Skip to Content

ڕێـگاوبـان.. چیرۆك/ نیكۆلای خایتۆڤ*.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

ڕێـگاوبـان.. چیرۆك/ نیكۆلای خایتۆڤ*.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

Closed
by ته‌مموز 13, 2024 General, Literature

دوێنێ‮ كه‌سێ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‮ ڕێگاوبان هاته‌ لام و پرسی:‬ ڤڵاشۆ كێیه‌؟ وتم: ‬من‮.‬ وتی: ‬سه‌رۆك ده‌ستووری‮ ‬پێداوم بۆ لای‮ ‬ئه‌وت به‌رم‮.‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
به‌ پێشه‌خۆی‮ ‬دام و ڕێگامان گرته‌به‌ر‮.. ‬بردمی‮ ‬تا گه‌یشتینه‌ پێش ژووره‌كه‌ی‮ ‬سه‌رۆك له‌وێدا وتی: ‬كڵاوه‌كه‌ت داكه‌نه‌‮.. ‬له‌ ده‌رگا بده‌‮.. ‬ئینجا بڕۆ ژووره‌وه‌‮.‬ كڵاوه‌كه‌م داكه‌ند و له‌ ده‌رگام دا و چوومه‌ ژوورێ‮.‬ سه‌رۆك له‌ پشت مێزه‌كه‌یه‌وه‌ دانیشتبوو،‮ ‬ڕۆژنامه‌یه‌كی‮ ‬به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو ده‌یخوێنده‌وه‌‮.‬ وتم: (‬سه‌لام و عه‌له‌یكوم‮) ‬جه‌نابی‮ ‬سه‌رۆك‮! هه‌ر به‌ ده‌م ڕۆژنامه‌ خوێندنه‌وه‌ لێی‮ ‬پرسیم: ‬چیت ده‌وێ؟ وتم: ‬من هیچ عه‌رزێكم نییه‌،‮ ‬ئێوه‌ منتان داوا كردووه‌،‮ ‬من ڤلاشۆم،‮ ‬كه‌ وتم ڤلاشۆم،‮ ‬ڕۆژنامه‌كه‌ی‮ ‬دانا و ڕووی‮ ‬تێكردم:‬ ‮- ‬ها اا،‮ ‬ئه‌وه‌ تۆی‮ ‬ڤلاشۆ؟،‮ ‬كه‌واته‌ تۆی‮ ‬له‌ ده‌ره‌وه‌ی‮ ‬شاردا ‮ ڕێگاوبانان به‌ خۆڕایی دروست ده‌كه‌ی؟ وتم: ‬به‌ڵێ منم‮.‬ پرسی: ‬تۆ خه‌ڵكی‮ ‬ئه‌م شاره‌ی؟ وتم: ‬به‌ڵێ قوربان (سه‌ری‮ ‬له‌قاند‮) ‮-: ‬سه‌یره‌‮! ‬كه‌ من تۆم نه‌دیوه‌؟‮!!‬ وتم: ‬شار گه‌وره‌یه‌ قوربان،‮ ‬منیش كه‌م وه‌ده‌رده‌كه‌وم‮… ‬له‌ ماڵه‌وه‌ كار ده‌كه‌م‮… ‬كه‌وش چنم،‮ ‬قوربان ڕاستتر پینه‌دۆزم‮!!‬ ‮ (‬سه‌ری‮ ‬سوڕما‮) ‮-: ‬پێڵاو چنی‮ ‬و ڕێ دروستكردن چۆن ده‌بێت؟‮!‬ وتم: ‬مه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌ قوربان؟ (‬پێكه‌نی‮) ‮-: نا،‮ ‬من بۆ ئه‌وه‌م نه‌پرسی‮.‬ بۆم ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ی‮ ‬ده‌ستووری‮ ‬پێدام،‮ ‬ده‌مهێنێته‌ لای‮ ‬سه‌رۆك‮.. ‬منیش وتم خوانه‌خواسته‌ بڵێی‮ ‬كه‌سم ده‌م كوت كردبێ؟‮!!‬ (خۆی‮ ‬وێك هێنایه‌وه‌‮!) ‮-: ‬ئه‌حمه‌ق‮! ‬من نه‌مگوت تۆ بهێنێ‮! ‬وتم تكات لێ بكات سه‌رێكم لێ بده‌ی‮ ‬و‮ ‬یه‌كتری‮ ‬ببینین و نه‌ختێ به‌ گاڵته‌و گه‌پ و قسه‌ی‮ ‬خۆشه‌وه‌ بگوزه‌رێنین،‮ ‬ئه‌گه‌ر پێویستیشی‮ ‬كرد له‌ باتی‮ ‬ئه‌و(ڕێ‮)یانه‌ی‮ ‬دروستیان ده‌كه‌ی پاره‌ت بده‌مێ؟ وتی: ‬من لێره‌ به‌رپرسیاری‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬ده‌وڵه‌تم،‮ ‬بڵێ چه‌ندت بده‌مێ؟ وتم: ‬جه‌نابی‮ ‬سه‌رۆك خۆ من به‌ پاره‌(ڕێ‮)یان دروست ناكه‌م‮! (‬به‌ قسه‌كانم تووڕه ‌و گرژبوو‮.. ‬هه‌ستایه‌ سه‌ر پێ‮! ‬ده‌ستی‮ ڕاده‌وه‌شاندن‮):‬ــ چۆن به‌ بێ پاره‌ ده‌بێ؟ ده‌وڵه‌ت ڕێگا نادا كار بكه‌ی،‮ ‬ده‌بێ پاره‌ وه‌ربگری‮.‬ (‬تۆزێ له‌ جێی‮ ‬خۆم بزووتم‮) وتم: ‬باشه‌ كه‌وایه‌،‮ ‬پاره‌كه‌م بده‌نێ‮.‬ پرسی: ‬چه‌ند؟ وتم: ‬حیسابم نه‌كردووه‌ چه‌ند ده‌بێ‮.‬ ‮ (‬سه‌ری‮ ‬سوڕما‮!) ‮-: ‬چۆن حیسابت نه‌كردووه‌ چه‌ند ڕۆژانت ئیش كردووه‌؟‮.‬ وتم: ‬ڕۆژه‌كانم نه‌ژماردوون‌،‮ ‬ئه‌من ته‌نها پاش نیوه‌ڕوان ئیش ده‌كه‌م‮.‬ وتی: ‬ئه‌دی‮ ‬پێش نیوه‌ڕۆ؟ وتم: ‬پێش نیوه‌ڕوان پێڵاوان چاك ده‌كه‌مه‌وه‌‮.‬ وتی: ‬له‌و كاره‌دا چه‌ندت ده‌ست ده‌كه‌وێ؟ وتم: ‬شه‌ست (لیڤ‮).. ‬هه‌ندێ جاریش وایه‌ دوو(لیڤ‮)،‮ ‬نه‌مكێشاوه‌ به‌ ته‌رازوو‮! ‬ژنه‌كه‌شم‮ ‬یاره‌مه‌تیم ده‌دا‮.. ‬ئه‌ویش له‌ چێشتخانه‌دا كار ده‌كات،‮ ‬قاپ و قازانیان بۆ ده‌شوا،‮ ‬خواردنیش هه‌ر له‌وێ ده‌خوا،‮ ‬كوڕه‌كانیشم گه‌وره‌بوون و ژنیان هێناوه ‌و به‌جیا ده‌ژین‮.. ‬سه‌رۆك واقی‮ ‬وڕمابوو‮..‬ ته‌نانه‌ت چاوێلكه‌كه‌یشی‮ ‬ده‌چاوی‮ ‬كرد تاكو چاترم ببینێ‮.‬ وتی: ‬زۆر چاكه‌‮.. ‬به‌ ڕاست زۆر به‌ ته‌مه‌نیش دیار ناده‌ی؟ وتم: ‬هه‌مووی،‮ ‬هه‌مووی‮ ‬با‮ (‬شه‌ست‮) ‬ساڵ بم‮.‬ پرسی: ‬هه‌موو ڕۆژێ له‌ ڕێگه‌وبانان ئیش ده‌كه‌ی؟ وتم: ‬ئا‮.. ‬هه‌موو ڕۆژێ پاش نیوه‌ڕۆیان‮.‬ ‮-: ‬چ جارێ پاره‌ت وه‌رنه‌گرتووه‌؟ وتم: ‬جا پاره‌ له‌ كێ وه‌رگرم؟ كه‌س نامداتێ،‮ ‬من خۆم حه‌زم لێیه‌(ڕێ‮)یان دروست بكه‌م،‮ ‬كه‌س به‌ زۆر‮ ‬پێم ناكات‮.. ‬بۆ پاره‌ وه‌رگرم؟ ته‌نها جارێ ته‌قاویته‌كان ناچاریان كردم ڕێگه‌یان بۆ باخچه‌ چكۆلانه‌كه‌یان ڕابكێشم،‮ ‬به‌ڵێنیشیان دامێ كه‌ ڕێگاكه‌م ته‌واو كرد له‌ ناو خۆیاندا هه‌ر‮ ‬یه‌كێ دوو (لیڤ)م بۆ كۆبكه‌نه‌وه‌،‮ ‬كه‌چی‮ ‬ڕێگایش ته‌واوبوو به‌ڵێنه‌كه‌ی‮ ‬خۆیان به‌جێ نه‌هێنا‮.‬ سه‌رۆك لێی‮ ‬پرسیم: ‬ئێستا كه‌وایه‌ ده‌توانی‮ ‬باریكه‌ ڕێیه‌كمان بۆ دروست بكه‌ی؟ وتم: ‬ده‌توانم،‮ ‬بۆ ناتوانم؟ پرسی: ‬چه‌ندت پێویسته‌ بتده‌مێ؟ وتم: ‬هه‌رچه‌ندی‮ ‬ده‌یده‌ی؟ پرسی: ‬ئامراز و مامرازی‮ ‬ته‌واوت هه‌یه‌؟ وتم:
وتم: ‬كه‌ره‌سته‌ی‮ ‬ته‌قاندنه‌وه‌ بۆ من چ كه‌ڵكێكی‮ ‬هه‌یه‌،‮ ‬من ئیش به‌ باروت ناكه‌م‮!‬ وتی: ‬بۆ؟ وتم: ‬بارووت دارستان ده‌له‌رزێنێ،‮ ‬به‌ باڵداران وه‌ده‌دا‮..‬ ‮‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
-: ‬باشه‌ ئه‌دی‮ ‬چ له‌گه‌ڵ ئه‌و تاشه‌به‌رد و كه‌رته‌ چیایانه‌ ده‌كه‌ی‮ ‬‌ ڕێگه‌ت لێ ده‌گرن؟ وتم: ‬دووریان فڕێ ده‌ده‌م‮.. ‬یانه‌خۆ به‌ كۆڵنگ ده‌ریان دێنم‮..‬،‮ ‬ئه‌گه‌ر نا دووریان فڕێ ده‌ده‌م‮.. ‬ئه‌من به‌ردان ده‌ناسم ده‌زانم چ به‌ردێك ڕیشه‌داره‌ و كامه‌یش بێ ڕه‌گ و‮ ‬ڕیشه‌یه‌‮.. ‬وتم:‬ به‌رد هه‌یه‌ ته‌كان ناخوا،‮ ڕه‌گی‮ ‬نیه‌،‮ ‬مرۆڤ نازانێ له‌ كوێیڕا‌ بیگرێت‮..‬ وتم: ‬بنیاده‌م و به‌ردی‮ ‬بێ ڕه‌گ ده‌وای‮ ‬ده‌ردان ناكه‌ن نه‌ به‌ كوڵنگ و نه‌ به‌بێڵیش ده‌توانرێ ته‌كانیان پێ بخورێ،‮ ‬ته‌نانه‌ت كه‌ ته‌نیشتانیشیان كلۆر ده‌كه‌ی‮ ‬ته‌كان ناخۆن،‮ ‬باكیان پێ نییه‌ كه‌ (ڕێ‮) ‬دروست ده‌بێ‮ ‬یا نابێ‮!! ‬بۆیه‌ منیش كراسێك به‌ خۆوه‌ نابینم‮ ‬ئاره‌قه‌ی‮ ‬ئه‌و ماندووبوونه‌م هه‌ڵمژێ‮.‬ ‮ (ئامۆژگاری‮ ‬كردم‮) ‮-: ‬چاكه‌،‮ ‬ئه‌م ئیشه‌ مه‌كه‌‮!‬،‮ (! ‬دوای‮ ‬ئه‌وه‌ وتی‮): ‬بیستم ئه‌و (ڕێ‮)یانه‌ی‮ ‬دروستیان ده‌كه‌ی‮ ‬هه‌موویان له‌ به‌رزیدان،‮ ‬له‌ سه‌ر كێوانن،‮ ‬به‌ ناو جه‌نگه‌ڵان دا تێده‌په‌ڕن‮.‬ وتم: ‬قوربان،‮ ‬له‌ ئه‌رزی‮ ‬ساف و ڕاستدا چ پێویست ده‌كا ڕێگا دروست بكرێ؟ له‌ سه‌ر ڕووی‮ ‬خاكی‮ ‬سافدا گوزه‌ر كردن ئاسانه‌،‮ ‬ته‌نانه‌ت به‌بێ ڕێگایش مرۆڤ ده‌گاته‌ جێ‮..‬ وتم: (‬ڕێ‮) ‬له‌و كاته‌دا پێویسته‌،‮ ‬كه‌ له‌ جێگایه‌كی‮ ‬سه‌ختدا بێ،‮ ‬ڕێگا له‌ سه‌ر كێو و ته‌پۆڵكه‌كاندا دروست ده‌كرێ،‮…‬ سه‌رۆك لێی‮ ‬پرسیم: ‬ئه‌و ڕێگایانه‌ی‮ ‬دروستیان ده‌كه‌ی‮ ‬به‌ كه‌ڵكی‮ ‬كێ دێن؟ كێ به‌و (ڕێ‮)یانه‌دا ده‌ڕوا؟‮!‬ كه‌ زانیم حه‌ز ده‌كات نه‌ختێ له‌ مه‌سه‌له‌ی‮ ‬ئه‌و (ڕێ‮)یانه‌دا حاڵی‮ بێ،‮ ‬بۆم ڕوون كرده‌وه‌‮!‬ وتم: ‬هه‌ر ڕێگایه‌ك پیاوی‮ ‬خۆی‮ ‬هه‌یه‌،‮ ‬هه‌ندێ به‌ دوای‮ ‬عه‌شقدا ده‌كه‌ون،‮ ‬هه‌ندێكی‮ ‬تر بۆ خه‌زنه‌یێ‮ ‬تێیاندا وێڵ ده‌بن،‮ ‬به‌ڵام له‌ هه‌مووان زیاتر ته‌قاویته‌كان سوودی‮ ‬لێ ده‌بینن،‮ ‬هێشتا هه‌ر تاریك و ڕوونه‌ كه‌ ده‌ڕژێنه‌ ئه‌و ڕێگه‌وبانانه‌وه‌‮.. ‬هه‌یه‌ بۆ ده‌رده‌سه‌ری‮.. ‬هه‌یشه‌ بۆ زاخاودانی‮ ‬مێشك،‮ ‬وتم: ‬نه‌خۆشی‮ ‬مێشك ئێستا زۆر بووه‌‮… ‬بۆم ڕوونكرده‌وه‌: ‬چه‌شنه‌ها ئاده‌میزاد له‌و ڕێیانه‌ ده‌بیندرێن كه‌ هه‌ندێكیان بێده‌نگن و هه‌ندێكیشیان پێده‌كه‌نن‮.. ‬هه‌ندێكیان سه‌ر پێكه‌وه‌ده‌نێن،‮ ‬ئه‌و ڕۆژه‌‮ ‬یه‌كێ گله‌یی‮ ‬ده‌كرد كه‌ ڕێگام نه‌گایاندووه‌ته‌ سه‌ر قه‌ڵا،‮ ‬سه‌باره‌ت به‌وه‌ شه‌ڵواره‌كه‌ی‮ ‬تیزماڵ تیزماڵ‮ ‬بووه‌‮.. ‬لێم پرسی: ‬چ پێویسته‌ بگه‌یته‌ سه‌ر قه‌ڵا؟ ئارامت بێ تا (ڕێ‮) ‬ته‌واو ده‌بێ ئه‌و كاته‌‮‬ وتی: ‬براكه‌م (ئه‌من گه‌ردی‮ ‬به‌یانیم‮)،‮ ‬توانای‮ ‬ئارام گرتنم نییه‌‮.. ‬ده‌مه‌وێ تا زووه‌ له‌ بڵندییه‌وه‌ سه‌یری‮ ‬خواره‌وه‌ بكه‌م،‮ ‬ئه‌گه‌ر كه‌وتیشم،‮ ‬ئیتر بڵندیم ناوێ‮.. ‬ئه‌و وه‌خته‌ به‌ڵێنم پێدا‮ ‬ڕێگا تا سه‌ر قه‌ڵا ببه‌م،‮ ‬ئێستاكه‌ خه‌ریكی‮ ‬ئه‌و ڕێیه‌م‮.‬ ئه‌و ڕۆژه‌ (خارچف‮)،‮ ‬ئه‌ڵبه‌ته‌ (خارچف‮) ‬كه‌ ده‌ناسی؟ ئه‌و به‌ هۆی‮ (‬پاڵه‌په‌ستۆی‮ ‬خوێن)ـه‌وه‌ هه‌میشه‌ پیاسه‌ ده‌كات،‮ ‬به‌ڵام چونكه‌ قه‌ڵه‌وه‌ و ناتوانێ له‌ ڕێگادا بڕوات دیار بوو هه‌ر داده‌دادی‮ ‬بوو ده‌یگوت: ‬ئه‌و ڕێگایانه‌ چین تۆ دروستیان ده‌كه‌ی؟ ئه‌و ڕێیانه‌ هی‮ ‬ئاده‌میزاد نین بۆ هه‌ڵۆیان چاكه‌‮! ‬وتی: ‬ئه‌گه‌ر نه‌ختێكی‮ ‬تر ڕاست و سافتریان دروست نه‌كه‌ی‮ ‬وای‮ ‬له‌ حاڵت‮!! ‬چی‮ ‬له‌ توانادایه‌ بیكا؟‮! ‬ئه‌و ناتوانێ خۆ له‌ هه‌موو ڕێگایێ بدا‮.. ‬به‌ هه‌رحاڵ چووم ڕێگایه‌كی‮ ‬ڕاست و سافم بۆ دروستكرد‮..‬ ئێستا (دكتۆر شمكۆف‮)یش سوودی‮ ‬لێ ده‌بینێ‮…‬ ڕێگایه‌كی‮ ڕاسته‌و،‮ ‬ده‌گاته‌ سه‌ر كانییه‌ك،‮ ‬له‌وێدا حه‌وزێكیشم دروستكردووه‌ كه‌ ئاوی‮ ‬لێ بخۆنه‌وه‌ و له‌ كاتی‮ ‬ماندوویه‌تیشدا لێی‮ ‬بحه‌سێنه‌وه‌‮..‬ مامیله‌كانی‮ ‬من ئاده‌میزادی‮ ‬سه‌یرن‮.. ‬به‌ڵام گه‌شتوه‌ره‌كان هه‌ق په‌رستن،‮ ‬ئه‌و ڕۆژه‌ تریانێك ته‌ماته‌یان بۆ هێنام،‮ ‬یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌ خه‌ڵكی‮ (سۆفیا‮) ‬بوو پێی‮ ‬وتم: ‬داوایێكت لێده‌كه‌م،‮(تۆ خزمه‌تی‮ ‬گه‌شتوه‌ران ده‌كه‌ی‮).. ‬وا بزانم ئه‌ندامی‮ ‬حزب بوو،‮ ‬بۆیه‌ پێی‮ ‬وتم: ‬تۆش خۆیی،‮ ‬ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ كه‌ تۆ له‌ ئێمه‌ به‌گوڕ و به‌ جۆشتری‮.. ‬مرۆی‮ ‬سه‌ر گه‌رم بوون‮.. ‬قسه‌یان ده‌كرد‮.. ‬پێده‌كه‌نین،‮ ‬سه‌عاتێكی‮ ‬ته‌واو له‌ ده‌ورم ده‌گه‌ڕان ته‌نیا‮ ‬یه‌كێكیان نه‌بێ كه‌ حه‌زی‮ ‬له‌ لاف لێدان و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن بوو بۆیه‌ كه‌ چاوی‮ ‬به‌ گه‌سكه‌كه‌ی‮ ‬ده‌ستم كه‌وت لێی‮ ‬پرسیم‮! ‬تۆ چ سوودێك له‌م گه‌سكه‌ ده‌بینی؟ وتم: ‬دڕك و داڵی‮ ‬سه‌ر ڕیی‮ ‬پێ ڕاده‌ماڵم‮.‬ لێی‮ ‬پرسیم: ‬جا بۆچی‮ ‬ڕایانده‌ماڵی؟ وتم: ‬تا ئه‌و كه‌سه‌ی‮ ‬كه‌ به‌ پێی‮ ‬په‌تی‮ ‬له‌و ڕێیانه‌دا دێ و ده‌چێ ئازار نه‌بینێ‮.‬ لێی‮ ‬پرسیم: ‬بۆچی‮ ‬ئێستا پێخواس ماوه‌؟ تۆ له‌ (بوڵگارستان)ێدا كه‌ست به‌ پێی‮ ‬په‌تی‮ ‬دیوه‌؟ ده‌ته‌وێ چی‮ ‬بڵێی؟ ده‌ته‌وێ بڵێی‮ له‌ بولگارستانێ خه‌ڵكی‮ ‬پێخواسن؟‮! ‬زوو به‌ خۆت ئاشكراكه‌‮!! ‬كوا پێناسه‌كه‌ت؟ وتم: ‬فه‌رموو،‮ ‬ئه‌وه‌ پێناسه‌كه‌م،‮ ‬من (ڤلاشۆ)م‮.. ‬ئه‌وه‌تا ڕێنووس ده‌قی‮ ‬ئه‌سڵه‌كه‌یه‌تی‮..‬ وتی: ‬ئا بزانم پێكه‌نه‌ ددانه‌كانت ببینم‮.. ‬له‌ وێنه‌دا وا دیاره‌ ددانه‌كانت ده‌سكرد نین‮.. ‬پێكه‌نیم ددانه‌كانم پێشاندان‮.. ‬ئا ئه‌وه‌تا‮.. ‬سه‌یری‮!!‬ ‮-: ‬ددانه‌كانت بۆچی‮ ‬ده‌سكردن؟ ‮-: ‬كه‌وتوون‮.. ‬پیربووم ئیتر‮..‬ هه‌ڵگێڕ و وه‌رگێڕی‮ ‬به‌ پێناسه‌كه‌م ده‌كرد: ‬به‌ڵام له‌م وێنه‌یه‌دا ددانه‌كانت ده‌سكردنین؟‮!‬ وتم: ڕاسته‌ پێناسه‌كه‌م هی‮ ‬ساڵی‮ ‬په‌نجا و سێیه‌‮..‬ ددانه‌كانم وێڵ كردن‮ ‬به‌و ڕێگه‌وبانانه‌وه‌ نووسان دروستیان ده‌كه‌م‮.‬ لێی‮ ‬پرسیم: ‬كێ پاره‌ت له‌ باتی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئه‌و ڕێیانه‌ ده‌داتێ؟ وتم: ‬هیچ كه‌س‮!‬ ‮-: ‬ئه‌ی‮ ‬به‌بێ پاره‌‮.. ‬ها؟‮!‬ یه‌خه‌ی‮ ‬گرتم: ‬یاڵڵا،‮ ‬پێشم كه‌وه‌‮! ‬یاڵڵا‮! ‬ده‌ی‮ ‬با بچین (ڕاوێژكار) و كارمه‌ندانی‮ ‬شار ببینم،‮ ‬بزانم ئه‌تۆ چ كاره‌ی‮ ‬و له‌ پێناوی‮ ‬چیدا ئه‌و چاكه‌یه‌ ده‌كه‌ی؟ به‌ سه‌رۆكم وت: ‬له‌ سه‌ر چیادا،‮ ‬ژیانم ئاوا ده‌گوزه‌رێ‮.. ‬چ ده‌كرێ،‮ ‬چار چیه‌؟ئه‌م دونیایه‌ هه‌موو چه‌شنه‌ بنیاده‌مێكی‮ ‬تێدایه‌‮..‬ سه‌رۆك وتی: ‬بڵێ بزانم،‮ ‬بڵێ‮! ‬ته‌واوی‮ ‬كه‌،‮ ‬قسه‌ت خۆشن،‮ ‬تا تۆ قسه‌كانت ته‌واو ده‌كه‌ی،‮ ‬منیش ته‌له‌فۆنێك بۆ (ژمێریار‮) ‬ده‌كه‌م ده‌سته‌ جلێكت بۆ ئیش بداتێ‮.‬ وتم: ‬جه‌نابی‮ ‬سه‌رۆك (ژمێریار‮) ‬ڕازی‮ ‬نابێ‮.‬ ‮-: ‬بۆ چی؟ مه‌گه‌ر تۆ ژمێریاری‮ ‬ئێمه‌ له‌ كوێ ده‌ناسی؟‮ وتم: (‬ژمێریار‮)ی‮ ‬ئێوه‌ ناناسم،‮ ‬به‌ڵام مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ)ژمێریار‮)ی‮ ‬دارستان بووه‌‮.‬ بۆ سه‌رۆكم ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ چۆن ڕۆژێ جه‌نگه‌ڵبانێك هاته‌ لام و تكای‮ ‬لێكردم بچمه‌‮ ‬یاری،‮ ‬هاوین بوو،(‬له‌و كاته‌یدا كه‌ كرێكار وه‌ده‌ست ناكه‌ون‮)،‮ ‬داوای‮ ‬لێكردم چ به‌ هیمه‌ت چ به‌ قیمه‌ت‮ ‬یارمه‌تی‮ ‬بده‌م‮. ‬وتی: ‬لافاو هه‌ستاوه ‌و به‌شێكی‮ ‬جاده‌ی‮ ‬بردووه‌،‮ ‬ئه‌مڕۆ سبه‌ی‮ ‬شتێك ڕووده‌دا،‮ ‬ئۆتۆمبیلێ وه‌رده‌گرێ،‮ ‬كه‌سێ سه‌ری‮ ‬ده‌چێته‌ قوڕ‮ ‬ئه‌و كاته‌ی‮ ‬من خاكی‮ ‬كوێ بكه‌م به‌ سه‌رما‮.‬ چووم ئیشم بۆ كرد،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دوایی‮ ‬هاته‌وه‌،‮ ‬وتی:‬ مام ڤلاشۆ،‮ ‬باوكم بڕۆ سۆراخی‮ ‬ئیشی‮ ‬خۆت،‮ ‬ئێمه‌ كرێكارمان ناوێ‮!‬ وتم: ‬بۆچی؟ وتی: ‬باشه‌ پێت ده‌ڵێم،‮ ‬ژمێریار ده‌ڵێت: ‬ئه‌و كابرایه‌ شێته‌،‮ ‬ئێمه‌ ناتوانین ئیش به‌ شێتان بكه‌ین،‮ ‬له‌وانه‌یه‌ كه‌تنێكی‮ ‬له‌ ده‌ست بقه‌ومێ،‮ ‬ئه‌و كاته‌ شانه‌كه‌ له‌ سه‌ری‮ ‬كێ ده‌شكێ؟‮!.‬ باوكم له‌وانه‌یه‌ بپرسن،‮ ‬چۆن كار به‌ پیاوی‮ (‬نائاسایی‮) ‬ده‌كه‌ن‮!‬ ‮(‬ژمێریار‮) ‬وتی: ‬زووكه‌ بڕۆ وه‌ده‌رینێ‮.. ‬ئێمه‌ پێویستیمان به‌ شێتان نییه‌‮..‬ جه‌نگه‌ڵبان وه‌ده‌ری‮ ‬نام و،‮ ‬وتی: ‬ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كار بكه‌ی‮ ‬ده‌بێ پسووله‌ی‮ ‬په‌سندنامه‌ی‮ ‬دكتۆرت هه‌بێ‮.‬ سه‌رۆك وتی: ‬ئاخری‮ ‬تێنه‌گه‌یشتم،‮ ‬تۆ بۆچی‮ ‬بێ پاره‌ كار ده‌كه‌ی؟ له‌ كاتێكدا پێویسته‌ كرێی‮ ‬خۆت وه‌رگری‮..‬ بۆم ڕوون كرده‌وه‌: ‬كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ دووچاری‮ ‬چه‌ندین به‌ڵاو سه‌ریه‌شه‌بووم‮.. ‬چه‌ند جار له‌گه‌ڵ كرێكارانی‮ ‬ئه‌و بڵندیانه‌ ده‌مه‌قاڵێم بووه‌‮.. ‬چه‌ند جار له‌ ناوه‌ڕاستی‮ ڕێدا تێك هه‌ڵنگوتووین‮.‬ رۆژێ‮ ‬یه‌كێ له‌و كرێكارانه‌ لێم هاته‌ پێش و،‮ ‬وتی: ‬ئه‌تۆ بۆچی‮ ‬به‌بێ پاره‌ كار ده‌كه‌ی؟ پێم ناڵێی‮ ‬بۆچی‮ ‬له‌ قیمه‌تی‮ ‬ئێمه‌ كه‌م ده‌كه‌یه‌وه‌؟ ئێمه‌ هه‌موو به‌ پاره‌ كار ده‌كه‌ین كه‌چی‮ ‬جه‌نابیشتان به‌ خۆڕایی‮!!.‬ ‮ ‬یه‌كێكی‮ ‬تر كه‌ له‌ هه‌مووان (داخ له‌ دڵ تر) بوو،‮ ‬داده‌دادی‮ ‬بوو‮..‬ ده‌یگوت: ‬ئه‌و گه‌ردن شكاوه‌ی‮ ‬ده‌زێی‮ ‬باوێن‮.. ‬به‌مه‌رگی‮ ‬ئه‌حمه‌قێك دونیا خراب نابێ،‮ ‬ئه‌گه‌ر نه‌ختێ هێزم نه‌دابووایه‌ به‌رخۆم ده‌ڕووبارێیان هاوێشتبووم‮..‬ ده‌یانگوت: (ته‌یری‮ ‬گوڵ قابیل به‌داری‮ ‬زه‌قنه‌بووته‌).. ‬ده‌به‌نگ خۆت بگره‌‮..! ‬ڕاوه‌سته‌ چیت به‌سه‌ر دێنین‮..‬ وتم: ‬هه‌ر كارێكی‮ ‬ده‌تانه‌وێ،‮ ‬بیكه‌ن‮!‬،‮ ‬قسوور مه‌كه‌ن‮.. ‬من حه‌زم له‌م كاره‌یه‌.. ‬حه‌زم لێیه‌ ڕێگه‌وبانان بۆ خه‌ڵكی‮ ‬بكێشم‮..‬ به‌سه‌رۆكم وت: ‬كه ‌یه‌كێ ته‌ماشای‮ ‬به‌رزی‮ ‬ده‌كا ده‌یبینێ پڕی‮ ‬دڕك و داڵ و كوچكه‌به‌رده‌‌‮.. ‬ڕێگایه‌كیان به‌ناودا ده‌كێشێ‮.. (به‌ره‌و بڵندی) ‬ده‌یبا،‮ ‬ده‌یبا‮.. ‬ڕێ خوار ده‌بێته‌وه‌‮.‬ ڕاست ده‌بێته‌وه‌ و ده‌یگه‌یێنێته‌ لووتكه‌ی‮ ‬كێو‮.. ‬ته‌ماشا ده‌كات بنیاده‌می‮ ‬پێدا ده‌ڕۆن‮.‬ گوێ قوڵاخ ده‌كا: (‬كوڕو كچ‮) ‬ده‌ردی‮ ‬دڵی‮ ‬یه‌كتری‮ ‬تێدا ده‌ڕێژن و ژوانی‮ ‬تێدا ده‌كه‌ن‮.‬ ئه‌ویش دڵی‮ ‬له‌ خۆشیانا ده‌كرێته‌وه‌‮.. ‬گه‌ش ده‌بێته‌وه‌‮.. ‬ به‌ سه‌رۆكم وت: ‬به‌ڵام كه‌ به‌ پاره ‌بێ،‮ ‬به‌و جۆره‌نیه‌،‮ ‬مرۆڤ خۆشی‮ ‬لێ نابینێ‮.‬ ئه‌و ڕۆژه‌ دیتم كوڕێك و كچێك به‌ره‌و ژوور هه‌ڵده‌كشێن منیان بینی‮ ‬خه‌ریكم ئه‌و كه‌ڵه‌ دره‌ختانه‌ی‮ ‬قه‌راخی‮ ‬جاده‌ ده‌بڕم لێم هاتنه‌ پێش و وتیان هاوڕێ سه‌ر كه‌ڵان ببره‌ به‌ڵام توخوا وریابه‌ به‌ جارێ ڕێگا ڕووت نه‌كه‌یته‌وه‌‮. ‬وتیان: ‬هه‌ندێ له‌و ته‌قاویتانه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن به‌ڵامان بۆ بنێنه‌وه‌‮.. ‬ده‌یانه‌وێ بڵێن كه‌ پیره‌مێرده‌كان حه‌زیان له‌ سه‌ره‌تاتكێ و دیقدیقانێیه‌ جێگایه‌كیان با بۆ بمێنێ خۆیان تێدا وه‌شارن‮..‬ به‌ سه‌رۆكم وت: ‬ئیتر هه‌ر كه‌سێ پێشنیهادی‮ ‬ڕێیه‌ك ده‌كات‮.. ‬ئه‌م دونیایه‌ هه‌موو جۆره‌‌ بنیاده‌مێكی‮ ‬تێدایه‌‮.‬ ئه‌و ڕێگایانه‌ داركه‌ره‌كانیش سوودی‮ ‬لێ ده‌بینن‮.. ‬هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بوو منیان له‌ به‌ر ده‌ستی‮ ‬كرێكاره‌كاندا ده‌رهێنا‮..‬ به‌سه‌رۆكم وت: ‬له‌به‌ر ده‌ستی‮ ‬ئه‌وانه‌ی له‌ بریتی‮ ‬ڕێگا دروست كردن ده‌وڵه‌ت پاره‌یان ده‌داتێ‮.. ‬به‌ڵام داركه‌ره‌كان مرۆی‮ ‬ساده‌ و دڵپاكن،‮ ‬زۆربه‌یان وشكه‌دارم بۆ ده‌هێنن‮.. ‬یارمه‌تیم ده‌ده‌ن‮.. ‬نازم هه‌ڵده‌گرن‮..‬ پێم ده‌ڵێن: ‬ئێمه‌ پێویستیمان به‌ تۆیه‌،‮ ‬نابێ بڕۆی‮ ‬و به‌جێمان بێڵی‮..‬ ئاده‌مزادی‮ ‬سه‌ر زیندوون‮.. ‬ساده‌و دڵپاكن،‮ ‬خۆشه‌ویستیان لێ ده‌بارێ‮.. ‬ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه‌،‮ ‬له‌وانه‌ بوو ئێستا له‌
نه‌ده‌بووم،‮ ‬سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‮ ‬‌ ژنه‌كه‌م له‌ ماڵ نییه‌ له‌ چێشتخانه‌دا كارده‌كات،‮ ‬حه‌فتا (لیڤ‮) ‬وه‌رده‌گرێ،‮ ‬هه‌ر له‌وێش نان ده‌خوا‮.. ‬كوڕه‌كانیشم ته‌نانه‌ت سه‌ریان له‌و قسه‌و باسانه‌ ده‌رناچێ،‮ ‬چ جای‮ ‬شتی‮ ‬تر‮. ‬ئه‌گه‌ر خانوو و پاره‌یان هه‌بێ،‮ ‬به‌رپێی‮ ‬خۆیان نابینن،‮ ‬بۆ منیش هه‌ر هیچ‮.‬ به‌ سه‌رۆكم وت: ‬له‌م دونیایه‌دا هه‌ر كه‌سێ ڕێیه‌كی‮ ‬هه‌یه‌،‮ ‬هه‌ر كه‌سێ ئامانجێكی‮ ‬هه‌یه‌‮.‬ سه‌رۆك وتی: ‬بڵێ.. ‬قسه‌ت خۆشن‮.. ‬چێژیان لێ وه‌رده‌گرم‮.‬ لێی‮ ‬پرسیم چه‌ند جۆره‌ ڕێگا هه‌یه‌؟ كه‌چ،‮ ‬ڕاست،‮ ‬چاك،‮ ‬خراپ‮.. (‬حه‌زی‮ ‬لێ بوو بیزانێ).‬ وتم: ‬جه‌نابی‮ ‬سه‌رۆك،‮ ‬ناگوترێ‮! ‬به‌ ته‌واوی‮ ‬ناگوترێ‮.. (ڕێگای‮ ‬خه‌راب نییه‌‮)!! ‬ڕێگایێ ئه‌گه‌ر هه‌بێت حه‌تمه‌ن به‌ جێگایه‌ك هه‌ر ده‌گات‮.. ‬به‌ڵام فڵانه‌ ڕێ،‮ ‬ده‌گاته‌ كوێ،‮ ‬ئه‌مه‌یان قسه‌یه‌كی‮ ‬تره‌‮. ‬بۆ نموونه‌ ڕێگایه‌ك درێژ ده‌بێته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ لووتكه‌ی‮ ‬چیا‮.. ‬باشه‌،‮ ‬ئه‌و بڵندیه‌ بۆ خۆیت‮ ‬ڕاده‌كێشێ،‮ ‬تۆش ده‌ڕۆی،‮ ‬ده‌ڕۆی‮ ‬تا ده‌یگه‌یتێ،‮ ‬دوای‮ ‬ئه‌وه‌ پێت ده‌ڵێت: ‬ده‌ ئێستا سه‌یركه‌،‮ ‬ته‌ماشای‮ ‬ده‌شتی‮ ‬كاكی‮ ‬به‌ كاكی‮ ‬بكه‌،‮ ‬ته‌واوی‮ ‬شار له‌ژێر پێی‮ ‬تۆ دایه‌،‮ (‬لێ گه‌ڕێ ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بێ له‌ به‌رزییه‌وه‌ سه‌یری‮ ‬ده‌شت بكرێت).‬ ڕێگایێكی‮ ‬دیكه‌ هه‌یه‌،‮ ‬ده‌ڕوات تا ده‌گاته‌ نوخته‌یه‌ك ده‌ڵێن پێویسته‌ ئه‌و نوخته‌یه‌ ئاوێكی‮ ‬لێ بخورێته‌وه‌،‮ ‬پشوویێكی‮ ‬تیا بدرێ‮.. ‬ماندوویێكی‮ ‬تێدا بحه‌سێته‌وه‌‮..‬ ئه‌و په‌له‌ییه‌ت له‌چی؟ خێرا په‌ی‮ ‬بكه‌ی‮ ‬و له‌سه‌رخۆ بڕۆی‮ ‬به‌جێگایێ هه‌ر ده‌گه‌ی‮..‬ ‮(‬ئاخر براله‌ ئه‌من گه‌ردی‮ ‬ده‌مه‌و به‌یانم،‮ ‬توانای‮ ‬ئارام گرتنم نییه‌ تاكو زووه‌ ده‌مهه‌وێ له‌ بڵندیه‌وه‌ سه‌یری‮ ‬خواره‌وه‌ بكه‌م‮..) ‬ئیتر وایه‌‮..‬،‮ ‬ئه‌گه‌ر ڕێگه‌وبان نه‌بن مرۆڤ چوزانێ چی‮ ‬له‌ هه‌نده‌راندا هه‌یه‌‮. ‬دار (زه‌یزه‌فۆنێك‮) ‬هه‌یه‌ من ڕێگایێكم بۆ كێشا،‮ ‬هه‌ر به‌ناوی‮ ‬ئه‌ویشه‌وه‌ ناوم نا (زه‌یزه‌فون‮)،‮ ‬ئه‌و ناوه‌ی‮ ‬پێوه‌ مایه‌وه‌‮..‬ ئه‌و ڕۆژه‌ بینیم‮ ‬یه‌كێ به‌و ڕێیه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،‮ ‬لێم پرسی: ‬هاوڕێ،‮ ‬له‌ كوێ دێیته‌وه‌؟ وتی: ‬له‌ ڕێگای‮ (‬زه‌یزه‌فون)دا پیاسه‌م ده‌كرد،‮ ‬تا (زه‌یزه‌فون‮) ‬وه‌ سه‌ركه‌وتم‮.. ‬هه‌ندێ جار هه‌ر به‌تایبه‌تی‮ ‬له‌ خه‌ڵكی‮ ‬ده‌پرسم،‮ ‬فڵان بۆ كوێ چووه‌؟ چی‮ ‬بكه‌م به‌ خۆم نیه‌ دڵخۆش ده‌بم‮.. ‬ئیتر هه‌ر كه‌سێ ڕێیه‌كی‮ ‬هه‌یه‌،‮ ‬هه‌ر كه‌سێ ئامانجێكی‮ ‬هه‌یه‌‮.. ‬سه‌رۆك گوێی‮ ‬قوڵاخ كرد بوو،‮ ‬سه‌یری‮ ‬ددانه‌كانی‮ ‬ده‌كردم‮.. ‬ده‌یگوت: ‬بڵێ‮.. ‬قسه‌ بكه‌،‮ ‬قسه‌ت خۆشن‮.‬ پێم وت: ‬جا قوربان له‌مه‌ش چاكتر ڕێگاوبانه‌ كۆنه‌كانن‮. ‬سه‌رده‌مێ ڕێگا بوو‮.. ‬ئێستاكه‌ كوێر بووه‌ته‌وه‌،‮ ‬به‌ڵام شوێنه‌واری‮ ‬هه‌ر ماوه‌،‮ ‬كه‌ به‌ ڕێگایه‌ك له‌و ڕێیانه‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ی‮ (‬به‌سه‌رسامیه‌وه‌‮) ‬له‌ خۆت ده‌پرسی: ‬گه‌لۆ‮! ‬تۆ بڵێی‮ ‬ئه‌م ڕێیه‌ بۆ كوێ بچێت؟ ده‌بینی‮ ‬له‌ وه‌ختێكدا شكارته‌ ده‌غڵ بووه‌،‮ ‬ئێستاش به‌یاره‌ و كوێر بووه‌ته‌وه‌،‮ ‬به‌بارانێ شۆردراوه‌ته‌وه ‌و دیواره‌كانی‮ ‬ڕۆچوون‌‮.. ‬به‌ڵام دیسان شۆێنه‌واری‮ ‬هه‌رماوه‌‮ ‬كه‌ ڕۆژێ له‌ ڕۆژان شكارته‌ بووه ‌و كرداری‮ ‬تێدا كراوه‌‮. ‬ئه‌گه‌ر به‌چاكیش لێی‮ ‬وردبیته‌وه‌ جێگای‮ ‬جۆخین و خه‌رمانیش ده‌سنیشان ده‌كه‌ی‮..‬ ئه‌و ڕێیانه‌ش،‮ ‬به‌ ڕێگای‮ ‬تر ده‌گه‌ن،‮ ‬ئه‌وانیش ڕێی‮ ‬تریان لێ ده‌بێته‌وه‌،‮ ‬له‌و ڕێیانه‌یشدا كه‌ سه‌یر ده‌كه‌ی‮ ‬چاوت به‌ چاڵ و كه‌ندان ده‌كه‌وێ كه‌ به‌ دوای‮ ‬شتێ،‮ ‬خه‌زنه‌یێ سكیان هه‌ڵدڕاوه‌‮..!!‬ شوێنه‌واری‮ ‬وێڵی‮ ‬و كونجوكاوی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬له‌ ڕۆخه‌كاندا ده‌بینرێ،‮ ‬جا ئه‌وانه‌ چیان ده‌ست كه‌وتووه‌‮ ‬یان نه‌كه‌وتووه‌ ئه‌مه‌یان نازانین‮.. ‬ڕێگای‮ ‬سێیه‌م ته‌ماشا ده‌كه‌ی‮ ‬پێچاوپێچ و به‌ گه‌وه‌یه‌،‮ ‬به‌ره‌و ژوور درێژ ده‌بێته‌وه‌،‮ ‬سه‌ره‌و خواریش ده‌بێته‌وه‌‮.. ‬ده‌ڕوات تا ده‌گاته‌ ته‌ك دیواری‮ ‬كۆنه‌ قه‌ڵایێ‮..‬ سه‌رۆك وتی: ‬باشه‌ ئێستا ده‌ته‌وێ چ بڵێی؟ تۆ ئه‌و ڕێگایانه‌ چاك ده‌كه‌یته‌وه‌؟ وتم: ‬گرینگ ئه‌وه‌یه‌،‮ ‬ئه‌و ڕێیانه‌ به‌ كوێ ده‌گه‌ن‮.. ‬هه‌ندێ ڕێگا هه‌ن به‌ قسه‌ی‮ ‬خه‌ڵكی‮ ‬مردوون و كوێر بوونه‌ته‌وه‌ و به‌ هیچ جێگایه‌ك ناگه‌ن‮.‬ گریمان ڕێگایێ ده‌گاته‌ سه‌ر بێستانێكی‮ ‬به‌ردراو،‮ ‬بێستانێكی‮ ‬بێ ئاو چ سوودێكی‮ ‬ده‌بێ‮. ‬قه‌ڵایێكی‮ ‬ئازادكراو به‌ كاری‮ ‬چی‮ ‬دێ‮..‬ چ پێویسته‌ ڕێگایه‌ك دروست بكرێ ‌ له‌ وێرانه‌یه‌كدا ته‌واو ده‌بێ؟ ئه‌گه‌ر هێشتا شتێكی‮ ‬تێدا مابێته‌وه‌،‮ ‬چاوگه‌یه‌كی‮ ‬لێ بێت‮.. ‬دره‌ختێكی‮ ‬لێ بڕوێ،‮ ‬سایه‌ و سێبه‌رێكی‮ ‬هه‌بێ پێی‮ ‬بحه‌سێیه‌وه‌‮.. ‬جوان و شۆخ بێ،‮ ‬دڵی‮ ‬مرۆڤ خۆش بكا‮.. ‬ئه‌و كاته‌ جێی‮ ‬خۆیه‌تی‮ ‬چاك بكرێته‌وه‌،‮ ‬له‌ نۆژه‌نه‌وه‌
‬بۆچی‮ ‬چاك بكرێته‌وه‌؟‮.. ‬یاخود بۆچی‮ ‬دروست بكرێ؟ سه‌رۆك وتی: ‬ئه‌گه‌ر سه‌هو نه‌بم،‮ ‬وا ده‌زانم گرینگترین شت لای‮ ‬تۆ،‮ ‬جوانییه‌‮.‬ وتم: ‬وه‌كو ده‌فه‌رمووی‮ ‬وایه‌‮. ‬جا ئه‌گه‌ر جوانی‮ ‬نه‌بێت ئه‌م دونیایه‌ به‌چی‮ ‬ده‌چێ؟ وتی‮ ‬كه‌وایه‌ تۆ ئه‌وه‌نده‌ ئاشقی‮ ‬جوانی: ‬بوه‌سته‌ ده‌سته‌ جلێكی‮ ‬جوانت بده‌مێ‮. ‬ئه‌و كاته‌ ده‌بینی‮ ‬كه‌ ئێمه‌ به‌ ته‌واوی‮ ‬له‌‮ ‬یه‌كتری‮ ‬ده‌گه‌ین‮.‬ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی‮ ‬هه‌ڵگرت و (ژمێریار‮)ی‮ ‬ده‌نگ دا: ‬ئه‌لۆ،‮(دیمۆڤ‮) ‬تۆزێ وه‌ره‌ ئێره‌،‮ ‬ده‌مه‌وێ شتێكت نیشان بده‌م (ژمێریار هات).‬ سه‌رۆك وتی: ‬دیمۆڤ،‮ ‬ده‌مه‌وێ،‮ ‬ده‌سته‌ جلێك بده‌ینه‌ باوه‌مان،‮ ‬ئه‌مه‌ (ڤلاشۆ‮)ی‮ ‬به‌ناوبانگه‌،‮ ‬كه‌ له‌ شاری‮ ‬ئێمه‌دا به‌ خۆڕایی‮ ڕێگاوبانان دروست ده‌كا‮. ‬ده‌ڵێم به‌ڵكو ده‌سته‌جلێكی‮ ‬به‌ر كه‌وڵی‮ ‬بۆ په‌یدا بكه‌یت،‮ ‬ئێستا پاییزه‌،‮ ‬دونیا‮ ‬یه‌ك پارچه‌ شێداره‌ پێویسته‌ خۆی‮ ‬گه‌رم داپۆشێت،‮ ‬پێویسته‌ ئاگاداری‮ ‬خۆی‮ ‬بێ‮.. (‬ژمێریار په‌سندی‮ ‬كرد‮..).‬ ـــ: ‬حه‌تمه‌ن پاره‌ی‮ ‬جله‌كان ده‌دات؟ منیش وتم: ‬جه‌نابی‮ ‬سه‌رۆك،‮ ‬بۆ ئه‌و ورده‌ ئیشانه‌ ئه‌زیه‌ت مه‌كێشن‮..‬ سه‌رۆك وتی: ‬ورده‌ ئیشی‮ ‬چۆن؟ مه‌گه‌ر تۆ له‌لای‮ ‬ئێمه‌ چووكه‌ی؟ ناوبانگی‮ ‬تۆ له‌ ته‌واوی‮ ‬شاردا بڵاو بووه‌ته‌وه‌‮. ‬چۆن ده‌بێ به‌بێ به‌رگ بمێنیته‌وه‌؟ كێ ناڵێ به‌یانی‮ ‬سه‌رمات نابێت و له‌ نێو ناچی؟ له‌ دڵی‮ ‬خۆمدا وتم: ‬عه‌جه‌ب بنیاده‌می‮ ‬چاك له‌م دونیایه‌دا هه‌یه‌‮!‬ دیار بوو سه‌رۆكیش هه‌مان قسه‌ی‮ ‬ده‌كرد‮.‬ ـــ: ‬هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌قی‮ ‬ته‌قاویتیت بۆ دابین بكه‌ین،‮ ‬تۆ كار بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ی،‮ ‬بۆ ئه‌وه‌ی‮ ‬گه‌ر ڕۆژێ خوانه‌خواسته‌ شتێكت به‌سه‌ر هات: ‬ده‌ستێكت شكا‮.. ‬پایه‌كت بریندار بوو،‮ ‬شتێكت هه‌بێت ژیانت دابین بكا‮.‬ ‮(ئه‌وان گاڵته‌وگه‌پیان ده‌كرد و منیش پێده‌كه‌نیم‮).‬ وتم باشه‌ ئه‌دی‮ ‬ئه‌گه‌ر هیچ شتێ ڕووی‮ ‬نه‌دا؟‮! (سه‌رۆك سه‌ری‮ ‬سڕما‮) ـــ: ‬چۆن؟‮! ‬خۆت شتێ ده‌كه‌ی؟ مه‌گه‌ر نابێ؟‮!‬ وتم: ‬بۆچی‮ ‬نا قوربان،‮ ‬هه‌موو شتێك ده‌بێ،‮ ‬هه‌موو شتێك له‌ ده‌ستی‮ ‬ئاده‌مزاد خۆی‮ ‬دایه‌‮.. ‬بۆچی‮ ‬نابێ‮..‬؟ شت نییه‌ نه‌بێ قوربان‮. ‬كه‌ ئه‌مه‌م وت و،‮ ‬تۆزێ گڕژیمه‌وه‌،‮ ‬ده‌می‮ ‬بوو به‌ ته‌ڵه‌ی‮ ‬ته‌قیوو،‮ڕاپه‌ری‮ ‬یه‌ك به‌خۆی‮ ‬قیژاندی‮ ‬به‌سه‌رما‮!‬ ـــ: ‬كه‌وایه‌،‮ ‬فێڵبازی‮ ‬خوێڕی،‮ ‬ئاماده‌ی‮ ‬كه‌تنێك بكه‌ی‮ ‬و مووچه‌ی (‬ته‌قاویتی‮) ‬له‌ ده‌وڵه‌ت بستێنی؟ ده‌ته‌وێ كڵاو بكه‌یته‌ سه‌ری‮ ‬ده‌وڵه‌ت‮!!‬ به‌ ژمێریاری‮ ‬وت: ‬سه‌یری‮ ‬سه‌یری‮ ‬‌ ته‌نها پێستی‮ ‬سه‌ره‌وه‌ی‮ ‬هی‮ ‬بیناده‌مانه‌‌‮! ‬ئه‌و ئاده‌مزاده‌ پیرۆز و موباره‌كه‌ ده‌بینی‮ ‬كه‌ له‌ ڕێی‮ ‬خوادا ڕێیان دروست ده‌كا،‮ ‬كه‌چی‮ ‬ده‌یه‌وێ كڵاو بكاته‌ سه‌ری‮ ‬ده‌وڵه‌ت‮!‬ داده‌ دادی‮ ‬بوو‮.. ‬ده‌یقیژاند‮!‬ ـــ: ‬ده‌مه‌وێ بۆم ڕوون بكه‌یه‌وه‌،‮ ‬ده‌مه‌وێ بزانم بۆچی‮ ‬كاری‮ ‬دروست كردنی‮ ‬ڕێگاوبانان به‌شێت و شووران ده‌سپێررێ؟ به‌رپرسیارانی‮ ‬ئێمه‌ بۆچی‮ ‬خه‌وتوون؟‮!‬ ‮(ده‌ستی‮ ‬به‌رز كرده‌وه ‌و ڕێگای‮ ‬پێشاندام‮).‬ ـــ: ‬بۆۆ ده‌رێ‮! ‬زووكه‌ ده‌ی‮ ‬بڕۆ ده‌ره‌وه‌ نامه‌وێ چیتر بتبینم‮! ‬بشزانم پێت ناوه‌ته‌ ‌ چیاو جه‌نگه‌ڵان وای‮ ‬له‌ حاڵت‮.. ‬فێڵبازی،‮ ‬به‌دفه‌ساڵ‮.. ‬زووكه‌ بڕۆ ده‌ره‌وه! منیش هاتمه‌ ده‌رێ‮.. ‬چ ده‌توانم بكه‌م‮.. ‬به‌سه‌رۆكم وت:‬ هه‌ر كه‌سێ ڕێگایه‌كی‮ ‬هه‌یه‌ پێیدا ده‌ڕوا‮.. ‬ئێستا كه‌ لێم ناگه‌ڕێن چیدی‮ ڕێیان دروست بكه‌م،‮ ‬خوا ده‌یزانێ زۆر ڕه‌نج ده‌كێشم،‮ ‬چونكه‌ ئه‌وان نازانن كه‌ هێشتا ده‌بێ چه‌ندین ڕێگا هه‌ن دروست بكرێن چه‌ندی‮ ‬دیكه‌ش زیادن و پێویسته‌ ببه‌سترێن‮.‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

() نیكۆلای خایتۆڤ ، چیرۆكنووسی بولگاریایی ناسراو-(1919-2002) (*) له‌ گۆڤاری( ماهنامه‌ كاوه‌- ژماره‌31 لاپه‌ڕه‌ 335 ( به‌ فارسی )
كراوه‌ به‌ كوردی.

Previous
Next
Kurdish