 
	گووتار و فیكری رۆشنبیر و كاریگه‌ری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵ …1 .. د. شه‌ونم یه‌حیا
(1- 2)….
گووتاری رۆشنبیران و كاریگه‌رییان ،  ته‌وه‌رێكه له كاره‌كانم له‌سه‌ر رۆلی رۆشنبیران له گۆرانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، رۆشنبیر  زمانحاڵ و ده‌نگ و ڕه‌نگی  میلله‌ته‌كه‌یه‌تی له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیریی پێده‌بینێت.
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه  خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك نۆرم و به‌ها و ترادیسیۆنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه ، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی فره ئاین و نه‌ته‌وه‌یه به‌رنامه رێژی و كاركردن به فیكر و گوتارێكی دیاریكراو كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه ، به شێكی زۆری سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌مان  له‌و بڕوایه‌دا بوون ” ستراكتۆری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناتوانێت فیكر و گووتار‌و  به‌رنامه‌ی رۆشنبیران قبوڵ بكات ، چونكه به ئیمتیاز كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسیه‌وه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری حزب و سه‌ركرده‌كانی به‌سه‌ریه‌وه‌یه ، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری رۆشنبیرانی به‌سه‌ریه‌وه نیه ، رۆشنبیری كوردیش به شێوه‌یه‌كی  رێژه‌ی  پلانی بۆ چاكسازی و گۆرانی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، ئه‌گه‌ر هه‌شیبێت زیاتر به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیه و به پاڵپشتی حزبێكی سیاسی ، نه‌وه‌ك گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ”
توندوتیژی سیاسی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی  كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هه‌رم و گوتار و فیكری  رۆشنبیراندا هه‌بوو ، ئه‌گه‌ر گووتاری رۆشنبیرانی كورد توندوتیژ بووبێت ، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامی  توندوتیژیی  داگیركه‌رانی كوردستان به‌رامبه‌ر به كورد  بووه ، ته‌نانه‌ت له دوای راپه‌رینه‌وه  بۆ رۆشنبیرانی دوای خۆیان ترانسفۆرم  ده‌بێت ، ئه‌ویش به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان حزبه كوردییه‌كان له 1994 تا 1997 رۆشنبیران به حوكمی نزیكی و كاریگه‌ربوون به ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌بنه به‌شێك له‌و شه‌ڕ و به‌رهه‌م و گوتاری رۆشنبیران  دیسان گووتاریكی توندوتیژ له خۆ ده‌گرێت ، له‌و بارودۆخدا  رۆشنبیران دابه‌شی سه‌ر حزبه سیاسیه‌كان ده‌بن .
حمه‌سه‌عید حه‌سن له كتێبی (ته‌ور و شیعر )باس له  هه‌ڵویستكی شاعیرێكی  وه‌كو شێركۆ بێكه‌س ده‌كات له شه‌ڕی نێوان (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی )  له 22/12/1993 ئه‌و شه‌ڕه روویدا ، حمه سه‌عید ده‌ڵی َ ( شێركۆ بێكه‌س له شیعری ( هه‌تاو )دا  نه‌ك هه‌ر فتوای كوشتنی  ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌دات، به‌ڵكو داواش ده‌كات بكرێن به ( زووخاڵ) ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان دژی ژن و شیعرن ، له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌لا عوسمان رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی  داوا  له چه‌كدارانی  حزبه‌كه‌ی ده‌كات  كه هه‌رچی تواناییان هه‌یه لێنان بده‌ن ، لێره‌دا مه‌لا عوسمان مه‌به‌ستی چه‌كدارانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه  . حمه سه‌عید حه‌سن ده‌ڵی “مه‌لا عوسمان رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له شێركۆ بێكه‌سی شاعیر دلۆڤانتره ، چونكه مه‌لاكه ته‌نیا داوای لێدانیان ده‌كات ، شاعیر داوای سوتاندنیش ده‌كات “.
هه‌روه‌ها  مهاباد قه‌ره‌داغی له لێكۆلێنه‌یه‌كی دا له‌سه‌ر شیعره‌كانی شاعر (شێركۆ بێكه‌س)  له كتێبی (ژن و كۆمه‌ڵگا له قۆناغی باڵنده‌یی شێركۆ بێكه‌س دا ) كار له‌سه‌ر ئه‌و شیعرانه ده‌كات كه تێدا شاعیر  باس له گرنگی ره‌گه‌زی مێ له كۆمه‌ڵگه و ئازاره‌كانی ئافره‌ت و سیسته‌می باوكسالاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له كۆمه‌ڵ ده‌كات.
ده‌توانین بڵین له ئه‌نجامی تیشك خستنه سه‌ر گووتار و شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌س وه‌ك رۆشنبیرێك له‌م دوو نموونه‌یه‌دا بۆمان به‌دریارده‌كه‌وێت كه رۆڵی شێركۆ وه‌ك رۆشنبیرێك له بوارێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاواز بووه ، له به‌رهه‌مه‌كانی پارادۆكێسێكی گه‌وره له نێوان بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیندرێت ، رۆڵی شێركۆ له‌و شیعرانه‌ی كه باس له واقیعی كۆمه‌ڵگه ده‌كات له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه شێركۆ وه‌ك كه‌سایه‌تێكی زۆر ( ئازادیخواز ، لێبورده ، و دلۆڤان ، یاخیبوو له كۆمه‌ڵگه‌ی باوكسالاری ، نه‌هیشتنی چه‌وسانده‌وه له‌سه‌ر ژن و داكۆكیكردن له مافه‌كانیان ) . له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وشدا كاتێك شێركۆ ده‌كه‌وێته ناو گه‌مه‌ی سیاسیی و ململانێ سیاسیه‌كان به تایبه‌تی له كاتی شه‌ڕی ناوخۆ شاعیر بێ لایه‌ن نابێ و گووتار و به‌رهه‌مه‌كانی تێكه‌ڵ به‌و دۆخه نێگه‌تیڤه ده‌بێت ، بۆیه كه‌سایه‌تی شێركۆ و هه‌ڵَویسته‌كانی زۆر توندوتیژ ، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رۆڵه‌یه كه شاعیر له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌یگێرێت .
بۆیه گرنگه  له‌رووی سیۆسیۆلۆژییای  ئه‌ده‌ب و هونه‌رو ته‌واوی  بواره‌كانی دیكه‌ی رۆشنبیری كار له‌سه‌ر به عقڵانی كردنی خۆشه‌ویستی بۆ نه‌ته‌وه وڵات و حزب  بكرێت ، چونكه توندڕه‌وی كردن لێان  ده‌رئه‌نجامی نێگه‌تیڤی لێ ده‌كه‌وێته‌وه ، رۆشنبیران  به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه رۆڵیان  بزرده‌بێت هه‌ڵویسته‌كانیان له نێوان  لایه‌نگری  ئایدیۆلۆژییایه‌كی سیاسی  و بێ لایه‌نی و ته‌نیانه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو ململانێ ییه‌كانی شه‌ڕ  گووتار و به‌رهه‌مه‌كانیشیان چوارچێوه‌ی بابه‌تی تێده‌په‌رێنیت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه  به‌شێك له  سامپڵی توێژینه‌كه‌ماندا پێیان وابوو به‌لێ “ستراكتۆری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی په‌یام و دیسكۆرسی رۆشنبیرانی قبوڵكردووه و رۆشنبیرانیش ده‌ورێكی گرنگیان له‌و رووه‌وه بینیوه “له هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و شكاندنی بێ ده‌نگیان  له به‌رامبه‌ر  هه‌بوونی نادادپه‌روه‌ری و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت  و گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی كلیبتۆكراتی (چه‌ته‌سالاری) و تاكڕه‌وی  و دروستكردنی ره‌خنه‌ی سیاسی له پێناو زیاتر به دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه ، جگه له‌مه رۆڵیان له دامه‌زراندنی  چه‌ندان بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆرینی یاساكانی تایبه‌ت به  باری كه‌سی …. هتد هه‌موو ئه‌مانه به‌رهه‌می رۆشنبیران بووه له رێگای میدیاكانه‌وه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه هه‌بووه. ”
ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه وا ده‌كات ستراكتۆری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌رهه‌می بیری رۆشنبیران قبوڵ نه‌كات له‌وانه:-
1- بۆ جیاوازی  فكر و گوتاری رۆشنبیران چونكه له هه‌رێمی كوردستان رۆشنبیران جیاوازن ، رۆشنبیری ئاینی و رۆشنبیری نادینی  واتا  عه‌لمانی هه‌یه ، بۆیه گووتاره‌كانیان  له‌یه‌كدی جیاواز و كاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر ستراكتۆری  كۆمه‌ڵگه جیاواز ده‌بێت، كاتێك كه ده‌ڵین رۆشنبیری ئاینی ئه‌وا قۆناغی ئه‌كته‌ری رۆشنبیری ئاینی تێپه‌راندووه و له‌بازنه‌ی رۆشنبیری ئاینی یه. 
2- داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی بونیادی خێڵه‌كی و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و زاڵبوونی ترادیسیۆنه‌كان به‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاكه‌كان ، كۆ بیركردنه‌وه ، له خیتابی كۆدا رۆشنبیران ئاستی گووتاریان داده‌به‌زێت، چونكه له نێوان ویژدانی گشتیدا گووتاری رۆشنبیران گووتارێكی شاز ده‌بێت.
3- نه‌بوونی گروپێكی رۆشنبیری به هێز بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گووتار و به‌رنامه‌یه‌كی به هێزیان هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی حزبه سیاسیه‌كان و ده‌سه‌ڵات له پێناو گۆرانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و بارودۆخێكی باشتر.
4-كاریگه‌رییه‌كانی ئاین له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گووتار و به‌رهه‌می رۆشنبیران ، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا پیاوانی ئاینی له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان له رێگای گوتاری هه‌ینی یه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رهه‌می رۆشنبیران و ڕه‌خنه له به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌گرن و خه‌ڵكی هان ده‌ده‌ن دژ به رۆشنبیران به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی علمانیه‌كان هه‌یه ،واتا ده‌ست تێوه‌ر دان و چاودێركردنی به‌رهه‌می رۆشنبیران له‌لایه‌ن ئیسلامی رادیكاڵه‌وه ، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له به‌رده‌م رۆشنبیران كه نه‌توانن به ئازادی بیروڕایه‌كانیان ده‌رببڕن .
5- غیابی رۆشنبیران له نێو دامه‌زراوه ئه‌كادیمی یه‌كان ، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له‌و گرفتانه داده‌نرێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌رهه‌می رۆشنبیران قبوڵ نه‌كات .
لێره‌دا پێمان وایه كه ستراكتۆری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به هۆی ئه‌وه‌ی فره ئاین و فره  نه‌ته‌وه‌ییه و پێكهاته‌یه‌كی ئالۆزه بۆیه پێشوازیكردن له گووتار‌و به‌رنامه‌و فیكرێكی دیاریكراو   كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه .
له هه‌رێمی كوردستان تا پێش هاتنی داعش له 2014 باڵی ئاینی به شێوه‌یه‌كی گشتی و گووتاری پیاوانی ئیسلامیزمی توندڕه‌و  به‌تایبه‌ت هه‌ژموونی یه‌كجار به هێزی  به‌سه‌ر بونیاده‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌بوو . ته‌نانه‌ت سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش له هه‌رێمی كوردستان كه‌وتبووه  ژێر كاریگه‌رییه‌كانی و نه‌ی ده‌توانی لێ ده‌ربچێ ،  چونكه  ده‌سه‌ڵات به‌گشتی له پێناو  مانه‌وه‌ی موجامه‌له‌ی پیاوانی ئاینی ده‌كرد .
ده‌سه‌ڵات كار له‌سه‌ر زۆرینه ده‌كات ، پێویستی به ده‌نگی زۆرینه‌یه نه‌ك كه‌مینه ، كه ئه‌ویش نوخبه‌ی رۆشنبیرانه به تایبه‌تی ئه‌و رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ و علمانین ، بیگومان  له پرۆسه‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش زۆرینه بڕیار ده‌دات ، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی  ستراكتۆریكی حزبی و سیاسیه و ئاینیه ، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له‌و هۆكارانه داده‌نرێت كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له پاڵ ئاین و زۆرینه‌دا بێت ، نه‌ك  نوخبه‌ی رۆشنبیران .
بۆیه ئه‌گه‌ر گووتار‌و په‌یام و فكری رۆشنبیران به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سیكۆلارن له‌لایه‌ن ستراكتۆری كۆمه‌ڵگه‌وه قبوڵ نه‌كرێت ،  هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ستراكتۆری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ستراكتۆرێكی به حزبی و سیاسی و  به‌ئاین كراوه ، و ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه پاشخانێكی ئاینی له پشت رۆشنبیری ئه‌وانه‌وه‌یه ، پێشوازیكردن له گووتار و فكریان له‌ناو  كۆمه‌ڵ بۆیان ئاسانتره ، وه‌ك له گووتاری  رۆشنبیرانی سیكۆلار و سه‌ربه‌خۆ ، چونكه ئه‌وان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ترادیسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ  و بڕوادارانی ئیسلامیزمی رادیكاڵ تكفیر و ڕیگرییان ڵی ده‌كرێت. 
به‌ڵام دوای هاتنی داعش هاوكێشه‌كان بۆ دۆخێكی تر  ده‌گۆردرێن ، گووتاری رۆشنبیرانی سیكۆلار  به شێوه‌یه‌كی فراوانتر له‌سه‌ر ئیسلامی رادیكاڵ و به دیدێكی ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی ئاین قسه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بێ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی تكفیر و هه‌ڕه‌شه‌ی توند ببنه‌وه . به‌ر له هاتی داعش  رۆشنبیرانی سیكولار  نه‌یانده‌توانی به ئازادی خۆیان  ڕه‌خنه له فیكر و تێكسته دینیه‌كان و مه‌لاكان بگرن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی فیكری  توندڕه‌وییه‌یان بڵاو ده‌كرد و جیهادی بوون ، یه‌كسه‌ر له‌لایه‌ن حزبه ئیسلامیه‌كان  و هه‌ندێ له مه‌لاكانه‌وه ته‌كفیر ده‌كران ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی داعش هێرشی كرد سه‌ر هه‌رێمی كوردستان  و به‌ناوی  ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و ژن و كچی  یه‌زیدیه‌كانیان وه‌ك سه‌بایه گرت  و ده‌ست درێژیان كرده سه‌رییان و جگه له كوشتنی هه‌زاران هاوڵاتی ، ده‌رگا بۆ  رۆشنبیرانی سیكولار زیاتر  كرایه‌وه  بۆ ئه‌وه‌ی به راشكاوی بۆجوونی خۆیان له‌سه‌ر توندڕه‌وی ئاین به‌تایبه‌تی ئیسلامیزمی رادیكاڵ  بڵین ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بێ ئه‌وه‌ی  رووبه‌رووی تكفیر و هه‌ره‌شه ببنه‌وه.
دكتۆرا  له زانكۆی سۆربۆن پاریسی یه‌ك

 
			 
			 
			