدا، له یه ک جوودا نین. واتا له یه ک سه رچاوه ی تیۆریه وه بنیاتی فکری و سیاسی خۆیان بنیات ده نێن، ئیتر ئه و مانۆڕه وورده بۆرژوازیانه هه رزه ییانه یان ئه مانه له ئاستی کۆمه ڵایه تیاندا، بێ أعتیبار و ناکام ئه مێنێته وه.
هه روه کو ووتم ناتوانین خاڵی جیاکاریان له نێواندا دابنێین ئه مه ش بانێکه و دوو ده هۆڵ. چوونکه نه توانراوه جیاوازی جیاواز بوون، له نێوان خۆیاندا دابنێین. هه ر بۆیه توانای گه شه کردن به مانای پراکتیک نیه تیایاندا.

ئه مانه و ئه وانه ی که له وه و پێش له سه ر ئاستی فردی و جماعی و ئێستاش، ئه مان به ناوی گروپه وه، جیاکاری نا جیاکاری خۆیان ڕاده گه یه نن، ته نها بۆ ئه وه یه که، له ناو حیزبی هه موویاندا جێگه و ڕێگه ی کورسیه کی به رزتریان پێ ببه خشێت. بۆ ئه وه ی بتوانن فرمان بۆ خوار خۆیان، ده ربکه ن و به ئاڕاسته ی به رژه وه ندی خۆیاندا ئاڕاسته یان بکه ن.
ئه وان ناتوانن، به هیچ معیارێک پێوه ری جیاوازی خۆیانی پێ بخوێننه وه، که ئێستا هه یانه له ئاستی فکر و سیاسه تیاندا هه ندێک قسه کردن، له سه ر ڕووکاری ده ره وه ی حیزب و به جه وهه ری جیاوازی خۆیانی دابنێن له گه ڵ حیزب دا. ئه مه به هیچ جۆرێک ناکاته جیاوازبوون.
ڕه وتی به لشه فیک ئه ڵێت: ( ئێمه سه رچاوه ی تیۆری و فکریمان سه رچاوه که ی ئه گه ڕێته وه بۆ بحث و پلیمکانه ی کۆمۆنیزمی کرێکاری. به ڵام ئه وه ی که (ح.ک.ک.ع) پێشڕه وایه تی خۆی پێده کات، دڵسۆزنین بۆ ئه و بحث و پلیمکانه ی کۆمۆنیزمی کرێکاری. له ئه ساسه وه ئێمه جیاوازی خۆمانیان، له ئاستی تیۆری و سیاسی و فکری و ئاستی کۆمه ڵایه تیه وه، لێوه جیاده که ینه وه.). که ڕه گی ئه و به حثانه ئه مێنێته وه، بۆ تێڕوانینی وورده بۆرژوازی، له ئاست بزووتنه وه ی کرێکاری و کۆمۆنیستی ناوچه که. هه روه ها ڕه ونه قیه تی خۆیان به وه له ده ست ده ده ن که، واقعیانه هه ڵسه نگاندنیان نیه و له هه وادا مه له کردنه که یان سه رزه نشتیان ده کات.

(هه نسک) پرسیاری (2)

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق به کۆمۆنیزمی کرێکاری ناو ده برێت، ئه م کۆمۆنیزمی کرێکاریه موڵک و داهێنانی منصوری حیکمه ت نی یه؟ ئایا ئه م کۆمۆنیزمی کرێکاریه مێژووی کامه یه و که ی دروست بووه؟

(ن.ف) وه ڵام:

ئه گه ر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، موڵک و داهێنانی منصوری حیکمه ت نی یه؟ به ڵام له هه مان کاتیشدا نامه یه کی ئه و، هه موو معیار و پێگه مێژوویی یه کانی ئه و ڕێکخراوانه و جه ده لی نێوانیان هه مووی له یه ک کاتدا ده کات به سفر.
ڕاسته چینی کرێکار له عێراق دا مێژوویه کی دوور و درێژی له خه بات و تێکۆشاندا هه یه. به ڵام خودی ئه م حیزبه ش له مێژووی ئه و چینه دا له ده ره وه ی مێژووه که یدایه- واتا مێژووی چینی کرێکار له دیوێکدا بێت، مێژووی پێکهێنه ری ئه م حیزبه له دیوه که ی تریدایه.
حه زده که م پێش مێژووی ئه م ڕه وته له لای خۆمان، ده ست بۆ مێژووی له وه و پێشتر ڕابکێشم که له مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئه ڵمانیادا هه بوو له و ده مانه دا بوو که جه نگی جیهانی یه که م، کۆتایی پێهات و زه مه ن ساڵی 1920 ی زاینی بوو. که باڵێک به ناوی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیستی ئه ڵمانیا له حیزبی کۆمۆنیستی ئه ڵمانیا جیاببوه وه، که باڵی دیفاع که ربوو له خودی پێکهاته و میتۆدی وورده بۆرژوازی ئه وسای ئه ڵمانیا. که ئه م باڵه به هه موو میتۆد و پێوه رێک باڵێکی ئۆپۆرتۆنیستی بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی و کرێکاری ئه و سه رده مه ی
ئه ڵمانیابوو.
هه روه ها له گه ڵ ئانارکۆسه ندیکالیزم ئاوێزان بوو، ده سته خوشکی ئانارشیزمه کانی ئه و کاته ی جیهان بوو.
ئه وه بوو ئه و حیزبه بوو به حیزبێکی په راگه نده و دووره په رێزی ئه و سه رده مه و بێ ناوه ڕۆک و هیچ ڕه واجێکیان نه ما له ناو چینی کرێکاردا. ئه بێت ئه مانیش ئیلهامیان له و ڕه وته کۆنه ی ڕیڤیژنیزمی ئه ڵمانی وه ر گرتبێ و له زۆر لێکدانه وه و بۆچوونه کانیاندا میتۆدی بیرکردنه وه یان بێت.
هه روه ها که کۆمۆنیزمی کرێکاری له ئێران دا له ناو حیزبی (ک.أ)دا ڕایگه یاند که مارکسیزمی شۆڕشگێڕ، ده وری مێژوویی خۆی له ده ستداوه و ئیتر ناکرێت ئێمه پاشکۆی ڕووداوه کان بین، ئه بێت ڕه وتی خۆمان به مۆدێلێکی کلاسیک بگۆڕین و واتا کلاسیک بۆ ئه و ڕه وته ئۆپۆرتۆنیستیه ی ئه ڵمانیا ده گه ڕێته وه، نه ک بۆ مارکسیزم.
ئه مانه وای کرد کاتۆنێک له ژێر ناوی کۆمۆنیزمی کرێکاری دا دروست بکه ن چه ند به حث و پلیمکێ بوون که سه ر چاوه که ی له تێڕوانینه ئیکۆنۆمیستیه کانی دنیا هه ڵێنجاوه و ئاڕاسته که ی به ره و هه ڵدێری مل شکێنه ری بۆرژوازی ده بات. هه روه ها جیاکاریه کان له (جیاوازیه کانی ئێمه)دای منصوری حیکمه ت که چاوپێکه وتنێکی له گه ڵدا کرابوو له لایه ن بسوی سۆسیالیزمی (ح.ک.أ) ئه مه یان زیاتر بوو به وه ی که ئاڕاسته ی سیاسی وورده بۆرژوازی پاشکه وتی وورده بۆرژوازی ئێرانی، زۆر به شڵه ژاوی و بێ گوێدانه ئه وه ی که له لیکدانه وه کانیان له مه ڕناخۆ و جیهان چیه و چی ده بێت؟ به سیاسی ڕێگای ئه واندا پێچیان کرده وه. واتا شوێن که وتنێکی دۆگماتیستانه و هه ڵخه ڵه تێنه رانه و دیماگۆجیانه ی تیۆری سه نه کانیان.
ئه و کاته ی پێش کۆمۆنیزمی کرێکاری ئه م ڕه وتانه، له ساته وه ختی ئێستایان باشتر نه بوو. واتا ئێمه ناکرێت ئه وه به هه نگاوی پێشکه وتن دابنێین که ئه وان بۆ خۆیانی داده نێن. گه واهی ئه م ڕاستیه ش ئه وه یه که، ئه وکاته ی ڕه وتی وورده بۆرژوازی له کوردستانی عێراق دا، خۆیدابووه ده ست قه ده ری، ئه و ماشێنه ی که سووکانه که ی به ده ست وورده بۆرژوازی ئێرانیه وه بوو- بێ سێ و دوو سوار ماشێنی شڕۆڵه ی ئه وان بوون. که پێ ئه چێت ئه م ماشێنه توانای ڕۆشتنی خۆی له ده ست بدات و ئیتر یه کاڵا بێته وه. هه روه ها وه ک زه ڕنه قووته مێشکیان بۆ ئه وان کردووه ته وه و چاوه ڕێی ڕه حمی هه ڵگری پاروویه ک فکرن بۆیان و یان له گۆڕه پانی سیاسی کوردستان و عێراقدا به ڵکو تحلیل و شیکاریه کی سیاسی نه زۆکیان بۆ بکه ن، یان ئیرشادیان بکه ن، که ئاڕاسته ی کاره که یان به سوود بێ بۆ ئاڕاسته ی فکری ئه وان.
چوونکه هه تا ئێستا تیۆری سه نی حیزبیان نیه و ناشتوانن ده ست له وه به ربده ن که ئه مان بۆ خۆیان بیربکه نه وه و بۆ خۆیان له سه ر جیهان و ناوچه که، له سه ر ئه و ڕووداوانه ی که تیایدا ڕووده دات، گفتووگۆیه ک بکه ن یان هه ر هیچ نه بێت به نوسینێکی بچووکیش بێت، به یانی تیۆری و لێکدانه وه ی خۆیان له سه ر ضروفی سیاسی کوردستان بکه ن. خراپی ئه م پاشکۆیه تی یه له وه دایه که کوێرانه یه واتا هه ڵنه بژاردنی خراپ و به دڵ بوونی شتی باش نی یه. وه له لایه کی تریش ئه گه ر بزووتنه وه ی کرێکاری له خرۆشانی خۆیدا بووبێت وویستوویانه، به به رژه وه ندی سیاسی و کۆمه ڵایه تی خۆیانی به کار بهێنن.

(هه نسک) پرسیاری (3)

مه سه له ی ئه نته رناسیۆنالیستی (ح.ک.ک.ع) نه ک هه ر وه ک پێویستیه کی سه ر که وتنی چینی کرێکار بایه خی پێنه دراوه، به ڵکو قسه یه کی ڕۆشنیان نی یه له سه ری؟!
1- ئایا به نه زه ری کۆمۆنیسته کان بۆ په یوه ستبوون به م په یوه ندیه وه‌ پێویسته چۆن زامن بکرێت؟
2- کاری عه مه لی چی یه که پێویسته بکرێت بۆ درێژه دان و به هێز کردنی ئه م په یوه ندیه ئه نته رناسیۆنالیستی یه؟

(ن.ف) وه ڵام:

مه سه له ی ئه نته رناسیۆنالیستی، یه ک مه سه له یه که ئاستی په یوه ندیه کانی ده ستنیشانی ئاستی پێگه یشتنی شۆڕش و سه ر که وتنی چینی کرێکاری پێوه په یوه سته واتا بزووتنه وه ی چینی کرێکار مانای بزووتنه وه ی ئه نته رناسیۆنالیستی، وه بزووتنه وه ی ئه نته رناسیۆنالیستی مانای بزووتنه وه ی چینی کرێکار و بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی.
ئه م مه سه له یه ش له وێوه پێوه ره که ی ده ستنیشان ده کرێت که چینی کرێکار له هه ر شوێنێکی ئه م جیهانه دا بێت ئه بێت په یوه ست بێت یان به رگری که ربێت له داخوازیه شۆڕشگێڕه کانی چینی کرێکاری ناوچه کانی تری دنیا. چوونکه ئێمه ناتوانین به و ئه زموونه ی که دوای کۆمنترن له سه ر ئاستی جیهان ڕوویداوه، له ناو بزووتنه وه ی کرێکاری، به په یوه ندی و تێکۆشانی ئه نته رناسیۆنالیستی دابنێین. ئه و کاته ی که فدراسیۆنی کرێکارانی جیهان دروست ده کرێت له به رامبه ر کۆمنترن دا، هه ر ئه و ساته ساتی پاشه کشه پێکردنی چینی کرێکار و بزووتنه وه که یه تی، به رامبه ر به ڕه وتی سیاسی جیهانی بۆرژوازی.
(ئه مه ش به له به رچاو گرتنی ئه وه ی که ئیتر کۆمنترن، ئه و ده ووره ئه نته رناسیۆنالیستی یه ڕاڤه ناکات له جیهاندا) وه ئه مه یان ئه و ده وره یه که خودی وورده بۆرژوازی، بۆ بۆرژوازی گرتیه به ر، بۆ ئه وه ی له ساتی گه شه ی سه رمایه ی نیزامی سه رمایه داریدا، بتوانێت ده ووری پاسیفیزم و کرده ی پاسیفیستانه بخاته بزووتنه وه ی چینی کرێکاره وه. په یوه ندی و هاوئاهه نگی کرده وه ی ئه نته رناسیۆنالیستیانه ی چینی کرێکار.
ناکاته ئه وه ی که لێره وه وورده بۆرژوازی کۆچ و ڕه و ده که ن بۆ ئه وروپا و ئه مریکا، له ڕێگه ی ئه و په یوه ندیه که م و کورته ی که هه یانه به ناوه نده وورده بۆرژوازیه که ی خۆیانه وه، لێره ناوی بنێین یان وا بیبینین که ئه مه ئه کاته ئه وه ی په یوه ندیه کی ئه نته رناسیۆنالیستی دروستکردبێت. چوونکه په یوه ندیه که له نێوان نه ته وه جیاجیاکانی جیهاندا نیه یان هه ر هیچ نه بێت، هاوکاریه ک نیه له نێوانیاندا. ئه و ڕێبازه ی که ئه م حیزبه گرتوویانه ته به ر له سه ر مه سه له ی ئه نته رناسیۆنالیستی.
له سپاردنی ئه نته رناسیۆنالیسته کان به ده زگا هه ره بۆگه ن و ئیمپریالیسته کان که ئه ویش ده زگایه کی
وه ک(UN)ه. ئه گینا مه سه له یه کی مێژوویی وه ک مه سه له ی نه ته وایه تی کورد و کێشه که یان ناخه نه ئه وه ی که چاره سه رکردنه که بخه نه ئه و ده زگایه. هه روه ها بێجگه له مه ش له سه ر وه زعی سیاسی ناوخۆی کوردستان و مه سه له ی چه ک کردنی حیزبه کانی ناو ده زگاکانی کوردستان و ده ره وه شیان مه سه له ی چاره نووسی کۆمه ڵایه تی و سیاسی و ئابووری ئه وان، ناسپێرن به (UN) که بۆیان جێ به جێ بکات ئه مانه و چه ند شتی تر. گه واهی ئه و ڕاستیه ن که (ح.ک.ک.ع) بۆ یه ک له حزه ش ده ست له ناو ده ستی مه سه له ی ئه نته رناسیۆنالیستی نیه. ئه مه ی که باسم کردن قه تره یه کن له و ده ریایه ی که مه سه له ی ئه نته رناسیۆنالیستی هه ڵی ده گرێت که قسه ی له سه ربکه ین، وه دیاره به چه ند قسه یه کی کورتیش ناتوانین تعبیری ته واوه تی له مه سه له ی ئه نته رناسیۆنالیستی بکه ین.

بۆ وه ڵامی یه که می پرسیاره که تان ئه وه نده به سه که بڵێین، بۆ زامنکردنی ئه م په یوه ندیه جیهانیه ی چینی کرێکار بۆ شۆڕش هاوئاهه نگی هه ڵگرتنی یه ک تیۆری مارکسیستیانه ی به کرده وه و جیهان بینی کۆمۆنیستیانه ی زانستیانه ی چینی کرێکار و کۆمۆنیسته کانه له سه ر ئاستی دنیاو دیالێکتیکیانه ی هه ڵپێکانی ئه و مه سه له یه یه له سه ر ئاستی دنیادا، که بتوانێت زامنی مه سه له ی ئه نته رناسیۆنالیستی پێ بکات له په یوه ندی و بزووتنه وه شۆڕشگێڕانه کانی چینی کرێکار و کۆمۆنیسته کان دا. واتا زامنکردنه که ناکاته ئه وه ی که ئینسان ده زگای (UN) له جێگای په یوه ندی بزووتنه وه ئه نته رناسیۆنالیستی دابنێیت که وه کو (ح.ک.ک.ع) له ناوه ڕۆکی لێکدانه وه و کرده وه کانیاندا، مامه ڵه ی له گه ڵدا ده که ن. بزووتنه وه ی ئه نته رناسیۆنالیستی، پێویستی به په یوه ندی کردنی ئه ندامانی بزووتنه وه ی کرێکاری و کۆمۆنیستی لای ئێمه به کرێکاران و بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی ناوچه کانی تری هه موو جیهانه وه هه یه. شه رت نیه ئه م کرداره له جیهاندا له یه ک کات و شوێندا بکرێت. به ڵام ده بێت هه نگاوی بۆ هه ڵبگیرێت. که واته بۆ هاوڕێیان پێویستی بزووتنه وه که یانه، که ده بێت په یوه ندیان به ناوه ندی بزووتنه وه ی کرێکاران و کۆمۆنیستی لای خۆیان هه بێت له هه ر کوێیه ک بن.

لێره دا ده مه وێت بچمه سه ر وه ڵامی دووه می پرسیاره که تان. ئه م به شه ی پرسیاره که تان، ته واوکه ری هه موو پرسیاره که یه، که ئه ویش ئه که وێته سه ر ئه وه ی که ئه م مه سه له یه چه ند به گرنگ داده نرێت له
به ر ده م جووڵان و کرده ی حیزبێکی کۆمۆنیستی واقعی دا. هه وڵدان بۆ هێنانه کایه وه ی ڕابه رایه تیه کی جیهانی و به ده سته وه گرتنی تیۆرێکی واقعیانه بۆ ئه وه ی بتوانێت کاری عه مه لی چوونه پێشه وه ی په یوه ندیه ئه نته رناسیۆنالیستیه که به شێوه یه کی واقعی و زانستی نه خشه ڕێژ بکات.
که واته تیۆریه که ئه بێت بتوانێت ده ست بۆ ڕابه رایه تیه که درێژ بکات و بتوانێت په یوه ندیه کی توند و تۆڵ له نێوان چینی کرێکار و بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی چینی کرێکاردا، دروست بکات و ته نگ و چه ڵه مه کانی به رده می خۆی درک پێ بکات و بتوانێت له که مترین کاتدا گه وره ترین کرده وه به جێ بگه یه نێت. چوونکه ده بێت ئه و پرسیاره له خۆمان و هاوچینه کانمان بکه ین. که ئایا ئه م تیۆره ئه توانێت ڕابه رایه تی بزووتنه وه ی
ئه نته رناسیۆنالیستی چینی کرێکار بکات له جیهاندا؟ به ڕه چاوکردنی باری سیاسی و کۆمه ڵایه تی و ئابووری هه موو ناوچه کانی جیهان.
بێ گومانم له وه ی که ئه و تیۆریه، هه ڵێنجاوی مارکسیزم بێت به گیانه دیالێکتیکیه که ی ئه توانێت له خه وشی ڕیڤیژنیزم و ئیکۆنۆمیزم و ئۆپۆرتۆنیزم و ئانارشیزم و باقی لادانه کانی تر له بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی و بزووتنه وه ی کرێکاری دا، بێ أعتبار بکات و لای بدات.

(هه نسک) پرسیاری (4)

1- ئایا په یوه ندی نێوان دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا و سۆسیالیزم چی یه؟
2- دوای سه رکه وتنی شۆڕشی کرێکاری و گه یشتن به دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا ئه و کارانه چین که پێویسته بکرێت له م قۆناغه دا پێش گه یشتن به سۆسیالیزم؟
3- نه زه ری (ح.ک.ک.ع) چی یه سه باره ت به دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا؟
4- قانون و سونه ته کانی ژیانی بۆرژوازی ده بێت نه مێنێت و له جێگه ی قانون و سونه تێکی کۆمۆنیستی به ر قه راربێ. که واته ده بێت ئه و سونه ت و قانونانه ی ژیانی کۆمه ڵایه تی بۆرژوازی هه ڵوه شێته وه. که واته ئه و سونه ت و قانونانه ی کۆمۆنیسته کان چی یه که، جێگه ی سونه ت و قانونی بۆرژوازی ده گرێته وه له م ڕوانه وه (1) قانونه کانی أحوال مدني و شخصي و عقد الزواج؟ (2) دروستکردنی خێزان و په یوه ندی خێزان؟.

(ن.ف) وه ڵام:

ئێمه با له پێناسه یه کی کورتی دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریاوه ده ست پێ بکه ین، دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا واتا ده سه ڵاتی دیموکراتیانه ی چینی کرێکاره، ده سه ڵاتی چینایه تی چینی کرێکاره. بۆ ته واوی له به ین بردنی
هه ردوو چینی کۆمه ڵگای سه رمایه داری.
بۆ وه ڵامی خاڵی یه که می پرسیاره که تان: ئه وه ڕاده گه یه نین که په یوه ندی نێوان دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا و سۆسیالیزم، په یوه ندیه کی ڕاگوزه رکردنی ده سه ڵاتی سه رمایه دارانه بۆ په یوه ندی ئازاد و یه کسانی ئینسان. واتا ئێمه ناتوانین بێ به کارهێنانی زانستیانه ی، ده سه ڵاتی پڕۆلیتاریا، په یوه ندی سۆسیالیزم و کۆمۆنیستانه ی ئینسان بۆ ئینسانه کان دابین بکه ین. واتا مه رجی به ده ست هێنانی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم به ستراوه به چۆنێتی و به کار هێنان و نه هێنانی دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریاوه.
که کاتێک شۆڕش کامڵ و خه مڵیو ده بێت بۆ پڕۆلیتاریا، واتا شۆڕش به مانا میکانیکیه که ی نا. به ڵکو به مانای گه شه ی سیاسیانه ی کۆمۆنیستانه ی پڕۆلیتاریا له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داری دا. واتا ئێمه له ئێستای نیزامی سه رمایه داریدا، هیچ بزاوتنێک به شۆڕشی ئه صڵی دانانێین، بێجگه له و شۆڕشه ی که پڕۆلیتاریا سه رکرده و تیۆری سه نی شۆڕشه مێژوویی یه که ی خۆی ده بێت. واتا پڕۆلیتاریای کۆمۆنیست ده توانێت جڵه وی ئه و شۆڕشه له ده ست خۆی دا، بۆ مێژووی ئینسانی ئینسانه کان ئاڕاسته ی پێ بدات.

واتا په یوه ندی نێوان ئه م دووانه، بۆ دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا بوونی مه رجه بۆ به ده ست هێنانی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم. هه روه ها بۆ سۆسیالیزمیش که بێته ژیانه وه، پێویستیه کی زۆری به دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا هه یه. واتا سۆسیالیزم به نده به مماره سه کردنی دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریاوه.
بۆ خاڵی دووه می پرسیاره که تان: ئه رک که بکه وێته سه ر ئه و قۆناغه له مێژووی به شه ریه تدا له سه ر شورای کرێکارانه که بتوانێت پلان و نه خشه سیاسی و ده سه ڵاته چینایه تیه که ی خۆی له پێناو له ناوبردنی ده سه ڵات و سه ربزێویه کانی سه رمایه داران ئه گه ر هه بن به کار بهێنێت. چوونکه ده سه ڵاتی چینایه تی پڕۆلیتاریا له ناوه ڕۆکی خۆیدا یه ک ده سه ڵاتی دیموکراسیانه ی پڕۆلیتاریایه، که عنفی پڕۆلیتاریا بۆ سه رمایه داران هه وێنی ده سه ڵاته که ی ده بێت. هه روه ها ته نها بۆ پڕۆلیتاریا هه یه که مماره سه ی ده سه ڵات بکات له دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریادا. لێره دا ئه وه ده بینین، که جیاوازیه کی ڕیشه یی هه یه له نێوان دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا و دیکتاتۆریه تی بۆرژوازی دا. چوونکه پڕۆلیتاریا له دیکتاتۆریه تی خۆیدا بۆ له ناوبردنی سه رمایه داری و بۆرژوازی له کاردایه، بۆ ئه وه ی بتوانێت خۆشی وه ک چین له ناوببات و دنیایه کی بێ چین و جیاوازی دابمه زرێنێت.

وه دیکتاتۆریه تی بۆرژوازی له پێناو ڕێگه گرتن له مێژووی به شه ری و توند و تۆڵ کردنی ده سه ڵاتی چاوچنۆکانه و سوود په رستی چه وسێنه ر به سه ر به شه ریه تدا بسه پێنێ و بتوانێت زیاتر له سه ر کورسی ده سه ڵاتی
چه وسێنه ری خۆی بمێنێته وه. که واته ده رده که وێت جیاوازیه کان ڕیشه ین.
بۆ وه ڵامی خاڵی سێه می پرسیاره که تان: له و ترحانه ی (ح.ک.ک.ع و أ) کردوویانه. دوو بۆچوونی جیاواز و لێک نه چوو و جوودا له گه ڵ ناوه ڕۆکی دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا هه یانه. واتا ئه وه ی که له شیعاری حیزبی و فکری و سیاسیاندا هه یه، له ئه ساسدا شیعاره که خۆی دوو شتی متناقض به یه کترین.

واتا نه دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا ئازادی و یه کسانی تێدا به ر قه رار ده بێت بۆ هه موو چینه کان و نه ئازادی و یه کسانیش، دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا ده بێت. که واته ناکرێت ئێمه دوو چه مکی جیاواز له دوو ناوه ڕۆکی جیاواز لێک هه ڵپێکین. یان به یه ک ناوه ڕۆکی حساب بکه ین، چوونکه ده سه ڵاتی چینه کان، ئازادی به چینی به رامبه ریان ناده ن، وه چینه کانیش یه کسان نابن له ده ست ڕاگه یشتن به ده سه ڵات و به رقه رار کردنی ناوه ڕۆکی په یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه کانی خۆیان. ئه وان له ته رحه کانی دوای ساڵه کانی (1993) وه باس له وه ده که ن که دیموکراسیه ت به هه موو چه مکه کانیه وه بێ ناوه ڕۆک و پوچ ده که ن له لای خۆیان. به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا بۆ مێژووی به شه ری ئینسانه کان پێویستیان به دیموکراسیه تێک هه یه که بتوانێت جێگا به ده سه ڵاتی بۆرژوازی بگرێته وه. واتا ناکرێت ئێمه بڵێین دیموکراسیه ت بۆ خۆی به هه موو ماناکانیه وه بۆرژوازیه.

له گه ڵ ئه وه شدا خوازیاری دامه زراندنی ده سه ڵاتی کرێکاران بین. واتا دیموکراسیه ت یه کسانه به ده سه ڵاتی چین. واتا دیموکرسیه ت یه ک خاسیه تی چینایه تی خۆی هه یه وه ک له پرسیاره کانی پێشوودا وه ڵاممان پێداوه ته وه. ئێمه ش پێویستمان به ده سه ڵاتی چینایه تی خۆمان هه یه که ناوه ڕۆکه که ی، دیموکراسیه بۆ چینی کرێکار ئه گه ر ئێمه له ناوه ڕۆکی بۆچوونه کانی ئانارشیزمه وه هه ڵێنجه ری ئه و ته رحانه نه بین، ئه ی ئه بێت بۆچی دیموکراسیه تی پڕۆلیتاریاش به دیموکراسیه تی بۆرژوازی له قه ڵه م بدرێت یان دیموکراسیه ت یه ک خاسیه تی بۆرژوازی پێ ببڕین. ئه م بۆچوونانه یان ئه گه ڕێته وه بۆ دوو لایه ن، یان ئه وه تا له ناوه ڕۆکی دیموکراسیه تی پڕۆلیتاریا نه گه یشتوون یان ئه وه تا به ده ستی ئه نقه ست ده یانه وێت له به رده م مێژوودا چه واشه کاریه ک بۆ چینی کرێکار، ئه گه ر په یوه ندیان پێیانه وه هه بێت، دروست بکه ن و ڕێگه یان لێ وون بکه ن و به ئاڕاسته ی پێچه وانه ی مێژوو ئه سپی تڕۆی خۆیان تاو بده ن. ئه م جیهان بینی یه ی ئه مڕۆ جیهان بینیه کی وورده بۆرژوازیه به هاوکاری بۆرژواکان.

بۆ خاڵی چواره می پرسیاره که تان: پێـم خۆشه شتێکی زیاتر بڵێین له جیاوازی نێوان دوو ده سه ڵاتی جیاوازی چینایه تی دا. وه بۆ سونه تی کۆمه ڵایه تی په یوه ندی کۆمۆنیستی ئینسانه کان، پێویستی ده ستڕاگه یشتنی ئینسانه کانه به هه موو پێویستی یه کانی ژیانی ئینسان، که شیاوی ژیانێکی سه رده می خۆی بێت، به هره مه ند بوونی ئینسانه له هه موو ئه و داهێنان و به ده ست هاتوانه ی که بۆ به شه ر له خزمه تدان.
ئینسان له کۆمه ڵگه ی کۆمۆنیستی دا په یوه ندی کۆمه ڵایه تی خۆی له سه ر ئه ساسی په یوه ندی کار و سه رمایه دروست ناکات. به ڵکو په یوه ندیه که له ئاستێکی ئه وه نده به رزدایه. دوور له چه وساندنه وه و به هره کێشکردنی هێزی کاری ئینساندا ده بێت، که ئینسان له سه ر ئه ساسی هه ر که س به پێی توانا و هه ر که س به پێی پێویست. په یوه ندی خۆی به کۆمه ڵگای کۆمۆنیستی یه وه ده به ستێت.

هه روه ها له ڕووی یاساکانی (أحوال مدني و شخصي) یه وه له وه تێپه ڕ ده کات، ئینسان که ووڵات ناسنامه ی خۆی پێ ببه خشێت و تصنیفی نه ته وه کان و ڕه گه زه کان و ئاینه کانی بکات. به ڵکو ئینسان خۆی وه ک تاک په یوه ندی به کۆمه ڵه وه ده بێت و ناسنامه ی له په یوه ندیه کی کۆمۆنیستانه ی بێ ڕه گه ز و قه وم و ناوچه کان ده بێت. وه پێگه یشتنه کانی ئه و کاته ی ئینسان له پێشکه وتن و گه شه ی بواره کانی ژیانیان ده ستنیشآنی ده کات، که په یوه ندیه که به (أحوال مدني)وه چۆن ده بێت. واتا ناکرێت هیچ سنوورێک نه بێت و هیچ په یوه ندیه کی نه ته وایه تی نه بێت و تۆ ناسنامه ت له چوارچێوه یه کی نه ته وه یه کدا به سه ردا ببڕێت.
ناتوانیت جنسیه ی هیچ نه ته وه یه ک هه ڵگریت که په یوه ندی نه ته وایه تی نه بێت. وه که سنووریش نه بوو، ئه وا پاسپۆرتیش ڕێز و ئیعتباری بۆرژوازیانه ی خۆی له ده ست ده دات. هه روه ها بۆ ئه و (عقد ألزواج)ه ی که له نیزامی سه رمایه داریدا هه یه و مامه ڵه ی کڕیار و فرۆشیاری ده بێت. ئه وه له ڕه گه وه نامێنێت و ناوه ڕۆکی خۆی له ده ست ده دات. له په یوه ندی کۆمه ڵایه تی کۆمۆنیستی دا، ئینسانه کان به ئاره زووی خۆیان هاوسه رێتی هه ڵده بژێرن و له کوێ و له که یدا، بێ ئه وه ی که هیچ (مقدیمة و مؤخرة) پاشه کی و پێشه کی له ماره ییاندا هه بێت، که ماره یی کردنی ئافره ت بۆ پیاو ببێت به کۆسپ له به رده م جیابوونه وه یان یه کگرتنه وه یاندا.

چوونکه عقد زواج له نیزامی سه رمایه داریدا یه ک ناوه ڕۆکی تجاری(بازرگانی) هه یه که مامه ڵه ی ئاڵ و گۆڕی پاره به کاڵایه. وه ئه م بازرگانیه به ته واوی له ناو ده چێت و هیچ په یوه ندیه کی به سه ر خۆشه ویستی ئینسان بۆ ئینسان نامێنێت و به های خۆشه ویستی ئینسان بۆ ئینسان، په یوه ندی به های په یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه کانی سه رده می خۆی ده بێت.
هه روه ها له باره ی خێزانیشه وه، ئه وه ڕاسته که نیزامی سه رمایه داری ئافره تی له خێزاندا کردووه به پڕۆلیتاریا و پیاویشی کردووه به بۆرژوازی. که بناغه ی په یوه ندیه کان، په یوه ندی چه وساوه و چه وسێنه ره. هه روه ها ئه و کاته ی که جنسی مێ کاڵای تێرکردنی جنسی نێره، له ڕووی (سێکس)ه وه. هه روه ها خێزانی بۆرژوازی که کۆت و به ندی له ده ست و قاچی منداڵه کانی کردووه و به پێی به رژه وه ندیه کانی خۆی به هره مه ندی ده کات له ژیان یان نایکات. ئه مانه هه ر هه موویان له ناوه ڕۆکی په یوه ندی خێزانی کۆمه ڵگای کۆمۆنیستیه وه دوورن و له گه ڵیدا ناکۆکن. واتا ئه و کاته هه موو ئه و شتانه ی له سه ره وه باسمان لێکرد هه ر هه موویان هه ڵده وه شێنه وه و له جێیدا په یوه ندیه کی کۆمۆنیستانه ی ئینسانی دروست ده کرێت و خۆشه ویستیه کی ڕاستگۆیانه ی زۆر پێشکه وتوو ناسنامه ی کۆمه ڵ ده بێت و خێزانی لێ پێک دێت.

(هه نسک) پرسیاری (5)

مه سه له ی سۆسیالیزم
1- په یوه ندی نێوان سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم چی یه؟
2- دوای سه رکه وتنی دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا. ئینسانه کان ده گه نه سۆسیالیزم که نه مانی چینایه تی و به رقه راربوونی ئازادی و یه کسانی ئینسانه کانه. ئایا ژیانی ئینسانه کان چ گۆڕانکاریه کی تر به خۆیه وه ده بینێت له ڕووی کۆمه ڵایه تیه وه؟
3- ئایا له ڕووی سیسته می سیاسی و ئابووریه وه گۆڕانکاریه کان چۆنن، له به راورد کردن به نیزامی سه رمایه داریه وه؟ میکانیزمی گۆڕانکاریه کان چۆنه؟
4- ئایا مه زهه به کان ده ور و جێگه یان به چی ده گات؟

(ن.ف) وه ڵام:

مه سه له ی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم ئه بێته یه ک مه سه له ی ستراتیژی بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی و چینایه تی چینی کرێکار، له مێژووی ئینسان دا. واتا چینی کرێکار ئه وه ده خاته کرده وه ی خۆیه وه، که مێژووی ئینسان به ژیانی ئازادی و یه کسانی بگه یه نێت.
بۆ خاڵی یه که می پرسیاره که تان: ئه وه شیاوه که په یوه ندی نێوان سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم وه په یوه ندی پێکهاتی مادده یه کی ڕه ق و توند و تۆڵ له مادده یه کی شله وه بوو. واتا سۆسیالیزم ده بێته به رایی بۆ کۆمۆنیزم. واتا ئینسان له و ساتانه ی ناتوانێ به ته واوی په یوه ندیه کانی له ئاستی په یوه ندیه کی گه شه کردووی کۆمه ڵایه تیدا به رێته پێشه وه و تیایدا کارامه و هه ڵسوڕاو بێت. که واته ئه بێت له و ساتانه دا پێویستمان به ناوه ندێکی مماره سه یی یان بۆ قاڵ بوون له په یوه ندیه پێشکه وتووه کاندا ده بێت. واتا ئه و ساتانه ده بێت به ساتی گه شه کردوویی، په یوه ندی ئینسان بۆ سۆسیالیزم پێک دێت.
ئه مه ش له گۆڕانی نیزامی سه رمایه داریه وه پێکهاته ی خۆی سه رچاوه ده گرێت. وه په یوه ندیه که یان له گه ڵ کۆمینیزم دا، په یوه ندیه کی نه پساوه و به رده وامی یه.

وه ڵامم بۆ خاڵی دووه می پرسیاره که تان ده بێت ئه وه باس بکه م، که کاتێک دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا مه رج له سه ر له ناوبردنی ته واوه تی، په ل و پۆی بچووک وسه ربزێوی، سیسته می سه رمایه داری داده نێت گۆڕانکاریه کان ته نها گۆڕانکاری ئابووری نابن و به س. به ڵکو پانتایی یه کی گه وره تری له گۆڕانکاری ئابووری و کۆمه ڵایه تیدا هه یه، که ئه و ساته وه ختانه ئینسان بۆ خۆیان ده ستنیشانیان ده کات. به ڵام ئه وه نده ده ڵێین که مێژووی ئینسان به و کاتانه گه یشت، ئه وا ئینسان ئازادانه بڕیار له سه ر په یوه ندی کۆمه ڵایه تی خۆیان ده ده ن، که خۆیان خوازیارین. یان به پێی ئاستی گه شه کردوو کۆمه ڵ له و کاتانه دا، په یوه ندیه که یان دروست ده که ن، یان ئازادانه نه فی ده که ن.

واتا ئازادی و یه کسانی، ڕوویه کی فراوانتری هه یه له وه ی. که ئه م گروپ و ئه و حیزب ، زۆر به هه ڵه و پێچه وانه به ئازادی و یه کسانی، سه ر گوزشته ی چیرۆکی سۆسیالیزمه خه یاڵیه که یان بۆ خۆیان ده گێڕنه وه. واتا ئه وه ی که لێره دا باسی ده که ین ناتوانین بڵێین، باسی ته واوه تی ئێمه یه له سه ر ئه و گۆڕانکاریه ڕیشه ییانه ی که له سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم دا، له په یوه ندی کۆمه ڵایه تی سیسته می سه رمایه داریدا هه یه تی، هیچمان جێ نه هێشتبێت چوونکه ئه بینی ئه و گۆڕانکاریانه به ئاستی گه شه ی ئه و سه رده مه وه ببه سترێته وه، که گه شه ی کۆمه ڵایه تی به جۆری خۆی تیایدا ده یکات.
هه روه ها بۆ وه ڵامی خاڵی سێهه می پرسیاره که تان: سیسته می سۆسیالیزم، سیسته می سیاسی و په یوه ندیه کی کۆمه ڵایه تی و ئابووری نیه. واتا سیسته می سیاسی ناسنامه ی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم نیه. چوونکه سیسته می سیاسی پێناسه ی سیسته می چینایه تی یه. پێناسه ی بوونی چینه کانه.

له سیسته می سۆسیالیستی دا ئینسانه کان له به رهه م هێنان و به ڕێوه بردنی کۆمه ڵگادا وه ک یه ک به شدارن. ده ستڕاگه یشتوو ده بن به هه موو پێویستیه کانی ژیانی خۆیان. بێ ئه وه ی ئاڵ و گۆڕی کاڵا به پاره ی تێدابێت یان له جیاتی ئیشه که ی بڕێکی که م له پاره وه ربگرێت. چوونکه له به ڕێوه بردنی به رهه م هێناندا له کارگه و شوێنه کانی به رهه م هێناندا نه به ڕێوه به رایه تیه کی بیرۆکراتی بوونی هه یه شۆڕ بوو بێته وه به سه ر لق و پۆی به رهه م هێناندا و نه به تاکی کۆمه ڵیش ده سپێردرێت.
له به ر ئه وه ی ئه و ساتانه ی که ئینسانی پێ ده گات له سۆسیالیزم دا ئینسان له ئاستێکی ئه وه نده به رزی په یوه ندیه کۆمه ڵایه تی و به رهه م هێنه کانیدا ده بێت، که ئیداره ی کاره کانیان ناده نه ده ست مدیره کان. ئه و کاته ی که نیزامی سه رمایه داری سه رخانه که ی ده بێته ژه هر ڕێژی په یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه کانی و هیدایه تی په یوه ندیه ئابووریه کانی خۆی ده دات، بۆ زیاتر بردنی هێزی کاری ئینسانی کرێکار و چه وساندنه وه یه کی به رده وام بۆ سوود و قازانجه کانیان، سه رخانه که یان به کار ده هێنن. هه روه ها بۆ میکانیزمی گۆڕانکاریه کان، ده که وێته سه ر بوێری و جۆری مماره سه ی ده سه ڵاتی پڕۆلیتاریای کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ له شۆڕش و دیکتاتۆریه تی خۆیدا، واتا دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا پێویستی به ده ست هێنانی سۆسیالیزمه.

ئایا مه زهه به کان ده ورو جێگه یان به چی ده گات؟ بێگومان ئه وه ی تا ئێستا له باره ی سۆسیالیزمه وه باسمان کردووه، ئه وه مان بۆ ده رده خات که مه زهه ب ئازادانه ئینسان به شه خسی خۆیه وه به ندی ده کات بێ ئه وه ی کاریگه ری له سه ر که سێکی تر دابنێت. که ده یه وێت مه زهه ب به هه ر جۆرێکیه وه بێت، له کار و کرداری ڕۆژانه ی خۆیدا په یڕه وی بکات. که واته مه زهه به کان نابنه په یڕه و بۆ کۆمه ڵ، یان نابنه یاسای کۆمه ڵایه تی کۆمه ڵ و ئینسانه کان هه ر هه ڵگری بن. واتا ئه وه ی که ئێستا له نیزامی سه رمایه داریدا له م لا یان له ولای سوچێکی دنیادا، به تۆبزی به سه ر ده سه ڵاتی سیاسی و به زۆر ناسنامه ی ئینسانی پێ ببڕن. واتا مه زهه ب له نیزامی سه رمایه داریدا مامه ڵه یه کی سیاسیانه ی له گه ڵدا ده کرێت له حوکم ڕاندا. له هه ندێک شوێن په یڕه و ده کرێت وای لێ هاتووه له ووڵاتی ئه فغانستان به ڕیش ده بێت نه ک به ئیشه که ی.

هه روه ها ئه و کاته ی که مه زهه به کان ده بنه ئۆپۆزسیۆن و به رهه ڵستکاری نیزامی سه رمایه داری ڕاده گه یه نن. له دووباره کردنه وه یه کی نیزامی سه رمایه داری و ئارایشت کردنه وه ی ئه و نیزامه به فه لسه فه ی مه زهه ب نه بێت هیچی تری لێ به ئاکام ناگات. جاری وا هه یه پاپایه ک ده بێته ڕه مزی ئاشتی له جیهاندا و ده کرێته سه ر قافڵه ی به ناو به ئاشتی گه یاندنی جیهان. له مانۆڕێکی هه زیلانه ی نیزامی سه رمایه داری نه بێت هیچی تری لێ به دی ناکرێت. دوای ئه وه ش ده یانه وێت مه زهه به کان به پێی پێویستی خۆیان به زیندوویی بهێڵنه وه و ئینسانی پێ ده سته مۆی نیزامه که یان بکه ن.
به ڵام له سۆسیالیزمدا مه زهه به کان ده بنه مه سه له یه کی شه خسی و به تاکی کۆمه ڵه وه به ند ده بێت، نه ک به هه موو کۆمه ڵه وه به ند بکرێت.

(هه نسک) پرسیاری (6)

مه سه له ی جنس
1- ئایا نه زه ری (ح.ک.ک.ع) له سه ر مه سه له ی جنس چی یه؟
2- ئایا نه زه ری کۆمۆنیسته کان چی یه له سه ر مه سه له ی جنس و ئازادی جنس؟
3- ئه و ئازادی یه جنسی یه ی بۆرژوازی که له نیزمه که یدا مه وجووده له و ووڵاته پێشکه وتووه کانی ئه وروپا و……چۆن ته حلیلی لێ ئه که ن؟
4- دیارده ی له ش فرۆشی له دنیای بۆرژوازی دا زۆر بڵاوه. به ڕای تۆ بریتی نیه له کاری کرێ گرته؟ چۆن ئه م کاره به راورد ده که ین له گه ڵ باقی کاره به کرێ لاگرته کانی تر؟

(ن.ف) وه ڵام:

جنس یه ک مه سه له یه که په یوه ندی به سروشتی پێکهاتی ئینسانه وه هه یه. که بۆ پاراستن و هاتنه کایه ی جۆری تازه و پێگه یشتووی ئینسان سوود و قازانجی ده بێت. واتا ئینسان له ڕێگای په یوه ندی جنسیه ئینسانیه کانیه وه، ده توانێت پارێزگاری له بنیاتی مرۆڤایه تی خۆی بکات. بێگومان جۆری په یوه ندیه که یان ده توانێت ئه و به هایه ده ستنیشان بکات، که هه ردوو جنسی مێ و نێره، بۆ ڕێبازی ژیانی خۆیانی داده مه زرێنن.
به ڵێ کاتێک وورده بۆرژوازی ئه که وێته ژێر کاریگه ری، په یوه ندیه کانی نیزامی سه رمایه داریه وه ئه وا دڵخۆش ده بێت به جۆرێکی په یوه ندی جنسی ئینسان که له ئاستێکی زۆر بێ به ها و بۆگه نی خۆیدا مماره سه ده کرێت و به ئاستێکی پێشکه وتوو داده نرێت، له په یوه ندی جنسی دا.
واتا وورده بۆرژوازی (ح.ک.ک.ع و أ) که له دنیای سه رمایه داریدا، ئه و روپا به پێشکه وتوو داده نێن له ڕووی جنسه وه، ڕۆژ هه ڵات به دواکه و توو له په یوه ندیه جنسیه کۆمه ڵایه تیه کان داده نێن. هیچ نیه جگه له وه نه بێت. که خوودی ئه م وورده بۆرژوازیه، خوازیاری ڕاگوێزانی په یوه ندیه کی ناهاوتایه بۆ ڕۆژ هه ڵات و یان نیزامی سه رمایه داری له ڕۆژئاوادا کارێکی باشی بۆ به زانستی کردنی په یوه ندیه جنسیه کان ڕاڤه کردبێ.
کاتێک شه خسیه تی ئافره ت له ئه وروپادا ناو ده برێت، به ناوی پیاوه که یه وه ده ناسرێت و ناوزه ند ده کرێت. واتا ئه وه ی که بچووکترین مافی ئینسانی ئافره ته که ناوی نابێت به ناوی پیاوه که یه وه لێی زه وت ده کرێت و به وناوه وه بانگ ده کرێت. هه روه ها له ئه وروپادا جنسی مێ هه تا ته مه نێکی دیاری کراو ئه توانرێت یان په یوه ندیان له گه ڵدا ده به سترێت که نه چووبێته سه رو (40) ساڵه وه. واتا له دوای (40) ساڵیه وه ئه وان وه سیله ی خۆشی گه یاندنی جنسی پیاو نین. به ڵام بۆ پیاو له دوای (40) ساڵیشه وه ئه توانن ئه و کاره به ئه نجام بگه یه نن ئه وه ش بۆ ڕۆژهه ڵات به جۆرێکی تر ئینسانی مێ چه وساوه ی ده ستی په یوه ندیه جنسیه کانی خۆیه تی له گه ڵ ئینسانی نێردا، له ڕۆژ هه ڵات و ڕۆژئاوادا. ئه وانه ی باسمان کردن ئه بنه مانای یه کسانی بۆ ژن و پیاو له لای وورده بۆرژوازی ناڕازی له تیۆردا و بۆرژوازی له کرده وه دا. له به شه دیموکراتیه کانی به رنامه ی وورده بۆرژوازیدا دڵ به وه خۆش ده که ن، که ئینسانی ئه وروپایی گه شه ی به رهه م هێنان گه یشتۆته ئه وه ی که په یوه ندیه کی یه کسانی جنسی دروست بووبێت. هه روه ها ئه مه له به رنامه ی (ح.ک.ک.أ) دا هاتووه، که ده یانه وێت به ره ڵایی له جنس و په یوه ندیه جنسیه کان دروست بکه ن بۆ کۆمه ڵ و ڕووه و داڕمانی په یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه کانی به رن. که پێده چێت ئه وروپا وا بڕوات ڕوو له و داڕمانه بکات.

هه روه ها له گه ڵ ئه مانه شدا ئه م حیزبه و تیۆری سه نه کانیان ده یانه وێت ایستیرادی بکه ن بۆ ڕۆژهه ڵات. ئه مه ش بۆ تێڕوانینه کانی(ح.ک.ک.ع)یش ڕاسته. چوونکه پاشکۆیه تیه که یان گه یشتۆته ئه و ئاسته ی که
به رنامه که شیان یه ک به رنامه یه. ئه م دوو حیزبه، یان ئه وه تا ئاگایان له ناوکی په یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه کانی ئه وروپا نیه و یان ئه وه تا به ده ستی ئه نقه ست و مه به ستداری بۆرژوازیانه، ده یانه وێت، په یوه ندیه کی کۆمه ڵایه تی جنسی نا شیاو بۆ ئینسانه کانی ڕۆژهه ڵات به یان بکه ن و ڕاڤه ی پێ بکه ن له کرداری ڕۆژانه یاندا.
هه روه ها بۆ کۆمۆنیسته کان ده بێت ئازادی جنسی وه ک یه ک مه سه له ی گرێدراو به په یوه ندی هاوسه ری دوو ئینسانه وه. نابێت ئازادی جنسی ببێته مۆبۆکراسی جنسی. کۆمۆنیسته کان کارێک ناکه ن بۆ له ناوبردنی پێکهاتی کۆمه ڵایه تی ئینسان. به ڵام کارده کرێت بۆ له ناوبردنی ئه و په یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه ی که جنس وه ک لایه نی چینایه تی ئینسان مامه ڵه ی چه وسێنه رانه ی له گه ڵدا ده کرێت. که واته جنس په یوه ندیه کی کۆمه ڵایه تیه له نێوان دوو ئینسانی ڕازی به یه ک و نه فی کردنی اغتیصاب و زۆره ملێ له په یوه ندی جنسی دا.
هه روه ها بۆ ئازادیه جنسیه کانی بۆرژوازی که له ووڵاته پێشکه وتووه کاندا هه یه له وه ی، که ببێته مه سه له ی هه ڵوه شانی هه ستی خۆشه ویستی له نێوان ئینساندا هیچی تری لێ به دی ناکرێت. واتا ئه مه ئازادی نیه.
به ڵکو مۆبۆکراسیه له جنسدا واتا دنیای شه هوه تڕانیه، دنیای به کۆیله ی جنسی مێ یه بۆ جنسی نێر، دنیای ده رگا ئاوه ڵا کردنه دژی ئینسانی کردنی په یوه ندیه جنسیه کان.
دیارده ی له ش فرۆشی دیارده یه کی کۆمه ڵایه تی، نیزامی سه رمایه داریه، که ژیانی به نده به بوونی ژیانی نیزامی سه رمایه داریه وه. واتا له ش فرۆشی له بێکاریه کی زۆر و زه به نی کۆمه ڵگاوه سه رچاوه ده گرێت،
ئه ویش په یوه ندی به ئه زمه ی ئابووریه وه هه یه له لایه ک و له لایه کی تریشه وه به ته کنیک و گه شه ی پیشه سازیه وه هه یه له نیزامی سه رمایه داریدا. چوونکه کاتێک که سه رچاوه ئابووریه کان له نیزامی سه رمایه داریدا ڕوو به ڕووی، له کارکه وتن ده بنه وه کرێکارێکی زۆر و زه به ند فڕێ ده درێنه ده ره وه له سه ر جاده و کۆڵانه کان ژیانی شه و و ڕۆژیان بۆ دابین ده که ن. ده رگیری ئه وه ده بن، که ڕۆژ له گه ڵ رۆژدا ئاستی بژێویان ڕوو له ناوچوونیان ده کات. ئه مانه له به ر ئه وه ی له ئاستی هۆشیاریاندا که م و کورتی هه یه، یان هه ر نیانه ده ست ئه ده نه ئه وه ی که بۆ ژیانیان کارێک بکه ن. به ڕێگه ی له ش فرۆشی به رگری له ژیانی خۆیان ده که ن. ئه مه یان له ساتی ئه زمه ی ئابووری دا.

وه هه ر له نیزامی سه رمایه داریدا کاتێک ته کنیک و ته کنه لۆژیا به کار ده هێنرێت بۆ سوود و قازانجی زیاتر له نیزامی سه رمایه داریدا. جارێکی تریش کرێکار ڕوو به ڕووی بێکارکردن ده بنه وه. هه مان ده وره ده ست پێده کاته وه که له ژیانی ئه زمه ی ئابووریدا ڕوویدا. واتا له نیزامی سه رمایه داریدا گه شه ی ته کنیک و ته کنه لۆژیا و ئه زمه ی ئابووری ئینسانی کرێکار ڕوو به ڕووی له ش فرۆشی خێزانه کانیان ده کاته وه بۆ ئه وه ی بژێوی ڕۆژانه یان له سه ر جه سته ی شه که ت و ماندوی له وه و پێشیان له پرۆسه ی به رهه م هێناندا دابین بکه ن. دیارده ی له ش فرۆشی بریتی نیه له کاری به کرێ چوونکه ئینسان له پرۆسیسی به رهه م هێناندا به شداری ناکات. تا له به رامبه ریدا کرێ یه ک وه ربگرێت. ئه و لێکدانه وه یه ی که له ش فرۆشی به کاری به کرێ حساب داکات، خراپترین بیرکردنه وه و وێنا کردنی کاری به کرێ یه، چوونکه دیارده ی له ش فرۆشی (لمپن پڕۆلیتاریا) ده بێت. که جیاوازی گه وره و ڕیشه یی له گه ڵ پڕۆلیتاریای کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ هه یه. له به ر ئه وه ی له زۆر جاردا ده بنه دارده ست و هاوکاری سه رمایه داران بۆ سه رکوت کردنی داواکاری و شۆڕشه کانی چینی کرێکار.
هه روه ها ده وریان له گۆڕانکاری کۆمه ڵایه تیدا ده بێت به سفر ده وری خراپیشیان ده بێت. له به رده م ئه م گۆڕانکاریانه دا. به ڵێ نیزامی سه رمایه داری ، په یوه ندی ڕاسته و خۆی به له ش فرۆشیه وه هه یه بۆ گه واهی ئه م ڕاسته ش، ئه وه تا خۆیان ڕایده گه یه نن که زیاتر له ملیارێک ئینسان له سه ر ڕووی زه مین له ئاستێکی خراپی هه ژاریدا ده ژین.

(هه نسک) پرسیاری (7)

سه باره ت به وه زعی سیاسی عێراق به گشتی.
1- وه زعی سیاسی کوردستان و عێراق له ئاڵ و گۆڕی جۆراو جۆردایه. لێکدانه وه تان چی یه بۆ وه زعی سیاسی ئێستا وه چاوه ڕێی چ جۆره ئاڵ و گۆڕێکی لێ ده کرێت؟
2- به ڕای تۆ ئیمپریالیزمی جیهانی بڕیار له سه ر جیابوونه وه ی کوردستانی عێراق ئه دات یان نا؟ ئه گه ر ئا یان نا بۆچی؟
3- هاتنی ئه م جه یشی تورکیایه بۆ کوردستانی عێراق چۆن لێکی ئه ده یته وه؟ مه رامی ئه م سیاسه ته ی ئیمپریالیست له چیدا ده بینیته وه؟

(ن.ف) وه ڵام:

له م کاته ی ئێستا، ئێمه له سه ر وه زعی سیاسی عێراق قسه و باس بکه ین. به ڕاستی له چوارچێوه یه کی ئاوادا ناتوانین. هه موو لایه نه کانی باس بکه ین. له به ر ئه وه له مێژوویه کی دیاری کراوی جموجۆڵه سیاسیه کانه و باس ده که ین. کات کاتی سه ره تای جه نگی که نداو بوو سه ره تای داگیرکردنی کوێت بوو له لایه ن عێراقه وه. پاش ئه وه ی سوپای عێراق به ته واوی کوێتی گرت، ئه مریکا هه لێکی باشی بۆ ڕه خسا تا بتوانێ ڕاسته و خۆ له ڕێگه ی سه ربازیشه وه به شداری بکات، له وه ی که بتوانێت سیاسه تی خۆی دوای جه نگی سارد له که نداوی عه ره بی و ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستدا، به ته واوی ڕاڤه بکات و بتوانێت زه مانه تی گه وره ی سوود و قازانجه کانی خۆی بکات هه تا کاتێکی تر و زیاتر ئه و به رهه مانه بێته گیرفانی ئه مانه وه. واتا ئه مریکا له زۆر ڕووه وه سوودی پێ گه یشت. له ڕوویه که وه که توانا سه ربازیه کانی حلفی وارشۆی بۆ ده رده که وت و ئه و ترسه گه وره یه ی که له وه و پێش له ناخیدا هه بوو، هه مووی ده رکه وت به به رچاویه وه ده یبینی که تواناکانی له چ ئاستێکی خۆیدایه. به ڵێ کاتێک که جه نگ له نێوان کۆمپانیا مۆنۆپۆله کانی ئیمپریالیزمی جیهاندا هه ڵده ئایسێ له سه ر چه ندایه تی به شه کانیانه له م ناوچانه ی جیهاندا، که واته جه نگه کان له م ناوچانه دا له سه ر بردنی به رهه می خاوی نه وته، بۆ ده وڵه ته ئیمپریالیسته کان. به ڵێ که نداوی عه ره بی و وه عێراقیش که لاکێکی چه وری به رده م ئیمپریالیزمی جیهانی و کۆمپانیا مۆنۆپۆله کانێتی.
بێگومان ئه بێت وه زعی سیاسی و ئابووری کۆمه ڵایه تی، له م ناوچانه دا ڕوو له نا جێگیری بکات. بۆ ئه وه ی بتوانێت ده ست به سه ر ته واوی سیاسه تی ئه و ناوچانه دا بگرێت و ڕه وتی ئابووری ئه و ناوچانه به پێی سوود و به رژه وه ندیه کانی خۆیان به کار بهێنن. هه روه ها وه زعی سیاسی کوردستانی عێراقیش، به شدار و ته واو که ری ئه و ڕه وته سیاسیانه یه که له سه رتاسه ری عێراقدا ده گوزه رێت. واتا وه زعی سیاسی له کوردستان دا په یوه ندی به سوود و قازانجه کانی ئیمپریالیزمه وه هه یه. که له ئاڵ و گۆڕی جیاجیا و به رده وامدان.

به ڵێ له پاش کۆتایی هێنانی جه نگی که نداو له کوردستان و عێرقدا ده سه ڵاتی سیاسی ڕوو به ڕووی ڕاپه ڕین بووه وه، به ڵام ڕاپه ڕین له ئاستی ڕاپه ڕینێکی نا ڕێکخراو هاته ئاراوه و نه یتوانی ئاڕاسته ی سیاسی له عێراقدا به ره و ڕووی به رژه وه ندیه کانی چینی کرێکار له عێراقدا بگۆڕێت. ئه مه ش وایکردبوو که ئه مریکا بتوانێ به ئاره زوی به رژه وه ندیه کانی ئاڕاسته ی سیاسی له عێراقدا ئاڕاسته بکات.

ئه م هه وه س کاریانه ی ئه مریکا له م ناوچانه دا ئه گه ڕێته وه بۆ ئه وه ی که له پێش ڕاپه ڕین و دوای ڕاپه ڕین و له ڕاپه ڕینیشدا، کرێکاران حیزبێکی کۆمۆنیستی زانستی خۆیان نه بووه و نیانه که بتوانێت به نفوس و ئیعتیباربێت بۆ کرێکاران. که واته ڕه وتی سیاسی له م ناوچانه دا ناتوانێت کرێکاران ده ستی به سه ردا بگرن و ئاڵو گۆڕی جۆراوجۆری ئه وتۆ به خۆیه وه نه گرێت، که ته نها چینی کرێکار و زه حمه ت کێش تیایدا زه ره رمه ند ده بن. که واته شکستی ڕاپه ڕین له سه رتاسه ری عێراق و کوردستاندا ئه گه ڕێته وه بۆ ئه وه ی، که چینی کرێکار حیزبی پێشڕه وی خۆیان نه بووه و نیه. هه روه ها که کرێکاران به هه وڵی دامه زراندنی حیزبی چینایه تی خۆیان نه بن، ستراتیژی ڕوخانی نیزامی سه رمایه داری به هه موو لق و پۆپه کانیانه وه نه بن، ئه وا ده یان و سه دان ئاڵ و گۆڕی سیاسی وا ده بینن که هه رهه مووی به گۆشت و ئێسقانی ئێمه، ئه نجام ده درێت و سووده که شی بۆ ئه وانه.

ئاڵ و گۆڕه کان ئه گه ر وا بڕوات ئه وا به خواستی ئیمپریالیزمی جیهانی ده بێت، له م ناوچانه دا. چوونکه ئه وان ڕاسته و خۆ یان ناڕاسته و خۆ له ڕێگه ی حیزبه جۆراوجۆره کانی بۆرژوازیه وه ده توانن، ئه و سیاسه تانه بۆ به رژه وه ندیه کانیان به کار بهێنن. ئه و جه نگه ناوخۆیانه ی که جه وهه رێکی کۆنه په رستانه ی هه یه به خراپی له سه ر کرێکار و زه حمه ت کێشانی ئه و ناوچانه دا بشکێته وه و به چاکی بۆ خۆیان بگه ڕێته وه.
له کوردستانیش هه روه هایه به ڵام ئاڵ و گۆڕه کان بۆ ئێستا له سه ر کوردستان تا ئاستێک گۆڕانکاریه که ی دووره چوونکه به ته واوی نه خشه کانیان ڕانه په ڕاندووه که له م ناوچانه دا کێشاویانه.

هه روه ها بۆ مه سه له ی جیابوونه وه ی کوردستان له عێراق په یوه ندی به و سوود و قازانجانه وه هه یه که ئیمپریالیزمی جیهانی له جیابوونه وه ی یان جیانه بوونه وه ی کوردستان له عێراق ده ستی ده که وێت . ئه مه یان بۆ ئیمپریالیزمی جیهانی ئاوا کارێک که بتوانێت بیکات، په یوه ندی به توانای جووڵان و بزووتنه وه ی چینایه تی کرێکاران و کۆمۆنیسته کانه وه هه یه، که ڕێگربن له به رده م ئه و سیاسه ته ی که له جیابوونه وه یدا توند ڕه وی نه ته وه یی به رهه م دێنێت و سیاسه تی به ئاڕاسته ی دژی سیاسه تی پڕۆلیتاریا تاو ده دات.

جیابوونه وه ی کوردستان له عێراق له لای کۆمۆنیسته کان ده بێت ده سه ڵات به کرێکارانی هووشیاری کورد پشتگیری بکه ن و هه وڵی له گه ڵدا بده ن. چوونکه ئێمه ده زانین، که ده زگایه کی وه ک (UN) که ناوه ندی ده زگاکانی سیاسه ت و بڕیاره کانی له ئه مریکاوه سه رچاوه ده گرێت. ناتوانێت جیابوونه وه ی کوردستان بۆ کرێکاران مسۆگه ر بکات و گورزی خۆی لێ ده وه شێنێ. هه روه ها ئه و حیزبه ی که جیابوونه وه ی کوردستان ده داته ده ست (UN)و ده زگا ئیمپریالیسته کانی جیهان، له هاوکاری کردن و بێ ناوه ڕۆک پیشاندانی بزووتنه وه ی ئه نته رناسیۆنالیستی کرێکاران و کۆمۆنیسته کانه بۆ ئیمپریالیزمی جیهانی. که ئه مه ش له به ندی به رنامه ی(ح.ک.ک.أ) و عێراقیشدا بۆته ستراتیژ بۆ جیابوونه وه ی کوردستان. که ئه مه ش ته رحێکی سۆسیال-ئیمپریالیستانه یه. که وورده بۆرژوازی ناوچه که چه پکه گوڵی خۆی پێشکه ش ده کات و سووچێکی سیاسه تی ئیمپریالیستی ده بات به ڕێوه.

هه روه ها بۆ جیابوونه وه ش دیسانه وه، په یوه ندی به به رژه وه ندیه کانیه وه هه یه. زۆرتر وا پێده چێت، که بڕیار له سه ر جیابوونه وه بده ن به ڵام به جۆرێکی تر په یوه ندیه که له نێوان کوردستان و ناوه ندی ده سه ڵاتی عێراقدا، دروست بکه ن،چوونکه ئه م جۆره یان زیاتر به رژه وه ندیه کانی ئه مریکا تیایدا ده چێته پێشه وه
بۆ مه سه له ی هاتنی سوپای تورکیا بۆ کوردستانی عێراق، زۆر لایه ن و ڕووی تری هه یه وه ک له وه ی له به ر چاوماندا تێده په ڕێت! ئه وه ی له پشت په رده ی سیاسه ته کانی ئیمپریالیزمی جیهانیه وه هه یه، زۆر لێک جوودان. لێره دا ده مه وێت ئه وه بڵێم که جه نگ له نێوان سوپای تورکیا و (په که که)دا نیه. به ڵام ڕووپۆشی ده ره وه ی سیاسه ته که وا ده رده که وێت، ئه و ململانێیه ی که له نێوان جه مسه ره سیاسی و ئابووریه کانی جیهاندایه له وه زیاتره که ئێمه به یه ک دوو قسه کۆتایی پێ بهێنین. ئه وه زۆر ڕۆشنه بۆ هه موو جیهان و به تایبه تی ئیمپریالیزمی جیهانی که شه ڕی پارتی زانی به جه نگی مه یدانی کۆتایی پێ نایه ت.

واتا ئاکامه که ی شتێکی تره ئه ویش له لایه ک ئاشتی عه ره ب-ئیسرائیل هه یه که ده یانه وێت جانبی بۆرژوازی عه ره بی هێزی سیاسی نه بێت و بتوانێت ده ورێک بگێڕێت، که فشارێکی بچووکیش بخاته سه ر سیاسه ته کانی ئیمپریالیزم له و ناوچانه دا. واتا ئه وه ی له عه ره بدا ئه یه وێت ببێت به لایه نی سه ره کی، هێزی سیاسی
عه ره ب. که سوریا وای نیشانداوه که ئه و لایه نه یه. هه ڕه شه یه کی به سوپای تورکیا و ئیسرائیل له گه ڵدا بکرێت. هه روه ها تورکیا بتوانێت زیاتر فشار بخاته سه ر سوریا، له ڕێگه ی هاوکاری سوپای ئیسرائیلیه وه، بۆ وه ده رنانی هێزی (په که که) له سوریادا. بۆ ئه وه ی کێشه ناوخۆییه کانی که متر ببنه وه، که له وانه یه له ئاینده دا شه ڕی ئاویش له گه ڵ سوریادا ده ستپێ بکات. وه لایه نێکی تری ئه و هێرشه هه ڕه شه یه له سیسته می سیاسی و ئابووری و سه ربازی ئێران له ناوچانه دا، بۆ ئه وه ی نه توانێت یان که م کردنه وه ی تصدیری سیاسی خۆی بۆ ناوچه کانی تری جیهان. به رنه گرتن که م بێت یان زۆر له به رده م به رژه وه ندیه کانی ئه مریکا و ئیسرائیل له و ناوچانه دا.

هه روه ها به کارهێنانی بنکه یه کی سه ربازی ئه مریکا له ڕێگای سه ربازه کانی تورکیا و ئیسرائیله وه وه هه ڕه شه پێ کردنیان له به رامبه ر ووڵاتانی تری جیهان و ناوچه که و ڕوسیاش که ده یه وێت ڕێگری له به رده م سیاسه تی فراوان کردنی حلفی ناتۆ له ئه وروپای ڕۆژهه ڵاتدا دابنێت. بۆ ووریا کردنه وه ی جه مسه ره کانی تری دنیا، که به رژه وه ندی ئه مریکا له عێراقی ئاینده دا ده بێت به شی له هه موویان زیاتر و چه ورتربێت. به ڵام هه موو ئه م سوود په رستیانه ی که له ڕێگه ی شه ڕه کانه وه بۆ ئیمپریالیزم، به ده ست دێت. له سه ر گۆشت و ئێسقانی ئێمه ده کرێت. ئه گه ر ئێمه حیزبی خۆمان نه بێت واتا حیزبێکی کۆمۆنیستی زانستی چینی کرێکار.

(هه نسک) پرسیاری (8)

ئه رک و واجبی کۆمۆنیسته کان له ده ره وه ی عێراق.
1- وه زعی سیاسی کوردستانی عێراق به ضروریه ت پێویستی به حیزبێکی کۆمۆنیستی زانستی و واقعیه، که بتوانێت ڕابه رایه تی و نوێنه رایه تی چینی کرێکار بکات و ببێته به دیلێکی سیاسی له به رامبه ر سه رجه م حیزبه کانی کوردستان ، که له ئه زمه یه کی قوڵی سیاسی و ئابووری و کۆمه ڵایه تی دایه. ئایا کاری عه مه لی چی یه، بۆ پێکهێنانی ئه م حیزبه کۆمۆنیستیه زانستی و واقعی یه؟
2- ئه مڕۆ په نابه رێکی زۆر له ده ره وه ی عێراقدان، ئایا کۆمۆنیسته کان پێویسته چی بکه ن به عه مه لی که وه ڵام بێت بۆ پاراستنی مافی په نابه رێتی خۆیان و به رزکردنه وه ی قانون کارێکی کرێکاری که هه یه نه ک دابه زاندنی. هه روه ها وه ڵام بێت بۆ به هێزکردنی بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی له کوردستانی عێراق دا؟

(ن.ف) وه ڵام:

کۆمۆنیسته کان له هه ر شوێنێک بن، سه ر به هه ر نه ته وه یه ک بن،ده بێت کارێ بۆ هاوئاهه نگی بزووتنه وه ی ئه نته رناسیۆنالیستی و پێشڕه وایه تی کردنی بزووتنه وه ی چینایه تی چینی کرێکار بکه ن و جموجۆڵی سیاسی و فکری خۆیان له ناو کرێکاراندا په ره پێ بده ن. بتوانن چینی کرێکار هووشیار و ئاماده به شۆڕشی چینایه تی
بکه ن.
کاتێک باس له پێکهاتنی حیزبێکی کۆمۆنیستی زانستی ده کرێت و پێویستی بۆ خۆی په یدا ده کات. ئه وه یه که چینی کرێکار ناتوانێت بێ ڕێکخراوبوون، به ئامانجی مێژوویی خۆی بگات. واتا حیزبی چینی کرێکار ده بێته وه سیله بۆ به ده سه ڵات گه یشتنی چینی کرێکار. واتا ئه وه ی که ده توانێ چینی کرێکار یه ک بڕوا و یه ک هه ڵوێست بکات و پشت و په نای بێت. ده توانرێت له ڕێگه ی حیزبی کۆمۆنیستی زانستی چینی کرێکاره وه ئه وه به ئه نجام بگات. چوونکه حیزب یه ک هێزبوون و یه ک پارچه بوون ئه دات به چینی کرێکار و بزووتنه وه که ی.
که واته ئه وه ی ئێمه ی دوور خسته وه له ده سه ڵات له کۆمۆنه ی پاریس و هه روه ها له ڕاپه ڕینی ساڵی (1991)دا نه بوونی حیزبی دڵخوازی چینی کرێکاری هووشیاربوو. له به ر ئه وه له ڕاپه ڕینی به هاری ساڵی (1991)دا چینی کرێکار و زه حمه ت کێش ڕێکخراو نه بوون، وه هووشیاریش نه بوون. بۆیه توانرا ڕاپه ڕینه خۆبه خۆیی یه که ی زۆر به زوویی تێک بشکێ و ڕه وته بۆرژوازی و نیمچه بۆرژوازیه کان سوار کۆڵی بن و کرێکاری لێ به دوور بکه ن له ده سه ڵات و به رهه می ڕاپه ڕین.

هه روه ها ئه و بزووتنه وه شوراییه ی که دروست ببوو، نه یتوانی که پیلان و به رگری خۆی هه بێت له به رامبه ر پیلان گێڕی بۆرژوازی و ئیمپریالیزمی جیهان دا.
هه روه ها به شێک له و لاوازیه ده گه ڕێته وه بۆ ئه وه ی، که چینی کرێکار حیزبی کۆمۆنیستی زانستی خۆی نه بووه له پێش ڕاپه ڕین. ئه گه ر ئێمه ئێستاش هه ر به و جۆره بمێنینه وه که حیزبی خۆمان نه بێت، یان هه وڵ بۆ حیزبی خۆمان نه ده ین. ئه وا ناتوانین ئه و ده ووره مێژوویی یه ی که به چینی کرێکار دراوه له مێژوودا جێ به جێ بکه ین.

که واته پێویستی بوونی حیزبێکی ئاوا له ئه زمه ی حیزبی بۆرژوازی و وورده بۆرژوازیه کانه وه سه رچاوه ناگرێت. به ڵکو له پێویستی به ده سته وه گرتنی گۆپاڵێکی جه رگ بڕه وه ده بێت له لایه ن کرێکارانه وه، به رامبه ر به سه رمایه داران. هه روه ها په یوه ندی کار و سه رمایه له نیزامی سه رمایه داریدا و په یوه ندی به رهه م هێنانه کانی، پێویستی پێکهێنانی حیزبێکی کرێکاران به رجه سته ده بێت. وه پراکتیک کردنی دروست بوونی حیزبێکی وا، له وه دا خۆی ده بینێته وه که هاوڕێ و ئه ندامانی سبه ینێی ئه و حیزبه، کۆ و ئاماده بکات.

هه روه ها بۆ پێکهێنانی ئه و حیزبه پێویستی به ڕابه رایه تی به توانا و نفوس هه یه، له ناو کرێکاراندا وه بتوانێت ستراتیژ و تاکتیکی سه ربه خۆی خۆی هه بێت. به هره مه ندبێت له توانای لێکدانه وه سیاسی و ئابووری و کۆمه ڵایه تیه کانی ناوچه که و جیهان و ده ست بۆ باشترین ڕێکخستنی مارکسیستانه به رێت و بتوانێت له پرانسیپه کانی ڕێکخستندا به دیسپلین بێت. له گه ڵ ستراتیژی کۆمۆنیستانه ی زانستی چینی کرێکار. بۆ ئه وه ی ئه م حیزبه بتوانێت ئه رک و واجبه کانی خۆی له سبه ی ڕۆژی خه باتی دا به باشترین شێوه و بێ دواکه وتن به ئاخر مه نزڵگای بگه یه نێت.
هه روه ها مافی په نابه ران له ده ره وه ی ووڵات دا، پێویستی به دیفاع کردن هه یه، که ئه ویش له ڕێگای ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕی په نابه رانه وه ده کرێت. به هاوکاری و هاوپشتی چینی کرێکار، له هه ر ووڵاتێک که تیایدا ده ژی. بۆ ئه وه ی بتوانێت مافی په نابه ری ڕوو له خوار و خراپی نه کات. به ڵکو به ره و کایه یه کی باشتری به رێت.

ئه وان له و ڕێکخراوه یاندا، ئه توانن دوو ده وور بگێڕن ده وورێکیان ئه وه یه که دیفاع له مافه کانیان بکه ن و ده ووره که ی تریشیان هاوکاری و هاوئاهه نگی ئه نته رناسیۆنالیستی چینی کرێکاری لای ئێمه و لای خۆشیان به باشترین شێوه، په یوه ست بکه ن. هه روه ها کۆمه کی مالی و مه عنه وی لای ئێمه بکه ن و بتوانن دیفاع له داواکاری و ناڕه زایی یه کانمان بکه ن و ببن به هێز بۆ ئێمه. ئه وه ی که ئه وان ته نها په یوه ندیان به ئێمه وه هه بێت، ناکاته ئه وه ی که په یوه ندیه کانمان گه یاندبێته ئاستی په یوه ندیه کی ئه نته رناسیۆنالیستیانه.
که کردنی کارێک بۆ ئه و هه ڵ پێکانه ی بزووتنه وه ی لای ئێمه و لای خۆشیان. له پێش هه موو کاره کانه وه یه. پێویسته خۆیان پڕ چه ک بکه ن و بتوانن په یوه ندیه کانیان بپارێزن.

Previous
Next
Kurdish