Skip to Content

دەوازبهێنە  … نووسینی: جیهان بن ڕابحی …. وەرگێڕانی: ئاری بابان

دەوازبهێنە … نووسینی: جیهان بن ڕابحی …. وەرگێڕانی: ئاری بابان

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 20, 2018 General, Poems

واز بهێنه با چاوه کانت له ئامێزم بگرێ
ته مه نێکم پی ببه خشه
له سه روی ناڵه ی چراکانی ئاسمانەوە بێت
گوڵی مالۆنیا
لەسەر لێوام
گەشە ئەکات
وەک کەنیشکەی ئاو ئەتوێمەوە و
ماچەکانت لەم بارانە ئەمپارێزێت
واز بێنە
با روو لە قیبلەت بکەم
بە ماچەکانت نوێژ دابەستم
لەو کاتەوەی تۆ رۆیشتویی
په رۆشی باڵی کێشاوه بەسەر بادا و
سێبەرەکەم ئەڕنێتەوەو
ڕایئەماڵێ
هەناسەم لێئەبڕێت و وشکی ئەکات
شەونمەکانی بەڕەنگی ئاون
ئەمگرێتەوە
ئایەتێکم لە پەیامی ئاو
لەوەتەی تۆ ڕۆیشتوی
لەتەنیشت پیرۆزیەکانمەوەوە
مەیخانە دروست دەکەن
بەهەڵە منیش نوێژ دادەبەستم و
روو لە کەعبەی هەڵە دەکەم
ئاسۆ لەسەر جەستەم
نەزانانە سەما دەکات
. لەسەر جەستەم پشکۆ بارانە
ڕەنگەکان
یەک لەدوای یەک
کاڵ دەبنەوەو
دیارنامێنن
دەوازبهێنە
با ڕووگەم تۆ بیت و
نوێژ دابەستم
شەونمەکانی
بەڕەنگ و بەرامی
ئاسمان پەیمان دەدەن
کە نەهێڵین
دەریا خوێی
لەدەست بدات
شەپۆلەکانیش
خەونەکانین نەشارنەوە..
میلی کاژێرەکان
نیوەی شەو لێدەدات
تۆفانی خۆی دەیخنکێنێ
خۆشەویستیش
به سەرخۆشی
بەرامبەرمان ڕاوەستاوە
هەنگاوەکانی بەملا دێن و
بەولا دەچن
بەرپێی خۆشی هەرنابینێت
وەک منداڵێک
بەر لە خەوتن نزاکانی خۆی بخوێنێت
یا بە حەسرەتەوە بۆ خودای ئەم دونیایە
هاوار بکات
هەردەڵێی فرمێسکی سەرگۆنامه
له گه ڵمایه
ده وازبێنه
لە گلەییو سەرزەنشتم

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish