
تكایه جه‌نابی وه‌زیر: ئه‌وه‌نده قسه‌و هاتووچۆ مه‌كه! … د. زاهیر سوران
ماشائه‌ڵا له گه‌وره‌یی خودا، تێنه‌گه‌یشتن و بێتوانایی میلله‌ت و كوالێتی باش و به‌رزی نه‌خۆشخانه‌كانمان، پێشێلكردنی زه‌قی مافی نه‌خۆش له دابین‌كردنی سابون وته‌والێتی پاكژدا. به‌ڕێزان له‌م كاته‌دا خه‌ڵكی دونیا به گشتی حه‌زناكه‌ن له شاشه‌كانه‌وه ڕووخساری كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت ببینێت، باشتره خۆتان دووربخه‌نه‌وه‌و خۆتان بپارێزن لێی . یه‌كێك له هاوپیشه‌كانم دوێنێ نامه‌یه‌كی ده‌نگی بۆناردم، به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و، نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هی زه‌مانی سه‌دامه كه دروستكراوه، زۆرم پێ ناخۆش بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی قسه‌كانی هه‌ق بوون، ئێمه‌ش هه‌میشه چیكلدانه‌مان گچكه‌یه‌و قسه‌ی هه‌قمان پێ ناخۆشه، گه‌ر دڵسۆز‌و خه‌مخۆر بیت ده‌بێت شه‌وه‌كه‌ی نه‌خه‌ویت وهه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بۆ بدۆزینه‌وه. به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌میشه پزیشك حه‌زی له نه‌خۆشخانه‌و قاوشی پاكوخاوێن، ستافی باش، ئازا، به‌تواناو كارخۆشه‌ویسته وه‌لێ پێویسته خاوه‌نكاریش كه‌لوپه‌لی پێویستی رۆژانه بۆ كارمه‌ند (تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بن) و نه‌خۆشه‌كان دابین بكات و هیچ كامێكیان فه‌رامۆش نه‌كات ، ئه‌و فیلمه‌ی كه دوێنی بینیم راشكاوانه ده‌ڵێم شۆكی كردم له‌به‌رئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه:
١- له‌و قاوشه‌دا یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی تیادا ده‌رنا‌كه‌وێت نه له‌دوورنه له نزیكه‌وه تەنانەت له ڕاره‌وه‌كه‌شدا كه‌س دیار نییه ،ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و چه‌ند نه‌خۆشه چاودێریكه‌رێكیان نه‌بووه بگره بۆ كاتی پێویست دوگمه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌شی تێدا نه‌بوو. هاوكات مانای ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆشخانه‌كه ستافی پێویستی ئاماده كراوی به‌رده‌ستی نییه كه رێگری دروستبوونی كاره‌سات بكه‌ن.
٢-له‌م كاته‌دا هه‌موو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هاوارده‌كه‌ن كه ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر نایلۆن، شوشه، ته‌خته…تاد چه‌ند كاتژمێرێك تا چه‌ندین رۆژێك ده‌مێنێته‌وه، گه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه دۆلاب و به جیا مێزی نێو ژووردابین نه‌كه‌ن ئێ باشه بۆچی ئه‌و زبڵه له سه‌رئه‌و زه‌وییه دانرابوون ؟ ئایا ده‌زانن مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌ر له نێو ژووره‌كاندا بۆ ستاف چه‌نده ؟.
به‌ڕێزان، گه‌ر به مه‌به‌ست و بۆ ناشیرینكردنی نه‌خۆشخانه‌كه ڤیدۆكه تۆمارکراوە بۆ زه‌نده‌ق بردنی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه ڤیدیۆكه كراوه ئه‌وا ده‌بێت پاش چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشه بدرێته دادگا. گه‌ر ئه‌و وێنه ڤیدیۆیانه ڕاستیشه ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵدابكرێت هه‌رچه‌نده هه‌موو نه‌خۆشێك مافی خۆی هه‌یه به‌ڵام ئه‌ركی سه‌رشانیانیش هه‌س كه ده‌بێت ڕاستگۆ بن، نابێت كه‌سانی دی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن هاوكات پرۆپاگه‌نده‌ی پلان داڕێژراو بڵاونه‌كه‌نه‌وه بۆ رووخاندنی وره‌ی دانیشتوان ودژی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و حكومه‌ت.
٣-ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌لای من ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌و نه‌خۆشخانه گه‌وره‌یه ئاماده‌كراوه بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا ؟ گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر گومانی ئه‌وه‌ی كردبووكه له‌ناكاو ڤایرۆسه‌كه خێرا بڵاوده‌بێته‌وه و پێویستی به ٤٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یه به‌و شێوه خراپه كه ده‌بینرێت (ئه‌ی چی ده‌كه‌ن بۆ پێشانگا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی هه‌ولێر) تا ئێره‌باشه. ئایا سه‌رچاوه‌ی ترس و گومانه‌كه‌ی له كوێوه دروست بوو؟ گه‌ر وایه ئایا (به لایه‌نی كه‌مه‌وه) ٤٠ پزیشكی كارامه، ١٠٠ په‌رستیار، ٥٠ یاریده‌ده‌ری خزمه‌تكردن وهاوكات گواستنه‌ی نه‌خۆشه‌كان،٢٠-٤٠ كارمه‌ندی ستافی ئه‌مباركردن ودابه‌شكردنی كه‌لوپه‌ل كارمه‌ندانی به‌شی تیشك ئه‌وه جگه له‌ستافی به‌شی خۆپاراستن و پاكوخاوێنی نێو نه‌خۆشخانه و كارمه‌ندانی به‌شی چێشتخانه‌یان ئاماده‌كردووه، بیریان له‌و ڕاستییه نه‌كردبووەوه ئاماده‌كردن و دابین‌كردنی ستافی تایبه‌ت و پێداویستییه‌كانی دژی ڤایرۆسه‌كه پێش ئاماده‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌بوو، ده‌نا یارمه‌تیدان و چاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆش كارێكی ئاسته‌مه زۆر جاربه پزیشك ناكرێت.
٤- نه‌بوونی ته‌والێتی كورسی (غه‌ربی)، سابوون و ئه‌لكهۆلی پاكژكردنه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌خۆش، كاخه‌زی ده‌ست هیشككردنه‌وه وكیسه‌ی خۆڵ كۆكردنه‌وه له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، دووش (گەرماو) واته شوێنی خۆشتن هه‌ر زۆر پێویستن و به‌شێكن له رێنماییه‌كانی پاكوخاوێنی نێو نه‌خۆشخانه، لێره‌دا به‌شێكی سه‌ره‌كی مافه‌كانی نه‌خۆش وه‌لانراوه.
هه‌ڵه‌ی هه‌موو وه‌زیره‌كان و به‌رپرسانی تری به‌شی كڕینی هه‌موو وه‌زاره‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی ته‌ندروستی بایه‌خ نه‌دان و پشتگوێخستنی كڕینی پێداویستی گرنگی نه‌خۆشخانه‌كانه، ئاسانترینیان چه‌رچه‌ف بووه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران هه‌زار به‌تانییه ناشیرینه ڕه‌نگاو ره‌نگه مه‌ترسیداره تووكنه‌یه كه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵی مرۆڤی ساخیش سه‌خڵه‌ت ده‌كات، هه‌رچه‌نده له نه‌خۆشخانه‌كانی دنیادا به‌تانی زه‌رد یان شین هه‌یه، به‌ڵام به‌رگی ئوتوكراوی قوماشی تێگیراوه، پاك‌و خاوێنتر، جوانتر و دڵكراوه‌تر ده‌رده‌كه‌ون بۆ خودی نه‌خۆش ومیوان و ئێنجا بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
به‌ڕێزان، من له ئێوه باشتر ده‌زانم سیسته‌می ته‌ندروستی له كوردستاندا ناته‌ندروسته وسه‌قه‌تیان كرد به‌ڵام له خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كه‌م وسه‌لامه‌تی نه‌خۆشه‌كانمه‌وه باشترین ئامۆژگاری هاوپیشه‌ییانه وبرایانه‌م بۆتان ئه‌وه‌یه كه چیدی مه‌چنه به‌رده‌م كامێرا‌كان، ئه‌وه‌نده شوێنه‌كان به‌سه‌رمه‌كه‌نه‌وه (گه‌ر فره پێویست نییه) گه‌ر پێویستیشه ئه‌وا ئه‌و هه‌موو به ناو ڕۆژنامه نووسانه له ده‌ورتان كۆمه‌كه‌نه‌وه، (بێده‌نگ بڕۆن و بگه‌ڕێنه‌وه) له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ر ده‌سته‌ڵاتتان پێ نه‌دراوه یان نییه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا ده‌توانن داوای لێبوردن بكه‌ن و واز له به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌تان بهێنن با له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا خۆتان و وه‌زاره‌ته‌كه تێك نه‌شكێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكشكاندنی ئێستای نه‌خۆشخانه مانای تێكشكاندنی حكومه‌ت و بگره میلله‌تیش ئه‌وسا هیچ كه‌سێك وته‌نانه‌ت مێژووش لێتان نابورێت ووه‌ك خۆتان ده‌یه‌ژن: با كاره‌ساتی مرۆیی روونه‌دات . تكایه به نووسراو داوای یارمه‌تی له شاره‌زایان بكه‌ن هیچ عه‌یب نییه و با فه‌رشی سوور بۆ بێگانه دانه‌خه‌ین، باوه‌ڕناكه‌م كه‌س نه‌بێت (مه‌گه‌ر بێ‌ویژدان بێت) و نه‌یه‌ت به هاناوه . له ئیمڕۆوه وا باشتره كاره‌كانتان به نوسراو جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و كاته‌ی به هاتووچۆ و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه به‌فیرۆی ده‌ده‌ن (كارده‌كاته سه‌رتوانای بیركردنه‌وه وبڕیاردانی هه‌ڵه‌شه) پێشتریش ئاماژه‌م پێكردووه ئێمه شه‌ڕمانه له گه‌ڵ كاتدا و كاتیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه، باشتر وایه كاتتان ئاماده بكه‌ن بۆ پیتاك كردن، دابین‌كردنی ستاف، كه‌لوپه‌لی خۆپاراستنی نێو نه‌خۆشخانه‌كان كارمه‌ندان و نه‌خۆشه‌كان.
له كۆتاییدا هیوادارم جه‌نابی وه‌زیر كه خۆیان پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیش بوون، به دڵێكی فراوانه‌وه ڕه‌خنه‌كانم لێ وه‌ربگرێت و هه‌وڵی به په‌له‌ی (دڵگەرم) جدی بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنیان نه‌ك به دوژمنایه‌تی، ئیهانه و ته‌شهیر بیداته قه‌ڵه‌م (پاشتر ئاگر له‌سه‌ر پشتم بكاته‌وه) له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موومان خۆمان به خه‌مخۆری میلله‌ت ده‌زانین و هه‌موومان دڵمان گه‌رمه، هاوكات من ڕقم له كه‌س نییه و نه‌بووه به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان مه‌ترسیدارن، هه‌ڵسوكه‌وته نابه‌جێكان یان پشتگوێخستنی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌رانبه‌ر نه‌خۆش فره ناڕه‌حه‌تم ده‌كات ئه‌ویش له دڵسۆزی وخه‌مخۆری خۆمه‌وه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی باشتروخێراتری ڕه‌وشه‌كه‌یه كه هه‌موومانی كردۆته ئامانج وده‌بێت ده‌ست له نێوده‌ست بین بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆش و رێگرتن له‌فره بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌ك دژی یه‌كدی.
د. زاهیر سوران
پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی.
٧ نیسانی ٢٠٢٠
تێبینی: ئاما‌ده‌م گه‌ر گه‌ره‌كتانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ستافێكی باشی كارا‌مه‌تان بۆ ئاماده بكه‌م تا له‌و ده‌رده‌سه‌رییه رزگارتان ببێت، به مه‌رجێك به‌شداران و پێداویستییه‌كانی خوله‌كه‌م بۆ ئاماده بكه‌ن و كه‌س ته‌دەخول (ڕۆچوون) نەکات.