Skip to Content

636 Views

په‌یامێك له‌ هه‌ڵوێسته‌وه‌ بۆ …….. چنوور نامیق

په‌یامێك له‌ هه‌ڵوێسته‌وه‌ بۆ …….. چنوور نامیق

Be First!
by June 9, 2017 General, Poems
image_print

په‌یامێك له‌ هه‌ڵوێسته‌وه‌ بۆ …………..

هۆ هۆ ڤیلا گیان به‌نیازم بڕۆمه‌وه‌ بۆ نیشتیمان
ئاگایه‌كت له‌ خۆرئاوا بێ نه‌كه‌وێ
چاوێكیشت له‌ چاویلكه‌ی هه‌وره‌كان بێ
به‌ ده‌م بارانه‌وه‌ نه‌شكێ
دڵێكیشت با لای هه‌ناسه‌كه‌ی من بێ
هۆ ڤیلا گیان
هه‌ڵوێست ئه‌ڕوا و نایه‌ته‌وه‌
ئاگایه‌كت له‌ گۆرانیی ریشۆڵه‌ قه‌تیسه‌كانی تۆڕی ناكه‌سبه‌چه‌كان بێ
دوا نۆته‌یان له‌م شوشه‌یه‌ی ده‌سته‌ سارده‌كانی من و
راڕایی هه‌ردوو بیناییم بشاره‌وه‌
ملوانكه‌یه‌كی بچڕاومت بۆ جێ دێلم
مۆری ئاده‌میان پێوه‌یه‌
ئه‌و بچڕاندی كاتێ نه‌مویست سێوه‌ حه‌رامه‌كه‌ بخۆم
هۆ ڤیلا گیان
به‌نیازم بڕۆمه‌وه‌ بۆ لای سروشت ئاگایه‌كت له‌ دڵی ته‌ڕی باران و
چاویلكه‌ی ناو هه‌وره‌كان بێ نه‌با به‌ هه‌ڵمی هه‌ناسه‌ و نیگا قه‌تیسه‌كانی من بشكێ
هۆ ڤیلا گیان
ئاهه‌كانی ئه‌ودیوی نیشتیمانه‌ نامۆكه‌م
گشت نه‌زه‌ره‌ ، حه‌رامه‌ ، ناوازه‌یه‌، یاساغه‌ تابووه‌ تابوو
مه‌یلی نیشتمان دایگرتووم له‌وه‌ ئه‌چێ نه‌یه‌مه‌وه‌!

7-4-2017
چنوور نامیق

Previous
Next

Leave a Reply