پارتی و قوتابخانه‌ی فیكریی په‌كه‌كه … به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
عه‌قڵ: كه‌ره‌سته‌یه‌كه پێی ئه‌گه‌ینه به‌خته‌وه‌ری و، قوتارمان ئه‌كات له‌جه‌ورو سته‌م. به‌و واتایه‌ی له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی بهئهقڵانیكردنهوه ترس و تۆقاندن و برسێتی ناهێڵێن. چۆن..؟. هه‌ریه‌كه‌و میتۆدێكی هه‌یه، مه‌سه‌له‌ن له سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی دا هه‌موو پنته‌كانی ژیان ئه‌درێنه به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه‌و، پرسیار‌و، گومان، ئه‌قڵ كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كی ههڵئهتهكێنێت، ” من بیر ئه‌كه‌مه‌وه، كه‌واته من هه‌م” ئه‌بێته دروشمی به‌رایی مه‌شخه‌ڵه‌كه، له تیۆری ڕهخنهگهراییدا، به‌ته‌واوی ووته‌كانی “كانت” پشتڕاست ئه‌كاته‌وه به‌وه‌ی “هیچ ڕێگایه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له‌ڕه‌خنه‌گرتن “، یانی ڕێگه‌ی پێشكه‌وتن ڕه‌خنه گرتنه، یانی نابێت جڵه‌وی خۆمان بده‌ینه ده‌ست شته‌كانی ده‌ورو به‌ره‌وه تا ئه‌گه‌ین به ئاكامێكی دڵخۆشكه‌ر، ئه‌مه‌ش ڕێبازێكی ئه‌قڵانیه. به‌ڵام پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه: ئه‌وه كام ئه‌قڵه ئێمه ئه‌گه‌یه‌نێت به ژیانێكی شایسته.؟.
ئۆجه‌لان، به‌ته‌نها دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه نییه، وه‌ك ڕه‌وتێكی چه‌پی شۆڕشگێڕیی، ئاخه‌ر جگه له‌په‌كه‌كه (كه تا دێت گه‌شه ئه‌كات) له‌دونیادا ئێستا چه‌پی شۆڕشگێڕ نه‌ماون، ئه‌گه‌ر یه‌كێ كتێبی ” كۆمار” ی ئه‌فلاتۆن و ” محاورات” ه‌كه‌ی خوێندبێته‌وه، له پێشدا هه‌ست ئه‌كا ئه‌م ئه‌فلاتۆنه هه‌ندێ وڕێنه‌ی خه‌یاڵاوی كردووه‌و نوسیویانه‌ته‌وه، ده‌نا ئه‌وه به‌كێ جێبه‌جێ ئه‌كرێت! . دوایی ئه‌زانیت كه ئۆجه‌لان كتومت كۆپی په‌یستی ئه‌فكاره‌كانی ئه‌فلاتۆنی كردووه‌و وتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌فلاتۆن له خه‌یاڵ و چوارچێوه‌ی ئایدیاڵێكدا پێش هه‌زاران ساڵ و، ئۆجه‌لان له سه‌ر زه‌مین و واقیع به‌رجه‌سته‌ی كردووه. به‌تایبه‌تی له ئارگیۆمێنتی ئه‌وه‌ی كێ پێویسته پاسه‌وانی كۆمه‌ڵگه بێت ؟. پاشان چۆن پلانگێڕییهكان بناسینه‌وه؟. نیوه زیاتری ئاخ و ئۆف و كۆژانه‌كانی ئۆجه‌لان شیوه‌نكردن و هاواركردنه له‌ده‌ست مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، ناسیویه‌تی كه چۆن ناوه‌ڕۆكی پڕ لهدرۆینهی خۆرئاوا به كڵافه‌یه‌ك ده‌زووی نیمچه ڕاستی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌وردراوه.
پلانگێڕیی: هه‌ستیارترین ئامراز‌و ڕۆحی هونه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه. تێگه‌یشتن لهپلانگێریی بۆ جینۆساید‌و له‌ناودانی میلله‌تێك، له‌باری جوگرافیی و كلتورییه‌وه، ئاسان نییه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌روه‌ختی مۆدێرنیته‌و تازه‌بونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان و فه‌تحكردنی جیهان له‌لایه‌ن خۆرئاواوه. ڕونتریش تێگه‌یشتن له زهنیه‌تی فه‌لسه‌فی و سیاسی پشت پلانگێڕییهكان، بایه‌خداره‌و گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه.
ههرچركهساتێكی مێژووی كورد بگریت، ئه‌توانیت ده‌یان پیلانگێڕیی ڕیزبكهی، كهبهردی ژێر كۆڵه‌كه‌ی هه‌ر قۆناغێكن ، ئه‌گه‌ر له باكوردا، ته‌نها یه‌ك قۆناغی كورتی مێژوویی هاوچه‌رخ وه‌ك نمونه وه‌ربگرین: پیلانگێریی فیرقه‌كانی حه‌میدیه (1914) لهبتلیس دژی مه‌لاسه‌لیم ، له‌ساڵی (1925) دژی شێخ سه‌عیدی پیران ،پیلانگێڕیی (1930) ی ئاگرێ ،ئینجا (1937) ی كۆمه‌ڵكوژیی دێرسیم ، دۆزی (49) كه‌سی (1959) و (400) كه‌سییه‌كه‌ی (1960) و، ئه‌وسا كوشتنی فائیق بوجاق و تیرۆری سه‌عید قرمزی له‌لایه‌ن (پارتی دیموكراتی كوردستان) ه‌وه. سه‌دان پیلانگێڕیی دیكه تا ڕۆژی ئه‌مڕۆمان له‌دژی كورد‌و په‌كه‌كه ڕێكخراوه، به تیرۆری ساڵی (2013) ی سێ ژنه چالاكه‌كه‌ی كوردیشه‌وه له فه‌ڕه‌نسا. به‌ڕێككه‌وتنی هه‌ره ستراتیجی نێوان ئیسرائیل و توركیاوه له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان، ته‌نانه‌ت به گه‌له‌كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان، هه‌ر به‌جدیی كاتی ئه‌وه نییه كورد بیرێك له خۆی و ئاینده‌و به‌رامبه‌ره‌كانی بكاته‌وه ؟. كاتی ئه‌وه نییه له چوارچێوه‌ی فیدراسیۆنێكی نه‌ته‌وه‌یی دا یه‌كێتیه‌كی نیشتیمانی ئاوا بكات؟.
فیكری ئۆجه‌لان، له دروستبونی گه‌ردیله‌یه‌كه‌وه بۆ گه‌ردوون، بۆ گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه، بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوریی له‌سه‌ر سكه‌یه‌كی ڕێك (Sustainable development) بۆ مافه‌كانی: منداڵ، ژن، دین، ژین، بۆ ڕێگه‌چاره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیك و….تادوایی. هه‌مووی به‌رجه‌سته‌كردووه، فیكرێكه پراكتیزه‌كردنی هێند سه‌خته ته‌نانه‌ت كه‌سه نزیكه‌كانی خۆشی لێی ڕائه‌كه‌ن. له‌باری ویژدانیه‌وه (18) ساڵه سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك ئۆجه‌لان له زینداندایه، ئه‌و له زیندانێكی تاكه‌كه‌سیه‌وه گه‌لێكی چه‌وساوه‌ی بیر نه‌كردووه، قوربانیه‌و داوای ئازادبونی جه‌للاده‌كه‌ی ئه‌كات. كه‌چی سه‌راپا كورد له ده‌ره‌وه‌ی زیندان خه‌ریكی به‌د كاری و جه‌مسه‌رگیریی هه‌رێمایه‌تین (Regional Polarization) بۆ مانه‌وه‌ی گروپگه‌رایی و شهخسگهرایی خۆیان. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بۆ حزبه‌كانی باشور، به‌ڵكو خودی په‌كه‌كه و هاده‌پ یش له حوزه‌یرانی (2015) ه‌وه چونكه نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیمراڵی و، ئامۆژگارییه‌كانی ئۆجه‌لان، ئاوها عاقیبه‌تی هاده‌پ كه‌وته زیندان و په‌راوێز و، دوور نییه په‌كه‌كه‌ش نه‌كه‌وێته به‌ر گه‌له‌كۆمه‌كی سه‌ربازیی توركیا-ئیسرائیل- هاوپه‌یمانی دوه‌لی، به‌ره به‌ره هه‌ندێك له تۆپی سه‌ركرده‌كانی ڕۆژئاواش (به پێی زانیاری ته‌واوی ئێمه) وه‌خته په‌تاو ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی و چه‌ته‌یی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان پێ بگا. خه‌ریكی قاچاخچێتی و پاره كۆكردنه‌وه‌ن له چیای شه‌نگاله‌وه بۆ سوریا‌و، له سوریاوه بۆ ئێران و.. له كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی تره‌وه…تادوایی. ئه‌مه به‌رئه‌نجامی لادانه له‌و قوتابخانه فیكرییه‌ی خۆیان.
ئیشی من له‌م نووسینه‌و سه‌رجه‌م نووسینه‌كانی تریشم، پاڵپشتی كردنی هیچ گروپ و ئایدۆلۆژیایه‌ك نییه، به‌ڵكو شهرحكردنیهتی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه (هه‌یه). پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق خاڵی به‌هێزی ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی نه‌وت و غازی سروشتی به‌ده‌سته، به‌مه‌ش پاڵپشتی توركیا‌و كه‌نداو و وڵاتانی خۆرئاوای به ڕێژه‌یی به‌ده‌ستهێناوه، خاڵی لاوازی ئه‌وه‌یه كه هیچ مه‌دره‌سه‌یه‌كی فیكریی ئاڕاسته‌ی ناكا. ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها چه‌ند ڕاوێژكارێكهو پێشنیار ئه‌كا كام پول پێش كام پول دابنه‌ن. ڕاسته له‌باشوری كوردستان پارتی تاكه حزبه كه دروشمی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئابوریی به‌رزكردۆته‌وه‌و كاری بۆ ئه‌كا. له‌واقیعدا هه‌موو حزبه‌كانی تر دژی ئه‌مه‌ن. به‌ڵام ئه‌مه بۆ پارتی (پرۆژه‌یه، قه‌زیه‌یه) نه‌ك (فیكر) ێكی ڕۆشن. بۆ نمونه: نازیه‌كان دژی ئاریه‌كان بون، ئه‌مه فیكرێك بو، باشی و خراپی ئه‌م فیكره بۆ هه‌ر توێژه‌رێك جێی گفتوگۆ نییه، ئه‌وه گرنگه كه فیكرێك هه‌بێت تۆ بناغه‌ی باسهكهتی له‌سه‌ر ههڵبچنی. گرنگ ئه‌وه‌یه قوتابخانه‌یه‌كی فیكریی هه‌یه په‌كه‌كه ئاڕاسته ئه‌كات. ئایا یه‌كه‌یه‌كی تری فیكری له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستاندا دروست بووه كه ته‌حه‌دای فیكری ئۆجه‌لان بكات؟.
پارتی بۆ ئایندهی ململانێكانی چه‌ند ناوهندو ئینستیوتی وای هه‌یه كه به‌ر به فیكری ئۆجه‌لان بگرێت؟.
هه‌میشه له‌و قۆڵ و به‌رانه‌ی كه به‌رانبه‌ره‌كه‌ت لاوازه تۆ هێرش ئه‌كه‌ی، به پێچه‌وانه‌وه تۆ گورزێكی خراپت به‌ر ئه‌كه‌وێت، باشوری كوردوستان له بۆشاییه‌كی هزری و فه‌لسه‌فی و ڕۆحی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌هادایه، كه هه‌موو قۆڵ و به‌ره‌یه‌ك بۆ فیكری ئۆجالان و په‌كه‌كه واڵایه، تا گه‌شه بكات. یه‌ك له ئیشه كورت بینیه‌كانی ” نه‌وشیروان موسته‌فا” دوای جیابونه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وه‌بو ” كۆمپانیایه‌كی ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراند” له‌بری دامه‌زراوه‌یه‌كی فیكریی و توێژینه‌وه. واته هاژو هوژ و په‌لاماردانی كه‌سێتی ئینسانی كوردی پێش فیكر خست. بێگومان بههاژ و هوژو چه‌ند په‌لاماردانێك ئیمڕۆ و به‌یانی بزاڤه‌كه‌ی نه‌وشیروان له‌ناو ئه‌چێت، ساڵێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دووربو، بزوتنه‌وه‌كه‌ی مرد. ئۆجالان هه‌ژده ساڵه له زیندانه‌و بزاڤهكهشی گه‌شه‌ی كردووه. . ئه‌سڵی مه‌قسه‌د ئه‌وه نییه كه ئۆجه‌لان باشی ووتووه یان خراپ، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو سه‌ركرده مێژینه‌كانی تری كورد كه وه‌فاتیان كردووه، دێڕێكیان دوای خۆیان به‌جێ نه‌هێشتووه.
له كۆتاییدا، په‌كه‌كه خۆی شه‌نگال چۆڵ ئه‌كات، یان پارتی بتوانێ په‌كه‌كه له شه‌نگال ده‌ربكات، به‌ڵام پارتی ناتوانێت به‌ر به گه‌شه‌كردنی فیكری په‌كه‌كه و ئۆجالان له باشور بگرێت، ئه‌وه یه‌كێتی و گۆڕان هیچ كه خه‌ریكی سیاسه‌تی ڕۆژن و نازانن له‌ناو چ زۆنگاوێكدان. ئه‌وه چ جۆره كوردایه‌تیه‌كه به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌ڕه‌كانی ئه‌مڕۆی داعش دوێنێ چایچی به‌عس بو بێت؟. ئه‌وه چ جۆره كوردایه‌تیه‌كه یه‌ك مودیری شورته نییه له كه‌ركوكا به‌رتیل و ڕه‌شوه داوا نه‌كا ؟. ئه‌وه كام شه‌ره‌فپارێز و كوردپارێزه كه تیرۆریست بێ بڕیاری دادوه‌ر له كه‌ركوكدا ئازاد ئه‌كا؟. ئه‌وه كام كوردایه‌تیه یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازیی هه‌رێم نییه ده‌یان ئه‌فسه‌رو ناوی وه‌همی و مووچه‌ی وه‌همی بۆ خۆی نه نوسی بێت ؟. تۆ پێتوایه حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی و ئه‌مریكیه‌كان ئه‌م ڕاستیانه نه‌زانن ؟!. تازه تازه له فهیسبوكا خه‌ریكی دروستكردنی پاڵه‌وانی وه‌همی و ڕه‌مزی وه‌همی و خه‌یاڵاتی سه‌یر سه‌یرن ئه‌م كۆمه‌ڵه گااایهی كورد..