رۆمانی پاسه‌وانانی خودا له‌نێوان زه‌مه‌نی داخراو و زه‌مه‌نی كراوه‌دا….عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
گفتوگۆی برگسۆن* و ئاینشتاین* له باره‌ی زه‌مه‌نه‌وه گفتوگۆیه‌كی سایكۆلۆجی/ فیزیاییه، به‌ڵام هه‌ندێ له فیزیاییه‌كان ده‌یانه‌وێ تێگه‌یشنێكی تاكڕه‌هه‌ند به زه‌مه‌ن ببه‌خشن و ئه‌و كه‌لێنه دابخه‌ن، كه ئه‌پیكۆرییه‌كان به كراوه‌یی جێیانهێشتووه! لێره‌دا گرفتی قسه‌كردن له سه‌ر زه‌مه‌ن له لای برگسۆن قسه‌كردنه له زه‌مه‌ن وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی خودی، وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ك كه به مرۆڤه‌وه به‌نده، به‌ڵام لای ئاینشتاین و قسه‌كردنه له سه‌ر حه‌قیقه‌تێكی بابه‌تی كه به ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه ده‌لكێ.
زه‌مه‌ن چییه؟ ئه‌و پرسیاره دێرینه‌ی، كه (ئۆگستین)* ی مه‌زن به‌رزی كرده‌وه، وه‌ك ده‌بینین لای برگسۆن له ده‌یموومه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه… برگسۆن ره‌هایی له به‌رده‌وامییدا ده‌بینێته‌وه، پێیوایه به‌رده‌وامی زه‌مه‌نی حه‌قیقییه.. ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه كه مرۆڤ تێیدا ده‌ژی، بۆیه ده‌بێ مرۆڤ له جیهانی ده‌ره‌وه دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ره‌و ناوه‌وه، چونكه هه‌ر له ناوه‌وه هه‌ست به هه‌ڵقووڵینی زه‌مه‌نی حه‌قیقی ده‌كات، زه‌مه‌نێك كه رابردوو و ئێستا له‌یه‌ك باردا كۆده‌كاته‌وه و سه‌ر له نوێ به‌ره‌و داهاتوو پاڵی ده‌نێت. برگسۆن ده‌یه‌وێ (بوون) له سه‌ر ده‌یموومه وێنا بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ده‌یموومه-به‌رده‌وامی) دێ و ده‌ڕوا، بۆیه قبولی دابه‌شبوون و به‌ش به‌شبوون ناكات.. به‌رده‌وامی پێشكه‌وتنی رابردووه، كه داهاتوو به‌رهه‌م ده‌هێنێ، هه‌رچه‌نده پێشبكه‌وێت گه‌وره ده‌بێت. هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش (من/الانا) لای ئه‌و یه‌كێتییه‌كه دابه‌ش نابێت. ئازادیش به ده‌یموومه‌وه به‌ند ده‌كات، ده‌یموومه‌یه‌ك كه جیابوونه‌وه ناس ناكات، یه‌كێتییه‌ك پێكده‌هێنێ كه ناشێ به سه‌ر ساته‌وه‌ختدا دابه‌ش بكرێت. به‌مجۆره ئازادی ته‌عبیر له كه‌سێتی ده‌كات. هه‌ڵبه‌ته برگسۆن بۆ جه‌ختكردن له تێزه‌كه‌ی مۆزیكا و شێوازی ئاگایی وه‌ك نموونه ده‌هێنێته‌وه..* كه‌واته لای برگسۆن جه‌وهه‌ری ئێستا، رابردووه.
زه‌مه‌ن له چه‌ندین وێنه‌دا
كتێبی (جدلیه الزمن)ی باشلا‌ر* دیموومه‌ی زه‌مه‌ن به‌و مانایه‌ی كه لای برگسۆن هه‌یه، ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت زه‌مه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌لكاو نییه، به‌ڵكو به‌یه‌كه‌وه‌نه‌لكاوه (متصل نییه، منفصله).. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ به هۆی فیكری به‌یه‌كه‌وه‌نووساوه‌وه (متصل) ناتوانین به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری به‌ره‌و یه‌كێكی دیكه بگوازینه‌وه.. ئه‌گه‌رچی ده‌یموومه پێدراوی راسته‌وخۆی ئاگاییه، به‌ڵام ئه‌و دیموومه‌یه ده‌سته‌مۆیه، كه‌واته ئاگایی له شاره‌زایی ده‌ره‌كی وه‌رگیراوه، چ به هۆی (دابڕان یان به‌رده‌وامی) بێت. به‌و مانایه‌ش لای باشلا‌ر ئاگاییمان به زه‌مه‌ن، ئاگاییه به ساته‌وه‌خت: زه‌مه‌ن واقیعی نییه ته‌نها له چركه‌ساتدا نه‌بێت. كه‌واته باشلا‌ر له‌گه‌ڵ تێزی فه‌لسه‌فی (ساته‌وه‌خت/چركه‌سات- اللحڤه-Instant) و كتێبی (Siloce)ی (گاستۆن رۆبناڵ- Gaston Roupnel) یه‌كده‌گرێته‌وه و له ته‌واوی كتێبی (حدس اللحڤه) پشتگیری له تێزه‌كه‌ی ئه‌و ده‌كات. (رۆبناڵ-Roupnel) پێیوایه واقیعی زه‌مه‌ن ته‌نها له‌و چركهساتهدایه، یان به مانایه‌كی دیكه زه‌مه‌ن واقیعێكه به چركه‌سات ئابڵوقه‌دراوه و ده‌كه‌وێته نێوان دوو عه‌ده‌مه‌وه. كه‌واته زه‌مه‌ن له نوێوه ده‌ژی، به‌ڵام به‌ر له‌وه بژی، ده‌بێ بمرێ، چونكه ناتوانێ خۆی له ساتێك بۆ ساتێكی دیكه بگوازێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌یموومه.*
له رسته‌یه‌كی فه‌لسه‌فیدا باشلا‌ر ده‌ڵێت: من هه‌موو شتێكم ونكردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێ به‌ده‌ستبهێنم. به‌مجۆره لای باشلا‌ر هونه‌ر، دابڕان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ژیانی رۆژانه‌ی باو دروست ده‌كات. چونكه به‌رده‌وامی ژیان نابه‌رده‌وامی له‌دایكبوونه.* ئێمه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا ده‌ژین، هه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌ستده‌كه‌ین هه‌ین، واته له‌و ساته‌وه‌خته و به هۆی ئه‌و چركه‌ساته‌وه هه‌ست به بوونی خۆمان ده‌كه‌ین. له نێوان هه‌ستكردن به ئێستا و هه‌ستكردن به ژیان هاویه‌كییه‌كی (وه‌كیه‌كی) ره‌ها هه‌یه. لێره له دیدی ژیانه‌وه ده‌توانین هه‌وڵده‌ین به هۆی ئێستاوه له رابردوو بگه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ین به هۆی رابردوو راڤه‌ی ئێستا بكه‌ین.
زه‌مه‌ن چییه؟ ده‌توانم بڵێم له كۆی گێڕانه‌وه‌كانی (عه‌تا محه‌مه‌د)دا مرۆڤ له چه‌ندین وێنه‌دا به زه‌مه‌نی ساته‌وه‌خته‌وه ده‌لكێ، به‌رده‌وام زه‌مه‌ن به كراوه‌یی به‌جێده‌هێڵێ، به‌و مانایه‌ش وێنه‌كانی عه‌تا محه‌مه‌د ناڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه ساته‌وه‌خته‌وه، له رۆمانی پاسه‌وانانی خودا- مێژووییه‌كی تر بۆ بینینی خۆمان (له ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ری ئه‌ندێشه چ 2 ساڵی 2016 پێدراوه) وێنه‌كان به دوای خه‌لق كردن و عه‌شق و عه‌ده‌مه‌وه‌ن، كۆی رووداوه‌كانی ئه‌و رۆمانه له ساته‌وه‌ختێ له دایك ده‌بن، كه ده‌یموومه‌ی نییه، وه‌ك چۆن هێل له خاڵ پێكهاتووه، ئه‌و رۆمانه‌ش له كۆمه‌ڵێ رووداو پێكهاتووه. (هیچ ئه‌سڵێك بوونی نییه، ژیان بریتییه له ژیانی وێنه‌كان… ئه‌وه‌ی پێشیده‌وترێت رۆح یان جه‌وهه‌ری مرۆڤ، هیچ نییه جگه له هه‌وڵێك بۆ ده‌ربازكردنی مرۆڤ له‌و وێنه سێڕه‌هه‌ندییه‌ی درێژی و پانی و به‌رزی، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندێكی تری بداتێ، كه قوڵاییه، بۆ ئه‌وه‌ی له گیانداره‌كانی تری جیا بكاته‌وه. پاسه‌وانانی خودا ل153).
زه‌مه‌ن چییه؟ ده‌توانم بڵێم كاراكته‌ره‌كانی پاسه‌وانانی خودا به‌رده‌وام بایه‌خی كرده‌ی ئاگایی له ئه‌زموونی ساته‌وه‌ختیدا تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه هیچ حه‌قیقه‌تێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست به‌بێ ویست (ئیراده) و بێ هه‌ستكردن بوونی نییه، هه‌ر ئه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا بڕیار له سه‌ر كرده بدات. به‌مجۆره خودی گێڕه‌ڕه‌وه‌كانی عه‌تا محه‌مه‌د ته‌نها وه‌ك بكه‌رێكی زه‌مه‌نی نه‌بێ، ناتوانن بڵێن هه‌ین. زه‌مه‌نیش بوونه‌وه‌ره، چركه‌ساته، جیابوونه‌وه‌یه، دابڕانه، داهێنان و خه‌لقكردن و عه‌شق و كرده‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی له‌پڕه…
كه‌واته زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه ده‌لاله‌ت له جه‌وهه‌ری گۆڕاو، مرۆڤی خاوه‌ن قاچ… ده‌كات، كاراكته‌ره‌كان هه‌موو شتێكیان ونكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێ به‌ده‌ستبهێنن، بۆیه قبولی دابه‌شبوون و به‌ش به‌شبوون ده‌كه‌ن، چونكه زه‌مه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌لكاو نییه، به‌ڵكو به‌یه‌كه‌وه‌نه‌لكاوه، به‌و مانایه‌ش وێنه‌ی كاراكته‌ره‌كانی ئه‌و رۆمانه به گێڕانه‌وه‌ی زه‌مه‌ن و جه‌وهه‌ر و سه‌ر… ناناسرێنه‌وه؟! پرسیار ئه‌وه نییه مرۆڤ وه‌ك كۆپیكه‌ری شته‌كان، ئه‌و چیڕۆكه خه‌یاڵیانه وه‌ك سروشتێكی خولقێنه‌ر یان دروستكه‌ر به‌رجه‌سته ده‌كات… قسه ئه‌وه‌یه كه زه‌مه‌نی سروشتی خولقێنه‌ر كراوه‌یه و زه‌مه‌نی سروشتی دروستكه‌ر داخراوه! به‌و مانایه‌ش زه‌مه‌نی داخراو وێنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی زه‌مه‌ن ده‌كێشێ، زه‌مه‌نی كراوه وێنه‌ی زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه ده‌نه‌خشێنێ…
مرۆڤی دروستكه‌ر هه‌ر ته‌نها به خاكه‌وه په‌یوه‌سته، به‌و شوێنه‌وه كه لێی له دایكبووه، هه‌ر ته‌نها به نشتیمان، ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، ئایین، كلتور… په‌یوه‌سته، سه‌رچاوه‌ی جه‌وهه‌ر نه‌گۆڕ مرۆڤی دروستكه‌ره… به‌ڵام كاراكته‌ره‌كانی رۆمانی پاسه‌وانانی خودا وه‌ك مرۆڤی خولقێنه‌ر پێیه‌كانیان ئامرازی بڕینی ریگا دووره‌كانه و هه‌نگاو ده‌نێن و سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن و له ره‌گ و ریشه و ره‌چه‌له‌كی خۆیان هه‌ڵدێن! مرۆڤی خولقێنه‌ر ده‌ستكاری بوونی خۆی ده‌كات، ناسنامه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت، سه‌رچڵانه‌ش له جه‌وهه‌ری نه‌گۆڕ ده‌بێته‌وه… ئه‌و ده‌ڵێ من كێم؟ وێنه‌یه‌كێت، وه‌ك من كه ته‌نها وێنه‌یه‌كم… پاسه‌وانانی خودا، ل206.
مێژووی فیكری پاسه‌وانانی خودا
رۆمانی پاسه‌وانانی خودا- مێژووییه‌كی تر بۆ بینینی خۆمان، له رێگای زه‌مه‌نه‌وه كۆمه‌ڵێ بابه‌ت ده‌خاته ژێر لێكۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌رییه‌وه، وه‌ك گیروگرفته‌كانی ئازادی، په‌یوه‌ندی نێر و مێ، كێشه‌ی یاده‌وه‌ری، كێشه‌ی مردن و بوون، كێشه‌ی زمان… عه‌تا محه‌مه‌د پێیوایه مێژووی مرۆڤ وه‌ك مێژووی ململانێی نێوان نێر و مێ خۆی ده‌نه‌خشێنێ! ئه‌و پێیوایه ته‌نانه‌ت داگیركردن و ئیمپریالییهت، ململانێی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، ده‌ستگرتن به سه‌ر سامان و سواربوونی ئۆتۆمبیل و جنێودان و سیستمی زمان… له مێژووی ململانێی نێوان نێر و مێدایه! ئه‌و دیده‌ی عه‌تا محه‌مه‌د بۆ كێشه‌ی ئافره‌ت و كێشه‌ی بوون و مردن و كێشه‌ی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، دروستكردن و خه‌لقكردن، عه‌شق و خۆشه‌ویستی… و هه‌موو ئه‌و كێشه مرۆییانه‌ی له رێگای ئه‌فسانه و گێڕانه‌كانه‌وه به ئێمه گه‌یشتوون… هه‌موو ئه‌و كێشه مرۆییانه‌ی له چیرۆك و رۆمانه‌كانیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و كێشه مرۆییانه بۆ ململانێی نێوان نێر و مێ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بڕوانه ل107.
ئه‌و بۆچوونه‌ی عه‌تا محه‌مه‌د بۆ مێژووی ململانێی مرۆڤایه‌تی له‌و قسه‌یه‌ی (جان بیار بریسه 1837-1923 زانای زمانه‌وانی فه‌ره‌نسی) نزیك ده‌بێته‌وه، كه پێیوایه مێژووی مرۆڤایه‌تی له ناوه‌ڕۆكی زماندایه… به‌ڵام هه‌ر ته‌نها له وشه‌وه -word-ه‌وه نییه، به‌ڵكو له جیهان -world- ه‌وه‌یه! وشه مێژووه، ئه‌و مێژووه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی مێژووی به‌دواداگه‌ڕانه، وشه وه‌ك زانستی رێزمان له ناو هه‌ڵێنجراوه، هیچ شتێكی نوێ و سه‌یری تێدا نییه… به كورتی ره‌نگدانه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی زمانه له جیهاندا… بڕوانه: عنف اللغه، جان جاك لوسیركل، ترجمه وتقدیم/ د. محمد بدوی، المنڤمه العربیه للترجمه، بیروت، گ2، 2006، ص133. 137. ده‌شێ ئه‌و تێڕوانینه‌ی بریسه به جۆرێ له جۆره‌كان په‌یوه‌ندی به كتێبی (دی مایسترۆ) ئۆگستینه‌وه هه‌بێت، كه به‌ڵگه‌ی بوونی خودا به زمانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كات و ده‌ڵێت خودا له ده‌روونی مرۆڤ دایه و له رێگای زمانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
جوانی له ناكامڵیدایه
ئێمه له ناوه‌وه‌ی خۆمانه‌وه جیهانێكمان ((world)) هه‌ڵگرتووه، وه‌ك چۆن له جیهانێكدا (word) نیشته‌جێین كه زمانه.* گێڕانه‌وه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان جیهان و زمان جۆرێك له ئاوێته بوون و هاوگونجان دروست بكات! هه‌ر له‌وێشه‌وه (خودی مرۆڤایه‌تی) پێگه‌یه‌كی سێنترالیانه له كرده‌ی گێڕانه‌وه‌دا وازی ده‌كات، وه‌ك ریكۆر* ده‌ڵێت:- ژیانی مرۆڤ چیرۆكێكه له حاڵه‌تی له دایكبووندا.*
ته‌كنیكی گێڕانه‌وه له رۆمانی پاسه‌وانانی خودا په‌یوه‌ندی به زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌وه هه‌یه، نه‌ك گێڕانه‌وه‌ی زه‌مه‌ن! ده‌مه‌وێ بڵێم زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به خه‌لق كردنه‌وه هه‌یه، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی زه‌مه‌ن به دوای دروستكردندا ده‌ڕوات، یه‌كه‌میان ده‌كه‌وێته نێو زمان و دووه‌میان جیهان! زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه ده‌كه‌وێته نێو زمان و گێڕانه‌وه‌ی زه‌مه‌ن ده‌كه‌وێته نێو جیهانه‌وه. خه‌لقكردن ده‌كه‌وێته نێو زمان و دروستكردن ده‌كه‌وێته نێو جیهان، عه‌شق ده‌كه‌وێته نێو زمان و خۆشه‌ویستی ده‌كه‌وێته نێو جیهان، مێ ده‌كه‌وێته نێو زمان و نێر ده‌كه‌وێته نێو جیهان… جوانی زمانیش له ناكامڵیدایه، مرۆڤیش هه‌وڵده‌دات هه‌میشه جیهان جوانتر بكات، چیرۆك و كاراكته‌ره‌كانی عه‌تا محه‌مه‌دیش له‌و هاوگونجانه ناكه‌ون ؟!
لێره‌وه پرۆسیسه‌كردنی گێڕانه‌وه ده‌كه‌وێته دووتوێی ئه‌و ماوه شاراوه‌یه‌ی، یان ئه‌و بۆشایی و خه‌یاڵه‌ی، كه له نێوان زمان و جیهاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ش واته ئاشنابوونی خود (كه له‌و رۆمانه‌دا له كاراكته‌ری سه‌ره‌كی رێبواردا ده‌یبینینه‌وه) له‌گه‌ڵ جیهانی شته‌كان و دیارده‌كان له رێگای پرۆسه‌ی خه‌ڵقكردنی مانا و ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌و دیاردانه و بردنیان بۆ بواری ئاگایی فه‌ردی و پاشان ئاگایی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه! به‌و مانایه‌ش خودی گێڕه‌ڕه‌وه له میانی زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌دا بوونی هه‌نووكه‌یی خۆی به مانا هایدیگه‌رییه‌كه‌ی له رێگای زمانه‌وه واڵا ده‌كاته‌وه.*
زه‌مه‌نی زمانه‌وانی
ئه‌وانه‌ی به ئاڕاسته‌ی (رۆمانی نوێ) كاریان ده‌كرد, واته (رۆب گرێیه و میشیل بۆتۆر و ناتالی سارۆت و كلۆد سیمۆن و جان ریكاردۆ) پێشبینی و تیۆره‌كانیان له باره‌ی ته‌وزیفكردنی زه‌مه‌ن, له ئاماژه‌ی زمانه‌وانی به زه‌مه‌نه‌وه وه‌رگرتووه, وه‌ك چۆن (لاینس) روونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: خه‌سڵه‌تی بنه‌ڕه‌تی گوته‌زای زه‌مه‌ن خۆی له پشت ساته‌وه‌ختی رووداو له رسته‌دا ده‌بینێته‌وه, واته له (هه‌نوكه‌ی) به‌زارداهاتندا خۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
رۆمانی پاسه‌وانانی خودا له زه‌مه‌ندا وازی ده‌كات، بۆیه رووداوه‌كانی قسه له كێشه‌كانی سه‌رده‌م ده‌كات، هه‌موو شتێكیان، هه‌موو كێشه‌كانیان له ئێستاوه نزیكه, رابردوو, داهاتوو هه‌ر ته‌نها ده‌بنه كۆمه‌ڵه لقێكی به‌رهه‌مهاتووی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی كه ساته‌وه‌خت به‌رهه‌می هێناوه. له رۆمانی پاسه‌وانانی خودا (زه‌مه‌نی زمانه‌وانی) زه‌مه‌نێكه خۆی به گوتنه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كات, به‌و مانایه‌ش سێنته‌ری ئه‌و زه‌مه‌نه له به‌رهه‌مهێنانی گوتندایه. زه‌مه‌نی زمانه‌وانی كرده/ چالاكییه (فعل/فعالیه: Acte). نه‌ك كار) عمل: (Actio ئه‌وه‌ی دووه‌میان به‌رده‌وامه و ده‌كه‌وێته نێوان بڕیار و ئامانجی ده‌یموومه‌وه، چونكه كار هه‌ر ده‌بێ سه‌ره‌تای هه‌بێ و هه‌ر ده‌بێ وه‌ك بنچینه رووداوی هه‌بێ. به‌ڵام كرده/ چالاكی ساته‌وه‌ختییه، جگه له ئه‌بستراك هیچ واقعێكی نییه. كار به پشتبه‌ستن به حاڵه‌تی چه‌سپاو نه‌بێ وێنا ناكرێت.* به‌ڵام كرده به‌ر له هه‌موو شتێك بڕیارێكی راسته‌وخۆی هه‌نووكه‌ییه، پێشكه‌وتنێكی داهێنه‌رانه‌یه رووداوه‌كان فه‌رامۆش ده‌كات.
كه‌واته سه‌رچاوه‌ی زه‌مه‌ن ئێستایه و هه‌نووكه‌ی زمانه‌وانیش بنه‌مای هه‌موو رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌كی زه‌مه‌نی زمان له‌خۆ ده‌گرێ. زه‌مه‌نی زمانه‌وانی هه‌ر یه‌ك له (رێبوار، نیان، سنور…) له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رده‌وام له باره‌ی ئێستا ده‌نووسن. به‌و مانایه‌ش ئیشكالیه‌تی گێڕانه‌وه لای عه‌تا محه‌مه‌د له جه‌وهه‌ردا ئیشكالیه‌تێكی زه‌مه‌نییه, ئیشكالیه‌تی زه‌مه‌نی وه‌ك روونمان كرده‌وه گێڕانه‌وه له فره زه‌مه‌نیدا هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
مێژووی زه‌مه‌ن/ مێژووی هه‌ڵه
به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ چیڕۆكی ئاده‌م و حه‌وا، ده‌توانین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی مرۆڤ بدۆزینه‌وه، كه بوونه‌وه‌رێكی هه‌ڵه‌كه‌ره، ل115. ئه‌و رسته‌یه مێژووی ململانێی هه‌ڵه و راستی وێنا ناكات، به‌ڵكو هاوگونجانی زه‌مه‌ن و زمان ده‌كێشێ، ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌ڵه پێیه‌كانی زمانه و سه‌ری زمان ده‌كه‌وێته نێو زه‌مه‌نه‌وه، به‌ڵام زمان و زه‌مه‌ن به‌یه‌كه‌وه نالكێن، زه‌مه‌ن و زمان رووبه‌رووی یه‌ك نابنه‌وه، به‌ڵكو زمان زه‌مه‌نی خۆی رۆده‌نێت، زه‌مه‌نیش زمانی خۆی هه‌یه! به‌و مانایه‌ش به‌رده‌وام (رێبوار) كاراكته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانی پاسه‌وانانی خودا وه‌كو زمان له چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ردایه، نه‌ك وه‌ك زه‌مه‌ن! خوێنه‌ریش ده‌سه‌ڵاتی زمان له شێوه‌ی گێڕانه‌وه ده‌گرێ، ده‌سه‌ڵاتی زه‌مه‌نیش له شێوه‌ی ساته‌وه‌خت! كه‌واته وه‌ك چۆن ناتوانین هه‌ڵه بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی زمانه‌وه، ناشتوانین كاراكته‌ره‌كانی عه‌تا محه‌مه‌د بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی زمه‌نه‌وه.
كاراكته‌ره‌كانی عه‌تا محه‌مه‌د (به مانا لاكانییه‌كه‌ی) دالی زمانن، زه‌مه‌نی گێرانه‌وه‌ش له كاره‌كانی سه‌رگه‌وره‌ی هه‌ڵه‌ن، زه‌مه‌نی گێرانه‌وه له رۆمانی پاسه‌وانانی خودا هه‌ڵه رێكده‌خات، به‌و مانایه‌ش كاراكته‌ره‌كانی عه‌تا محه‌مه‌د له هه‌ڵه دروست كراون، كه‌واته كاری كاراكته‌ره‌كان ئاگایانه نییه، وه‌ك زه‌مه‌نی گێرانه‌وه ده‌یكێشێ، به‌ڵكو له خۆوه‌یه و ده‌كه‌وێته ژێر زمانه‌وه یان ملكه‌چی زمان ده‌بێ! هه‌موو ئه‌و قسانه‌ش ته‌رجه‌مه‌كردنی جیاوازبینی نێوان (فرۆید)* و (لاكان)* له باره‌ی سوبێكت و نه‌ست له لایه‌ك و ئیگۆ و نه‌ست له لایه‌كی دیكه‌وه. هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه لای فرۆید ئیگۆ سه‌رگه‌وره‌ی نه‌سته و نه‌ست رێكده‌خات، نه‌ستیش عه‌قڵ به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌چی لای لاكان زمان نه‌ست به‌ڕێوه ده‌بات و ئه‌وه زمانه قسان به نه‌ست ده‌كات.
به كورتی عه‌تا محه‌مه‌د له كۆی كاراكانیدا به دوای زماندا ده‌ڕوا، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مه‌ن بێ به‌ڵگه نه‌كه‌وێته‌وه… گێڕانه‌وه زمان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی كاراكته‌ره‌كان رێكبخات! كه‌واته مێژووی له دایكبوونی كاراكته‌ره‌كانی عه‌تا محه‌مه‌د مێژووی هه‌ڵه‌كانی زمان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌كه‌وێته نێو چركه‌ساته‌وه.
زه‌مه‌نی نێر یان مێ
ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن به ره‌گه‌زی مێ دابنێین، ئه‌و مانا ئایینییه زاڵ ده‌بێ، كه به ره‌گه‌زی مێی ده‌فرۆشنه‌وه؟ ئایا سه‌ركه‌وتن نێر ه و دۆڕاندن مێ، ره‌شبینی نێره و گه‌شبینی مێ، دۆزه‌خ/ ژیان، تاریكی/ رۆناكی… ئایا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێ تێڕوانینمان بۆ هه‌ڵه به نه‌گۆڕی بمێنێته‌وه؟ ئه‌و هه‌موو تێگه‌یشتنانه له بۆچوونی نێر و نێرسالاری هاتۆته ئاراوه، كه پێیوایه ئافره‌تان له‌پاش پیاوانه‌وه دێن، چونكه وشه‌ی (Female- مۆنپ) له وشه‌ی (Male- مژكر) وه‌رگیراوه.. یان له وشه‌ی لاتینی (Femina) هه‌ڵهێنجراوه، مانای وشه‌ی (Femina)هش به (أدنی ایماناً) دێت!*
ئه‌و دوالیزمه هه‌ر ته‌نها له زماندا به‌رجه‌سته نییه، خودا له سه‌ره‌تادا ئاده‌می دروست كردوه، كاتێك ئاده‌م له ته‌نیایی خۆی وه‌ڕس ده‌بێت، خودا له په‌راسووی چه‌پی ئاده‌م حه‌وا دروست ده‌كات… ئه‌وه‌ش دواتر له ده‌قه ئایینییه‌كان زۆر جوان ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه، فیكری مۆدێرنه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی پشتگیری بزاڤی ئافره‌تانی كردووه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری وشه‌ی (woman – اِمرأه) بكه‌ین، ده‌بینین له ده‌سته‌واژه‌ی (Woe to man- الویل للرجل) هه‌ڵێنجراوه.*
ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌گه‌ر دوێنێ گوتاری فیكری، بۆ ته‌ماشاكردنی (جه‌سته) كه‌وتبێته نێو سیستمی ئه‌خلاقییه‌وه، ئه‌وه ئه‌مڕۆ قسه له‌وه ده‌كرێت، كه جه‌سته وه‌ك شتێكی ماددی له بنه‌ڕه‌تدا له هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه دووره، نه پیرۆزه و نه پیس، به‌ڵكو ئه‌وه به‌های ئه‌خلاقییه خۆی به جه‌سته‌وه هه‌ڵواسیووه، بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ سرووشتی كۆمه‌ڵگا و رۆشنبیریی نێرایه‌تی باو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كه‌واته ده‌بێ واز له‌و حوكمانه بهێنین كه جه‌سته ده‌خه‌نه نێو جیهان و بینین ده‌خه‌نه نێو جه‌سته‌وه، یان به پێچه‌وانه‌وه، چونكه هه‌ر یه‌ك له جیهان و جه‌سته به‌نێویه‌كداچوونه، یه‌ك له نێو ئه‌ویدیكه‌دا ده‌بینرێت.* به‌و مانایه‌ش وه‌ك رۆمانی پاسه‌وانانی خودا جه‌ختی لێده‌كاته‌وه، ئه‌سته‌مه وێنای زه‌مه‌ن بكرێ، به‌وه‌ی زه‌مه‌ن نێره یان مێیه… وه‌ك چۆن ئه‌سته‌مه كه ته‌نها بڕوامان به یه‌ك رووی مرۆڤ هه‌بێت… زه‌مه‌ن له هاوگونجانی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌یه، مرۆڤ چه‌ندان رووی جیاوازی هه‌یه، ئه‌و رۆمانه پێمان ده‌ڵێ زه‌مه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام سه‌رده‌مێ رووه نێره‌كه‌ی زاڵ ده‌بێ و سه‌رده‌مێكی دیكه به‌شه مێیه‌كه‌ی…
زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه
بێگومان زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه, زه‌مه‌نی رووداوه‌كانی گێڕانه‌وه‌یه، كه له په‌یوه‌ندی به كه‌سێتیه‌كانه‌وه خۆی ده‌نوێنێ، به‌ڵام زه‌مه‌نی وه‌رگر (خوێندنه‌وه) واته زه‌مه‌نی ته‌له‌قیكردنی ده‌ق له خوێنه‌ره‌وه‌یه, زه‌مه‌نی وه‌رگر زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه‌یه, ساته‌وه‌ختێكه له هه‌موو زه‌مه‌نه‌كانی دیكه جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه, ئه‌وه جیاوازییه زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه ته‌واو ده‌كات! بێگومان به لكاندنی (زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه و زه‌مه‌نی خوێنه‌ر) زه‌مه‌نی ده‌ق- واته زه‌مه‌نی ده‌لالی دێته به‌رهه‌م.
(تزیڤیتان تۆدۆرۆف) زه‌مه‌نی نوسین (گوتن به زار) و زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه (درككردن)، لێكجیا ده‌كاته‌وه، زه‌مه‌نی نوسین هه‌ر له‌و ساته‌ی كه زه‌مه‌ن ده‌خرێته دووتوێی گێڕانه‌وه‌وه، ئیتر زه‌مه‌نی نوسین ده‌بێته ره‌گه‌زێكی ئه‌ده‌بی, واته له‌و كاته‌ی كه گێڕه‌ڕه‌وه قسه‌مان له باره‌ی گێڕانه‌وه‌وه بۆ ده‌كات! به‌ڵام زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه, زه‌مه‌نێكی بێ ره‌نگدانه‌وه‌یه, زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه درككردنمان به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌ق دیاری ده‌كات, بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مه‌ن وه‌ك ره‌گه‌زێكی ئه‌ده‌بی له ناو ده‌قدا ده‌ربكه‌وێت، ده‌بێ دانه‌ر له‌ناو گێڕانه‌وه‌دا حیسابی بۆ بكات، له به‌رهه‌مه‌كه‌یدا به‌رجه‌سته‌ی بكات.
رۆمانی پاسه‌وانانی خودا ده‌نگی ئه‌وانه‌یه كه ده‌نگیان نییه، رۆمانی پاسه‌وانانی خودا ته‌عبیر له جیهانێكی دابه‌شبوو ده‌كات, به‌و مانایه‌ی كه دابه‌شبوون مه‌رجی جێبه‌جێكردنی دنیابینییه‌كی جیاوازی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه, به‌و مانایه‌ی كه دابه‌شبوون ئازار به دنیاوه ده‌چێژێ, هه‌رگیز رۆماننوس به یه‌ك بۆچونی دیاریكراوه‌وه مه‌حكوم نییه, به‌و مانایه‌ش رۆمانی پاسه‌وانانی خودا ته‌عبیركردنێكی نادیار و فره و كراوه و نیگه‌ڕانئامێزه… هه‌موو ئه‌و دابه‌شبوونانه‌ش رۆڵی زه‌مه‌نی گوتار ده‌نوێنن…
زه‌مه‌نی گوتار زه‌مه‌نێكی خه‌تییه و رێكخستنی به‌نده به رێكخستنێكی به دوایه‌كدا هاتوو، كه یه‌كێك له دوای ئه‌ویدیكه‌وه دێت, به‌ڵام خوێنه‌ر له پێناو ئیستێتیكا و چێژ وه‌رگرتندا، پشت به گۆڕینی زه‌مه‌نه‌كان ده‌به‌ستێ، وه‌ك چۆن له پێناو گوتاردا پشت به زه‌مه‌نی به دوایه‌كداهاتوودا ده‌به‌ستێ، كه‌واته له‌و ئه‌و رۆمانه‌دا خوێنه‌ر له پێناو دنیای جوانی و چێژ، له پێناو فره زه‌مه‌نیدا، دنیای پێناسه و حه‌قیقه‌ت جێ ده‌هێڵێ… وه‌ك چۆن له پێناو دنیابینی سه‌رده‌م و پاش و پێش خستنی زنجیره‌ی رووداوه‌كاندا زه‌مه‌نی گوتاره جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌لكێنێ…
—————————————————-
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
*- هنری برگسۆن لویس له 18 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1859 له(1859/10/18) پاریس- فه‌ڕه‌نسا له‌دایكبووه ، له 4 ینایری 1941 واته له(1941/01/04) (81 ساڵی) له Paris, Franc پاریس- فه‌ڕه‌نسا كۆچی دوایی كردووه. له ساڵی 1927 خه‌ڵاتی نۆبلی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه.
*- ئاینشتاین، ئه‌لبیر (1879-1955) فیزیایی ئه‌مریكی، له‌دایكبووی ئه‌ڵمانیا. به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین زانایانی بواری زانستی ته‌واوی سه‌رده‌مه‌كان دێته ژماردن. له ساڵی 1933 بڕیاری دا حوكمی نازییه‌كان جێبهێڵێ و له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشته‌جێ بێت. تیۆری رێژه‌یی داناوه. له ساڵی 1921 خه‌ڵاتی نۆبلی له زانستی فیزیا به ده‌ست هێناوه.
*- (سانت ئۆگستین saint Augstine) له جیهانی فره كلتوری ئیمپراتۆری رۆمانی له دایكێكی باوه‌ڕ مه‌سیحی و باوكێكی بێ باوه‌ڕ له ئه‌فریقیای سه‌روو، شاری تاگاسته (Thagate) واته (ئه‌هراس)ی جه‌زائیری ئێستا چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه. زمانی فینیقی زانیووه و ئاشنایی بیروڕای سامییه‌كان بووه، له (9) ساڵان په‌یڕه‌وی ئایینی (مانه‌وی) كردووه و هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه كلتور و شارستانیه‌تی ئێرانی كۆنی ناس كردووه، ئه‌ده‌بیاتی یۆنانی و رۆمانی خوێندۆته‌وه و شاره‌زایی له به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی (فێرجیل) هه‌بووه، له ته‌مه‌نی (30) ساڵیدا هه‌ر له شاری (تاگاسته) ده‌بێته مامۆستای ره‌وانبێژی، به‌ڵام دواتر ئه‌و پیشه‌یه واز لێده‌هێنێ و له سه‌ر ده‌ستی (ئه‌میرۆزا) له ته‌مه‌نی (32) ساڵی واته 387ز باوه‌ڕ به ئایینی مه‌سیحی ده‌هێنێ، چونكه پێیوایه هونه‌ری ره‌وانبێژی به ماناكانی راستی ناگه‌یه‌نێت، ئه‌ویش له‌وێوه كه ئه‌فلاتوون ده‌ڵێت هونه‌ری ره‌وانبێژی راستی پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه و ده‌یشێوێنێ و ناتوانێ به یه‌قینمان بگه‌به‌نێت. هه‌ڵبه‌ته كۆی ئه‌و قسانه‌ی ئه‌فلاتوون به دژی سۆفیسته‌كان ده‌كه‌وێته‌وه. ئۆگستین له ساڵی 395ز به پله‌ی (ئه‌سقه‌ف) ده‌گات. له ته‌مه‌نی (76) ساڵیدا واته ساڵی 430ز كۆچی دوایی ده‌كات.
*- گاستۆن باشلا‌ر، حدس اللحڤه، ترجمه، رچا عزوز و عبدالعزیز زمزم، بغداد، گ 1، 1989، ص 81. – گاستۆن باشلا‌ر له 27/6/1884 له (بار سیر ئاوب) ی هه‌رێمی (شیمبانی) فه‌ره‌نسا له دایكبووه، بڕوانامه‌ی دكتۆرای له فه‌لسه‌فه‌دا به ده‌ستهێناوه، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1962 له پاریس كۆچی دوایی كردووه. كتێبی (جدلیه الزمن) دكتۆر (خلیل احمد خلیل) ته‌رجه‌مه‌ی كردووه له بیروت-لبنان چاپكراوه، بڕوانه چاپی دووه‌م ساڵی 1992 ل38. (باشلا‌ر له كتێبی “حدس اللحڤه” ده‌مه‌ته‌قێ له‌گه‌ڵ برگسۆن و لایه‌نگرانی تیۆری زه‌مه‌نی به‌دوایه‌كداهاتوو ده‌كات و پشتگیری له كتێبی Siloce ی گاستۆن رۆبناڵ و تێزی ساته‌وه‌ختخوازه‌كان ده‌كات، به‌وه‌ی كه حه‌قیقه‌تی زه‌مه‌ن جگه له‌و چركه‌ساته‌ی تێیدا ده‌ژین شتێكی دیكه نییه، بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه: نڤریه الزمان عند غاستون باشلا‌ر: أو ابداعیه اللحڤه، د. سعید بوخلیگ، saidboukhlet@hotmail.com –جاستون باشلا‌ر، حدس اللحڤه، ترجمه، رچا عزوز و عبدالعزیز زمزم، بغداد، گ 1، 1989، ص 22.
-* ه.س.پ. ل114.
*- پۆل ریكۆر له 27ی شوباتی ساڵی 1913 له شاری “فالنس”ی فه‌ره‌نسی له‌دایك بووه، له دوای شه‌ش مانگ دایكی كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام باوكی كه مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو له ساڵی 1915 له به‌ره‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كوژراوه، بۆیه ئه‌ركی به‌خێوكردنی خۆی خوشكه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی مامییه‌وه. خوێندنی دواناوه‌ندی له “رین” ته‌واو كردووه، پاشان چۆته زانكۆ‌و بڕوانامه‌ی ماجستێری له فه‌لسه‌فه به‌ده‌ست هێناوه، ئینجا چووه بۆ زانكۆی “سۆربۆن” له پاریس و له‌وێ نیشته‌جێ بووه. بۆ زێتر شاره‌زایی بڕِِِوانه: بول ریكور، فلسه‌فه الاراده، الانسان الخگّاو، ترجمه: عدنان نجیب ا‌لدین، دار البیچا‌و- المغرب،گ1 2003، مقدمه.
*- جاستون باشلا‌ر، حدس اللحڤه، ص29.
– فروید سیغموند Freud Sigmund (1856_1939) پزیشكی ده‌روونی نه‌مساوی، به به‌ناوبانگترین زانای ده‌روونی له فیكری نوێ دێته ژماردن. دامه‌زرێنه‌ری رێبازی ده‌روونشیكارییه (Psychoanalysis). –– ژاك لاكان له 13ی ئه‌پریلی 1901 له فڕه‌نسا شاری پاریس له دایكبووه و له 9ی سپته‌مبه‌ری 1981 له ته‌مه‌نی 80 ساڵی هه‌ر له پاریس به نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی قۆلۆن كۆچی دوایی كردووه.
*- بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه (جان جاك لوسیركل، عنف اللغه، ترجمه و تقدیم: د. محمد بدوی، النڤمه العربیه للترجمه، بیروت-لبنان، گ2 2006، ص100-101.
*- ه.س.پ. ل101.
*- بونتی، موریس میرلو ، المرئی واللامرئی ، ت. د. سعاد محمد خچر، دار الشۆون الپقافیه العامه ، بغداد ، 1987 ، ص126.