
وانه‌ی هونه‌ر بێ مامۆستای هونه‌ر! … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ئه‌گه‌رچی، وانه‌ی هونه‌ر وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی دیكه‌ی خوێندن، له خشته‌ی وانه‌كانی هه‌فته‌دا هه‌یه، له بازنه‌ی یه‌كه‌م له هه‌فته‌یه‌ك دوو وانه و له بازنه‌ی دووه‌م، ده‌بێ هه‌فته‌ی وانه‌یه‌ك بخوێنرێت، وه‌لێ له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قوتابخانه‌كانی ئێمه‌دا، ئه‌و وانه‌یه، به وانه‌یه‌كی لاوه‌كی داده‌نرێت و په‌راوێز ده‌خرێت. یان وانه‌كه ناخوێنرێت، یاخود به‌شه وانه‌ی بابه‌تی هونه‌ر، به بابه‌تی تر پڕده‌كرێته‌وه.
بێگومان هۆكار زۆرن بۆ پشت گوێخستنی وانه‌ی هونه‌ر له قوتابخانه‌كان، كه ڕه‌نگه ده‌رفه‌ت نه‌بێت لێره‌دا باسی هه‌موویان بكه‌ین. وه‌لێ یه‌كێك له هۆكاره دیاره‌كانی بایه‌خ نه‌دان به وانه‌ی هونه‌ر، بۆ نه‌بوونی مامۆستای پسپۆڕی هونه‌ر له قوتابخانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونكه نابێ ئه‌وه‌مان بیربچێت، كه هونه‌ر پسپۆڕایه‌تی و تایبتمه‌ندییه. وه‌ك چۆن هه‌موو مامۆستایه‌ك ناتوانێت به نموونه وانه‌ی ئینگلیزی بڵێته‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش، مامۆستا ناتوانێت وانه‌ی هونه‌ر به قوتابییان بڵێت و فێری وێنه كێشان و هونه‌ره‌كانی دیكه‌یان بكات، ئه‌گه‌ر پسپۆڕییه‌كه‌ی ئه‌و بواره نه‌بێت.ئه‌گه‌رچی، قوتابی به‌هره‌مه‌ند، لێهاتوو له ڕووی هونه‌رییه وه به‌شێوه‌یه‌كی خۆرسك بوونییان هه‌یه، وه‌لێ ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌هره و توانا خۆرسكییانه په‌روه‌رده نه‌كرێن، بێگومان سه‌ره‌نجام ده‌پووكێنه‌وه.بۆیه ئێمه پێویستیمان به‌وه‌یه، به شێوه‌یه‌كی دیكه گرنگی به وانه‌ی هونه‌ر بده‌ین. شێوه‌یه‌ك كه ڕێگه و میتۆدێكی ئاسان له خۆ بگرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا بتوانێت ئه‌گه‌ر پسپۆڕییه‌كه‌شی هونه‌ر نه‌بێت، زانیارییه‌ك بداته قوتابییان.لێره‌وه‌ش ده‌بێت میتۆدێكی ئاسان و ساكار هه‌بێت، تاكو له‌گه‌ڵ هزرو تێگه‌یشتنی قوتابییانی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی و قۆناغه‌كانی دواتر بگونجێت. نه‌ك میتۆدێك بخرێته به‌رده‌ست مامۆستا،كه چه‌ندین بابه‌ت و زانیاریی ورد‌و ئاڵۆزی تێدابێت و نه‌توانرێت بگه‌ینرێته قوتابییان و خوێندكاران.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، كتێبی(په‌روه‌رده‌ی هونه‌رپۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی) كه وه‌ك ڕێبه‌رێك بۆ مامۆستایان داندراوه، میتۆدێكه، بابه‌تی قوڕس و ئاڵۆزی تێدایه كه ئه‌سته‌مه قوتابی و خوێندكارانی پۆلی یه‌ك بتوانن سوودی لێببینن. ئه‌م كتێبه كه(مخه‌لیل عه‌لی عه‌بدوڵا) ئاماده‌ی كردووه، وه‌ك ڕێبه‌رێكه تاكو مامۆستا بتوانێت له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی، بیكاته نه‌خشه ڕێگایه‌ك و به هۆیه‌وه وانه‌ی هونه‌ر به قوتابییان بڵێته‌وه.ڕه‌نگه ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، بیری چووبێت كه به هه‌زاران قوتابخانه‌ی ئێمه، مامۆستای پسپۆڕی هونه‌رییان نییه. ئیدی چۆن ده‌توانن به‌و میتۆده زانستی و هه‌مه‌لایه‌نه هونه‌ر بڵێنه‌وه.
له‌و كتێبه‌دا، چه‌ندین چه‌مك و ده‌سته‌واژه باسكراون، كه تێگه‌یشتنیان بۆ قوتابی قۆناغی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی قوڕسه.ته‌نانه‌ت بۆ خودی مامۆستایه‌كیش ئه‌گه‌ر پسپۆڕییه‌كه‌ی هونه‌ر نه‌بێت هه‌ر قوڕسه. بۆنموونه:بابه‌ته‌كانی(پێكه‌رڕه‌سه‌نایه‌تینه‌رمكێشیجوانناسی ده‌ربڕینخوازی هێلكاری ئازادمۆنۆتایپكاری ده‌ستیكۆلاژداوكاریهه‌ویركاریڕیساكلینئستاتیكاگرووپكاری_تایبتمه‌ندی)ئه‌مانه و چه‌ندین چه‌مكی تر.
ئاخۆ مامۆستایه‌ك ئه‌گه‌ر پسپۆڕییه‌كه‌ی هونه‌ر نه‌بێت، ده‌توانێت ئه‌و بابه‌تانه بڵێته‌وه؟ مامۆستا چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك چه‌مكی(ئستاتیكا)و(ده‌ربڕینخوازی)به نموونه بۆ قوتابییان شیبكاته‌وه. له‌كاتێكدا، هونه‌رمه‌ندێك دوای ساڵانێكی زۆرله كاری هونه‌ری، ئه‌وكات به‌ره و هونه‌ری ده‌ربڕینخوازی ده‌چێت. ئه‌م كتێبه، كه وه‌ك ڕێبه‌رێك بۆ مامۆستای هونه‌ر داندراوه، كتێبێكی ئاڵۆزه، ناتوانرێت به پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕێبه‌ره، هونه‌ر به قوتابییان بگوترێته‌وه ئه‌گه‌ر مامۆستا ده‌رچووی نێوه‌ندێكی هونه‌ری و پسپۆڕی هونه‌رنه‌بێت.
قوتابی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی، نه‌ك هه‌ر له مانای ئه‌و وشانه ناگات، بگره نازانێ هونه‌ر یانی چی. من خۆم وانه‌ی هونه‌ر ده‌ڵێمه‌وه، ئه‌گه‌رچی پسپۆڕییه‌كه‌شم كوردییه. هه‌ركاتێك باسی هونه‌ر ده‌كه‌م، قوتابییه‌كان یه‌كڕاست( قه‌ڵه‌م ڕه‌نگ و تێنووسی وێنه‌كردن) ده‌رده‌هێنن. واتا لای ئه‌وان، هونه‌ر ته‌نها به مانای دروستكردنی وێنه.
بگره هه‌ندێكییان ڕه‌نگه‌كانیش ناناسن و پێیه‌وه ئاشنا نین وه‌ك(ئه‌رخه‌وانی و سلڤه‌روجه‌رگی) وته‌نانه‌ت سه‌وزو شینی كاڵیش.ئیدی نازانم، مامۆستا چۆن ده‌توانێت به‌و ڕێبه‌ره وانه بۆ قوتابییان بڵێته‌وه؟.بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م، له بازنه‌ی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی، وانه‌ی هونه‌ر، ته‌نها ناسینی ڕه‌نگه‌كان ودروستكردنی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساده‌و ئاسایی بێت، دواتر ورده ورده‌و له قۆناغه‌كانی دیكه، قوتابییان فێری ئه‌و چه‌مكانه بكرێن.
زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی ئێمه، مامۆستای هونه‌ریان نییه، بۆیه ده‌بێت ڕێبه‌رێك بۆ چۆنیه‌تی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی هونه‌ر له قوتابخانه‌كان دابنرێت، كه له‌گه‌ڵ ئاستی زانیاریی وتوانای تیۆریی و پراكتیكی مامۆستایان بگونجێت. نه‌ك میتۆدێك دابنرێت، باسی هونه‌ر به شێوه‌یه‌كی مه‌عریفی و ئه‌كادیمی و پسپۆڕی بكات. كه ته‌نها ده‌رچووانی به‌شی هونه‌ر له كۆلیژو په‌یمانگاكان، بزانن مه‌به‌ست له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان چییه. هیوادارم،هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایانی پسپۆڕی هونه‌ر، له دانانی هه‌ر كتێبێكی خوێندنی وانه‌ی هونه‌ر، واقیعی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و توانا‌و لێهاتوویی مامۆستایانیان له به‌رچاوبێت. نه‌ك له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه كه هه‌موو شتێك له باره‌ی هونه‌ره‌وه ده‌زانن، كتێب بۆ مامۆستایان و قوتابییان دابنێن!!.
*ئه‌م بابه‌ته له‌ڕۆژنامه‌ی(هه‌ولێر)ژماره(3255)له 2/2/2020بڵاوكراوه‌ته‌وه..