به‌یانیانێكی زوو له‌گه‌ڵ تێكسته شعره‌كانی سه‌لام عومه‌ر … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
هه‌ڵبه‌ته له سه‌ره‌تادا ویستم ناونیشانی وتاره‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی تر بێت واته له‌ژێر ناونیشانی(چۆن ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ی شعر كرد), به‌ڵام له پاشان بڕیارم دا بیگۆڕم به‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه چوونكه دانانی ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ وتاره‌كه‌م زۆر پیرۆزه‌و وه خاوه‌نی وێستگه‌یه‌كی بیره‌وه‌ریه له ژیانی قوتابیه‌تی زانكۆم كه ئه‌م وتاره‌ش بۆم ده‌بێته بیره‌وه‌ریه‌ك بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه, هه‌رچه‌نده من له سه‌ره‌تادا كاتێك خۆشه‌ویستیم بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب درووست بوو به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه‌م بۆ خوێندنه‌وه‌ی شعر‌و دونیای شعر نه‌بوو به‌ڵكو ته‌نیا گوێبیستی ناوی شاعیره‌كان بووم ,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كاتانه‌ی كه قوتابی بووم له قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌نێو كتێبی كوردیدا كۆمه‌ڵه شعرێكی تێدا بوو هی شاعیره دیاره‌كانی كورد بوون,له بنه‌ڕه‌تدا شعره‌كان جوان و نازك بوون به‌ڵام نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی من بێمه نێو دونیای خوێندنه‌وه‌ی شعره‌وه وه هۆكاره‌كه‌یشم نه‌زانی ئیتر هه‌رئه‌وه‌بوو كه من ئاره‌زووم له خوێندنه‌وه‌ی شعر نه‌ده‌كرد ,به‌ڵام وته‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت مڕۆڤه‌كان ده‌گۆڕێن, به‌ڵی له پاش چه‌ندین ساڵ له خۆبه‌دورگرتنم له خوێندنه‌وه‌ی شعر‌و دونیای شعره‌وه كه‌چی له ساڵی 2019 وه واته له‌سه‌رده‌می قۆناغی دووه‌می قوتابیه‌تی زانكۆمه‌وه ئاشنایه‌تیم درووست بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند تیكسته شعرێكی مامۆستا سه‌لام عومه‌ر كه له‌نێو ماڵپه‌ڕ و گۆڤاره‌كان بڵاویان ده‌كرده‌وه به‌تایبه‌تیش له‌نێو ماڵپه‌ڕی ڕێگای كوردستان و ده‌نگه‌كان وه هه‌روه‌ها منیش به‌ردوام له ڕێگای ئه‌و دوو ماڵپه‌ره‌وه به‌رده‌وام خوێنه‌ریان بووم كه ئیتر له‌و كاته‌وه من خۆشه‌ویستیه‌كی سه‌ره‌تایم بۆ خوێندنه‌وه‌ی شعر درووست بوو, به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و چه‌ند تێكسته شعریانه‌ی مامۆستا سه‌لام عومه‌ر به‌س نه‌بو یاخود تێنوویه‌تی منی نه‌شكاند له دنیای شعردا به‌ڵكو له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 دیوانێكی شعری بڵاوكرده‌وه به ناوی هێلانه‌یه‌ك له په‌شمه‌ك كه چه‌ندین تێكسته شعری زۆر جوان له‌خۆی گرتبوو چوونكه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و تێكستانه وا هه‌ستم ده‌كرد ڕووحم له‌نێو تێكسته شعریه‌كاندایه یاخودو وا هه‌ستم ده‌كرد كه خۆم نووسیومه‌ته‌وه, هه‌ربۆیه منیش ئه‌و كتێبه شعره‌یه‌م له‌نێو مۆبایله‌كه‌م دانا‌و هه‌موو به‌یانیه‌ك له تاو چاوه‌ڕوانی پاسی چل مه‌تری وه له كه‌شێكی ساردی به‌یانیان , مۆبایله‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه گرت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و تێكسته نازكانه كه هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژانه له یاد ناكه‌م , ئه‌وه ی كه به‌لامه‌وه خۆشتر بێت ڕۆژێكیان له‌كاتی چاوڕێم بۆ هاتنی پاسی چل مه‌تری بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆم بۆ كۆلێژ وه هه‌رچه‌نده‌ش كه‌ش و هه‌واكه‌ش زۆر سارد بوو منیش مۆبایله‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه بوو خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی تێكسته شعریه‌كانی مامۆستا سه‌لام عومه‌ر بوو كه‌چی به هۆی سه‌رقالبوونم به‌جوانی ئه‌و تێكستانه‌وه پاس به‌لامه‌وه تێپه‌ڕی كه‌چی منیش هیچ ئاگایه‌كم له‌خۆ نه‌بوو ئه‌وه‌ش بوو به‌شێك له‌پاڵ بیره‌وه‌ریه‌كانی به‌یانیانم بۆ كۆلێژ , چوونكه خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا ژیانی قوتابیه‌تی زانكۆ كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری خۆش وناخۆشی تێدایه كه له پاڵیان دا تێكسته شعریه‌كانی مامۆستا سه‌لام عومه‌ریش یه‌كێكه له‌و بیره‌وه‌ریه خۆش و جوانانه كه هه‌رگیز له‌یادی ناكه‌م, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆریش خۆشحاڵم كه كه‌سێكی هه‌سك ناسك ونموونه‌ی پیاوی ڕۆشنبیر وه‌كو مامۆستا سه‌لام عومه‌رم ناسی له ژیانی قوتابیه‌تی زانكۆم كه یه‌كێكه له‌و شاعیر و نوسه‌ره‌ی كه خاوه‌نی ئه‌زموونێكی زۆر جوانه , چوونكه من هه‌میشه له ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه دڵم به‌و كه‌سه ڕۆشنبیر و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانه زۆر خۆشبووه وه جێگای ڕێزێكی گه‌وره بوونه له‌نێو دڵی مندا, چوونكه كه‌سانی وه‌كو مامۆستا سه‌لام عومه‌ر و هاشێوه‌كانی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ن كه له زێر و یاقوت و مه‌رجان به‌نرخترن هه‌ربۆیه‌ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌میشه له‌نێو دڵی من زۆر به گه‌وره‌یی ده‌مێننه‌وه, هه‌رچه‌نده له‌پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م تێكسته شعریه‌كانی نێو ئه‌و دیوانه‌م خوێنده‌وه بیرم له‌وه نه‌كرده‌وه كه كه ئه‌م كتێبه شعریه په‌راوێزی بخه‌م بۆیه هه‌تاوه‌كو ئێستا له‌نێو مۆبایله‌كه‌م ولاپتۆكه‌م ماوه‌ته‌وه كه جاروبار به‌تێكسته شعریه‌ك دا ده‌ڕۆمه‌وه , ئیتر له‌پاش تێكسته شعریه‌كانی مامۆستا سه‌لام عومه‌ره‌وه من خۆشه‌ویستیم بۆ خوێندنه‌وه شعر درووست كه ئێستا ئیتر له‌پاڵ خوێندنه‌وی بابه‌تێكی دیكه به‌شێكی كاتم بۆ خوێندنه‌وه‌ی شعریش داده‌نێم .
له‌كۆتایی دا هیوای ته‌ندرووست باشی و سه‌رفرازی بۆ مامۆستا سه‌لام عومه‌ر نوسه‌ر و شاعیری گه‌له‌كه‌مان ده‌خوازم.
تێكسته شعریه‌ك له‌نێو دیوانی هێلانه‌یه‌ك له په‌شمه‌ك(سه‌لام عومه‌ر)2019
( ناخ)
به‌بێ مۆڵه‌ت
ڕژامه نێو ناخی تینووت
به‌بێ شه‌رم
دۆسیه‌كانم ده‌پشكنی
ئه‌وێ نه‌رم
نه‌رم
نه‌رم
به‌ڵام ته‌ژی له چۆڕاوگه‌ی
گومانێكی
گه‌رم
گه‌رم
هه‌ربێ مۆڵه‌ت
تك
تك
ده‌چۆڕامه ئه‌وێ
تاهه‌ر نه‌بێ
له‌ناختدا
نهێنی تۆ و
ئاینده‌ی خۆم ده‌ستكه‌وێ.