![گفتوگۆ لەگەڵ سەڵاح بایەزیدی سەبارەت بە وەرگێڕان ….سازدانی / شاخه‌وان سدیق. گفتوگۆ لەگەڵ سەڵاح بایەزیدی سەبارەت بە وەرگێڕان ….سازدانی / شاخه‌وان سدیق.](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2016/12/salahBayazedi-500x300.jpg)
گفتوگۆ لەگەڵ سەڵاح بایەزیدی سەبارەت بە وەرگێڕان ….سازدانی / شاخه‌وان سدیق.
سه‌ڵاح بایه‌زیدی
قه‌ڵه‌می وه‌رگێڕ وه‌ك هی نووسه‌ر قه‌ڵه‌مێكی ئازاد و ڕه‌ها نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك سنوور و چوارچێوه‌ی دیاریكراوی هه‌یه.
(سه‌ڵاح بایه‌زیدی) یه‌كێكه له وه‌رگێره ناسراو دیاره‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ناو دونیای وه‌رگێڕانی كوردی و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی وه‌رگێڕدراوه له زمانی فارسیه‌وه بۆ كوردی، تایبه‌ت به پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازدا.
پ1/ (بارگاس یۆسا) ده‌ڵێت “وه‌رگێڕه‌كان شكست خواردووه‌كانی ناو دونیای ئه‌ده‌بن” واته ئه‌وانه‌ی نه‌یان توانیوه ببنه ئه‌دیبی باش ڕوویان كردۆته وه‌رگێڕان و بونه‌ته وه‌رگێڕی باش، ئه‌م بۆچوونه به بڕوای تۆ تا چه‌ند ڕاسته؟ تۆ بۆ ده‌ستتكرد به وه‌رگێڕان؟
وه/ به ڕای من وه‌رگێڕان تا ڕاده‌یه‌ك كۆسپه له به‌ر ده‌م ئه‌وه‌ی ببیته ئه‌دیبێكی باش، چونكه ئیتر ناتوانی وه‌كوو پێویست كات بۆ نووسینی خۆت ته‌رخان بكه‌ی. له نووسیندا تووشی وه‌سوه‌سه‌ت ده‌كا، چونكه ئیدی به هه‌ر ده‌قێك ڕازی نابی. یان ده‌نا ڕێگر ده‌بێ له به‌رده‌م ئه‌وه‌ی ستایلێكی نووسینی تایبه‌ت به خۆت بدۆزیته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕان بوو به خولیا، به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كه‌ی كاری وه‌رگێڕانت زۆره و ده‌كرێ بیرۆكه‌كانی خۆت وه لاوه بنێی و دواتر كاریان له سه‌ر بكه‌ی. هه‌تا له وه‌رگێڕاندا پڕكارتر بی، له نووسیندا ته‌وه‌زه‌لتر ده‌بی. ئه‌و كاته‌ی كه بۆ وه‌رگێڕانی ته‌رخان ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر بێت و بۆ ده‌قێكی خۆت ته‌رخان بكرێ، بێگومان چه‌نده‌ش له سه‌ره‌تادا لاواز بێ، به پێی ئه‌زموون ده‌گۆڕدرێ و شتێكی پوختی لێ ده‌رده‌چێ. محه‌ممه‌دی قازی و ئیبراهیمی یۆنسی له‌و دوو وه‌رگێڕه پڕكاره به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردانه‌ن كه خزمه‌تی ئه‌ده‌بیی فارسییان كردووه و سه‌لماندوویانه كه ده‌كرا ئه‌دیبی باش بن. محه‌ممه‌دی قازی به ڕۆمانی “زارا” و “بیره‌وه‌رییه‌كانی وه‌رگێڕێك” و ئیبراهیم یۆنسیش به چه‌ند ڕۆمانێك وه‌ك “دادا شیرین” و “نزا بۆ ئارمێن”. له لایه‌كی تره‌وه، وه‌ك چۆن كاری وه‌رگێڕان ڕه‌نگه زه‌بر له نووسین و داهێنان بدا، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌دیب بوون بۆی هه‌یه زیانی بۆ وه‌رگێڕان هه‌بێ. له‌وانه‌یه ئه‌دیبێكی باش وه‌رگێڕێكی باش نه‌بێ. ستایل و سه‌لیقه‌ی خۆی به سه‌ر ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه‌دا بسه‌پێنێ. بوودلێر شاعیر و نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسییه، هاوكات له ئینگلیزیشه‌وه كاری وه‌رگێڕانی كردووه، له‌وانه “قه‌له‌ڕه‌ش”ه‌كه‌ی ئێدگار ئالێن پۆی كردۆته فه‌ره‌نسی، به‌ڵام به ڕای زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران وه‌رگێڕانێكی بوودلێریانه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌قه‌كه‌دا بوودلیر ده‌بینرێ، ئێدگار ئالێن پۆ نابینرێ. له كوردیشدا نموونه‌ی وامان هه‌یه، وه‌رگێڕانی شیعره‌كانی خه‌ییام له لایه‌ن مامۆستا هه‌ژاره‌وه، وه‌رگێڕانێكی هه‌ژارانه‌یه. ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ژار ده‌بینرێ خه‌ییام نابینرێ.
سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌شت ده‌بێ بڵێم ئه‌و حه‌زه گه‌وره‌یه‌ی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان و ئه‌ده‌بی جیهانی هه‌مبوو خولیای وه‌رگێڕانی له مندا به‌دی هێنا. یه‌كه‌م به‌رهه‌می چاپكراوم وه‌رگێڕانی كورته چیرۆكێكی ته‌نز بوو له زمانی فارسییه‌وه كه كاتی خۆی له گۆڤاری “سروه”دا بڵاو بۆوه. دواتر به شێوه‌ی جۆراوجۆر درێژه‌م به كاری وه‌رگێڕان دا و له ماوه‌ی پانزه ساڵی ڕابردوو، له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا وازم لێ نه‌هێناوه و لێی پاشگه‌ز نه‌بوومه‌ته‌وه.
پ2/ هه‌میشه ده‌وترێت وه‌رگێڕان نووسینه‌وه‌ی ده‌قێكی نوێیه له لایه‌ن كه‌سی وه‌رگێڕه‌وه، ئێوه چۆن له‌مه ده‌ڕوانن؟ پێتان وایه وه‌رگێڕان ده‌توانێت ڕۆحی زیندووی تێكسته‌كان بگوازێته‌وه؟
وه/ وه‌رگێڕان نووسینه‌وه‌ی ده‌قێكی نوێ نییه، به‌ڵام هیچی له نووسین كه‌متر نییه، بۆیه‌ش وه‌رگێڕ ده‌بێ له هه‌مانكاتدا نووسه‌ر بێ. به‌ڵام قه‌ڵه‌می وه‌رگێڕ وه‌ك هی نووسه‌ر قه‌ڵه‌مێكی ئازاد و ڕه‌ها نییه، كۆمه‌ڵێك سنوور و چوارچێوه‌ی دیاریكراوی هه‌یه. لێره‌دا، وه‌رگێڕ ده‌توانێ به‌رگێكی نوێ به باڵای ده‌قدا ببڕێ. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ڕۆمانێكی وه‌رگێڕدراوت خوێنده‌وه و هه‌ستت كرد كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو ڕۆمانه‌كه جلی كوردیان له‌به‌ر دایه یان فه‌زای گوند و شوێنێكی نیشتیمانی خۆت له مێشكتدا وێنا بوو یان ده‌نا هه‌ست بكه‌ی كه‌سه‌كان به كوردی قسه ده‌كه‌ن، ئه‌وه بزانه ڕۆحی زیندووی تێكسته‌كه گوازراوه‌ته‌وه.
پ3/ ئێستا له كوردستان پڕۆسه‌ی وه‌رگێڕان له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه ده‌كرێت، پێتان وایه ئه‌م جۆره وه‌رگێڕانه، وه‌رگێڕانی زیندوو بێت، ئایا تا چه‌ند ده‌قه‌كه جوانیی خۆی ده‌پارێزێت له‌م جۆره وه‌رگێڕانانه‌دا.
وه/ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه ئه‌و زمانه دووه‌م و سێیه‌مه كام زمانن. ئه‌گه‌ر ئه‌م زمانه دووهه‌مه زمانێكی ئه‌وروپی بێت، به ڕای من گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره ڕوو نادا، زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌توانی پشت به وه‌رگێڕانێكی ئینگلیزی ببه‌ستی كه له هه‌نگاری یان یۆنانییه‌وه كراوه، یان وه‌رگێڕانێكی فه‌ره‌نسی كه له پورتوگالی و ئیسپانییه‌وه كراوه، چونكه گۆڕانكاریی به سه‌ر وشه‌كاندا نایه، ستروكتوری ده‌ق ناگۆڕدرێ. هه‌ڵبه‌ت دیسان ئه‌گه‌ر له زمانی یه‌كه‌مه‌وه بێ باشتره، به‌ڵام هه‌ندێك زمان هه‌ن، له‌وانه‌یه له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورددا یه‌ك دوو ئه‌دیب ئاشنای نه‌بێ، بۆیه به ناچاری له زمانی دووه‌مه‌وه ده‌بێ وه‌ربگێڕدرێن. ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی له‌مه‌ڕ وه‌رگێڕان له لای خۆمان و جیرانه‌كانمان هه‌یه، لێره نییه یان كێشه‌كان له‌و ڕووه‌وه به ڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر كراون كه ئیتر نابینی باسی لێوه بكرێ. به‌ڵام بۆ زمانی فارسی وا نییه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ وه‌رگێڕه كورده‌كان. ناتوانی متمانه به هه‌ر وه‌رگێڕێكی فارس بكه‌یت. فه‌وزایه‌كی گه‌وره له وه‌رگێڕانی فارسی‌دا هه‌یه. ئیتر وای لێ هاتووه هیچ سنوورێكی ئه‌خلاقی ناناسێ. من ڕۆمانێكی وه‌رگێڕدراوی فارسیم خوێنده‌وه وه‌رگێڕه‌كه‌ی وشه‌ی ”به‌راز”ی له نێو كتێبه‌كه‌دا كردبوو به ئاژه‌ڵ، ئاژه‌ڵه‌كان. له زۆر جێ‌دا، پێش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ئێران كاره‌كانیان سانسۆڕ بكا، بۆ خۆیان سانسۆڕی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه‌كانیان بڵاو ببێته‌وه. ئه‌مه ته‌نیا نموونه‌یه‌كی بچووكه له سانسۆڕێك كه وه‌رگێڕ به سه‌ریدا سه‌پاوه یان دڵخوازانه كردوویه‌تی و زۆریش بێمانایه. ئیتر بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كان ده‌فارسێندرێن، ئیدیۆم و ده‌سته‌واژه‌كان ده‌گۆڕدرێن. هه‌ست ده‌كه‌م له نێوان زمانی فارسی و عه‌ڕه‌بیدا پتر ده‌توانی پشت به زمانی عه‌ڕه‌بی ببه‌ستی و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچار بی وه‌رگێڕانێكی ده‌ستی دوو و سێ بكه‌ی، له عه‌ڕه‌بییه‌وه بێت كه‌موكوڕی كه‌متر بێ.
پ4/ ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه چین كه ده‌بێت له كه‌سی وه‌رگێڕدا هه‌بن، ئایا زانینی زمانێك به‌ته‌نها ده‌توانێ وا له مرۆڤ بكات توانای وه‌رگێڕانی تێكسته‌كانی هه‌بێت، وه‌رگێڕان پیشه‌یه یان زانسته یان هونه‌ره؟
وه/ وه‌رگێڕان له كوردستان هێشتا نه‌بۆته پیشه یان زانست و زیاتر هونه‌ر یان خولیا و حه‌زێكی تاكه‌كه‌سییه. پیشه نییه چونكه ده‌توانم بڵێم هه‌موو وه‌رگێڕێكی كورد له په‌راوێزی ژیانی ڕۆژانه‌دا كاری وه‌رگێڕان ده‌كا، بۆ بژیوی ژیان ناچاره په‌نا بۆ كاری تر ببات و وه‌ختی پشوو و حه‌سانه‌وه‌ی بۆ وه‌رگێڕان دابنێ، وه‌رگێڕانی كوردی له په‌راوێز و به ماندوویی ده‌كرێ و له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی كاریگه‌ریی له سه‌ر كوالیتی وه‌رگێڕان هه‌بێ. نه‌بۆته زانستیش چونكه كۆڕ و ناوه‌ندی تایبه‌ت به وه‌رگێڕان دروست نه‌بوون و وه‌رگێڕی كورد به هه‌وڵی خۆی، خۆی پێده‌گه‌یه‌نێ و ده‌رچووی زانكۆ یان ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به وه‌رگێڕان نییه. دواتر به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراویش، نه به باش نه به خراپ قسه‌ی له‌سه‌ر ناكرێ و هه‌ڵناسه‌نگێنرێ.
سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕانێكی باش و سه‌ركه‌وتوویش، به بۆچوونی من زانین و شاره‌زابوون به‌سه‌ر زمانی ده‌سپێك و زمانی مه‌به‌ستدا مه‌رجه، به‌ڵام به ته‌نیا به‌س نییه. وه‌رگێڕ ده‌بێ له‌و بواره‌دا ئاگادار بێ كه كاری له سه‌ر ده‌كا. دیاره ئه‌مڕۆكه ئه‌نته‌رنێت له‌چاو ڕابردوو ده‌رفه‌تێكی زیاتری بۆ وه‌رگێڕه‌كان ڕه‌خساندووه و له هه‌ندێك ڕووه‌وه ئاسانكاری بۆ كردوون. بۆ نموونه وه‌رگێڕێك زۆر به سانایی ده‌توانێ سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی ناوچه‌یه‌ك یان سه‌باره‌ت به ناو، شوێن، كه‌سه‌كان و زۆر شتی تر زانیاری به‌ده‌ست بێنێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له پێشخستنی توانا و ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگێڕدا به‌و شێوه‌یه ده‌ور نابینێ و ته‌نیا ده‌توانێ كێشه ته‌كنیكییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكا.
پ5/ وه‌رگێڕان ده‌توانێت چ ڕۆڵێك له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی كتێبخانه‌ی كوردیدا بگێڕێت؟ بۆ هه‌وڵ نه‌دراوه وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه بكه‌ن، واته به‌رهه‌مه كوردییه‌كان وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانه بیانییه‌كان، پێتان وا نییه له ئێستادا ئه‌وه پێداویستییه‌كی گه‌وره‌یه؟
وه/ وه‌رگێڕان ڕه‌فه به‌تاڵه‌كانی كتێبخانه‌ی كوردی داده‌گرێ و ڕه‌فه‌ی نوێی پێوه زیاد ده‌كا، نه‌ته‌وه‌یه‌ك چه‌نده‌ش خاوه‌نی كتێب و نووسه‌ر بێ، دیسان پێویستی به وه‌رگێڕانه. خاڵی سه‌رنج ڕاكێش ئه‌وه‌یه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خاوه‌نی زۆرترین كتێب و ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمانن، زیاتر له‌وانی دیكه گرنگی به وه‌رگێڕان ده‌ده‌ن و له‌و بواره‌وه چالاكترن. كتێبی وه‌رگێڕدراویان له هی نووسراو پتره. وه‌رگێڕان، ده‌توانێ به هانای كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه بێ، ده‌وڵه‌مه‌ندی بكا و ڕه‌نگ و بۆی پێ ببه‌خشێ. ده‌توانێ له داهێنان و نوێگه‌ریدا ڕۆڵێكی به‌رچاو بگێڕێ.
له وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه‌دا، به پێچه‌وانه‌ی وه‌رگێڕان به زمانی كوردی هه‌وڵ و خولیای وه‌رگێڕ به ته‌نیا به‌س نییه، هه‌ندێك فاكته‌ری دیكه دێنه گۆڕێ: هه‌ڵبژاردنی ده‌ق، دۆزینه‌وه‌ی وه‌شانخانه، تیڕاژ و ڕێژه‌ی خوێنه‌ران. زۆر شت كه ڕه‌نگه له وه‌رگێڕانی ده‌قێكدا به كوردی بیری لێ نه‌كرێته‌وه. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ من خۆم تاقیم نه‌كردۆته‌وه تا بزانم كه‌ند و كۆسپه‌كانی به‌رده‌می چین.
پ6/ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا وه‌رگێڕانی پیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینن، پێتان وایه زۆر و بۆریی له وه‌رگێڕاندا هه‌یه، كێ به‌رپرسیاره له‌و دۆخه و چی بكرێت بۆ باشتربوونی؟
وه/ وه‌رگێڕان هه‌تا زۆر بێ باشتره، ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌كرێ، زۆر نییه، هێشتا به سه‌دان شاكاری كلاسیك هه‌ن بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رنه‌گێڕدراون، ڕه‌نگه بۆ خۆمان پێمان وابێ زۆره چونكه دره‌نگ ده‌ستمان پێ كردووه. به‌ڵام بۆربوون له وه‌رگێڕاندا به‌دی ده‌كرێ، پاشاگه‌ردانییه‌ك هه‌یه و به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌زگاكانی چاپ و په‌خش لێی به‌رپرسیارن. ئه‌و ده‌زگایانه ده‌بێ هه‌موو وه‌رگێڕانێك بڵاو نه‌كه‌نه‌وه و لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كتێبانه پێك بێنن كه به نیازن بڵاویان بكه‌نه‌وه و له بڕیارداندا هه‌ستیارتر بن. به تایبه‌ت گرنگی به زمانی كوردی بده‌ن كه یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌رگێڕانی كوردی.
به‌شێك له ژیاننامه:
سه‌ڵاح بایه‌زیدی ساڵی ١٩٨٢ له شاری مه‌هاباد له‌دایك بووم. له‌وێ تا دیپلۆمم خوێنده‌وه و ساڵی ١٩٩٩ له‌به‌ر هۆكارگه‌لی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌م به‌جێ هێشتووه و ڕووم كردۆته باشووری كوردستان. چه‌ند ساڵێك له شاری سلێمانی ژیاوم و له ساڵی ٢٠٠٨ه‌وه له سویسرا ده‌ژیم. له زانكۆی نۆشاتێل ساڵیك زمان و ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسیم خوێندووه و ئێستاش له شاری نۆشاتێل نیشته‌جێم. تا ئێستا زیاتر له ده كتێبم بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه و به هۆی شاره‌زاییم له زمانی فه‌ره‌نسی و توركیدا پتر گرنگیم به ئه‌ده‌بیاتی فه‌ره‌نسا و توركیا داوه.