Skip to Content

کۆمپانیای “مەستی فیلم” گۆرانی “مەستورە”ی به ده‌نگی مەزهەری خالقی له شاری سنه کلیپ کرد

کۆمپانیای “مەستی فیلم” گۆرانی “مەستورە”ی به ده‌نگی مەزهەری خالقی له شاری سنه کلیپ کرد

Closed
by ته‌مموز 23, 2018 General

مه‌نسوور جیهانی ـ کۆمپانیای “مەستی فیلم” به بەرێوه‌بەریی “فوئاد جەلال” گۆرانی “مەستورە”ی به ده‌نگی گۆرانیبێژی ناوداری کورد مامۆستا “مەزهەری خالقی” له شاری سنه کلیپ کرد.

کۆمپانیای “مەستی فیلم” به بەرێوه‌بەریی “فوئاد جەلال” وەکوو ئەرکی خۆی کە هەمیشە پشتوانی هونەر و هونەرمەندانە و هەمیشە خزمەت بە هونەری ڕەسەنی کوردی دەکات، گۆرانی “مەستورە”ی به ده‌نگی گۆرانیبێژی ناوداری کورد مامۆستا “مەزهەری خالقی” و هه‌روه‌ها پارچە موزیکی “نازی چۆپی” به ئاوازدانه‌ری “نزار زێوێی” ژه‌نیاری تار و تارباس و به که‌ڵک وه‌رگرتن له ستافێکی پرۆفێشناڵی سینه‌مـایی له شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کلیپ کرد.

گۆڕانی “مەستورە”:
ئاواز: مەزهەری خالقی
موزیک: نزار زێوێی
ستۆدیۆ: گروپی “موزیکی لوڕ”
تۆمار و میکس و ماسترینگ: نزار زێوێی
ژەنیاران:
نزار زێوێی: تار و تارباس
کەنار تەها: سێ تار
جەنگین جەمال: دەف و زەڕب
ئەفشین جەمال: کەمانچە
کۆسار فەتاح: سەنتور

کۆمپانیای “مەستی فیلم” به بەرێوه‌بەریی “فوئاد جەلال” ساڵی ۲۰۱۲ بۆ بەرهەمهێنانی هەموو کارێکی سینەمایی و ته‌له‌فیزیۆنی لە شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان دامەزراوە.

چەندین زنجیره درامای ته‌له‌فیزیۆنی، کلیپ و کورتە فیلم، فیلمی دیکۆمێنتاریی و فیلمی دریژی سینه‌مایی بەرهەمهێناوە، دوو خولی سەرکەوتوی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سلێمانی” به بەرێوه‌بەریی “فوئاد جەلال” بەرهەمهێناوە و لە ئێستاشدا ئامادەکاریی دەکات بۆ سێیەمین خولی ئه‌م فێستیڤاڵه کە بڕیارە ١٠ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٨ لە شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish