
نامه‌ی ئه‌ده‌بی – نامه‌ی (د. ئازاد حه‌مه شه‌ریف) بۆ (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)
برا و هاوڕێی رۆژانی جوانی و خۆشی و ناخۆشیم كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر): بابگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكان.
ده‌مه‌وێ له‌م نامه‌یه‌دا كه‌مێك باسی سه‌ره‌تای براده‌رایه‌تیمانت بیر بهێنمه‌وه تاوه‌كو تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و رۆژانه‌ی خۆشه‌ویستی و پاكی و دڵسۆزی و خۆنه‌ویستی و خۆنه‌په‌رستی لێ ده‌تكا، ئه‌و رۆژانه‌ی براده‌ر به‌قه‌د برا دڵسۆز بوو، به پێچه‌وانه‌ی رۆژانی ئه‌مڕۆ كه‌وا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به براده‌ر ده‌ناسێنن، هیچ یه‌كێك له‌و ئاكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان تێدا نه‌ماوه، بۆیه منیش خۆم له‌و جۆره خه‌ڵكانه دووره‌په‌رێز گرتووه و له‌ناو دنیای ته‌نیایی خۆمدا ده‌خولێمه‌وه، هه‌رگیز نامه‌وێت به ڕه‌نگی ئه‌و رۆژگاره نه‌فره‌تییه‌ی ئه‌مڕۆ خۆم پیس بكه‌م. من هه‌میشه به یاد و یاده‌وه‌ری رۆژانی گوڵڕه‌نگی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان و هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان ده‌ژیم، نایه‌ڵم چڕه‌دووكه‌ڵی هه‌ناسه‌ی ئه‌م رۆژگاره چه‌په‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ تێیدا ده‌ژین منیش بخنكێنن.
وا له‌و نامه‌یه‌دا باسی ئه‌و براده‌رایه‌تییه له برا زیاتره پاك و راست و بێ فڕوفێڵ و بێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی نێوان هه‌ردووكمان ده‌كه‌م كه‌وا سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو. چاكم له بیره سه‌ره‌داوی ناسیاوی و براده‌رایه‌تیمان بۆ نزیكه‌ی سی و شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ماوه دوورودرێژه نه ساردییه‌ك، نه ناكۆكییه‌ك و نه هیچ دڵ ئێشانێك له نێوانمان رووی نه‌داوه، بۆیه براده‌رایه‌تییه‌كی وا دانسقه و ده‌گمه‌ن و نایاب پێویستی به‌وه‌یه بنووسرێته‌وه و رێزی لێ بگیرێت و به جوانی باسی بكرێت.
وه‌كو گوتم نزیكه‌ی سی و شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، مانگی ئاداری ساڵی (1984) بوو تازه “قه‌له‌ڕه‌ش” – شیعره ناوداره‌كه‌ی (ئێدگار ئاڵان پۆ)م له ژماره (2)ی گۆڤاری (ئاسۆس)دا بڵاوكردبۆوه. ئه‌وسا (كۆلیژی ئاداب – زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین) له سه‌ر كهندهكهی گه‌ڕه‌كی (گڵكه‌ند)ی هه‌ولێر بوو، من سه‌ردانی براده‌رانی ده‌سته‌ی گۆڤاری (ئاسۆس)م كردبوو، له پێش ده‌رگای كۆلیژ له‌گه‌ڵ خاتوو (په‌رێز سابیر)، ئه‌وسا دكتۆر نه‌بوو – خوێندكاری به‌شی كوردی بوو، خوشكی هاوڕێی دێرینم (شاكر سابیر) بوو – قسه‌مان له‌باره‌ی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری ده‌كرد.
گه‌نجێكی كۆك و تازه سمێڵ ده‌ركردوو، قسهنهرم و خۆش گوفتار هاته پێش و له‌گه‌ڵا (په‌رێز خان) له‌باره‌ی گۆڤاری (ئاسۆس) و وه‌رگێڕانی شیعره‌كه‌ی (ئێدگار ئاڵان پۆ) قسه‌ی كرد. (په‌رێز خان)یش گوتی ئه‌وه (ئازاد حه‌مه شه‌ریف)ی وه‌رگێڕی شیعره‌كه‌یه و چیت هه‌یه بۆ خۆت یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وی باس بكه. له قسه‌كانی ئه‌وسا وادیاربوو زۆر به شیعره‌كه و وه‌رگێڕانه‌كه‌ی دڵبه‌ند بوو، داوای ده‌كرد شیعری به‌رزی له‌و بابه‌ته وه‌ربگێڕم تاوه‌كو خوێنده‌وارانی دیكه كه‌وا به ئاسانی ده‌ستیان به شیعری جیهانی راناگات، بتوانن سوود له ئه‌زموونی شیعری دنیا وه‌ربگرن. ئه‌گه‌رچی كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر) به ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵێك له من گه‌نجتر بوو، به‌ڵام چونكه براده‌رایه‌تیمان له‌سه‌ر بناغه‌ی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی و خۆپه‌رستی دامه‌زرابوو، بۆیه ئه‌و براده‌رایه‌تییه رۆژ به‌رۆژ به‌تینتر ده‌بوو، گه‌شه‌ی ده‌كرد. ئیتر له‌وساوه تا ئێستا بێ پسانه‌وه براده‌رایه‌تییه‌كی پاك و دڵسۆز و راستگۆیانه له نێوانمان هه‌یه.
هاوڕێیه‌تیمان هێشتا به‌هێزتر بوو، وابزانم دووه‌م، یان سێیه‌م دیده‌نمان بوو له كۆڕێكی ساڵی 1984ی كاك “عه‌بدوڵڵا عه‌باس” كه‌وا له‌باره‌ی “رۆڵی رۆژنامه‌گه‌ری له پێشخستنی رۆشنبیری‌دا” یان بابه‌تێكی ئاوایی بوو له هۆڵی “چاودێری زانستی” له هه‌ولێر یه‌كترمان بینییه‌وه. (سه‌باح ره‌نجده‌ریش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دی) هاتبووه ئه‌و كۆڕه.
دوای كۆتایی هاتنی كۆڕه‌كه مامۆستا (محه‌مه‌د مه‌ولوود مهم)ی چیرۆكنووسی گه‌وره‌ی كوردم ناسی وه‌ك له نووسینێكم به‌ناوی “چۆن (مهم)م ناسی؟”دا بڵاوكردۆته‌وه. هه‌ر له‌و ده‌میشدا كاك (سه‌باح) له پشت (مهم) راوه‌ستا بوو، یه‌كسه‌ر هه‌ردووكیانم پێكتر ناساند. دوای ئه‌وه به ده‌م رێگاوه به‌ره‌و خوار بۆ لای (فلكه‌ی زه‌عیم) به پێ ده‌چووینه خواره‌وه و له‌وێ (مهم) گوتی: “ده‌باشه، ماڵی منیش له‌م خواره‌وه‌یه”
به‌ده‌م رێگاوه باسی پرۆژه رۆشنبیرییه‌كانی خۆم و خوێندنه‌وه‌م و ئه‌و وه‌رگێڕانانه‌ی كردبوومن وه‌ك “مردنی دێوه‌ره‌یه‌ك”و “كافكا” و تاد…..، كه هێشتا چاپ نه‌كرابوون، بۆ “مهم”م گێڕانه‌وه. ئه‌ویش باسی رۆمانی (رێگا) و (پایزه خه‌ون)ی، بۆمان كرد كه‌وا هێشتا ده‌ستنووس بوون، دیاربوو ئه‌و حه‌زی ده‌كرد زیاتر ئاشنای یه‌ك بین، بۆیه كاتێ گه‌یشتینه لای (فلكه‌ی زه‌عیم) گوتی: “ده‌با بچینه ماڵه‌وه و قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه”. ئێمه‌ش پێمان خۆش بوو پیاوێكی وا گه‌وره بانگێشتمان بكاته ماڵی خۆی و ئیتر له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی دانیشتین و ئینجا له‌جیاتی قاوه، ماستاوی مه‌ڕی پێداین.
دواتر من ژنم هێنا و خه‌ریكی ژیانی خێزانیی خۆم بووم، ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگێك ئاگام له نووسین و نووسه‌ران بڕا و تا رۆژێ له رێكه‌وتی 28/10/1985 له دیداری (یه‌كه‌م زنجیره لێكۆڵینه‌وه‌ی شانۆ و ئه‌ده‌بی شانۆیی) كه‌وا له هۆڵی (نه‌قابه‌ی كرێكاران)ی شاری هه‌ولێر سازكرابوو، به توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی (مردنی دێوه‌ره‌یه‌ك) به‌شدار بووم. ئێواره‌كه‌ی ئه‌و رۆژه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خودی (به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی به‌لده‌ی هه‌ولێر)ه‌وه له‌ناو هۆڵی دیداره‌كه ده‌ستگیركرام و له رێكه‌وتی 16/4/1986 به لێبووردنێكی مه‌رجدار ئازادكرام، به‌ڵام چ جۆره لێبووردنێك؟ لێبووردنێك كه‌وا رێك مانای مه‌رگ بوو، به‌و مه‌رجه ئازادكراین بچینه ناو كێڵگه به مین داچێنراوهكانی (فاو) كه‌وا تازه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیرابوو، بچین جه‌نگ له‌گه‌ڵ مین و دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ بكه‌ین. هه‌رچۆنێك بێت، به هه‌زار قوڕبه‌سه‌ری و ده‌رده‌سه‌ری خۆم گه‌یانده‌وه كوردستان.
دوای راكردنم بۆ جارێكی دیكه له سه‌ربازی و هاتنه‌وه‌م بۆ هه‌ولێر، به په‌نادزه و لێره و له‌وێ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ نووسه‌ران ده‌ستی پێ كرده‌وه. ئه‌وه بوو له رێگای كاك (ئیسماعیل به‌رزنجی)یه‌وه زانیم مامۆستا (مهم) نه‌خۆشه و (مهم)یش هه‌واڵی هاتنه‌وه (هه‌ولێر)ی منی پێگه‌یشتبوو، به‌ڵام چونكه نه‌خۆش بوو له رێگای كاك (ئیسماعیل به‌رزنجی)یه‌وه هه‌واڵی ناردبوو كه‌وا پێی خۆشه سه‌ردانی بكه‌م. دیسان چوومه‌وه ماڵی (مهم) و سه‌ردانم كرد و ئه‌وسا باسی (كاروان و سه‌گوه‌ڕ)ی خۆی كرد و پاشتریش زۆر باسی ئه‌ده‌ب و چیرۆك و كورد و نووسه‌رانمان كرد. دواتر كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر)یش په‌یوه‌ندی پێوه كردمه‌وه و هه‌فتانه، یان من سه‌ردانی ئه‌وم ده‌كرد، یان ئه‌و سه‌ردانی منی ده‌كرد.
ڕاستییه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا رۆژانی زۆر ناخۆشمان به رێ كرد. ئه‌وسا (سه‌باح ره‌نجده‌ر) له كۆڵانه‌كه‌ی خۆیان، دوكانێكی بچووكی هه‌بوو، به ڕه‌نجی شانی نانی خۆی و دایك و برا و خوشكی په‌یدا ده‌كرد، چونكه كاتێك ئه‌وم ناسی، به‌داخه‌وه باوكی كۆچی دوایی كردبوو. هاتوچۆی نێوانمان له ترسی گیران و راوه‌دوونانی چه‌ته‌كانی (به‌عس) هه‌ر به پێیان بوو. زۆرجاران كۆڵانه و كۆڵان به‌ناو گه‌ڕه‌كی (سه‌یداوه)دا ده‌هاتینه بن قه‌ڵات، یان چایخانه‌ی (مه‌چكۆ) و جاروبار له‌وێ یه‌كترمان ده‌بینی و كاتی بینینی پاشترمان داده‌نا.
زۆرجاران كاك (سه‌باح) پیاوه‌تی ئێوه و بنه‌ماڵه‌ی ئێوه‌م له بیره كه‌وا دوای به‌ربوونم له زیندانی (به‌عس) و راكردنهوهم له كێڵگه مینه‌كانی (فاو) و بڕیاری نه‌كردنی سه‌ربازیم بۆ (به‌عس)، به حوكمی ئه‌وه‌ی كاك (عه‌باس)ی خوالێخۆشبووی برات پۆلیس بوو، له (به‌شی جموجۆڵی پۆلیسی هه‌ولێر) بوو، هه‌واڵت پێداوم كه‌وا كام گه‌ڕه‌ك له هه‌ولێر ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی پشكنین. منیش چیم پێكراوه به براده‌رانی خۆمم گوتووه، له پشكنینی گه‌ڕه‌كه‌كان ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه و به‌وه‌ش زۆرجار گیانی من و گیانی ده‌یان براده‌ر له كه‌وتنه چنگ چه‌ته‌كانی (به‌عس)و نۆكه‌رانی (به‌عس) پاراستووه. ته‌نانه‌ت جارێكیش چاكم له بیره براده‌رێكم گیرابوو كاك (عه‌باس)ی برات له‌به‌ر خاتری من وای كرد رزگاری ببێت.
رۆژ له‌دوای رۆژ براده‌رایه‌تیمان به‌هێز ده‌بوو، ئه‌وه بوو له یه‌كێك له‌و یه‌كتر بینینانه‌دا پێت گوتم كه‌وا شیعر ده‌نووسیت و دیوانه شیعرێكی ده‌ستنووسیشت هه‌یه به‌ناوی (زێوان). دواتر ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بووبم ساڵی 1987 بوو پێت گوتم كه‌وا له (ده‌زگای سانسۆری كتێب) له (به‌غدا) سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك ره‌فز كراوه‌ته‌وه. منیش له‌وباره‌یه‌وه له چایخانه‌ی (مه‌چكۆ) قسه‌م له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو (مه‌حموود زامدار) كرد، ئه‌ویش دوای چه‌ند مانگێك بۆی له (ده‌زگای سانسۆری كتێب) ده‌رهێنایت. باشه ئه‌وه دیوان ده‌رچوو، خۆ پاره‌ی چاپكردن له توانای گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتووی بێ مووچه‌ی (هه‌ولێر)دا نه‌بوو.
له‌و سه‌روده‌ره‌دابوو منیش وه‌رگێڕانی (وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند له تافی لاوی‌دا)ی (جێمس جۆیس)م له (ده‌زگای سانسۆری كتێب) ده‌رچوو بوو، له بیرته پێكه‌وه چووینه (ئه‌میندارێتی رۆشنبیری و لاوان – ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی) و له‌وێ لای كاك (سه‌عید یه‌حیا خه‌تات) كتێبه‌كه‌ی تۆم له‌گه‌ڵ وه‌رگیڕانه‌كه‌ی خۆم پێشكه‌ش ئه‌وێ كرد بۆ وه‌رگرتنی (پشتگیری چاپ) و دواتر چاكم له بیره كه‌وا پسپۆری هه‌ڵسه‌نگاندنی دیوانه شیعری (زێوان) مامۆستای شاعیر (حه‌سیب قه‌ره‌داخی)ی خوالێخۆشبوو بوو.
دوای نیوه‌ڕۆ بوو، وابزانم ده‌وروبه‌ری كاژێر 2:15 بوو، به په‌نادزه سه‌رێكم له (چایخانه‌ی مه‌چكۆ) دا، دوای سڵاوكردن كاك (ته‌حسین مه‌چكۆ)ی خاوه‌ن چایخانه‌كه پێی گوتم ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌وێ ناناسیت، منیش دیاربوو به خزمه‌ت مامۆستا (حه‌سیب قه‌ره‌داخی) نه‌گه‌یشتبووم، چوومه خزمه‌تی و كاك (ته‌حسین مه‌چكۆ) پێكی ناساندین. مامۆستا (حه‌سیب قه‌ره‌داخی) پیاوێكی جوانی قسه‌خۆش بوو، وابزانم ئه‌وسا له كۆتایی په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدا بوو. دوای یه‌كترناسین لێی پرسیم: “(ئازا)ی كوڕم ئه‌ناسیت؟”
منیش گوتم: “به‌ڵێ. فه‌رموو چیت پێویسته، له خزمه‌تتام؟”
گوتی: “ئه‌وه كاژێرێك زیاتره لێره دانیشتووم و ماڵی (ئازا)ی كوڕم پێ نازانم. ئه‌گه‌ر تۆ ده‌زانی له كوێیه، زه‌حمه‌ت نه‌بێت بمگه‌یه‌نیته ماڵه‌كه‌ی.”
منیش گوتم: “به‌ڵێ پێی ده‌زانم و (ئازا) براده‌رمه. به چاوان. فه‌رموو .”
ئه‌وسا ماڵی (ئازا) له شوقه‌یه‌كی لای (شه‌قامی پزیشكان)ی لای (فلكه‌ی شێخ مه‌حموود) بوو. بۆیه به پێیان كه‌وتینه ڕێ. مامۆستا جانتایه‌كی ده‌ستی پێ بوو، هه‌ستم كرد بۆ ئه‌و گرانه، چونكه پێی گوتم ئه‌گه‌ر دووره به تاكسی بچین، منیش جانتاكه‌م لێی وه‌رگرت و كه‌وتینه ڕێ و پێم گوت ماڵی كاك (ئازا) ئه‌وه‌نده دوور نییه و پێویست به تاكسی ناكات. به‌ڵام راستییه‌كه‌ی من راكردووی سه‌ربازی بووم، نه‌ده‌وێرام سواری تاكسی بم، بۆیه هه‌مووده‌م بۆ من به پێیان باشتر بوو.
له رێگا مامۆستا لێی پرسیم: “(سه‌باح ره‌نجده‌ر) ده‌ناسیت؟”
گوتم: “به‌ڵێ. براده‌ریشمه. به‌ڵام بۆ ده‌پرسیت؟”
گوتی: “شیعره‌كانی زۆر ئاڵۆزن و ئه‌و براده‌ره زۆر له رێره‌وی شیعری كوردی لایداوه.”
منیش گوتم: “(سه‌باح ره‌نجده‌ر) گه‌نجێكی تازه هه‌ڵچووه، خۆ ناكرێت نه‌وه‌ی نوێ وه‌كو نه‌وه‌ی كۆن بنووسێت. ئه‌گینا هه‌موو شته‌كان بێتام ده‌بن و ده‌بنه دووباره. با هه‌ركه‌سه و شێوازی خۆی هه‌بێت.”
دیاربوو مامۆستا (حه‌سیب قه‌ره‌داخی) پسپۆری هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعره‌كانی (سه‌باح ره‌نجده‌ر) بوو، ده‌یه‌ویست له نزیكه‌وه زانیاری له‌باره‌ی خاوه‌نی ئه‌و دیوانه بزانێت، بۆیه دوای گه‌یاندنی مامۆستا به ماڵی كاك (ئازا)ی كوڕی به مامۆستا‌م گوت: “حه‌ز ده‌كه‌یت له نزیكه‌وه خاوه‌نی دیوانی (زێوان) بناسیت؟”
مامۆستا (حه‌سیب قه‌ره‌داخی) گوتی: “بۆ نا؟”
گوتم: “دوای دوو كاژێری دیكه له‌گه‌ڵ كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر) دێینه‌وه خزمه‌تت.”
وابزانم ئه‌و ده‌مه‌ی خواحافیزیم له مامۆستا كرد، كاته‌كه نزیكه‌ی ببووه (3:00)ی دوای نیوه‌ڕۆ. هه‌ڵكوت هه‌ڵكوت به پێیان له (شه‌قامی پزیشكان)ه‌وه به كه‌متر له كاژێرێك، خۆم له‌ناو گه‌ڕه‌كی (به‌لاشاوه)، له دوكانه‌كه‌ی كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر) دیته‌وه. له‌وێشه‌وه هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌ك له‌گه‌ڵ كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر) به پێیان كه‌وتینه ڕێ تا گه‌یشتینه‌وه ماڵه‌كه‌ی كاك (ئازا) و لای مامۆستا (حه‌سیب قه‌ره‌داخی) به‌ڕێز.
هه‌ر دوای ده‌رگا كردنه‌وه گوتم: “مامۆستا، فه‌رموو ئه‌وه‌ش كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر)؟”
دوای یه‌كترناسینی كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر) و شاعیری گه‌وره‌ی كورد مامۆستا (حه‌سیب قه‌ره‌داخی)، من له هاوكێشه‌ی شیعربوون و شیعرنه‌بوون هاتمه‌ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌م بۆ هه‌ردوو برای شاعیر به‌جێ هێشت و هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌ی پتر له كاژێرێك له ماڵه‌كه‌ی (ئازا) كه‌وتنه گفتوگۆ. قسه‌كان زۆر بوون و ته‌واو نه‌ده‌بوون، ئه‌وه بوو بڕیاریان دا بچنه (یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران) و ئێواره‌كه‌ی ئه‌و رۆژه له‌وێوه سه‌رله‌نوێ باسی شیعر و ناشیعر، باسی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی زمان له شیعردا، باسی بابه‌تی ناوه‌رۆكی شیعر، باسی وێنه‌ی شیعری ساده و ئاڵۆز و چه‌ندان بابه‌تی دیكه بكه‌ن.
من تا به‌رده‌رگای (یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران) له‌گه‌ڵیان چووم، به‌ڵام چونكه راكردووی سه‌ربازی بووم و زۆریش نه‌بوو له چنگ زیندان رزگار ببووم، بۆیه ده‌ترسام نه‌وه‌ك یه‌كێك له‌وێ بمبینێ و وه‌كو جاری جاران زمانم لێ بدرێت و بكه‌ومه داوه‌وه، بۆیه داوای لێبووردنم له هه‌ردووكیان خواست و به پێ به‌ره‌و ماڵ چوومه‌وه. ئیتر ئه‌و ئێواره‌یه چۆن كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر) و مامۆستا (حه‌سیب قه‌ره‌داخی) گه‌یشتبوونه لێك تێگه‌یشتن كه‌وا دیوانی (زێوان) شایه‌نی په‌سه‌ندكردن و چاپكردنه، ئه‌وا من نایزانم، به‌ڵام دڵنیام ئێواره‌كه‌ی زۆر قسه‌یان له‌باره‌ی دنیای پاكی شیعر كردووه، چونكه مامۆستا (حه‌سیب قه‌ره‌داخی) پیاوێكی خوێنده‌وار و رۆشنبیر و شیعرناس بوو. قسه‌كانی به‌ڕێ و جێ و دیالیكتیكیانه و سه‌لمێنه‌ر بوون. به‌داخه‌وه، من هه‌ر ئه‌و جاره به خزمه‌تی ئه‌و زاته گه‌یشتووم، له‌و ماوه كورته‌دا زانیم (حه‌سیب قه‌ره‌داخی) كه‌سێكه به زه‌مینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زانیارییه‌وه له‌ناو گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بی كوردییه.
دوای په‌سندكردنی دیوانی (زێوان) بڕیاری له چاپدانی دیوانه‌كه درا له‌سه‌ر بودجه‌ی (ئه‌میندارێتی رۆشنبیری و لاوان -ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی)، ده‌بوایه كتێبه‌كه بۆ چاپكردن بۆ شاری (سلێمانی) یان بۆ (به‌غدا)، بنێردرێت، چونكه ئه‌وسا توانای چاپكردنی كتێب له شاری (هه‌ولێر) زۆر كه‌م و سنووردار بوو. كاك (سه‌باح ره‌نجده‌ر) نه‌یده‌زانی چی بكات، به‌ڵام چونكه من پێشتر له (به‌غدا) خوێندبووم و ژیابووم، خه‌ڵكیشم زۆرتر ده‌ناسی و كتێبی (مردنی دێوه‌ره‌یه‌ك)یشم پێشتر چاپ كرد بوو، بۆیه پێم گوت: “ئه‌وه‌ش ئاسانه و ئه‌گه‌ر پێت‌خۆش بێت من (وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند)م به كاك (نازم دڵبه‌ند) داوه تا سه‌رپه‌رشتی چاپكردنیم بۆ بكات، هی تۆش هه‌ر به‌ودا ده‌نێرین چاپ بكرێت؟”
سه‌ره‌نجام، ئه‌وه بوو كتێبی (زێوان) درا كاك (نازم دڵبه‌ند) و ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتی كتێبه‌كه‌ی كرد و له ساڵی (1988)دا به چاپ گه‌یشت. لێره بۆیه ئه‌و شتانه‌م باسمكرد چونكه هه‌ستم كرد له‌و بابه‌ته‌ی به ناوونیشانی “له ئاهه‌نگی بیست ساڵه‌ی زیۆاندا” كه‌وا وه‌كو پێشه‌كی بۆ بڵاوكردنه‌وه ئه‌لیكترۆنیه (PDF)هكهدا له حوزه‌یرانی (2008)دا له سایتی (ده‌نگه‌كان)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دواتر گوازراوه‌ته‌وه سه‌ر سایتی (كوردپیدیا)، ئه‌و به‌شه زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه له‌بیركراون، ئه‌گینا ده‌زانم ئێوه چه‌ند راستگۆ و دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كن، هه‌رگیز چاكه‌ی كه‌س له بیر ناكه‌ن. ئه‌گه‌ر بمه‌وێت چه‌ندان بیره‌وه‌ری دیكه‌ی رۆژانی خۆش و ناخۆش له نێوانمان هه‌ن ده‌كرێ باسیان بكه‌م، به‌ڵام چونكه ئه‌وانه په‌یوه‌ندیان به هه‌ندێك لایه‌نی رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی رۆشنبیری میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه هه‌بوو، ئه‌وانیش رۆڵی جوان و چاكیان بینیوه له یارمه‌تیدانی گه‌نجێكی تازه‌هه‌ڵچوودا، بۆیه زیاتر تیشكم خسته‌سه‌ر ئه‌وانه. ئه‌وانی دیكه با بۆ كاتێكی دیكه و بۆنه‌ی دیكه بمێنن. هه‌ر به‌رز و سه‌رفراز بێت برایه‌تی و براده‌رایه‌تیمان، به هیوام زۆر له‌وه به‌ره‌و پێشتر بچیت و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
د. ئازاد حه‌مه شه‌ریف
1/1/2020 هه‌ولێر