
با هەموومان پشتیوانی لە ئازادیی (ئەحمەد حەرەقان) بکەین!
نزیکەی مانگێکە (ئەحمەد حەرەقان) مانی لە خواردن گرتووە، تاکوو لەو ڕێگەیەوە ناڕەزایی لە دژی دەستەڵاتی سیاسی و ئایینیی میسر دەرببڕێت، کە ڕێی سەفەریان لێ گرتووە، بە مەرجێ نە تاوانی کردووە و نە هیچ بەربەستێکی یاسایی لە ئارادایە. (ئەحمەد حەرەقان) ئەوە چەند ساڵێکە لەپێناوی ئازادیدا گیانی خۆی خستووەتە بەر مەترسی و لە هەموو لایەکەوە هەڕەشەی لێ دەکرێت. لە یوتیوبدا کەناڵێکی هەیە بەناوی ( العقل الحر ) و لێیەوە ڕەخنە لەو هێزە کۆنەخوازانە دەگرێت، کە ئازادی لە تاکەکان دەستێننەوە و دەست دەخەنە ناو وردەکارییەکانی ژیانیەوە.
ئەمڕۆ کەیسی (ئەحمەد حەرەقان) بووەتە کەیسێکی جیهانی و ئازادیخوازانی سەرجەم دنیای بە خۆیەوە خەریک کردووە، بۆیە (دەنگەکان)یش، کە هەمیشە کەناڵی ئازادیخوازان بووە و دەبێت، بە پێویستی دەزانێت لێرەوە کوردزمانان بۆ ئەم پشتیوانییە بانگهێشت بکات.
لە خوارەوەدا لینکێک دادەنێین، کە دەتوانن کلیکی لەسەر بکەن و بە ئیمزایەک پشتوانیی خۆتانی بۆ دەرببڕن.
لینکی فەیسبوکی ئەحمەد حەرقان….