Skip to Content

کتێب/ كوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف.. د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

کتێب/ كوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف.. د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

Closed
by تەممووز 6, 2021 Books, General, Genocide

کتێبی (کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف)
ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO بە هاوکاری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر لە مەراسیمێکی تایبەت لە پارێزگای هەولێر کتێبێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی (کوشتنی ژنان بە بیانوی شەرەف) لە نووسینی (د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد) بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەرانی حکومەت و پەرلەمان و قونسوڵیەی ئەڵمانیا و ئەمریکا و فەرەنسا لە هەولێر و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان کە بەرهەمی پڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتن بە بیانوی شەرەف لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیای فیدرال پشتگیری دارایی دەکرێت و ڕێکخراوی گەشەپێذانی مەدەنیەت جێبەجێی دەکات.


نوسین و ڕێکخستنی
د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

بابەت: توێژینەوەى چیرۆکئامێز
سەرپەرشتیاری پرۆژە: ڕۆژە محەمەد غەریب
بەڕێوەبەری پڕۆژە: هانا شوان حەسەن
نوسین و ڕێکخستنی: د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
دیزاینی ناوەوە: ئومێد محەمەد
بەرگ: ئارام عەلی
تیراژ: ١٠٠٠ دانە
نۆبەتی چاپ:چاپی دووەم، سلێامنی ٢٠٢٢
چاپخانە:
ناوی پەرتوک:
کوشتنی ژنان بەبیانووی شەرەف
مافی لە چاپدانەوەی ئەم کتێبە پارێزراوە
بۆ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO
پرۆژەی هاوبەشی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵامنیای فیدراڵ

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن..

mm

نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، لە ساڵی 1962 لە شاری کەرکووک لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە. لە ساڵی 1986-1987 بەشی زمان و ئەدەبی عەرەبی لە کۆلێجی ئەدەبیات لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەواوکردووە. ە ساڵی 2008 بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەدەب و ڕەخنەی نوێدا لە بەشی زمانی عەرەبی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە. لە ساڵی 2008 بووە بە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی. خاوەنی سى و حەوت پەرتووکی چاپکراوە لە بوارەکانی ئەدەب و وەرگێڕان و بابەتی فیکریدا. ئێستا (2023) مامۆستایە لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.

Previous
Next