Skip to Content

126 Views

پێكهێنانی حكومەت … سەلام عومەر

پێكهێنانی حكومەت … سەلام عومەر

Be First!
by December 28, 2018 General
image_print

(هەر پارتەو بە گەزی خۆی حكومەتی ئایندە دەپێوێ‌)

پرسی پێكهێنانی حكومەت دوای هەوڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, بۆتە باس‌و خواسی ئەم رۆژانەو هەر میدیایەو بەجۆرێك سیناریۆی بۆ دروستدەكات‌و هەرپارتەو بەپێی بەرژەوەندییەكانی خۆی بیر لەحكومەتی ئایندەی كوردستان دەكاتەوە, هەموو ئەو ئەگەرانەش كەلەدوای هەڵبژاردنەكاندا تیشكی خرایە سەر, بەتایبەت ئەگەری دووبارەبوونەوەی حكومەتەكەی یەكێتی‌و پارتی كە بەفیفتی فیفتی ناسرابوو شكستی هێناو دواتر گۆڕاو بیر لە حكومەتی بنكە فراوان كرایەوە، بە بوونی ئۆپۆزیۆسۆن و چەند پارتێكی نارازی كە تا ئێستاش نەبووەتە ئەو كۆسپەی حزبە براوەكان گۆشە گیر بكات، لەهەموو ئەو ئەگەرانەدا هاوڵاتی بیر لە دەنگەكانی خۆی دەكاتەوەو چاوەڕێیە لەنێو قومارێكی هاوشێوەی ئەوانی رابردوو بیانخەنە سەر مێزی دانووستانەكان و وەك كارتێكی سووتاو چوارساڵی رەبەقی پێبەڕێكەن، ئێستا نزیكترین ئەگەر حكومەتی بنكە فروانە, واتە سەرجەم ئەو پارتانەی كورسی پەرلەمانیان هەیە, بەقەد قورسایی خۆیان بەشداربن, ئەوەی بەشداریش نابێت شەقامیان پیشان دەدەن و لە بنەوەشڕا هەڕەشەی گوشینیان لێدەكرێ‌، خۆئەگەر پڕۆژەیەكی نیشتمانی لەم نێوەندەدا بەئامانجی یەكخستنەوەی باڵە لێكترازاوەكان‌و پارتە دژەكان بێتە نێو كایەكانی دروستكردنی حكومەتێك تا هەموان لەسەر یەك سفرە كۆكاتەوە بنیاتنانی پایەكانی دیموكراسی، ئەوە دیسانەوە پێویستیمان بەتەواوی پارتەكان دەبێت‌و لەم كاتانەشدا هەر بنكە فراوانیەكە باڵ بەسەر ئایندەی هەرێمەكەمان دادەپۆشێ بەڵام هەر بەتامی حكومەتەكانی رابردوو، واتە قەیرانی دارایی و كێشمەكێشی حزبی و پەراوێز خستنی ئەوانی دی، لەم كاتانەشدا ئۆپۆزۆسیۆن قسەی خۆی دەبێ بەڵام لەبیریشمان نەچێ‌ ئۆپۆزۆسۆنەكانی رابردوو لەسەر شەقام بوون و نەیانتوانی بیگۆڕن لە كاتێكدا لە ئەوجی هێزدا بوون، بۆئەم جارەیان دەبێت بە بەرنامەیەكی تۆكمەترەوە بچن و لەناو حكومەتی بنكە فراواندا گۆڕانكاری ریشەیی بكەن، تا هەرهیچ نەبێت متمانەی شەقام و ئەو هەندە دەنگدەرە وەدەست بهێننەوە كە لە گەڵیان ماون، بۆیە ئەگەر هەرتاكو لایەنێك بەگیانێكی نیشتمانیانەو هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیەوە سەرنجێك یان بیاسەك بەنێو ئەم ئەگەرانەدا بكات، ئەوە حكومەتی بنكە فراوان، بەبێ‌ گیانی گۆڕانكاری خۆ نوێكردنەوە لە هەموو بوارەكاندا سەركەوتوو نابێت، كە گوێ‌ لە هەموان رانەگرێ‌، ئەگەر تەواوی پرۆژە چاكسازیەكان نەخاتە بەرنامەیەوەو، پارتە نارازیەكانیش رازی نەكات،, ئەوجا دەكرێ‌ حكومەتی بنكە فراوان ئەو بۆچوونە هەڵەیە تێپەرێنێ كەدەگوترا (مادام لەحكومەتدای، نابێت رەخنە بگری), دەكرێ وەك چۆن لەنێو پەرلەماندا بۆچوونی جیا هەبوو لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانیشدا كۆبوونەوەكان بەئاراستەیەكدا ببردرێ, پرۆژەكان بەشێوەیەك گەڵاڵە بكرێن, لەخزمەتی زۆرینە دابێ‌و كارێك بكرێ, چیدی حزب حكومەت بەڕێوە نەبات‌و حكومەت بەجۆرێك تەندروست بكرێ, تەواوی وەزارەتەكان بخرێنە خزمەتی هاوڵاتیان‌و چیدی حكومەت بەبێ ئەوانەی پرۆژەی دەوڵەمەندیان هەیە, تاك لایەنە رەفتار نەكات‌و هەر هەموو پێكهاتەكان بەئامانجی خزمەتگوزاری زیاتر ئۆپۆزسیۆن بن، واتە كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو نەك بەحزبی كردنی تەواوی بەرێوەبەرەكانی ناو وەزارەت و خوێندنگاكان خۆئەگەر زۆرینەی وەزیرەكانیش هەمەرەنگبن ئەوە ئامانجەكانی ئۆپۆزۆسیۆن و شەقام لە حكومەت نزیكتر دەكاتەوە.

دەكرێ‌و ئیدی كاتیەتی پارتەكان بەرژەوەندی نیشتمان و متمانەی دەنگدەرو خەونەكانی ئایندە بكەنە پڕۆژەیەكی نیشتمانی‌و لاربوونی باری دارایی هاوڵاتی راست بكەنەوەو روی خۆیان‌و هاوڵاتیان بەروونی پیشانی میدیا جیهانی‌و ناوخۆییەكان بدەن، تا چیدی لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا نەپاڕێنەوە.

Previous
Next

Leave a Reply