 
	پاشای مەغۆل …شیعر : نزار قبانی … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
پاشای مەغۆل
میراتگری جزمە و قامچی
لە ” ئەرتغۆل ” ی باپیر ،
تۆ کە هەمووان بە ئەسپ
ئەبینی…
لە پەنجەرەکانی کۆشکەوە
جیاوازی نێوان خەڵک و ئەسپ
نابینی…
پاشای مەغۆل
ئەی تووڕە لە ئەسپەکان ،
ئەی ترسنۆک بەرامبەر
چەکەرەکردنی بێستانەکان
پێش ئەوەی  دڵی خۆشبێ
یاساوڵەکەتان ،
   و
بمکوژێ…
   و
پێش ئەوەی شایەتە علوجەکان بێن ،
ئەمەوێ.  ،
بە ژنە سک پڕەکەم
   و
هەموو هاوڕێکانم
   و
گەلە ژێر دەستەکەم ، دوو ووشە بڵێم
ئەمەوێ بڵێم  :
من شاعیرێکم
لە قوڕگما ، چۆلەکەیکم هەڵگرتوە
…….نایفرۆشم
   و
تۆش ئەتەوێ
چۆلەکە لە قوڕگما ، دوور خەیتەوە
پاشای مەغۆل. :
كەللە ڕەقی بەزێنەری لەشکرەکان
تێکدەری دەریاکان
دروستکەری هەویری ئاسن
تێک شکێنەری بەرد
مناڵ خۆر
ئەتککەری ” کچێنی ” یەکان
عەتر خۆر
چەن سەرنجی ڕاکێشام
    تۆ
   و
   پۆلیس
   و
سوپا
 و…….یەک چۆلەکە
شیعر : نزار قبانی
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

 
			 
			 
			