ئارامی سوله‌یمانی و یه‌كێتی نیشتیمانی … به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له‌به‌رئه‌وه‌ی سلێمانی شارێكه مێژوویه‌كی نوێ و دیمۆگرافیایه‌كی جیاوازی هه‌یه، كه‌ش و هه‌واو به‌رزی و نزمی و سروشتی هه‌ڵس و كه‌وت و كراوه‌یی خه‌ڵكی شاره‌كه،وای كردووه زوو بچێته دڵه‌وه. بۆیه هه‌ركه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه ئه‌گه‌ر به‌كاری سیاسی و، شۆڕشگێڕی هاتبێت، یان به ڕاگوزه‌روده‌ست به‌تاڵی هه‌وڵیداوه دای بكوتێت و نه‌چێته‌وه زێدی خۆی، له‌پای جێ خۆكردنه‌وه‌شیدا یان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری شاردا كردووه، یان به‌بیانوویه‌ك خۆی كردووه به نیشتمانپه‌روه‌رو هونه‌ردۆست و رۆشنبیر‌و..وه یان له‌پاڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه ئیتر وه‌ك مرۆڤی برسی ڕێگه‌وبان و ناو و ناتۆره‌و ناوبانگی شار‌و خوارده‌مه‌نیه‌كانی شار‌و ئاسایشی شاری تێكداوه.
هه‌موو حكومه‌ته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ئه‌یانویست، كۆنترۆڵی ئه‌م شاره بكه‌ن، نه‌یانكردو ناویان لێنا شاره (سه‌عبه‌كه). به‌ڵام له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له‌ناو یه‌كێتیش له‌ژێر چه‌تری ناوچه‌گه‌رێتی و باڵه جیاوازه‌كاندا سلێمانی به‌ته‌واوی ڕه‌نگ و سیمای تێكچوو، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌موو شه‌ڕه كۆنه‌قینه‌كانی شه‌ست و حه‌فتاو هه‌شتاكان له‌سلێمانیدا ئه‌نجامدراون، جگه له‌شه‌ڕی مه‌لایی و جه‌لالی (سۆرانی و بادینی). هه‌ربۆیه‌ش تاڵه‌بانی ئه‌م شاره‌ی ناونا (شاره حه‌یاته‌كه). ئه‌و شاره‌ی تیایدا ده‌یان هه‌زاریان به‌كوشتداو دواییش بێتاوانی خۆیان بۆ خه‌ڵك نیشاندا!؟. له‌گه‌ڵ رۆیشتنی تاڵه‌بانی بۆ به‌غداو كاری سه‌رۆك كۆمارێتی ئیتر به‌ئاشكرا چ موخابه‌راتی وڵاتانی دونیا هه‌یه، چ ئێران له‌ڕێگه‌ی قونسوڵخانه‌و ماشێنه‌كانی هاتووچۆ و كۆمپانیا بازرگانیه‌كانیه‌وه له‌سلێمانی ته‌شه‌نه‌ئه‌كه‌ن. سلێمانی بێ حاكم مایه‌وه، به‌مانایه‌كی تر یه‌كێتی هه‌ر كادره ڕه‌سه‌نه‌كانی خۆی، هه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌ڕه‌تاندو نه‌خه‌ساند كه پرۆژه‌ی جددییان بۆ ئه‌و حزبه هه‌بوو تا نوێ بێته‌وه‌و دیدێكی یونیڤێرساڵیانه‌ی بۆ دیارده هاوچه‌رخه‌كانی ده‌وروبه‌ر هه‌بێت، به‌ڵكو هه‌موو سیما‌و خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی ناوچه‌ی كه‌ركوك و سوله‌یمانی و گه‌رمیانی خه‌ساندو له‌په‌ل و پۆی خست، هه‌ر ئازادی نه‌كوشت له‌و گرنگتر ئازایه‌تی بو كوشتیان، بابزانین ته‌نها له (شوباتی 2011) ه‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان چی به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد‌و ناوچه‌ی سوله‌یمانی كردووه:
• هه‌شت له خۆپیشانده‌رانی 17ی شوبات (ی،ن،ك) به گولله كوشتنی و زیاتر له (450) كه‌سیشی بریندار كرد، سوكایه‌تی به‌زانكۆ و به ته‌واوی كایه‌كانی ئه‌م شاره‌ش كرد.
• له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ناو ڕیزه‌كانی ڕێكخستندا كوتله‌بازی ته‌شه‌نه‌ی كرد،له‌ناو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیشدا زیاتر بوو له‌مه،بۆنمونه: له‌ناو ئاسایشی سلێمانیدا ده‌یان كیلۆ تلیاك و هێرۆین دیارنه‌ماو كوتله‌كان یه‌كدیان تۆمه‌تباركردو قه‌زیه‌كه‌ش بزربوو.
• هه‌ڕۆژێك مناڵێكیان به‌بیانویه‌ك له كه‌ركوك و سوله‌یمانی فڕاندووه‌و له‌به‌غدا دۆزیویانه‌ته‌وه! یان په‌لاماری سه‌رمایه‌داره‌كان دراوه،پاره ته‌زویر كراوه،جێگای ماڵی له‌شفرۆش ئه‌كرایه‌وه‌و خانوویان بۆ ده‌گیرا. كارئاسانی بۆعه‌ره‌ب و شاره‌كانی باشوور هه‌رجاره‌و به‌هۆیه‌ك ده‌كرا، پاره‌ی سوله‌یمانی یان براوه‌ته ژێرزه‌مینه‌كان یان له‌ده‌ره‌وه ده‌ره‌وه‌و سپی كراوه‌ته‌وه. ژن ئه‌تك كراوه.خه‌ڵك بۆ تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان نێردراوه .
• ئێران له‌ڕێگای ئیتلاًَعات و به‌ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی تائێستا (350) كه‌سی له‌حزبه كوردیه‌كانی ئێران ئیغتیال كردووه و له‌ناوی بردوون. ته‌نانه‌ت به‌رپرسێكی ئه‌منی ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك ئێران بیكوژێ ئێمه ناتوانین بیگرین،یان به‌دوای بكه‌وین.”.
• ئیغتیالكردنی هه‌ریه‌كه له كه‌سایه‌تی هۆزی غه‌واره ” خالیدی خوله‌سور” و ” سه‌روه‌تی حاجی ڕه‌شید” به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی تاڵه‌بانی و ” زانا حه‌مه ساڵه‌ح” قایمقامی سوله‌یمانی و، چوونه سه‌رماڵی سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌ر و خوالێخۆشبو ” به‌كری حاجی سه‌فه‌ر” و به‌زۆر وازپێهَنانی له پۆسته حزبیه‌كه‌ی، پاشان ئیغتیالكردنی برازاكه‌ی به‌ناوی “زانیار”…
• ته‌قه‌كردن له ماڵی به‌رپرسه‌كانی یه‌كتر له‌ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی دا له‌وانه ته‌قه‌كردن له ماڵی به‌رزانی ئه‌حمه‌و كورده.
• به هه‌ڵواسراوی مانه‌وه‌ی (2750) ڕاپۆرتی چاودێری دارایی سوله‌یمانی كه له‌سه‌ر دزی و به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی ئه‌م ناوچه‌یه دراوه به‌داواكاری گشتی.
• تیرۆر كردنی ڕۆژنامه‌نووس ” كاوه گه‌رمیانی”. ده‌ركردن و ڕاونانی دادوه‌ره دادپه‌روه‌ره‌كان.
• له خۆكۆكردنه‌وه‌ی ده‌یان پیاوكوژ‌و چه‌قۆكێش و قه‌رزخۆر، كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین فه‌رمانی گرتن یان هه‌یه.
• ده‌ستگرتن به‌سه‌ر فرۆشی نه‌وت و غازی كۆرومۆر ” كه دووه‌م گه‌وره‌ترین كێڵگه‌یه” وه فرۆشتنی به ته‌نكه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتیه‌وه، چه‌ندین كێڵگه‌ی وه‌كو شاكه‌ل له گه‌رمیان و ناوچه‌ی كه‌لكان و كۆیه كۆمپانیای تایبه‌ت به به‌رپرسانی حزب ئه‌یبه‌ن به‌ڕێوه.
• دابه‌شبونی ئابوریی ناوچه‌ی سوله‌یمانی به‌سه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیای نۆكان و قه‌یوان دا. به سه‌دان هێكتار زه‌وی له‌م زۆنه به‌رفراوانه به‌هه‌ڕه‌مه‌كی و نایاسایی ته‌لبه‌ند كراوه، بێ تاپۆ، بێ ڕه‌قه‌م ساتوسه‌ودای پێوه ئه‌كرێت.
• هێنانی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بۆ ناوكه‌ركوك، بۆ گه‌رمیان، بۆ دووز، فرۆشتنی زه‌وی به دۆنم به‌وانه تا بۆ ئاینده كاری تیا بكه‌ن، ئه‌مانیش لاسایی پارتی ئه‌كه‌نه‌وه كه سوپای توركیای هێناوه!.
• قاچاخچێتی كردن له‌گه‌ڵ داعش، كڕینی نه‌وت لێیان و، فرۆشتنی به‌نزین و پیكاب به‌داعش له‌خوارووی كه‌ركوكه‌وه.
• داگیركردنی سه‌دان دۆنم زه‌وی له‌ناو شاری سوله‌یمانی و ده‌وروبه‌ری، ساده‌ترینیان ” له‌تیف ڕه‌شید” مێردی شاناز برایم ئه‌حمه‌د بایی زیاتر له سه‌ت ملیۆن دۆلار زه‌وی داگیركردووه، بێجگه له چه‌ندین موڵكی تر.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، مشتێكی زۆر كه‌مه له خه‌روارێك پۆخڵه‌وات، ته‌نها له چوار پێنج ساڵی ڕابردودا كردویانه، بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڵگه‌ی به‌رچاو و به‌رده‌ست هه‌یه، جگه له‌سه‌دان كاری به‌دڕه‌وشتی تر كه شوێنی نییه. ئایا كوردایه‌تی و كوردپارێزی له‌مانه ئه‌وه‌شێته‌وه؟. ئه‌مانه ئه‌زانن حكومه‌ت چییه؟. ئه‌زانن ئاسایشی مرۆیی چی یه؟. ئه‌م هه‌رێم و ناوچه‌یه به‌كه‌ڵكی ژیان دێت.؟. كێن ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئه‌م كه‌مینه سیاسی و نا ئه‌منی یه‌دا داماون؟. ئایا ئه‌مانه كوردیان له‌ده‌ست داعش پاراستووه یان داعش ئه‌مانی پاراستووه‌و سه‌رقاڵی كردوون به خۆیه‌وه؟. ئه‌مانه خانه‌قین و كه‌ركوكیان پاراستووه كه نیسبه‌تی كورد له سه‌تا په‌نجاو شه‌سته‌وه هاتووه‌ته سه‌تا بیست و سی ؟. ، زۆر دڵنیام ئه‌وانه‌ی به‌ناوی مام جه‌لال و له ژێر سێبه‌ری تشریبه‌كه‌وه قسه‌ئه‌كه‌ن خۆیان باوه‌ڕیان به‌قسه‌كانی خۆیان نییه. ئه‌مانه ماڵی ئه‌وه‌ن سیاسه‌ت بكه‌ن له‌م جیهانه ئاڵۆزه‌دا؟.. چونكیشه قسه‌و پرۆژه‌یه‌كیان نییه، به‌خه‌ڵك ئه‌ڵێن: نا‌وێرن له هه‌ولێر و بادینان خۆپیشاندان بكه‌ن؟. پارێزگاری كه‌ركوك بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی شاره‌كه‌ی وتوه بچن له‌هه‌ولێر زه‌وی وه‌ربگرن!. سێ به‌شی سلێمانی له ژیانیا بادینانی نه‌بینیوه، دوو گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر شاره‌زا نییه، چ هه‌قی هه‌یه به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ولێر و بادینانه‌وه؟!. كێ به‌قه‌د ئێوه له‌باوه‌شی پارتیدا بوه، له‌حكومه‌تا، له موئامه‌ره‌كردن له دژی میلله‌تا، له‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، له‌بێده‌نگی و تیجاره‌تدا، له‌دامه‌زراندنی لیواو فه‌وج بۆتاندا، له فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوكا،،،،،ئه‌مه ئێوه ئازادی تان بۆ خه‌ڵك هێناوه یان پێش ئێوه سوله‌یمانیش هه‌ر ئازا‌و ئازادبو..؟!. ئێوه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن، گه‌وره‌تر له‌پارتی، به‌لای كه‌می موخاته‌بێكتان نییه.
ئه‌گه‌ر ته‌نها چوار ڕۆژنامه‌نووسی ئازا‌و ئازاد، چوار كه‌سی به جورئه‌ت له‌و سوله‌یمانیه بمایه، ئێستا ئه‌و حه‌شاماته خه‌ریكی دروستكردنی كه‌ڵه‌گاو ڕه‌مزی فشۆڵی تر نه ئه‌بوون، كه به‌شه‌ق و به پۆستاڵ بكێشێ به ده‌رگای ماڵی مامۆستا‌و چالاكواناندا..!. سبه‌ی و دوو سبه‌ی بۆ سیناریۆكردن بۆیان ئاسانه داعش بهێننه سوله‌یمانی تا ئه‌م پرسانه بیرخه‌ڵكی ببه‌نه‌وه. ئیتر جگه له مرۆڤ كوشتن و شێوازی سه‌ركوتكردن هیچ پرۆژه‌یه‌كیان نییه، پرۆژه‌ی ئه‌مان له‌خۆكۆكردنه‌وه‌ی پیاوكوژ‌و چه‌قۆكێشه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و، دروستكردنی سیناریۆ به‌و لاتوله‌وارانه.
ئاینده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان له سێ خاڵ تێپه‌ڕ ناكات:
یان بوژانه‌وه‌و گۆڕانێكی ڕادیكال، یاخود پوكانه‌وه‌و ئیفلیجبون، یان په‌رت په‌رتبون. بوژانه‌وه گوتارێكی نیشتیمانی و زانستی سه‌رده‌می ئه‌وێت، كاتێك ئه‌بێت كه ئه‌و هه‌موو ئه‌قڵه ته‌قلیدیه به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی نه‌بن، یه‌كه‌ی كار‌و یه‌كه‌ی فیكری ئه‌وێ، ئه‌مانه‌ی لای سه‌ره‌وه باسم كرد ئه‌و قه‌له نین.
خۆی لێره‌دا دوو موته‌غه‌ییر هه‌یه، یه‌كێكیان ئارامی سوله‌یمانی یه كه ئه‌مه (Dependent variable) واته پشت به‌شتێكی تر ئه‌به‌ستێ ئه‌ویش یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستانه كه (Independent variable). ئیشكالیه‌تی گه‌وره ئاینده‌ی یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو ئاینده‌ی ناوچه‌ی سوله‌یمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیانه، كه ئه‌بێت به‌ناوچه‌یه‌كی نا ئه‌مین و جێگه‌ی شه‌ڕو ئاشوبی زیاتر، ئه‌وه‌ش به‌رئه‌نجامی حوكمی كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌و نه‌خوێنه‌واری ئه‌م حزبه كه له‌سه‌ر بنه‌مای خوێنی سه‌دان ماڵه هه‌ژارو فریودانیان دروستبووه. به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له (17ی شوباتی 2011) ه‌وه تا ئێستا كه نزیك ئه‌بینه‌وه له (2017) سوله‌یمانی ناوچه‌یه‌كی نا ئارامه. كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش وتی نا ئارامه، یانی سه‌رمایه‌و ئابوریی و گه‌شه‌پێدان تیایدا سفره. كه گه‌شه‌پێدان و سه‌رمایه‌و ئارامی سیاسی نه‌بو، به‌پێی كۆمه‌ڵناسی سیاسی (Political sociology ) توند‌و تیژی تیایدا سه‌رهه‌ڵئه‌دا. توندوتیژیش پایه‌یه‌كی گرنگی پێناسه‌ی تیرۆریزمه. تیرۆریزمیش سه‌ره‌تاكه‌ی بریتی یه له‌ده‌ستوه‌ردانی ئیقلیمی و ناوه‌كی جۆراوجۆر به‌بیانوی دژایه‌تی تیرۆره‌وه.
” به‌هرۆز جه‌عفه‌ر”