Skip to Content

چەمكە بنەڕەتیەكانی ژاك لاكان.. ابراهیم موحەمەد(ئەبڕاهام لێڤای)

چەمكە بنەڕەتیەكانی ژاك لاكان.. ابراهیم موحەمەد(ئەبڕاهام لێڤای)

Closed
by كانونی دووه‌م 27, 2025 General, Opinion

ئەوەی دی/Other/Auter

دەكرێت چەمكی ئەوی دی بە ئاڵۆزترین چەمک لەنێو کارەکانی لاکان ئەژمار بكەین، چونکە كاتێك لاكان لەسیەکان ئەم چەمكە بەکاردەبات، هێشتا واتا و حزوری خۆی بەدەستنەهێنابوو، بەڵكو بەشێوەیەكی گشتی ئاماژەی بە ”خەڵكی دی” دەكرد، هەر چەندە فڕۆید چەمكی “ئەوی دی” بەكارهێنابوو و باسی كەسی دی پێكردبوو، ئەوی دی(dere Andere) هەروەها ئەوی دیتری( das andere)، بەڵام لاكان وا پێ‌دەچێت ئەو چەمكەی لە ”هیگڵ”ەوە خواستبێ، ئەمیش كاتێك ئاشنایی فەلسەكەی بووت لەكاتی گوێگرتن لە وانەكانی ”ئەلیكساندەر كۆژیف” لەنێوان ساڵەكانی ١٩٣٩-١٩٣٣.

لەساڵی ١٩٥٥ هێڵێكی یەك لاكەرەویی لەنێوان ”ئەوی دی بچوك” و ئەویدی گەورە” دەكێشێت، بەوشێوەیە لەوە بەدواوە جیاكاریەك دەچەسپێنی و پارێزگاری لەپێگە سەنتراڵەكەی دەكات بەدێژایی كارەكانی، لەم خەڵە بەدواوە لە هێڵكار(جبر)ی لاكانی ئاماژە بە ئەوی دی گەورە دەكرێت بە بەپیتی گەورە، و ئەوی دی بچوك بە پیتی، لاکان بانگەشەی ئەوە دەکات ئاگاداربوون لەو جیاوازیە زەرورە بۆ مومارەسەکردنی کاریشیکاریی، و لەسەر دەرونپشکنیار ئەوەیە “بەجۆرێک هەڵگری ئەوپەڕی زانین بێت دەربارەی ئەو جیاوازیەی نێوان بچوک و گەورە. تا لەتواناییدا هەبێ بتوانێت خۆی بخاتە جێ ئەویدی گەورە نەک ئەوی دی بچوک.

ئەوی دی بچوک، ئەو ئەوی دیەیە کە فعلان ئەوی دی نییە، بەڵکو وینایەکی فەنتازی و جێکەوتی ئیگۆیە بۆیە <دال> جارێک ئەوی دی بچوک دەنوێنێ و جارێکی تر ئیگۆ دەنوێنێت لەشێوەی پیتی لەهەمان كاتیشدا هاوتاو، و وێنە ئاوینەکەیە، لێرەوەیە ئەوی دی بچوک بەتەواوی لەنێو سیستتەمی فانتازی تۆمارکراوە.

ئەوی دی گەورە، ئەوی دیەکی ڕەها دەنوێنێتەوە و ئەوی دیەکە، ئەوی دی ناو سیستەمی فەنتازی فریودەری تێپەڕاندوە، بەجۆرێک نانوێنرێتەوە لەڕێگەی تەماهی بوونەوە، لاکان ئەم ئەوی دیە[گەرەیە] ڕیشەییە هاوسەنگ دەکات لەگەڵ زمان و یاسا، هەر بۆیە ئەوی دی گەورە تۆمارکراوە لەنێو سیستەمی ڕەمزی، لەڕاستیشدا ئەوی دی گەورە، هیچ نییە جگە لە ڕەمزی کە بەرجەستەبووە لە وێنەی تاکێکدا، لە بەرامبەر تاکێک، بەپێ ئەمە بێت ئەوی دی<گەرە> زاتێکی ترە لەئەوی تریە ڕیشەیی و تاکێتیە نەنوانراوەکەیدا، و لەهەمان کاتیشدا ئەو سیستەمی ڕەمزیە و پردێکە بۆ ئەو پەیوەندیە کە لەگەڵ ئەوی دیدا دروستبووە.

بەڵام ئەوی دی مانایەکی دیشی لاوەکی هەیە، ئەوی دی بەمانای <سیستەمی ڕەمزی>یش دێت، بەڵام دەبێت< یەکمجار درک بە ئەوی دی بکەین ئینجا دەوەم وەک پێگە و مەوقع، ئەو پێگەیەیە کە قسەکردن تێدا دادەمزێت> واتە دەکرێت قسە لەسەر ئەوی دی بکەین وەک زات، بەڵام تەنها لەچوارچیوەی مانایی لاوەکی، واتە بەو مانایەی زاتێک ئەو پێگەیە وەردەگرێ، بەم شێوەیە ئەوی دی بەرجەستە دەکرێت لەبەرامبەر زاتێکی تر.

لەڕێگەی ئەوەی کە گوایە ”قسە سەرچاوەکەی ئیگۆ نییە و تەنانەت زاتیش نییە، بەڵکو ئەوی دیە”، لاکان جەخت دەکاتەوە کە قسە و زمان لەجێگایەکدان لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی هۆشیاری مرؤڤەوە، ئەوان لەجێگایەکی ترەوە دێن، لەدەرەوەی ئاگایی، هەر بۆیە <نەست گوتاری ئەوی دیە> و لەڕێگەی درک کردن بە ئەوی دی وەک پێگە، لاکان ئاماژە بۆ تێگەیەکی فرۆید دەکات لەناو مەیانی ڕووداوە دەرونیەکان و بەپێ ئەمەش بێت وەسفی نەست دەکرت بە <مەیانی ئەوی دی>.
دایک یەکەم کەسە پێگەی ئەوی ”دی گەرە” وەردەگرێت بۆ مناڵ، ئەو یەکەم کەسە گوێی لە هاوارە سەرەتایەکانی کۆرپەلەکەی دەبێت، بەجۆرێك مانای پێدەبەخشێت، و دەیکات بە پەیامێکی دیاریکرا و مانادار، کاتیک گرێ ”خەسان” دروست دەبێت کە بۆ مناڵەکە ڕووندەبێتەوە کە ”ئەوی دی کامڵ و پێرڤێکت نییە، نەقسێک لەویدیدا هەیە”، بەوشەگەلێکی تر، هەمیشە دالێک نەقسە لەناو فەرهەنگی دالەکانی بونیادنراو لەلایەن ئەوی دیەوە. ئەوی دی پێرڤیكتی ئووستوریکە -كە بە پیتی لاتینی گەرەی
دەنوسرێتەوە لەنێو جەبری لاکانی- بوونی نییە، لەساڵی ١٩٥٧ لاکان شیکردنەوەی شێوەیی بۆ ئەو ئەوی دیە ناقسە دەکات لەڕێگەی هێنانی خەتێک بەسەریدا ، بۆ ئەوی بەم شێوەیەی لێبێت(A‌)، تا ناوێکی تر بدات بە ئەوی دی خەسێنراو، تا ئەوی دی ناقس ببێت بە ئەوی دی خەساو.

هەروەها ئەوی دی بریتیە لە <ڕەگەزی تر> ڕەگەزی تر هەمیشە ئافرەتە بەرامبەر زاتی نێەرینە و زاتی مێنەیش بەهەمان شێوە: <پیاو هەڵدەستێ بەبینی ڕۆڵی وێستگەی تەبدیل، بەجۆرێک ئافرەت دەکات بە ئەوی دیەک بەرامبەر بەخۆی، هەر وەک چۆنیش ئەوی دیەکە بەرامبەر بە پیاویش.

سەرچاوە:
https://plato.stanford.edu/entries/lacan/
Jacques Lacan (Stanford Encyclopedia of

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress