هیواكانیان له ده‌ستداو نه‌بوون به سه‌رۆك كۆمار … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
تا بنه‌ماڵه‌و خێڵ بمێنێت هه‌ژارو چه‌وساوه‌كان ئاسووده‌یی نابینن
له سه‌رده‌می پیلان و كوده‌تا سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كانی عه‌ره‌ب ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن ده‌موچاوی دێزو بڵح و ناشیرین له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی په‌یوه‌ست به بیری خێڵه‌كی دواكه‌وتوو كه ئاررهزوو له سته‌م و دهستبهسهرگرتنی ده‌سه‌ڵات و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزیی و دابه‌شكردنی پله‌و پایه‌و به‌رپرسیارێتییه باڵاكان به سه‌ر كور‌و براوو خزم و ده‌ستوپه‌یوه‌ندییه‌كانیان ئه‌كه‌ن و بۆ جێگره‌وه‌ی خۆیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كوره‌كانیان رابێنن و ئاماده‌یان بكه‌ن ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست وله‌لای ئه‌وان میرات له ژیانی گه‌لان و وڵاتان گرنگتره‌و بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه رۆژێك دێت كورسی ده‌سه‌ڵات وبیری بۆگه‌نی میرات له ناو ئه‌چێت و هه‌موو شتێك ئه‌بێته موڵكی گه‌لا ن و پر به گه‌روو هاواری ئازادی و دیموكراسییه‌ت ئه‌كه‌ن روحییه‌تی خێڵكی رهتئهكهنهوهو بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤدۆستی به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ژیان له بیابان و دورگه‌ی عه‌ره‌بی دژوار بوو، بهدووهكانی لێ‌بوو، ئه‌وان به‌شیێكی گه‌وره‌ن وبڵاوبوونه‌ته‌وه به تایبه‌ت له باكوری دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و، ژینكه‌ی بیابان ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ره‌خساندون و، هه‌ر هه‌موویان له ژێر هه‌ژموونی خێڵن وته‌نها بنه‌ماڵه‌و خێڵ ئه‌ناسن وكۆمه‌ڵگاكه‌یان، كۆمه‌ڵگای خێڵ و خێوه‌ته و، بهدووكان خه‌ڵكی بیابانن و شوانی عه‌ره‌بی گه‌رۆكن و له خێوه‌ت وله سه‌ر به‌خیوكردنی حوشترو مێگه‌ل و وڵاغ ئه‌ژین و، به دوای ئاو‌و له‌وه‌ر ئه‌گه‌رێن و جێ به خۆیان ناگرن و، خێل كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن سه‌ر به یه‌ك بنه‌چه‌ن و ، خێڵ له هه‌موو جیهان هه‌یه‌و هه‌ندێكیان له‌ناو چوون و به‌شێكیان چوونه‌ته ناو كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی و، به زۆریی له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و بیابانی سوری و رۆژئاوای عێراق وئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستین و بیابانه‌كانی باكوری ئه‌فریقیا ئه‌بینرێن.
خێڵ له كۆمه‌لێكی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه پێكدێت و خزمایه‌تی به‌یه‌كیانه‌وه ئه‌به‌ستێت و زوربه‌یان سه‌ر به یه‌ك باپیره‌ن و، هه‌وڵئه‌ده‌ن كور‌و نه‌وه‌كانیان ببنه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆی بده‌ن به‌و مرۆڤه‌ی كه بارودۆخێكی گونجاوی بۆ ژیانێكی كامه‌رانی ئاماده كرد‌و، خێڵ هه‌وڵئه‌دات هه‌رچی كاروباره بدات به كه‌سانی خۆیان و، هه‌لیان بۆ بدۆزێته‌و ته‌نانه‌ت نه‌زان و بێ ئه‌زمونیش بن و، به‌وه‌ش رۆڵی خه‌ڵكانی تر پێشێل ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پاشكۆی ئه‌وان.
خێڵ و بنه‌ماڵه جاروبار په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی دڵره‌قی له گه‌ڵ خه‌ڵك { گه‌ل} به گشتی و له گه‌ڵ دۆژمنان به تایبه‌تی و، ئه‌گه‌ر سامان وهێزی گه‌وره‌ی هه‌بێت روو له به‌كارهێنانی توندوتیژی ودڵره‌قی ئه‌كات و له كۆتاییدا براوه ئه‌بێت و، ده‌سه‌ڵاتێكی زاڵمانه پێك ئه‌هێنێت و هه‌میشه سڵ له گه‌ل ناكات و، هه‌رده‌م ئاماده‌یه زوربه‌ی گه‌ل له‌ناو ببات بۆ مانه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و، باشترین نموونه له عێراق و میسر‌و لێبیاو یه‌مه‌ن روویداو، له‌مرۆشدا له سوریاداو، له هه‌مووی سه‌یرتر خێڵه به‌تواناكان حزب دائه‌مه‌زرێنن و روو له ژیانی سیاسی ئه‌كه‌ن و.
گێبركی بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی حكومه‌ت ئهكهنو، ولاڤ و گه‌زاف لێئه‌ده‌ن گوایه حزبه‌كانیان دیموكراتییه و، له‌م رێره‌وه‌دا خێڵی واهه‌یه سه‌ركه‌وتنی به‌دیهێناوه‌و حكومه‌تی پێكهێناوه‌و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ژیان گرتووه.
خێڵه‌كان و حزببه‌كانی خێڵه‌كی كاتێك حكومه‌ت پێكئه‌هێنن به ده‌ستێكی ئاسنین جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌خه‌نه ژێر ركێفی خۆیان و، زۆر جار ئه‌و ده‌وڵه‌ته زاڵمان ئه‌بێت چونكه به ده‌ست تاكه كه‌سێكه یان گروپێك له خه‌ڵكی خوا پێداو ( نوخبه Elite ) و ، ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه ( كورانی گه‌ل) كۆێلهن وئه‌بێت فه‌رمانه‌كانی خێڵه‌كه به‌بێ بیركردنه‌وه جێبه‌حی بكه‌ن و، له هه‌مووی خراپتر بنه‌ماڵه یان خێڵی حوكم به‌ده‌ست روو ئه‌كه‌نه میراتی سیاسی واته له پاش باوك كوره‌كه‌ی یان كورزاكهی و كوره مام و خزمه‌كان جێێ ئه‌گرنه‌وه.
وراسهت (Genetics ) له دێر زه‌مان ره‌واڵه‌تێكی وابه‌سته‌یه به خه‌لیفه‌كان و پاشا‌كان و پیاوه گه‌وره‌كان ودوقهكان و شاهانشا و ، كاتێك شایه‌ك ( مه‌لێك) ئه‌روات و شازاده جێی ئه‌گرێته‌وه و ئه‌بێته شا و، له جیهانی عه‌ره‌بیدا شۆرشه‌كان و كوده‌تای سه‌ربازی و پیلانه‌كان شاكانیان راماڵی و كۆماره‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا وه‌ك له میسر‌و عێراق و لێبیاو یه‌مه‌ن و شوێنی تر روویاندا ، له میسر محه‌مه‌د نه‌جیب سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش هات و، لابراو خرایه ژێر چاودیری و، جه‌مال عه‌بدولناسر هات و، له پاش ئه‌و ئه‌نوه‌ر ئه‌لسادات بۆ به سه‌رۆك و له پاش كوشتنی له كاتی ئاماده‌بوونی نمایشێكی سه‌ربازی به بۆنه‌ی جه‌نگی ئوكتۆبه‌ره‌وه ، محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك بۆ به سه‌رۆك كۆمار ( 14 ئوكتۆبه‌ری 1981 ــ 11 ی فیبریوه‌ری 2011 و، 30 ساڵ حوكم) و، له عێراق عه‌بدولكه‌ریم قاسم هات و پاشان حكومه‌تی به‌عسییه‌كان له پاش پیلانه شومه ره‌شه‌كه‌ی 8 ی شوبات ــ فیبریوه‌ری 1963 عه‌بدولسه‌لام عارف و عه‌بدولره‌حمان عارف و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر و سه‌دام حسه‌ێن ) 1979 ــ 2003 ــ 24 ساڵ ) و له لیبیا موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی ( 1969 ــ 2011 ــ 42 ساڵ) و له یه‌مه‌ن عه‌بدوڵلا سه‌لال 1962 ، عه‌بدولره‌حمان یه‌حیا ئه‌لئه‌ریانی ، ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌لحه‌مدی و، ئه‌حمه‌د حسه‌ین ئه‌لغشمی وڵه كۆتاییدا عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح ( 1978 ـــ 2012 ، 34 ساڵ).
له سوریا حافز ئه‌لئه‌سه‌د بۆ به سه‌رۆك كۆمار ( 1970 ــ 2000 ، 30 ساڵ) و، له پاش حافز له شانوگهرییهك و گاڵتهجارییهك ده‌ستووریان گۆری و ته‌مه‌نی سه‌رۆك كۆمار له 40 ساڵ كرا به 34 ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ته‌مه‌نی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بگونجێت و بوو به سه‌رۆك كۆمار له ( 2000 تا ئێستا ـ 20) ساڵ.
سرۆكه عه‌ره‌به‌كان به پێی بێ مێشكیان له‌و باوه‌ره‌دان مانه‌وه‌یان پێویسته و، خاوه‌نی ئه‌زمونی حوكم به‌رێوه‌بردنن و له به‌ر ئه‌وه‌ش كۆده‌تایان كردووه یان خوا هه‌ڵیانبژاردووه ببنه حاكم و، مانه‌وه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حوكم ئامانجی به‌رزو گرنگیانه و، له پێناو ئه‌م ئامانجه قیزوه‌نه توندوتیژی و داپڵۆسین وسیاسه‌تی داری ئه‌ستور ( كوته‌ك) یان دژ به جه‌ماوه‌رو گه‌ل به‌كارهێناوه‌و، كه‌وتنه راونانی نیشتمانپه‌روه‌ران و پێشكه‌وتنخوازان ، ئه‌وانه‌ی داوای دیموكراتییه‌ت و ئازادی ئه‌كه‌ن و، گرتن و زیندانیكردنیان له زیندانی ترسناك و هه‌ڵسان به شێوه‌یه‌كی فاشیستیانه به ئه‌شكه‌نجه‌دانیان به مه‌به‌ستی شكاندنی شكۆ‌و توانا‌و ئێراده‌یان ومل شۆركردن بۆ داخوازییه‌كانیان وپاشان كوشتن‌یان به شێوازێكی نه‌فره‌تلێكراوو به‌بێ دادگایكردن و، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو كرده‌وه‌و نه‌هامه‌تیانه به ئاشكه‌را نان و قووتی گه‌ل ئه‌دزن و باجدان به‌سه‌ریان فه‌رز ئه‌كه‌ن و، ئاره‌زووی گرنگیان ئه‌وه‌یه نژادێكی نوێ و بنه‌ماڵه‌یه‌كی نوێ پێك‌بێنن و، به گوێره‌ی بیركردنه‌وه‌ی خێڵه‌كی و مۆركی له سه‌ر رژێمه‌كانیان كه به كۆده‌تای سه‌ربازی هاتوون و چۆنییه‌تی كاركردنیان روو له میراتی سیاسی ئه‌كه‌ن و هك مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بۆ به‌رده‌وامبوونی رژێمه دوور له دیموكراتییهكهیان و هه‌رچی په‌یوه‌نداره به خێڵه‌وه به‌ره‌و هه‌مان میراتی سیاسی ئه‌روات.
چیرۆكی وه‌راسه‌ت ( میرات) و هه‌میشه‌یی له‌لای گه‌ڵی عه‌ره‌ب و ئه‌و گه‌لانه‌ی له نزیكیانه‌وه ژیاون هه‌ر له كاتی جاهلییه‌ت و هاتنی خه‌لیفه‌كان و دروستبوونی خێڵ و بنه‌ماڵه له‌لایان چه‌سپیوه‌و ئه‌م جیروكه ره‌گی قووڵی له ناخیان داكوتاوه‌و خه‌سڵه‌تێكه لایان تا ئه‌مرۆ ماوه‌ته‌وه‌و، زوربه‌یان به دوای كورسی ده‌سه‌ڵات رائه‌كه‌ن و، هه‌ندی له عه‌ربه‌كان له پێناو كورسی حوكم ( تاج و ته‌خت) عه‌قڵ و كه‌رامه‌تیان له ده‌ستداوه‌و، بو نموونه شیخ حه‌مه‌د كوری خه‌لیفه ئال سانی ئه‌میری قه‌ته‌ر بابی شیخ خه‌لیفه له سه‌ر كورسی دسه‌ڵات لابرد‌و ناچاریكرد له ساڵی 1995 به‌ناوی پیشوو وڵات به‌جێبهێڵێت به‌ره‌و ئه‌وروپا.
سه‌رۆكی سوریا حافز ئه‌سد پێش مردنی توانی كوڵه‌كه‌ی وه‌راسه‌ت داكوتێت و ده‌سه‌ڵاتی حوكم بدات به ده‌ست به‌شار ئه‌سه‌دی كوری و، ئه‌وه‌ش به بێشك مانای ئه‌وه‌یه زوڵم و زۆریی ره‌گی به‌هێزی له ناو كه‌سایه‌تی تاك هه‌یه له خۆشه‌ویستی خود‌و خێزان و درێژه‌دان به حوكم دژ به ئاره‌زوو خواستی جه‌ماوه‌ری گه‌ل و به‌كارهێنانی سیاسه‌تی ئازاردان و له‌ناوبردن وتیرۆركردنی ئه‌وانه‌ی داوای ئازادی و دیموكراسی ئه‌كه‌ن و، زوڵم وسته‌م هه‌موو سنورێكی بری و كه‌وتنه گاڵته پێكردنی گه‌لانی ژێرده‌سته‌یان و، وراسه‌تی سیاسی كور‌و كوره‌زاو نه‌وه‌كان به بێ رای گه‌ل ئه‌گرێته‌وه و، حوكمی به‌عسی عه‌ره‌بی له سوریا وه‌ك حوكمی به‌عس له عێراقدا، حوكمی تاكره‌ویی بوو ( خواستی) گه‌لی به‌دینه‌هێناو، له گه‌ڵ پێداویستییه‌كانیان جۆشیان نه‌خواردووه‌و، له سه‌ر بیدهنگیكردنی ده‌نگه‌كانی تر‌و قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆپۆزسیۆن و ته‌زویركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سنورداركردنی راگه‌یاند ره‌فتاریان كردووه‌و ، بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی كۆماری سه‌ركوتكه‌ر ببێته مۆڵكی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و یاوه‌ره‌كانی و، بۆ ئه‌وه‌ی داپڵۆسین و گه‌نده‌ڵی و خزمخزمێنه په‌ره‌بسێنێت.
دیكتاتۆر سه‌دام حسه‌ێن بایه‌خی زۆری به هه‌ردوو كوره شهرئهنگێزهكهی عوده‌ی وقوسه‌ی له پێناو ئاماده‌كردنیان پله‌و پایه‌ی باڵا وهه‌ستیاری ده‌وڵه‌ت بگرنه‌ده‌ست و، یه‌كه‌میان هه‌رچه‌نده ئیفلیج بوو فه‌رمانده‌ی فدائی ( خۆبهختكران) ی سه‌دام بوو، هه‌روا به‌رپرسی ئه‌م كارانه‌ش بوو: راگه‌یاندن و رۆشنبیری و وه‌رزش و، دووه‌میان ( قوسه‌ی) جێی ده‌ستخۆشی وستایشی باوكه دیكتاتۆره‌كه‌ی و تاقمی درۆ‌و ده‌له‌سه‌و زۆرناژهنهكان به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی عێراق بوو !!، قوسه‌ی بوو به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عسی له گۆرنراوو یاریده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سه‌ربازی و، سه‌رپرشتیاری هێزه‌كانی گاردی كۆماری ( الحرس الجمهوری) و، سه‌دام حسه‌ێن زۆر بایه‌خی به قوسه‌ی دا‌و، به هه‌موو رێگا‌و شێوه‌و شێوازێك هه‌وڵیدا جومگه ههستیارو باڵاكانی عێراق بگرێته‌ده‌ست و، له كوتاییدا ببێته خه‌لیفه‌ی خودی خۆی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌ك داب و نه‌ریتی هه‌موو رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان.
بۆ كۆپێكردنی رێكاری به‌عسییه‌كان له میراتی سیاسی و، له سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حافز ئه‌سه‌دو سه‌دام حسه‌ێن ئه‌م سه‌رۆكانه : حوسنی موباره‌ك ، موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح كه‌وتنه بایه‌خدان به كوره‌كانیان و ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌وه‌ی ببن به سه‌رۆك كۆمار له سه‌ر رێوشوێن و ته‌رزی به‌شار ئه‌سه‌دو جێی باوكیان بگرنه‌وه‌و ئه‌وان( سه‌رۆكه‌كان) به هۆی مانه‌وه‌یان له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات هێلاك بوون و “” خزمه‌تێكی”” زۆریان پێشكه‌ش به خه‌ڵك كرد ( راونان و تێهه‌ڵدان وگرتن وكوشتن ) و، شایانی باسه هه‌ر سه‌رۆك كۆمارێك حزبێكی سیاسی هه‌بوو و، حوسنی موبارك خاوه‌نی حزبی نیشتمانی دیموكراتی بوو بایه‌خیدا به كوره بچكۆله‌كه‌ی جه‌مال ا‌لدین محه‌مه‌د حوسنی سه‌ید موبارك و، زۆر به هێز هاته سه‌ر گۆره‌پانی سیاسه‌ت وه‌ك خه‌لیفه‌ی باوكی ناویده‌ركرد به‌ڵام شۆرشی گه‌لی میسر له 25 شوباتی 2011 لهكاریخست و، موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی سه‌رۆكی كۆماری لێبیای مه‌زن بایه‌خیدا به سیف ئهلاسلامی كوری كه له كومه‌ڵه‌ی “” مافی مرۆڤ “” كاریئهكردو به هۆی راپه‌رینی لیبیاوه نه‌یتوانی بچێته پێشه‌وه‌و له 19 تشرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر 2011 گیراو چه‌ند په‌نجه‌یه‌كی ده‌ستیان بری به‌ڵام سه‌رۆكی خێڵ و خاوه‌ن خنجه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح خاوه‌نی حزبی موئته‌مه‌ری میللی گشتی زۆر بایه‌خیدا به كوره‌كه‌ی ( عه‌مید ئه‌حمه‌د) فه‌رمانده‌ی گاردی كۆماری و هێزی تایبه‌ت.
كوری سه‌رۆكه‌كان : قوسه‌ی سه‌دام حسه‌ێن ، جه‌مال حوسنی موبارك، سیف الاسلام القهزافی و ئه‌حمه‌د عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح بێ شانس بوون و هیوایان نه‌ماو نه‌بوون به سه‌رۆك كۆماری عێراق و مێسرو لێبیاو یه‌مه‌ن و، یه‌كه‌میان قوسه‌ی كوژراو، دووه‌م وسییه‌م جه‌مال و سیف ماوه‌یه‌ك له زیندان بوون وچواره‌م ئه‌حمه‌د كرا به باڵوێزی یه‌مه‌ن له ئیمارات.
لیره‌دا ئاماژه بۆئه‌و حزبانه ئه‌كه‌ێن كه بروایان به وه‌راسه‌تی سیاسی هه‌یه و وه‌ك شێوازێك له سه‌ری ئه‌روات و تێئه‌كۆشێت له پێناو بته‌وكردنی و گواستنه‌وه‌ی حزب بۆ حزبی خیزان و هۆزو بنه‌ماڵه‌و خێڵ و قه‌واره‌كه‌ی به‌شی سه‌رۆكی حزب و كوره‌كانی و براكانی و خزمه‌كانی و دهستوپهیوهندهكانیانی ئه‌كات و، ئه‌مانه به نه‌خوێنده‌وارو نه‌زان و جاهیله‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر جومگه زیندوه‌كان ئه‌گرن و، بواری كه‌س ناده‌ن به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆنه‌كان و، ئه‌مان ( سه‌رۆك وكورهكانی) ئه‌یانه‌وێت ئه‌وان (گه‌ڵ) گوێ رایه‌ڵ بن و كرنووشیان بۆ ببه‌ن وچیی هه‌یه بۆ خۆیانی ببه‌ن و، ئه‌توانین بڵێن ئه‌مانه ( نوخبه ــ كاكڵه) دیكتاتۆرییه‌تی خێزانی چه‌په‌ڵ به بوونی تاكه كه‌سێك له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و دریژ یان تا له ژیاندایه دروست ئه‌كه‌ن و، تووشی بێ عه‌قڵی و دۆگماتیزم ئه‌بێت و له زه‌لكاوی بیری بۆگه‌ن ئه‌ژیت و،خۆی به سیاسه‌تمه‌دارێك كه كه‌س شان له شانی نادات دائه‌نێت و، ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی ده‌ورو پشتی باز ئه‌ده‌ن بۆ گه‌نده‌ڵی و خواستی یه‌كه‌م وكۆتاییان دزی و گه‌نده‌ڵی و دژایه‌تی جه‌ماوه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان پر له خۆشی و خاوه‌ن توانا بن.
27/5/2020