گفتوگۆ لەگەڵ هونه‌رمه‌ند یه‌حیا ئه‌ربیلی.. ئامادەکردنی: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هونه‌رمه‌ند یه‌حیا ئه‌ربیلی: ره‌نگ كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر جوانی و شێوازی نووسین هه‌یه
هونه‌رمه‌ند یه‌حیا ئه‌ربیللی: ئاستی خۆشنووسانی كوردستان له ئاستی باڵای هونه‌ری خۆشنووسانی جیهان دا .
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هونه‌رمه‌ندی خۆشنووس پارێزه‌ر”یه‌حیا ئیبراهیم ئه‌ربیلی ” ساڵانێكه خزاوه‌ته نێو هونه‌ری خۆشنووسی، به‌هۆی لێهاتووی ده‌ست وپه‌نجه‌ی كانی به‌شداری چه‌ندین پیشانگه‌ی خۆشنووسی كردوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌روه، ئه‌ربیللی ،له قه‌ڵای دێرینی شاری هه‌ولێر له دایك بووه ده‌رچووی (كۆلیژی یاسا)یه، چه‌ندین خۆشنووس له ژێرده‌ستی پێگهیشتتون، كه ئێستا له گۆڕه‌پانی خۆشنووسی جێ په‌نجه‌یان،دیاره بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌م هونه‌رمه‌نده به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردۆته‌وه.
*سه‌ره‌تا پێمان باش بوو باس له چۆنییه‌تی ئاشنا بوونت به هونه‌ری خۆش نووسی بكه‌یت.
- له ساڵی 1992كاتێك سه‌یری تابلۆی خۆشنووسیم ده‌كرد زۆر حه‌زم ده‌كرد بتوانم نووسین به شێوازی هونه‌ری بنووسم ،ئینجا هه‌وڵی لاسایی كردنه‌وه و قوڵ بوونه‌وه‌م دا له جوڵه‌ی پیته‌كان له شێوازه‌كان و جۆره‌كانی نووسیندا ،دوای ئه‌وه له ساڵی 1993 چوومه لای مامۆستا نجات انور كه شێخی خۆشنووسانی كوردستانه،له‌لای به‌رێزیان فێری سه‌ره‌تای هونه‌ری خۆشنووسی بووم دواتر توانیم به مه‌شق وراهێنانی به‌رده‌وامی نووسین په‌ره به ئاستهكهم بده‌م و له هه‌مان ساڵدا ده‌ستم كرد به نووسینی تابلۆی ریكلام و لافیته به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
*چی وای له به‌رێزتان كردووه ، بخزێنه ناوی هونه‌ری خۆش نووسی ئایا هونه‌ری خۆش نووسی حه‌زوو ئاره‌زووه یان پیشه‌یه؟
- جوانی و ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ره‌كه و شێوازی نووسینه‌كان وایان لێكردم به حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كی زۆره‌وه ده‌ست به‌م هونه‌ره بكه‌م، یه‌كێك له‌م هۆكارانه‌ی كه بووه هۆی به‌رده‌وامی ئارام گرتنم بوو له‌سه‌ر زۆری مه‌شق و نووسینم كه رۆژانه زیاتر ل 3 كاتژمێر ،مه‌شق و راهێنانم ده‌كرد به به‌رده‌وامی به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ماندوو بوون بكه‌م،ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بتوانم له ماویه‌كی كه‌مدا ئه‌م هونه‌ره به شێوه‌یه‌كی زۆر باش له ژیانم دا به‌رجه‌سته بكه‌م ،هونه‌ری خۆشنووسی هونه‌رێكی ره‌سه‌نه و چێژیكی زۆری روحی، ده‌به‌خشێت به خۆشنووس به تایبه‌تی له‌كاتی نووسیندا.
*ئه‌گه‌ر باس له‌جۆره‌كانی خۆش نووسی بكه‌یت؟ تۆ زیاتر له سه‌ر كام جۆره خۆش نووسی كارده‌كه‌یت؟
- زۆر جۆر نووسین هه‌یه كهپێان ده‌ڵێن (خه‌ت) ، به‌ڵام خه‌ت یان شێوازی نووسینی چه‌ند جۆری سه‌ره‌كیمان هه‌یه، وه‌ك خه‌تی ( پلپ) كه جوانترین و قورسترین جۆری نووسینه بۆ فێربوون ، له‌به‌ر بوونی ئه‌ندازه‌یه‌كی تایبه‌ت به پیته‌كان، خه‌تی (نسخ) و فارسی (نستعلیق)و (دیوانی)كه تایبه‌ت بوو به دیوانی عوسمانی و خه‌تی (كوفی) كه كۆنترین خه‌ته و (روقعه- ریحانی – سنبلی- مغربی- مصحفی) زۆری تریش ، من زیاتر له خه‌ته‌كانی ( نسخ و دیوانی و فارسی و روقعه) ده‌نووسم ،شاره‌زاییشم له هه‌موو جۆره‌كانی خه‌ت هه‌یه. *ئاستی خۆش نووسی له كورسان له چ ئاستێك دایه؟
- زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاستی خۆشنووسانی كوردستان له ئاستی باڵای هونه‌ری خۆشنووسانی جیهان دا ،به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بۆچوونه‌م به‌شداریمان كردنه، له پێشبڕكێیه جیهانییه‌كان و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی پێشبركێیهكان ، وه به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به خۆش نووسانی كوردستان ، له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای خۆشنووسان به هاندانیان له‌لایه‌ن مامۆستایانی خۆشنووس ، بۆ بره‌ودان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیان ،نابێ ئه‌مه‌شمان له یاد بچێت كه هونه‌ری خۆشنووسی به یه‌كێك له سیما ههرهجوانهكانی شارستانیه‌تی هه‌ر وڵاتێك.
*پێتان وایه جۆری ره‌نگ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆش نووسی ده‌بێت؟ بۆنموونه ره‌نگی ره‌ش؟
- ره‌نگ ، كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر جوانی و شێوازی نووسین،به‌ڵام شێوازی نووسینی كلاسیك و ته‌نها به ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌نووسرا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر روون و دیاربێت ، له كاتی خوێندنه‌وه‌یدا،به‌ڵام هه‌نگاو به هه‌نگاو ڕه‌نگی تریش هاته نێو جیهانی خۆشنووسی ، ره‌نگی قاوه‌یی كه زیاتر فارسه‌كان ئه‌م ڕه‌نگه‌یان به كار ده‌هێنا ،له نووسینه‌كانیاندا وه ڕه‌نگه‌كانی تریش وه‌ك ڕازاندنه‌وه‌ی پیته‌كان و پێدانی جوانییه‌كی زۆر به تابلۆ، به هه‌مان شێوه به‌كارهێنانی ڕه‌نگ له نه‌خش بۆ تابلۆكان ، ئه‌مه‌ش هونه‌رێكی تایبه‌ته كه زیاتر له جیهانی ده‌ره‌وه گرنگی پێده‌درێت.
*پێتان وایه سروشت كاریگه‌ری له خۆش نووسی ده‌بێت ، وه‌كو هونه‌ری شێوه‌كاری؟
- سروشت و كه‌شێكی ئارام ، كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر خودی خۆشنووس ، به‌تایبه‌تی له كاتی نووسیندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوسین زیاتر هه‌سته ،له‌هه‌مان كاتدا قوڵبوونه‌وه یهلهپیتهكان.
*كه‌سێكی دیاریكراو هه‌یه، كه هاوكارت بوو بێت، یاخود وه‌كو مامۆستایه‌كی خۆتی دابنێت؟
مامۆستا ئازیزه‌كان كاریگه‌رییه‌كی ، زۆریان هه‌بووه له سه‌ر خودی خۆم له‌وانه‌ش مامۆستایان (نجات ئه‌نوه‌ر و ئه‌حمه‌د عبدولڕه‌حمان ) كه به كۆڵه‌گه‌ی هونه‌ری خۆشنووسی داده‌نرێن له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ زۆرێكیش له مامۆستایانی تر كه خزمه‌تێكی زۆر هونه‌ری خۆشنووسیان كردووه.
- به‌رێزتان وه‌كو پیشه كاری زێرنگریش ده‌كه‌ن، تا چهندپهیوهندی به خۆشنووسی یه‌وه هه‌یه؟
-له ساڵی 1994 له‌گه‌ڵ برایه‌كانم ده‌ستم كرد به پیشه‌ی زێڕنگری له بازاری قه‌یسه‌ری له شاری هه‌ولێر، كه كارمان دروستكردنی هه‌موو جۆره‌كانی خشڵ بوو له (پاشه‌سه‌ر و میگلاد و عاشقبه‌ند) وه شێوازه‌كانی تریش ، دواتر من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هونه‌ری خۆشنووسییدا كارم ده‌كرد حه‌زم كرد، بتوانم ئه‌م هونه‌ره له‌گه‌ڵ پیشه‌ی زێرنگریدا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكه‌م و ببێته داهێنانێك له جیهانی خشڵ دا،له رووی هونه‌ری و دیزایین و شێوازی نوێ به دروستكردنی پیت و نووسین له سه‌ر زێڕ و زیو وه‌ك دروستكردنی مه‌دالیای ڕێزلێنان بۆ كهسایهتییهحكومییهكان و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و شاعیران … تاكو ئێستا چه‌ندین دیزاینی تایبه‌تم دروستكردووه ، وه‌ك مه‌دالیا ی ڕێزلێنان و خشڵی تایبه‌ت به ئافره‌تان، بۆیه هونه‌ری خۆشنووسیم كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له سهرپیشهی زێڕنگریمدا ،لێره‌دا توانیمان خزمه‌ت به شار و گه‌لی خۆمان بكه‌ین له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌شتیاره‌كانیش به خۆشحاڵییه‌وه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن بۆ كڕینی دیاری تایبه‌ت بۆ ئازیزانیان.
- پرۆژه‌یه‌كی نوێتان هه‌یه یاخود كردنه‌وه‌ی پیشانگا؟
-پرۆژه‌ی تایبه‌تیمان زۆر كردووه له ڕووی فێركردن و كردنه‌وه‌ی خوولی خۆشنووسی له ساڵی 1997 تاكو ئێستا ،له هه‌مان كاتدا به‌شداریم له چه‌ندین پێشبڕكێ و پیشانگالهسهر ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه كردوه وه‌ك له وڵاتانی( ئه‌مریكا – ئیتاڵیا – قه‌ته‌ر- مالیزیا- سعودییه- میسر – ئوردن – توركیا – ئیماراتی عه‌ره‌بی..).
*ئێمه له كۆتاییدا زۆر سوپاسی به‌رێزتان هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
-منیش زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ئێوه‌ش هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن