مه‌كسیم گۆرگی – تۆێژینه‌وه له‌مه‌ڕ ِژیان و داهێنانه‌كانی … وەرگێڕانی: خاڵه‌به‌كر
لە ئەرشیڤی دەنگەکانەوە – 2005
…………………
بەشی یەکەم……..
مه‌كسیم گۆرگی له28ی ئاداری1868لهنیجنی نوفغورد وه‌ك هه‌موو له‌دایك بوویه‌ك چاوه‌كانی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه.ساڵی1872ش مه‌كسیم سافاتیش_ی باوكی به‌هۆی نه‌خۆشی كولێراوه”ئاوڵه”ده‌مرێت و ما ڵئاولێدهكات_بربارهفاسیلفنا_ی دایكیشی به‌هۆی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه”باوكی گۆرگی”ده‌گه‌ڕێته‌وه كن ماڵی باوانی”فاسیلفیتش كاشرین”له نیجی نوفغورد.باپیره‌ی گۆرگی له‌و ده‌مه‌دا خاوه‌نی كارگۆگهیهكی بۆیاخ بوو. ژیانی دایكی گۆرگی له ماڵی باوانیدا هێنده‌ی نه‌خایاند، هه‌ر زۆر زوو ماڵ ئاوایی له‌ژیان و گۆرگی كرد. كاشیرین_ی باپیره‌ش بژێوی گۆرگی گرته ئه‌ستۆی خۆی به‌گوێره‌ی ئه‌و خواست‌و ویسته‌ی كه‌خۆی پێی قایل بوو، خستیه ژێر ڕكێفی خوێندن، ئاكولینائیفانوفاكاشیرینا_ی دایه گه‌وره‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاو كۆششی خۆی خسته گه‌ڕ له‌پێناو په‌روه‌رده‌كردنیدا. ژیان و ده‌رامه‌ت و گوزه‌رانی باپیره‌ی ڕووی له‌سه‌ختی كرد لێ له‌ته‌ك دایه گه‌وره‌یدا هه‌ستی به‌ئاسووده‌یی ده‌كرد هه‌ستی به‌وه‌ش ده‌كرد كه ئافره‌تێكی ژیر‌و ووریاو. خۆش گوفتارێكی بێ هاوتایه له‌ته‌ك ئهمانهشداخۆش نوادێكی میللی بوو شاره‌زاییه‌كی ته‌واویشی له‌مه‌ڕ ئهفسانهوگۆرانی وحیكایهت خوانیدا هه‌بوو، بههۆشمهندیهوه ئه‌مانه‌ی بۆ كوڕه‌زاكه‌ی باس دهكردو ده‌گێڕایه‌وه.
پاشان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك گۆرگی له‌پێناو دابین كردنی بژێودا شوێن گۆڕكهی له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر ده‌كرد،ئه‌و كار‌و پیشانه‌ی چنگی ده‌كه‌وت به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر هیچیان سه‌قامگیرو جێگیر نه‌ده‌بوو، ده‌مێك كاری ده‌رگاوانیی ده‌كرد، ده‌مێك به شه‌وان پاسه‌وانی ده‌كرد، ده‌مێك دهبووبهنانهوا، ده‌مێك لهویزگهی شه‌مه‌نه‌فه‌ردا ده‌بوو به‌بارهه‌ڵگر،هه‌موو هاتووچۆیهكیشی له‌نێوان ” نیجنی و قازان دا”بوو، لهقازان _یشه‌وه بۆ بنكه‌كانی ڕاوه ماسی له‌سه‌ر ڕۆخ و كه‌ناره‌كانی ده‌ریای خه‌زه‌ر، له‌نێوان به‌رداشی بارودۆخی ئه‌م ژیانه سه‌خت و ناهه‌مواره‌دا كه‌سایه‌تی گۆرگی ڕووی له به‌هێز بوون وپته‌و بوون كرد، تاوه‌كو له‌بۆته‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزدا خۆی بینیه‌وه، رۆژ به‌ڕۆژ شاره‌زایی و ههڵسو كه‌وتی به‌ره‌و هه‌وراز گه‌شه‌ی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌ته‌ك جه‌ماوه‌ردا، ساڵی1884به‌ره‌و قازان ڕێی گرته‌به‌ر ئه‌مه‌ش هانده‌رێك بوو بۆ گۆرگی كه تێكه‌ڵ به‌لاوانی ڕۆشنفكروشۆڕشگێڕ ببێت، هێدی هێدیش خۆی له‌ته‌ك ئه‌ده‌بی شۆڕشگێڕیدا قاڵ بووكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ساڵی 1891بۆ یه‌كه‌مین جار به‌پێ سه‌رتاسه‌ری ڕوسیای تهی كرد، هه‌ر له”فۆڵگا”ی پان و به‌رینه‌وه پاشان به‌ره‌و “نیجنی وتسارتسین”ملی نا، كه‌پێشتر به”ستالینگراد” ناوزه‌ند ده‌كرا، پاشان به‌ره‌و ناوچه‌ی”دۆن” ڕێی گرته‌به‌ر پاشان سه‌رله‌نوێ ڕووه‌و ناوچه‌كانی “دۆن و ئۆكرانیا و باسارابیا”ڕێی گرتهبهرتا گه‌یشته كه‌ناره‌كانی “دانۆب”، پاش ئه‌م گه‌شته‌ش ڕۆخه‌كانی ده‌ریای ڕه‌ش_ی هه‌موو ته‌یكرد، ئنجا به‌ره‌و “ئۆدیسا”ملی نا، “قه‌ره‌م و كۆبان ” و ناوچه‌ی” تفیر” ی جێهێشت تاوه‌كو به‌ناوچه شاخاویهكانا گه‌یشته”ته‌فلیس”ی پایته‌ختی جۆرجیا. له‌م هه‌موو ڕێ كردنانهدا نكوڵی له كار كردن نهكردو پاشگه‌ز نه‌بۆوه، له‌كێڵگه‌و ڕێگه‌و بانه‌كاندا سه‌پانی و بارهه‌ڵگری بۆ جوتیاره‌كان ده‌كرد ، ئه‌م گه‌شته‌ش له لای گۆرگی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌یه‌كی به‌سوودو چڕوپڕی داهێنانی له‌لا دروست و گه‌ڵاڵه ببێت. هێنده‌ش به‌سه ئه‌گه‌ر بێت و بڵێین به‌رهه‌مه‌كانی گۆرگی هه‌ر له “ماكسارجۆدراو، گلگامش و،ئیزرغیلی پیره‌و، ویملیان بیلای و، ده‌ره‌نجامه‌كان و ، چه‌ندینی تریش له‌و شێوه‌یه، كه‌له‌ژیانی گۆرگی دا بوون به بنه‌مایه‌ك له‌و گه‌شته‌دا، ئه‌و گه‌شته‌ش له به‌هاری 1891وه تاوه‌كو كۆتایی پایزی خایاند .
ئه‌مانه‌ش وای لهگۆرگی كرد كه ژینبهندی مناڵی و هه‌رزه‌كاری خۆی له یه‌كێ له هه‌ره به‌رهه‌مه سهركهوتوهكانیدا له‌زنجیره چێرۆكی”مناڵی” له‌ساڵی1913، وه‌هه‌روه‌ها چیرۆكی “له‌نێوان خه‌ڵكانا”ساڵی1916، وهچیرۆكی”كۆبهندهكانم”ساڵی1923به‌رجه‌سته بكات. ئه‌م چیرۆكانه‌ش بوونه هۆكارو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پێناسه كردن و ناساندنی پێشكه‌وتنی ئه‌ده‌بی گۆرگی، به‌های بێ هاوتای بهگۆرگی لاو و هه‌ڵقوڵاوی نێو گه‌ل و جه‌ماوه‌ر به‌خشی. جگه له‌مه‌ش گۆرگی له چیرۆكه درێژهكانیدا سه‌ره‌ڕای گرنگی به‌تابلۆ هه‌میشه‌ییه‌كانی ژیانی منداڵی،ژیانی ڕوسیای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می ئه‌و سه‌رده‌مه‌شی ده‌خسته نێو تابلۆ ئهدهبیهكانیهوه، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه له‌ته‌ك ژیان و بارودۆخی هه‌ژارو بێ ده‌رامه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌مه‌دا مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، ئه‌و هه‌ژارو بێ ده‌رامه‌تانه‌ی كه نێوی نابوون “پاڵه‌وانه ساكاره‌كان” .
چالاكی و جموجۆڵی گۆرگی له شۆڕشدا.
له‌و ده‌مه‌دا كه گۆرگی له”قازان” بوو واته له ساڵی 1884دا،كه بهزێدو بنكه‌ی ئیشكردنی(وهكوكار) ده‌زانی، ترس و گومانێكی سه‌باره‌ت بهكۆبونهوهكانی هه‌ڵقه ڕۆشنبیرییه‌كانی لاوانی شۆڕشگێڕی شاره‌كه لا دروست بوو بوو ،ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كهپڕوپاگهندهیهكی شۆڕشگێڕی له نێو جوتیاره‌كانی ناوچه‌ی “ڤۆڵگادا” له‌ساڵی 1888 بڵاوبكاته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له “نیجنی نوفغورد” ساڵی 1889گۆرگی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستگیر بكرێت به‌گومانی ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌گێڕه، پاشان خرایه ژێر چاودێریی ووردی پۆلیسه‌وه، پاش ئه‌م ڕوداوه‌ش گۆرگی له10ی كانونی دووهه‌می1905 به‌یاننامه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی بڵاوكرده‌وه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی هاندانی جه‌ماوه‌ر بوو به بره‌ودان به ڕاپه‌ڕین و به‌رپاكردنی شۆڕش و نه‌هێشتن و كۆتایی پێهێنانی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتی”نیقۆلای دووه‌م”،چونكه به‌فه‌رمانی ئه‌و له 9ی كانونی دووهه‌مدا دار‌و ده‌سته‌كه‌ی به‌ته‌قه‌كردن به‌ره‌نگاری خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری هێمنانه‌و ئاشتی خوازانه بوونه‌وه. ئاكامیش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی قه‌یسه‌ر گۆرگی بگرێت و مه‌حكومی بكات و له‌قه‌ڵای “بترۆبافلسكایا” زیندانی بكات. ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی قه‌یسه‌ر ده‌ربڕینێكی توندی جه‌ماوه‌ری نێو ڕوسیا‌و جه‌ماوه‌ری ئۆروپاشی گرته‌وه، قه‌یسه‌ریش له حه‌نای ته‌وژمی ئه‌م ناڕه‌زاییه‌دا به‌رگه‌ی نه‌گرت و به‌رگری پێنه‌كراو ناچاركرا گۆرگی ئازاد بكات .
جموجۆڵ و چالاكیهكان وای له گۆرگی كردبوو كه‌نه‌زانێت سره‌وتن چیه، له‌مۆسكۆ له‌ده‌ماوده‌می به‌رپابوونی شۆڕشی 1905شوقه‌كه‌ی ببوو به‌بنكه‌ی دابینكردنی چهكو ته‌قه‌مه‌نی سه‌ره‌ڕای دروستكردنی قومبه‌له‌ی ده‌ستیش تیایدا بۆ كرێكارانی شۆڕشگێڕ، هه‌وڵ و كۆششیش هه‌میشه به‌رده‌وام بوو بۆ كڕینی زیاتر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، هه‌ر له‌و ده‌مه‌شدا له “بترسبۆرگ” بۆ یه‌كه‌م جار چاوی به لێنین كه‌وت ، وه له‌ساڵی1906وه تاوه‌كو ساڵی 1913له مه‌نفاو ده‌ربه‌ده‌ریدا ژیان و گوزه‌رانی به سه‌ر ده‌برد به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت و توانای هه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕوسیا، ئه‌وه بوو له ژێر جه‌خت و ڕای گشتی نێو ده‌وڵه‌تیدا له31ی كانونی یه‌كه‌می1913دا ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ر دادگایی كردنی گۆرگی ڕاگرت و هه‌ڵیپه‌سارد.
گۆرگی و ئكتۆبه‌ر.
گۆرگی هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی شۆڕشی ئكتۆبهرهوه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكی خۆی له پێناو یارمه‌تی و هاریكاری كردنی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێتی و خوڵقاندن و به‌رپا كردنی شۆڕشێكی سۆسیالیستی نوێ خسته گه‌ڕ، هه‌ستا به‌دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌ك بۆ هاریكاری كردنی زانایان و پسپۆران و شاره‌زایان له پێناو بنیات نانی بنكه‌یه‌كی “ئه‌ده‌بی جیهانی”بۆ په‌خش و بڵاوكردنه‌وه، وه‌هه‌روه‌ها گۆڤارێكیشی به‌ناو نیشانی “كارگه‌ران” بڵاو كرده‌وه.
وه‌ئه‌و ده‌مه‌ی گۆرگی ژیانی له مه‌نفادا ئه‌گوزه‌ران و به‌سه‌رده‌برد په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و تۆڵ و ئێجگار پته‌وی به ده‌ڤه‌رو ووڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌بوو، وه رۆژ به رۆژ عه‌وداڵ و په‌رۆشی هه‌واڵ و ده‌نگ و باس و وه‌دوا چوون و چۆنێتی پێشكه‌وتن و به‌ره‌و پێشچونی نوسه‌ره لاوه‌كان بوو.له هه‌مان كاتیش‌دا گۆرگی له مه‌نفا بوو به نوێنه‌ری ڕۆشنبیری وڵاتی سۆڤێت، وه له هه‌مان كاتیش‌دا بوو به‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی سه‌ره‌كیی كۆنخوازو دوژمنانی شۆڕش له هه‌ر چیزهو شێوه‌یه‌ك بووبن.
***
بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم کلیکی ئێرەبکەن ……
سه‌رچاوه:دراسات ادبیه دكتۆر جلیل كمال ا‌لدین چاپی یه‌كه‌م ساڵی 1985 ل114،111