نه بێ شه‌رم به نه شه‌رمن به.. به‌ختیار محه‌مه‌د
هه‌ڵبه‌ت شه‌رمنیی له‌گه‌ڵ بێ شه‌رمیی جیاوازه: ئه‌ویان نه‌خۆشییه، نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه؛ به‌ڵام ئه‌میان جۆرێك له بێ ڕه‌وشتییه. هه‌ندێك جار بڕێك گه‌مژه‌ییشی له‌گه‌ڵدایه. بێ شه‌رمیی، بێ ئابڕوویی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه. كه‌سی بێ شه‌رم شه‌رم ناكا له درۆیه‌كانی، له ههڵهوهڕییهكانی، له دزییه‌كانی…؛ به‌ڵام كه‌سی شه‌رمن، به‌پێچه‌وانه‌وه، ته‌نانه‌ت شه‌رم له ویستی خۆی و له كه‌مترین داخوازی مافی خۆی و له ده‌رخستنی سروشتی خودی خۆی ده‌كا.
كه‌سی شه‌رمن زیاد له پێویست ده‌چێته‌وه ناو خۆی، سیفه‌تی كیسه‌ڵ و هێلكهشهیتانۆكهی (كرمی لوولپێچی) هه‌یه؛ به‌ڵام كه‌سی بێ شه‌رم زیاد له پێویست ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به فشهكانی، به درۆیه‌كانی، به تاوانه‌كانی، به فریودانه‌كانی، به مهراییهكانی، به ههلپهرستییهكهی… بێزار ده‌كا؛ كه‌واته شه‌رمنیی و بێ شه‌رمیی دوو ئاڕاسته‌ی نه‌رێنیی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه: یه‌كیان بۆ ناوه‌وه‌ی خوده و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوده. یه‌كه‌میان ته‌نیا زیان به خود ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووه‌میان زیان به خه‌ڵكی دیكه و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نێ. له‌مه‌وه شه‌رمنیی خود وێران ده‌كا، به‌ڵام بێ شه‌رمیی به‌رژه‌وه‌نده‌كانی ئه‌وی دیكه و كۆمه‌ڵگه وێران ده‌كا.
شه‌رمنیی پێچه‌وانه‌ی بێ شه‌رمییه: شه‌رمنیی شاردنه‌وه‌ی خوده (خۆشاردنه‌وه‌یه)، به‌ڵام بێ شه‌رمیی بهڕهڵڵاكردنی خوده. شه‌رمنیی تاكێك به‌رهه‌م ده‌هێنێ، كه ناتوانێ (له ده‌ره‌وه) بێ شه‌رم بێ؛ به‌ڵام بێ شه‌رمیی تاكێك به‌رهه‌م ده‌هێنێ، كه له هه‌موو شوێنێكدا له لووتكه‌ی بێ شهرمیدایه (هه‌ڵبه‌ت بێ شه‌رمیی به مانا بێزاركه‌ره‌كه‌ی). واته شه‌رمن قه‌ت ناتوانێ بێ شه‌رم بێ، هه‌روه‌ك چۆن بێ شه‌رمیش قه‌ت ناتوانێ شه‌رمن بێ. هه‌ر بۆیه‌شه مرۆڤی شه‌رمن دووره‌په‌رێزه، به‌ڵام بێ شه‌رم كۆمه‌ڵایه‌تییه. شه‌رمن ته‌نانه‌ت بێ ئیراده‌شه (ئه‌وه ئه‌گه‌ر ترسنۆكیش نه‌بێ). ئه‌وه‌ته كه‌سێكی وه‌ك (فیلیپی سێیه‌م)، كه له نێوان ساڵانی 1598 – 1621ز پادشای ئیسپانیا بووه، له‌به‌ر شه‌رمنیی (وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی) نه‌یتوانیوه فه‌رمانڕه‌وایی وڵاته‌كه‌ی بكا و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی خۆی به‌خشیوه‌ته (ڕۆجاس) ی دۆكی لێرما: ((به‌و پێیه‌ی، كه شه‌رمن و كه‌مدوو و بێ توانا بووه له سه‌ركردایه‌تیكردنی وڵات، بۆیه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی فه‌مانڕه‌وایی خۆی و پێداویستییه‌كانی به‌خشیوه به فرانشسكۆ جۆمز دی ساندۆفال، واته رۆجاس، دۆكی لێرما)).(1) ول دیورانت ده‌شڵێ: ((لویسی سێزده‌یه‌م))یش كه‌سێكی ((شه‌رمن…)) بووه.(2)
به‌هه‌رحاڵ شه‌رم و شه‌رمنیی دوو دیارده‌ی جیاوازن: شه‌رم به‌هایه‌كی ئه‌خلاقییه، به‌ڵام شه‌رمنیی نه‌خۆشیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه. چۆن؟ به‌نموونه: ئێمه شه‌رم له كردنی تاوان ده‌كه‌ین، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه شه‌رمێكی ئه‌رێنییه؛ به‌ڵام كه شه‌رم له داواكردنی مافی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌مه شه‌رمێكی نه‌رێنییه (واته ئه‌مه شه‌رمنییه)؛ به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه بێ شه‌رمیی دژی هه‌موو ئه‌مانه‌یه. واته بێ شه‌رمیی نه شه‌رمه، نه شهرمنییشه، به‌ڵكو بێ شه‌رمیی به‌زاندنی هه‌موو سنوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ئه‌خلاقییه. واته بێ شه‌رمیی – پڕ به پێستی وشه‌كه - به‌ڕه‌ڵڵاییه: به‌ڕه‌ڵڵایی – به‌تایبه‌تی – له قسه‌كردن و له ڕه‌فتاركردن. گه‌لۆ، كه‌سی بێ شه‌رم ده‌شێ هه‌موو تاوانێك بكا له پێناو به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خۆیدا، به‌ڵام كه‌سی شه‌رمن ناتوانێ ئه‌مه بكا، چونكه كه‌سێكی بێ ئیراده و گۆشه‌گیر و دووره‌په‌رێزه، هه‌ر بۆیه‌شه شه‌رمنه‌كان – زۆر به ده‌گمه‌ن نه‌بێ – نابنه تاوانبار، به‌ڵام هه‌موو بێ شه‌رمه‌كان ده‌شێ ببنه تاوانبار.
كێشه‌ی بێ شه‌رمه‌كان ئه‌وه‌یه، كه زۆربه‌ی جار درۆزنن، جێی متمانه پێكردن و بڕوا نین، به‌رژه‌وندخواز و هه‌لپه‌رستن، ساخته‌چی و نماییشكارن، به‌ڵام شه‌رمنه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه: كه‌سی ڕاستگۆن، جێی متمانه و باوه‌ڕن، به‌رژه‌وه‌ندخواز و هه‌لپه‌رست نین، ساخته‌چی و نماییشكاریش نین؛ كه‌واته شه‌رمن خۆی وێران ده‌كا، بێ شه‌رمیش ئه‌وی دیكه وێران ده‌كا؛ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی، كه كه‌سی شه‌رمن ناتوانێ داوای مافه‌كانی خۆی بكا (به‌ڵكو مافیشی ده‌خورێ)، به‌ڵام كه‌سی بێ شه‌رم نه‌ك هه‌ر داوای مافی خۆی ده‌كا، به‌ڵكو به ته‌ڵه‌كه‌بازیی و درۆ و ده‌له‌سه مافی ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌خوا و بۆ خۆی گلی ده‌داته‌وه. گرفتی مرۆڤی شه‌رمن ئه‌وه‌یه، كه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خێزانه‌كه‌ی خۆی ناتوانێ داوای كه‌مترین مافی خۆی بكا، به‌ڵام بێ شه‌رم نه‌ك هه‌ر شه‌رم ناكا (كه ئه‌مه شتێكی ئه‌رێنییه) داوای مافی خۆی بكا، به‌ڵكو مافی ئه‌وانی دیكه‌ش پیشێل ده‌كا و ده‌خوا.
بێگومان شه‌رم سیفه‌تێكی بۆماوهییشه. واته له باوانه‌وه بۆ كۆرپه و منداڵ ده‌گوازرێته‌وه. هه‌موومان ده‌كرێ له واقیعی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆماندا سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین، كه ئه‌و خێزانانه‌ی باوانیان شه‌رمنن، منداڵه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان نه‌بێ، هه‌ندێكیان شه‌رمن ده‌رده‌چن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بۆماوه‌ییه هه‌ر ته‌نها به‌ند نییه به سیفه‌تی جینه‌كانه‌وه، به‌ڵكو به‌نده به په‌روه‌رده‌یه‌كی شهرمنیشهوه له سه‌ر ده‌ستی دایك و باوكێكی شه‌رمن (هه‌ڵبه‌ته شه‌رمنیی به واتا نه‌رێنیی و ناتهندروستهكهی). ئێمه پێشتریش ئاماژه‌مان به‌وه داوه، كه شه‌رمی ئه‌رێنیی و ته‌ندروستیشمان هه‌یه. شه‌رمی ته‌ندروست سنوور بۆ كاره نابه‌جێ و زێدهڕۆییهكانمان داده‌نێ، جا له هه‌ر بوارێكی ژیانماندا بێ. شه‌رمی ته‌ندروست ئه‌وه‌یه، كه له هه‌موو كارێكی خراپ ده‌مانپارێزێ، كه‌چی هانمان ده‌دا بۆ هه‌موو كارێكی باش. شه‌رمی ته‌ندروست (یان ئه‌رێنیی) شه‌رمنیی نییه، چونكه شه‌رمنیی شه‌رمێكی نه‌رێنیی و ناته‌ندروسته: شه‌رمێكی نه‌خۆشانه‌ی وێرانكه‌ره؛ به‌ڵكو شه‌رمی ته‌ندروست ئه‌خلاقێكی به‌رزی مرۆییه: به‌شێكه له هه‌موو به‌هایه‌كی چاك. به‌نموونه: ئازادی به‌بێ به‌های شه‌رمی ئه‌رێنی و ته‌ندروست نابێ. هیچ ئازادییه‌ك نییه سنووری شه‌رمی ته‌ندروستی تێدا نه‌بێ؛ كه ئه‌م شه‌رمه نه‌بوو، واته به‌ڕه‌ڵڵایی هه‌یه. لێره شه‌رم سیستم و ڕێكخستنی هه‌موو شتێكه. واته شه‌رم دژی ئاژاوه و به‌ڕه‌ڵڵاییه. شه‌رم سیستمه: سیستمی ئازادییه. واته ئێمه شه‌رم ده‌كه‌ین كه ده‌ستدرێژی بكه‌ین، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌ین، كه خۆشه‌ویستی بكه‌ین؛ شه‌رم ده‌كه‌ین، كه تۆبزگێ بین، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌ین، كه له‌گه‌ڵ دڵخوازمان سێكس بكه‌ین؛ شه‌رم ده‌كه‌ین، كه درۆ بكه‌ین، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌ین كه هه‌ڵه بكه‌ین؛ شه‌رم ده‌كه‌ین، كه بێده‌نگ بین، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌ین، كه داوای مافی خۆمان بكه‌ین… تاد؛ بۆیه شه‌رم بكه، به‌ڵام شه‌رمن مه‌به!
په‌راوێزه‌كان:
1- ول دیورانت، قصة الحضارة, ترجمة: فؤاد اندراوس/ محمد علي ابوذرة, المجلد الخامس عشر 29/30، كتاب 29, ص 98.
2- هه‌مان ژێده‌ر، ل 240.
به‌ختیار محه‌مه‌د

