
نامه‌كانی ئیشق ….. سه‌ردار جاف
بۆ … رۆزه‌ی من
عه‌رشی خاوه‌ن باغی خانه‌دان ده‌ریای جوان و پاك و بیگه‌رد
بازه‌ڵه‌ی ئه‌وینم به سه‌ر شاباڵی بیبیلكه‌دا له سۆراغی خرمژنی تۆدا به هه‌ڵه‌ت و كووڕه‌نی زه‌نوێرستانی غه‌ریبیما هه‌ڵوه‌دایه و بێتوره له نێو هه‌ناوی ئیشقما نغرۆی ئافاتێ بووه چه‌شنی بێ ته‌رش له كانگای ژینا هه‌ڵتوورتاوم ، نامزه‌ده‌ی ئاكارم پێوه ده‌لكێ.
به‌ره‌و هه‌وارێ له ئۆغرام په‌ترووبرینی ئه‌و ژوانه ده‌كولێته‌وه و بۆ خۆی ده‌بێته هه‌توان و هه‌ر بۆ خۆیشی جێ هه‌وارم ته‌داره‌كڕێژ ده‌كا، په‌تپه‌تێنی دڵم له قایه‌غێكی بچووكا به ناو پانتایی و به‌رینی ده‌ریا ، هێدی هێدی په‌چنینم په‌رش و بڵاوده‌كاته‌وه ، گۆبه‌ندم به سه‌ر تاڵ تاڵی مژۆڵتا بۆ ده‌سازێنێ ، ئیدی له چۆڵه‌وانییه‌كی ئاوییدا به ته‌نها و ته‌نها خو ده‌جووم و خو ده‌خۆم و بۆم نایه‌ته‌وه.
سه‌یوانێ به سه‌ر لاشه‌ی سارده‌وه بووی بێ تۆییما هه‌ڵبده، تا كه‌ساس و داماو و مه‌لوول له بن گه‌ڵا شیوه‌نا چه‌پك چه‌پك ئه‌شكم بۆ بهوننه‌وه، ئه‌رخه‌وانێك یاساوڵی گه‌ڵاڕێزانی دڵبه‌ندیم بێ ، هاموشۆیانی یارانی ده‌م سپێده باوه‌شێنی قسه‌لۆكه‌ی ده‌سته خوشكی نامرادی به گوێما به‌ن، تا ئه‌و ساته‌ی هه‌ساره‌ی رۆزه له ئامبازی ئامێزا ئازاد و بێ ئازار بێ .
به سه‌ر قه‌دی چناریما بچه‌مێوه هێشتان له به‌رایی فه‌ریكه‌یی ئه‌وینام نا حاڵی و بێ ئاگای دونیای دڵی سه‌وداییتم، هێنده وه‌ئاگام چه‌لكینن به رووحی توله ڕێی ده‌رگائاوه‌ڵای دوێنێی كڵۆمدراوم ، نها به به‌ر سێبه‌ری وێنه‌تا زولف و رووخسار ماجه‌رای جاڕدانی به‌یانم بدا، پۆپه‌شمینه ئاوییه‌كه‌ت له سه‌ر پرچت وه‌لاده، با كوتری قورمی ئاسا باله شینه‌كان له هه‌ناوی چا‌وا بخزێن بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ر شه‌ربه‌تی ره‌ِشیما ببارێنی، جوانی سیمات ئه‌ی دولبه‌ره دڵبه‌ره‌كه‌م …………..