
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ فازیل شه‌وڕۆ … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
شه‌ممه: ڕێكه‌وتی 24\8\2019، سابیر ڕه‌شید له سلێمانی، له (ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕه‌هه‌ند) كۆڕێكی له‌باره‌ی چیرۆك و دراماكانی: (دڵشاد مه‌ریوانی)یه‌وه هه‌بوو، له هه‌ولێره‌وه من و یادی كوڕم و ئاشتی كتێبفرۆش له‌گه‌ڵی چووین. كاتژمێر نۆی سه‌رله‌به‌یانی به‌ناو شاری كۆیه ڕه‌تبووین. سه‌ره‌تا په‌یكه‌ری (حاجی قادری كۆیی)م دیت ته‌می كازیوه‌ی له‌سه‌ر مابوو، ته‌ماشای ناوچه‌وانی به‌رزیم كرد، كه ناوچه‌وانی باب و باپیرانی كورده.
چامه‌ی: (گوتم به به‌ختی خه‌واڵوو)، خانه خانه هاته به‌ر زه‌ین و بیرم، زۆر له‌باره‌ی ئه‌م چامه‌یه نووسراوه، به‌ڵام لای من زانستییترین لێكۆڵینه‌وه، نامیلكه‌یه‌كی دكتۆر (كه‌مال غه‌مبار)ه به‌ناونیشانی: (گه‌شتێك به قه‌سیده به‌هارییه‌كه‌ی حاجی قادری كۆییدا)، ساڵی 2017 ئه‌كادیمیای كوردی، له 59 لاپه‌ڕه‌دا چاپی كردووه. له‌سه‌ر بنه‌مای شێوازی ڕوونبێژی: (خواستنه‌وه‌ی ئاشكرا) و (خواستنه‌وه‌ی شاراوه) به‌ئاگایییه‌كی ڕۆشنبیرییه‌وه گوتاری ڕه‌خنه‌یی خۆی دامه‌زراندووه.
حاجی گه‌وره‌یه‌كه له گه‌وره‌كانی شیعر، له‌و بنه‌چه‌یه درێژبووه‌ته‌وه بۆ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ، زمانی كرده كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو و خستییه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌كاربردن و به‌كارهێنانی شاعیره‌وه: زمان و شاعیر ده‌بنه دوو ئاراسته و واقیع ده‌به‌زێنن و له نه‌رجسیه‌تی شیعر یه‌ك ده‌گرنه‌وه. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژیان ناپچڕێنن و به سنووری تایبه‌تی ده‌ربڕینی ده‌زانن، كات له‌ناو شوێندا ده‌كه‌نه كاتی داهێنان و به‌ره‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌تی داهێنانی ده‌به‌ن، خودی تاك ده‌به‌نه‌وه ناو كۆ و چالاكی ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ تاكی خاوه‌ن ده‌ربڕین.
مه‌كانه: شه‌وقی به عێلاته، په‌شمه كۆنه هه‌وار
حه‌یاته: زه‌وقی به ئه‌حبابه، بایه ئاو و هه‌وا
سه‌ره‌تای چامه‌كه به پرسیارێكی تراژیدی داده‌مه‌زرێنێ. پرسیار ڕه‌گه‌زێكی بزێوه و خواستێكی بنه‌ڕه‌تییه له چامه‌كه‌دا، چامه‌كه‌ش پاككراوه‌ته‌وه له كه‌ره‌سته‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو و زیاده. واته: شیعرێكی بێگه‌رده و له به‌رزایییه‌وه ده‌ڕوانێته مانا و شیعرییه‌ت و زمان. وزه شاراوه‌كانی شیعرییه‌تی پڕ، له‌ناو مۆسیقادا به‌كارده‌هێنێ.
زمانی له‌ناو هه‌سته‌وه‌ر‌ییه‌كی سه‌یر تواندووه‌ته‌وه. نازانم بۆ بێویستی خۆم و خۆڕسك و له‌بارێكی سروشتیی هه‌ڵقوڵاوه‌وه، كه له په‌یكه‌ری حاجی قادر تێپه‌ڕیم، گوتم: هاوڕێیانم: (خالید دلێر و فازیل شه‌وڕۆ). به‌یانیتان باش.
كاكه فازیل: شیعر خۆی نه‌ر‌جسییه، شیعرییه‌تیش بۆ نه‌رجسیه‌تی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. یه‌كه‌م وانه‌ی، كه له نه‌رجسییه‌تی شیعر فێربووم. له شیعری گوتم به به‌ختی خه‌واڵوو بوو، سنووری بیندراوی به‌زاندووه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌ها دروستكردووه، شیعری كرده (نموونه). چ ڕه‌گه‌زێكی هونه‌ریی وا له شیعر ده‌كات ببێته (نموونه). بۆ ئه‌به‌د ئه‌و پرسیاره به‌رده‌وام ده‌بێت و دووباره ده‌كرێته‌وه، چ ڕه‌گه‌زێكی هونه‌ریی وا له شیعر ده‌كات ببێته (نموونه).
شیعری: (نموونه) په‌یوه‌سته به سووڕی ئه‌به‌دی ژیان.
ساڵی 1992 و 1993 (خالید دلێر) له‌گه‌ڵ پاڵه‌ی كوڕی له هه‌ولێر ده‌ژیان. من لاپه‌ڕه‌ی (ئه‌ده‌ب)ی ڕۆژنامه‌ی (ئاڵای ئازاد‌ی)م به‌ڕێوه‌ده‌برد، دیاربوو دڵشكاوبوو، به‌رده‌وام ها‌موشۆی ئاڵای ئازاد‌ی ده‌كرد و براده‌رایه‌تییه‌كی بێگرێ و گۆڵی له‌گه‌ڵمدا په‌یداكردبوو، له براده‌رایه‌تیش زۆر هه‌سته‌وه‌ر بوو، گومانی له سێبه‌ری خۆشی ده‌كرد. پێوه‌ری من بۆ ئه‌و ته‌نیا ئاواز و گۆرانی بوو، گۆرانی زۆر بۆ ده‌گوتم و دڵبه‌سته‌ی ده‌نگ و ئاوازی ببووم.
(مام جه‌لال تاڵه‌بانی) له‌و سه‌روبه‌نده‌دا وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)، ژماره (260) 6/12/1992 به‌ناونیشانی: (بانگه‌وازێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی چه‌په‌كان) بڵاوكرده‌وه و مشتومڕی نووسینی به‌دوای خۆیدا هێنا. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا گفتوگۆیه‌كی دووكاتژمێریم تایبه‌ت به ئاواز و گۆرانییه‌كانی له‌سه‌ر كاسێت له‌گه‌ڵ تۆماركرد. پاش ماوه‌یه‌كی كورت هێنامه سه‌ر كاغه‌ز.
بڕیار وابوو به ئه‌ڵقه له (ئاڵای ئازاد‌ی)دا بڵاوبكرێته‌وه. داوایكرد ده‌ستنووسه‌كه‌ی خۆمی بده‌مێ و پێیدابێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێویستبوو ده‌ستكارییه‌كی كه‌می بكات، كه‌چی كه هێنایه‌وه سه‌رله‌به‌ری ده‌ستنووسه‌كه‌ی منی به ده‌ست و خه‌تی خۆی نوسیبووه‌وه. سیخناخی كردبوو له بۆچوونی سیاسی و ئه‌و بابه‌ته گه‌رموگوڕه سیاسیه‌ی له‌ئارادبوو. منیش لێیم وه‌ر‌نه‌گرت و كاسێته تۆماركراوه ده‌نگییه‌كه‌شم دایه‌وه. گوتم كاكه خالید من به ئاواز و ده‌نگت كاریگه‌رم و تۆش هه‌ر له‌م باروبواره‌دا ده‌ناسم، هیچ كارم به سیاسه‌ته‌وه نییه، هیچ كاتێكیش لایه‌نگری ئه‌ده‌بی سیاسی نه‌بوویمه. ده‌شزانم سیاسه‌ت دنیای ئێمه‌ی داغانكردووه و خۆم به‌دوور ده‌گرم له هه‌موو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازیی سیاسه‌ت، بۆیه له ژیانی ئاساییم، نه‌ك ژیانی (ئه‌ده‌بیم) باجی ئه‌م خۆبه‌دوورگرتنه‌شم ئه‌و ژیانه‌مه، كه هه‌مه. درێژه‌ش به‌و كاره ده‌ده‌م، باوه‌ڕم پێیه‌تی.
وه‌ك هه‌ڵزه‌قینه‌وه و كاردانه‌وه و سه‌ركۆنه‌كردنێك. گوتی:
تۆ شاعیرێكی سوریالیی و پاش ماوه‌یه‌كی كورت ده‌كوژێیته‌وه، كه‌س تێت ناگا و كه‌سیش ناتخوێنێته‌وه.
منیش گوتم: سه‌یر نییه، خۆشم له خۆم تێناگه‌م.
وه‌ڵامه‌كه به شێوه گاڵته‌جاڕییه‌ك تێگه‌یشت، بۆیه به‌گرژییه‌وه گوتی:
تۆم له‌به‌ر پاشناوه‌كه‌ت خۆشده‌وێ. به‌داخه‌وه شیعره‌كانت پێچه‌وانه‌ی پاشناوه‌كه‌تن، به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كی خاكه‌ڕایی و زۆر ئارام و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌سه‌ن له به‌ڵێندان و ورده‌كار له جووڵانه‌وه.
منیش گوتم: له هه‌ڵبژاردنی پاشناوه‌كه‌م فریوم خواردووه، به‌ڵام له بایه‌خدان و هه‌ڵبژاردنی ئاواز و گۆرانییه‌كانت به‌هێز و زیره‌كم و هه‌ستێكی كڵپه‌دارم هه‌یه بۆ شێوازی ئێستێتیكییان. به تایبه‌تی گۆرانی: (ئه‌ی قومری). شێوه‌ی داهێنانی كا‌مڵ و نزیكتره له خولیای ڕاسته‌قینه‌ت. جڕتێكی دوورودرێژی بۆ كێشام و گوتی: سوریالیی نابێت گۆرانی منی به‌دڵ بێت. (ئیدریس شه‌یداهۆ) به شێوازی جڕته‌كه زۆر پێكه‌نی، میزی پێڕانه‌گیرا، خۆی ته‌ڕكرد. (ئه‌بوبه‌كر خۆشناو) سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌كه بوو، ڕووداوه‌كه‌ی پێ شه‌مێ و ڕۆن بوو له جه‌سته‌ی درا، گوایه من سوریالییم و له ڕۆژنامه‌یه‌كی چه‌پیشدا كارده‌كه‌م. منیش له‌قووڵایی خۆمدا ڕێز له هه‌موو ئه‌ده‌بێك ده‌گرم، له‌ناویشیاندا تاسه‌م بۆ ئه‌ده‌بی (هه‌ستیی) له‌وانی تر زیاتره.
كاكه فازیل: له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان سێ شیعرت وایانكرد باش بتناسم و دڵبه‌سته‌یانبووم.
1- شیعری: (داستانی ئه‌ستی و شوانه). گۆڤاری به‌یان، ژماره (98) ئه‌یلوولی 1984.
2- شیعری: (گه‌ڵاڕێزان). گۆڤاری كاروان، ژماره (39) كانوونی یه‌كه‌می 1985.
3- شیعری: (خاك و خۆڵ). گۆڤاری كاروان، ژماره (71) كانوونی دووه‌می 1989.
له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌قی نایاب و دره‌وشاوه بۆ ڕاگواستنی گونده‌كانی كوردستان نووسراون. به‌و تێگه‌یشتن و كاریگه‌رییه‌ی ئه‌ده‌ب له‌سه‌ر منی هه‌یه. له هه‌موویان كاریگه‌رتر:
- چیرۆكی: (برایم شۆراوی – عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج). گۆڤاری كاروان، ژماره (2) تشرینی دووه‌می 1982.
- چیرۆكی: (پیر مه‌مه‌ند – مسته‌فا ساڵح كه‌ریم). گۆڤاری كاروان، ژماره (68) ئه‌یلوولی 1988.
- چیرۆكی: (مه‌رگی سه‌گ – مه‌ولوود ئیبراهیم حه‌سه‌ن). ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ژماره (101) 26\5\1992.
كاكه شه‌وڕۆ: شیعری: (داستانی ئه‌ستی و شوانه) كاریگه‌رترین شیعری كوردی بوو، كه له‌باره‌ی ڕاگواستنی گونده‌كانی كوردستان بیروڕای گرینگی ورووژاندبێت و له زه‌ین و بیری مندا مابێته‌وه. شیعره‌كه، (شیعری ڕۆشنبیر) نییه. شیعری (هه‌ڵچوونی ڕاسته‌قینه و سۆز و مانا)یه. وه‌ك به‌شێك له ژیان و فیكری كۆمه‌ڵگا ده‌ركه‌وتووه. وێنه‌یه‌كی جووڵاوت له واقیع گواستووه‌ته‌وه و كه‌م خه‌یاڵت پێداوه، به‌ڵام هونه‌ری گواستنه‌وه‌كه‌ت نایاب جێبه‌جێكردووه.
ئه‌م به‌یانی باشه‌ی ئه‌مڕۆم بێویستی خۆم و خۆڕسك و له‌بارێكی سروشتیی هه‌ڵقوڵاوه‌وه، بێ هیچ گومانێك كاریگه‌ری و ڕاگڕتنی به‌های ئه‌م شیعره‌یه.
برام نۆ مانگه هاوسه‌ره‌كه‌م تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه، ماوه‌یه‌ك له وڵاتی: (ئورد‌ن) و ماوه‌یه‌كیش له وڵاتی: (ئێران) بۆ چاره‌سه‌ر ماینه‌وه. ئێستا دوو مانگه له‌گه‌ڵ سێ منداڵم: (خه‌ون و سۆز و شاد) بۆ چاره‌سه‌ر له وڵاتی: (توركیا)ن. منیش به ته‌نیا له‌ماڵه‌وه، له‌ناو ڕووناكییه‌كی شڵه‌ژاودا ماومه‌ته‌وه و له‌بارێكی ده‌روونیی زۆر نائارام ده‌ژیم. ئه‌ده‌ب فریام كه‌وت و ئێستا له شه‌و و ڕۆژدا زیاتر له 15 كاتژمێر ده‌خوێنمه‌وه. دڵدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب جیاوازتر و كاریگه‌رتر و میهره‌بانتره له دڵدانه‌وه‌ی خوشك و برا و خزم و كه‌س و دۆست و براده‌ر.
سوپاس بۆ ئه‌ده‌ب، ئه‌ده‌بی بێگه‌رد و پاراو وه‌ك خدری زینده فریام كه‌وت. له‌و خدری زینده‌یه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌م، ڕۆمانی: (ئه‌و هاوڕێیه‌ی منداڵیم ببینمه‌وه)ی كاروان عومه‌ر كاكه‌سوور بوو، لێره‌دا ده‌رفه‌تێك وه‌رده‌گرم، دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه، نامه‌یه‌كم بۆی نووسیبوو و نامه‌كه بڵاوده‌كه‌مه‌وه:
(نامه‌یه‌كی كراوه بۆ كاروان كاكه‌سوور
گوتراوه: (هه‌موو مرۆڤه‌كان به یه‌كسانی له‌دایكده‌بن)، به‌ڵام هه‌موو شێوازه‌كان به یه‌كسانی له‌دایكنابن. شێوازی ئه‌م ڕۆمانه له ناوكی هونه‌ری پڕ له‌دایكبووه و هێزی شێوه‌ی ڕسكاندووه.
هاوڕێی خاڵی سه‌ره‌تام كاكه كاروان كاكه‌سوور: ئه‌ده‌ب په‌یوه‌ندیكردنه به كرۆكی مرۆڤ بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له زه‌مه‌نی نوێ. ڕۆمانه ده‌ستنووسه‌كه‌تم، به بیر و زه‌ینه‌وه خوێنده‌وه: (ئه‌و هاوڕێیه‌ی منداڵیم ببینمه‌وه)، وه‌ك بابه‌ت و ڕووداو و شێواز و ته‌كنیك، هونه‌ری پڕه. ڕووبه‌ڕووی نه‌رمترین زمانی گێڕانه‌وه بوومه‌وه.
نووسه‌رێكی به‌رپرسیاری و ڕووداوه‌كان ناپچڕێنیت. واته: ڕۆمانێكی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه نییه. هێزی وێناكردنی كاراكته‌ره‌كانیش تا شیعرییه‌تی پڕ، ئێستێتیكین له تایبه‌تمه‌ندی و ڕه‌وتگه‌ی یه‌كه‌یه‌كی ئه‌زموونی خۆیان پێشكێش ده‌كه‌ن.
چاپبوونی ئه‌م ڕۆمانه‌ت خوێنه‌ری نوێت بۆ په‌یداناكات. كاڵایه‌ك نییه له بازاڕدا، داكشاوه‌ته ناخی ئه‌ده‌بی بێگه‌رده‌وه. هه‌ستگه‌رم مه‌به به‌وه‌ی ژماره‌ی خوێنه‌رانت زۆربن. له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا تا به ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه ئه‌ده‌بی (كاڵ و خۆڕسك) له (ئه‌ده‌بی پڕ) باشترنا، زیاتر خوێندراوه‌ته‌وه.
له‌م ڕۆمانه‌تدا ئاراسته و شێوازی ڕووداوه‌كانت نه‌گێڕاوه‌ته‌وه. كاریگه‌رییه‌كانی ئاراسته و شێوازی ڕووداوه‌كانت گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش كرده‌ی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌ده‌بی بێگه‌رده به كرۆكی مرۆڤ و به‌سه‌ر خۆری ژیاندا ڕوانین. خۆری ژیانیش هه‌سته‌كان چالاك ده‌كات، هۆ و ئامانجه بۆ چالاككردنی دۆخی ئه‌ده‌بی. به‌هیوام هه‌وڵی چاپكردنی بده‌یت تا خه‌ڵكانی ده‌ستنێژی ئه‌ده‌بی بێگه‌رد بیخوێننه‌وه.
4/8/2019 هه‌ولێر)
ژیان بنه‌ڕه‌تی هه‌موو شته‌كانه، ژیانیشم له‌ناو شیعردا سه‌ریهەڵدا، له‌ناو كتێبدا قه‌ت بێزارنابم. چونكه هه‌م له مانا و هه‌م له ڕه‌گه‌زه هونه‌رییه‌كانی نووسین ده‌كۆڵمه‌وه. كاتێك ئه‌م شیعره‌ی به‌ڕێزتم خوێنده‌وه. له ماناكه‌ی، نه‌ك ڕه‌گه‌زه هونه‌رییه‌كانی، ویژدانتم ناسی و هه‌ستم كرد خاوه‌ن ئامانج و په‌یامی و پیاوێكی ملاومل له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی خۆتی و واتكردووه كۆمه‌ڵگا به چاوی خۆی بڕوانێته ژیان. له دنیایه‌كت كۆڵیوه‌ته‌وه و لێی دواوی، كه له‌ئارادایه. چه‌مكی به‌رپرسیاریه‌تی نووسینت به‌رانبه‌ر سته‌مكار به‌جێهێناوه. له‌م باروبواره‌دا شیعر ده‌گاته خه‌ڵكانی دی. وێنه‌ی ڕاگواستنی گونده‌كانت به ئه‌ندازه‌یی كێشاوه و نیشانه‌ی كاره‌ساته‌كانت كردووه‌ته ڕامانی سه‌ره‌كی.
شیعری بێگه‌رد، كه ئێستا ده‌توانم ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تریشی بخه‌مه پاڵ: (شیعری پاراو). واته: قووڵایی ناخی مرۆڤ و پرسه‌كانی و په‌یوه‌ندی به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان جیهانی خه‌ون و زه‌ین. (خه‌ون و زه‌ین)یش له جیهانی ئاماده‌دا.
وشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی زمان ده‌ڵێت و زمان ڕزگار ده‌كات له په‌یوه‌ندییه به‌یه‌كداكه‌وتووه‌كان. ناشی به‌ستێته‌وه به یۆتۆبیا و ئاواته‌كانه‌وه.
(ئه‌مه ده‌كوژم و ئه‌وه ده‌ژێنم و ئه‌م ئاڵایه داده‌گرم و ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵده‌ده‌م) یۆتۆبیا و ئاواته‌كان ده‌گۆڕێت بۆ وێنه و هێزی سه‌رسوڕهێنه‌ر، ده‌توانێت هه‌موو شته‌كان بگۆڕێت بۆ وێنه، وێنه‌ش له‌شیعری بێگه‌رددا پڕۆژه‌یه‌كی بێ سه‌ره‌تا و كۆتایییه. واته: پڕۆژه‌یه‌كی كامڵه. ئاسۆ و دوورییه‌كانی خه‌ون و زه‌ین ده‌یبینێ. شیعری بێگه‌رد له كات و شوێنی تایبه‌تدا، یان خاڵی بێئاگایی ده‌نووسرێ، كه خاڵه بێئاگایییه‌كه په‌یوه‌ندی به چه‌ندین خاڵی پێشتره‌وه‌ی به جیهانی ئاگایییه‌وه هه‌یه و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌م خاڵه بێئاگایییه‌وه ورووژاون.
كاكه شه‌وڕۆ: له كاتێك له كاته‌كانی نووسینمدا زۆر خۆپه‌رست و نه‌زان و كڵۆڵ و كلۆربووم، فریوم خواردبوو، وامده‌زانی زه‌نگی نوێبه‌خشیی شیعری هاوچه‌رخی كوردی له ئه‌زموونی منه‌وه لێده‌درێ. ده‌زانم ئێستا وزه‌ی شیعری داهێنه‌رانه‌ت خامۆشبووه و خه‌ریكی وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی. ماوه‌ی نێوان ئه‌م دوو چه‌شنه ئه‌ده‌بیه‌ش، مه‌سافه‌یه‌كه ته‌نیا ئه‌ده‌بی بێگه‌رد و پاراو ده‌توانێت پێناسه‌ی بكات و پێوانه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه. شیعر دوانه له خۆت. وتار و لێكۆڵینه‌وه دوانه له كه‌سانی دی. بێگومان دوان له كه‌سانی دی كه‌متر تێڕامان و وردبوونه‌وه‌ی ده‌وێ، به‌ڵكو زانیاری په‌یداكردنه.
ڕه‌خنه داهێنانی مه‌عریفه‌یه به بینین و پرسیاركردنی به‌رده‌وام گه‌شه‌ده‌كات. هه‌ست به‌وه‌ش ده‌كه‌م كه‌رسته‌ی نووسینی تازه‌ت له وتار و لێكۆڵینه‌وه به‌ئاگایییه‌كی ئه‌قڵییه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكی ئێستێتیكی ورووژاندووه، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنت سه‌رنجێكم هه‌یه، به‌شێكی زۆری لێكۆڵینه‌وه‌كانت له ئاستی شیعری یه‌كئاست و یه‌كبابه‌تی نووسیون و شیعره‌كان به زمانی كه‌سی ئاسایی نووسراون. ئه‌و كارانه‌ی كردوونت، كاره ڕه‌خنه‌ییه‌كانت له ده‌قه شیعرییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌تواناتربوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئایه توانیوته كه‌رسته تازه‌كان بكه‌یت به ڕێباز و بۆچوون و ده‌ربڕینه‌كانت بكه‌یت به بڕیار.
(ڕێباز) و (بڕیار) له لێكۆڵینه‌وه گرینگن، خوێنه‌ر به‌ره‌و ئاسۆی چاوه‌ڕوانی ده‌به‌ن.
كاكه فازیل: ڕه‌خنه كۆمه‌ك وه‌رگرتنه له ئاسۆ و دوورییه‌كانی ئه‌ده‌ب، له‌سه‌ر بنه‌مای زمانه‌وانی و ئێستێتیكای شێواز و ڕێكخستن و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنه‌وه‌ی كات و شوێن و ڕاده‌ی داهێنان….. تاد، با‌یه‌خ به شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق و هۆكاری نووسینی ده‌دات. ده‌ق، ده‌قی داهێندراو به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌دایكده‌بێت و ڕه‌خنه چۆنیه‌تی له‌دایكبوونه‌كه‌مان تێده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌ق دووجار له‌دایكده‌بێت.
یه‌كه‌م: له‌دایكبوونی سروشتیی خۆی.
دووه‌م: كاتێك ڕه‌خنه ده‌یناسێنێت.
شیعری: (بۆ هیوای كوڕم)ی گۆرانم له فۆرمی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی: (كه‌مال میراوده‌لی) له ژماره (6)ی گۆڤاری نووسه‌ری كورد، شوباتی 1981، ناسی. له‌دڵه‌وه بیری پێكردمه‌وه و ناسیم و به شیعری: (نموونه)م هه‌ڵبژارد.
بێ هیچ (ئا) و (نا)یه‌ك، هه‌موو شاعیره باشه‌كانی كوردم خۆشده‌وێ. هه‌ر یه‌كه‌ی به ئه‌زموونی جیاواز، ئه‌و ئه‌زموونه جیاوازانه وایكردووه نوێبه‌خشیی شیعری كوردی په‌ره‌بسێنێ و ده‌ربكه‌وێت و بچێته ناو چنینی داهێنانی شیعرییه‌تی پڕه‌وه و پڕۆژه‌ی هاوچه‌رخبوون بنیادبنێت. (شیعر) و (مرۆڤ) پڕۆژه‌ی كامڵن.
ئه‌یلوولی 2019 هه‌ولێر