ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌ستی پێكردوه … سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌ستی پێكردوه
ئه‌مریكا به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ڕقیان لێمانه؟…..
رووداوه‌كه‌ی 11 سپتێمبر سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه بوو، كه ئه‌مریكای له‌وه به ئاگا هێنایه‌وه، كه ئه‌و رقه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا هه‌یانه ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌ستورتر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك دوای ئه‌م ڕووداوه، ئه‌مجاره‌یان ئه‌مریكا زۆر به‌جدی تر ویستی به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بگه‌ڕێت كه ئه‌و ڕقه‌ی ئه‌وان له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌وان بۆ هێنده ڕقیان لێ ده‌بنه‌وه؟
دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی (دوژمنه‌كانمان رقیان له ئازادیمانه) جۆرج بوش گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی “بۆچی رقییان لێمانه؟”.
ساڵی 1963 (ئه‌یزنهاور) سی و چواره‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له گفتوگۆیه‌كیدا له گه‌ڵ گرووپه‌كه‌یدا هه‌ڵمه‌تی رق لێبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكای له جیهانی عه‌ره‌بیدا به‌وه لێكداوه‌ته‌وه، كه “ئه‌م رقه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌یه”. واته له لایه‌ن كومه‌ڵگای ئیسلامی و عه‌ربییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاش، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و رقه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی حكومه‌ته گه‌نده‌ڵ و سه‌ركوتكه‌ره‌كان ده‌كات و له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سیاسی و ئابوری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا نییه” ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و ویسته‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌تی بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت” دوای 11 سپتێمبه‌ریش له ئه‌نجامی راپرسییه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌م هۆكارانه هه‌ر له ئارادا ماون، بۆیه ئه‌و ڕقانه‌ش هه‌م ماون، هه‌م ئه‌ستورتر بوونه.
هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، ئه‌وه‌شی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا روویدا، كه به‌رووخاندنی رژێمه‌كانیان كۆتایی هات، له‌و خاڵ‌و رووداوه گرنگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پێده‌ڵێن «11-ی سێپتێمبه‌ر»
11-ی سێپتێمبه‌ر تێگه‌یشتنی ئهمریكاو ئه‌وروپای له‌به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵات به‌گشتی‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی به‌ته‌واوی گۆڕی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی رۆشنفكر‌و سیاسییه مرۆڤدۆسته‌كانی خۆرئاواش، كه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان نه‌بوو، یان نه‌یانده‌ویست باوه‌ڕ به‌و راستییه بێنن كه نابێت، هێنده به‌سۆزو دڵ گه‌رم بن له‌به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتییه‌كاندا، ده‌بینین دوای ئه‌م رووداوه په‌یتا په‌یتا ده‌یانه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت پێ له‌جه‌رگی خۆیان بنێن و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه دورودرێژه‌ی ساڵانێكه له‌سه‌ری په‌روه‌رده‌كراون به‌قسه‌و به‌نوسین ده‌ریببڕن، تا ئاستی ئه‌وه‌ی به‌كرده‌وه‌ش هاوشێوه‌ی توندڕه‌وێكی خۆرهه‌ڵاتی په‌نا به‌رنه به‌ر كوشتنی مرۆڤ و سه‌ره‌نجام ده‌ستیان به‌خوێن سوركه‌ن، كه ره‌نگه له ڕابردوودا هه‌رگیز باوه‌ڕیان پێی نه‌بووبێ، یان رۆژێك له‌رۆژان خۆرئاواییه‌ك به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتبێت، له‌و روه‌وه لاسایی خۆرهه‌ڵاتییه‌ك بكاته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و كوشتاره‌ی «ئه‌ندرس به‌رنگ بریفیك» كه هاوڵاتییه‌كی مه‌سیحی نه‌رویجی بوو له‌ساڵی «2011» له‌ئۆسلۆ ئه‌نجامیدا، وه‌ك گه‌یاندنی په‌یامێكی توڕه‌ییانه‌ی خۆرئاواییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمی توندڕه‌ویانه‌ی ئیسلامییه‌كان.
ئه‌وان ویستیان دوای ئه‌و په‌یامه‌ی» قه‌شه ئۆگستین» بكه‌ون كه له‌كتێبی شاری خودا دا ده‌ڵێت: (بۆ مرۆڤی مه‌سیحی واچاكتره ئازار بچێژێت نه‌ك ئازار به‌كه‌سانی تر بگه‌یه‌نێت). به‌ڵام خه‌ریك بوو توند‌و تیژییه‌كان ئه‌وانیش له‌و په‌یامه‌ی ئۆگستین هه‌ڵگه‌ڕێنێته‌وه.
من نازانم ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی بۆچی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌وان به‌ترسنۆكی‌و بێ توانایی‌و له‌خۆڕانه‌دیتنیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین‌و پێمان وایه خۆرئاواییه‌كان هێنده مه‌ستی ژیانی دونیایی بوونه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دیانه‌وێ ده‌ست به‌و ژیانه‌یانه‌وه بگرن، بێ ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ له‌وه تێبگه‌ن كه ره‌شه‌بای خۆرهه‌ڵات هێنده به‌ته‌وژمه، ئه‌وان به‌م ئه‌قڵییه‌ته‌وه ناتوانن خۆیان بگرن، ته‌وژمێك كه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕێكی قایم‌و توند‌و دوژمنكارانه بونیادنراوه.
ئه‌و بونیاده‌ی سه‌ید قوتب به‌درێژایی مێژووی نوێ له‌مێشكی هه‌ر تاكێكی شوێنكه‌وتوه ئیسلامییه گه‌نجه‌كانی خۆرهه‌ڵاتدا چاندویه‌تی رۆژانه‌ش گه‌نجه تازه پێگه‌یشتوه‌كانی پێ جۆش ده‌درێته‌وه، هه‌روه‌ك «تاریق ئه‌لبشری» له‌وتاریكیدا به‌ناوی «سید قگب قراه تاریخیه»دا ده‌ڵێت: (تایبه‌تمه‌ندی هزری سه‌ید قوتب له‌وه‌دایه كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر مێژووی هزر‌و بزاوتی ئیسلامی سیاسی پاش خۆی هه‌یه، هیچ بزاوتیكی جیهادی‌و رادیكالی ئیسلامی له‌دنیادا نییه، میراتی فیكری سه‌ید سه‌رچاوه‌و مه‌رجه‌عی نه‌بێت).
«سه‌ید قوتب» به‌شێوه‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر دروستكردنی بیری سڕینه‌وه‌ی خۆرئاوا كردوه، ئاسان نییه بۆ ئه‌وان، بتوانن ئاوا به‌ئاسانی، به‌ئه‌قلییه‌تی مۆدێرنه‌و، بیر‌و فكری فه‌لسه‌فییه‌وه رووبه‌ڕوی خۆرهه‌ڵات‌و بیروبۆچوونه‌كانی سه‌ید قوتب ببنه‌وه كه ده‌ڵێت: ( موسڵمانان، باكار بۆ ئه‌وه بكه‌ن، رق‌و بوغز‌و رۆحی تۆله‌سه‌ندنه‌وه له‌ناخی ملیۆنان خه‌ڵك‌و خوای خۆماندا بچێنن، با هه‌ر له‌مندالێیه‌وه فێریان بكه‌ین، كه پیاوی سپی دوژمنی مرۆڤایه‌تییه، پێویسته كه هه‌لێكمان بۆ ره‌خسا، ئه‌و بوونه‌وه‌رانه تاروماركه‌ین، با دڵنیاش بین له‌وه‌ی كه كۆلۆنیالیزمی ئه‌وروپایی سه‌روه‌ختێك ده‌بینێ ئێمه ئه‌م تۆوی رق‌و بوغز‌و توڕه‌یی‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ناخی نه‌وه‌كانماندا ده‌چێنین ترس دای ده‌گرێت‌و په‌لوپۆی ده‌شكێ).
هه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتن‌و بیركردنه‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتییه‌كانیشه وایكردوه خۆرئاواییه‌كانیش سه‌بر سه‌بر، بێنه سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كه ناكرێت ئه‌وانیش هێنده ده‌ست‌و پێ سپیانه به‌دیار هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی رووده‌ن دابنیشن‌و هه‌ر سه‌یر بكه‌ن‌و هیچ نه‌كه‌ن، بۆیه ده‌بینین له‌به‌رامبه‌ر بیروبۆچوونه‌كانی كه‌سێكی وه‌ك «قه‌شه ئۆگستین»دا‌و له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا كه‌سێكی وه‌ك »گزافێ دی سی» دێت و له‌ناوجه‌رگه‌ی خۆرئاوادا رووده‌كاته خه‌ڵك‌و خوای هه‌مان شوێن‌و ده‌ڵێت: (بۆ خۆرئاواییه‌كان واچاكتره دوو ده‌ستی ره‌ش‌و چه‌په‌ڵیان هه‌بێت نه‌ك بێ ده‌ست‌و ده‌سته‌وه‌ستان بن).
هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنانه به‌رهه‌می دوای 11-ی سێپتێمبه‌رن، دوای ئه‌م ڕوداوه ئه‌م دوو تێگه‌یشتنه‌ی خۆرئاوا‌و خۆرهه‌ڵات ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌ك‌و گره‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئایا هه‌ردولا وه‌ك یه‌ك بكه‌ن‌و وه‌ك یه‌ك بیر بكه‌نه‌وه‌و وه‌ك یه‌ك رووبه‌ڕوی یه‌كتر ببنه‌وه، وه‌ك جۆرێك له‌رۆشنبیرانی خۆرئاوا پێی گه‌یشتن‌و هه‌ندێكیشیان پێشتر تێگه‌یشتبوون، وه‌ك چۆن (ژاك دێریدا) له‌مه‌ڕاسیمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی «ئۆدۆرنۆ»دا ده‌ڵێت:(من باوه‌ڕم به‌زه‌رووره‌تی به‌كارهێنانی توندوتیژی هه‌یه له‌پێناو به‌رقه‌راركردنی عه‌داله‌تدا).
دواتریش »تونی بلێر» سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانا-ش له‌به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی 2005 له‌نده‌ن-دا وتی: (چاكتر وایه ناهه‌قی به‌رامبه‌ر به‌ماف‌و ئازادییه‌كان بكه‌یت، نه‌ك رێگه بده‌یت له‌شه‌قامه‌كاندا خه‌ڵك بكوژرێت).
مه‌ترسی‌و دڵه‌خورپه‌ی هاوڵاتیانی خۆرئاوا له‌دوای 11-ی سێپتێمبه‌ر گه‌یشته ئاستێك كه پێم وانییه سه‌ركرده‌كانی ئهمریكاو خۆرئاوا توانیبێتیان به‌هه‌مان خه‌یاڵ‌و بیر‌و فیكری به‌ر له «11-ی سێپتێمبه‌ر» لێیدابنیشن.
«ئۆریانا ڤالاچێ» كه به‌یه‌كێ له‌نوسه‌ورو رۆژنامه‌نووسی ناوداری دونیا داده‌نرێ له‌ژیانیدا شاهیدی زۆر له‌و رووداوانه بووه كه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ویان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بردوه، هه‌میشه به‌گومان‌و دیدێكی جیاواز له‌خه‌ڵكانی تر بڕوانێته پێكه‌وه‌ژیانی خۆرئاوا‌و خۆرهه‌ڵات، هیچ كاتێكیش ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی خۆی نه‌شاردۆته‌وه، له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (الغچب و الكبریا)دا، ده‌ڵێ: (دره‌نگ یازوو خۆرئاوا ده‌بێته كۆلۆنێیه‌كی ئیسلامی) له‌به‌رامبه‌ر پرسی ئیسلامیشدا ده‌ڵێ: (هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك زۆركراوه‌و دیموكراسی بێت تیرۆر زیاتر زه‌فه‌ری پێ ده‌بات) ره‌خنه‌ش له‌خۆرئاوا ده‌گرێت‌و ده‌ڵێ: (خۆرئاوا نه وه‌ك پێویست شین بۆ قوربانیانی ده‌كات، نه وه‌ك پێویستیش ده‌زانێت رق له‌دوژمنه‌كانی هه‌ڵگرێت‌و بیان بوغزێنێت).
ئه‌وه‌ش ئه‌و قسه‌یه‌یه كه دوای «11-ی سێپتێمبه‌ر» بوو به‌قسه‌ی خۆرئاواییه‌كان (دوژمنه‌كانمان قینیان به‌رامبه‌ر به‌ئازادیمان هه‌یه) یان ئه‌و پرسیاره‌ی «بۆش»ی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا كردی، ئه‌گه‌رچی یه‌كه‌م كه‌سیش نه‌بوو بپرسێت ( بۆچی رقیان لێمانه؟).
ئه‌و رقه‌ی «دوایت د‌یڤید ئه‌یزنهاور» پیاوی سیاسه‌ت‌و سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی‌و «34»م سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گفتگۆیه‌كیدا له گه‌ڵ گروپه‌كه‌یدا نزیكه‌ی په‌نجا ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه وه‌سفی ئه‌و رق‌و قینه-یان ده‌كات: (ئه‌و هه‌ڵمه‌تی رق‌و قینه‌یان له‌دژمان»له‌جیهانی عه‌ره‌بی» له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌یه).
له‌نێوان رقی خه‌ڵك‌و رقی حكومه‌ته‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا . ئه‌مریكا ده‌خه‌نه به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنێكی تازه، به‌تایبه‌تیش له‌دوای «11-ی سێپتێمبه‌ر» وه.
یه‌كه‌م نه‌خشه‌رێگای ئه‌مریكا گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕبوو بۆ ئه‌و ناوچه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌كارگه‌ی به‌رهه‌مێنانی ئه‌و گروپه توندڕه‌و تیرویستیانه ده‌زانرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه بكاته چه‌قی ملمڵانێ خوێناوییه‌كان، و رێگه نه‌دات جارێكی تر فرمێسكی گریانی ئه‌مریكییه‌كان دووباره‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێ ئه‌و یارییه‌یه كه ئه‌مریكا له‌یه‌كه‌م ساتی رووداوی «11-ی سێپتێمبه‌ر»دا نه‌خشه‌ی بۆ كێشا‌و ئه‌و رووداوه‌ی كرده»خاڵی وه‌رچه‌رخان‌و تێگه‌یشتن»
ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی قاعیده بیریان لێكردوه‌و ویستیان بیكه‌نه نه‌خشه رێگای سیاسی‌و سه‌ربازیان، وه‌ك ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له‌كاتی هێرشه‌كانی»11-ی سێپتێمبه‌ر»دا وتی: (پێویسته شه‌ڕ به‌رینه ماڵی دوژمنه‌كانمان تا ده‌ستی ئه‌وانه بسوتێنین كه ئاگر له‌ماڵه‌كانی ئێمه‌دا خۆش ده‌كه‌ن).
به‌ڵام ئه‌مریكا به‌ر له‌وان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نا، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له جاران.
«چومسكی» له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی «مداخلات» ئه‌وه‌ی باس كردوه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و رق‌و قینه‌ی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵات، به‌تایبه‌تی «جیهانی عه‌ره‌بی» بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه: (ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پاڵپشتی حكومه‌ته گه‌نده‌ڵ‌و سه‌ركوتكه‌ره‌كان ده‌كات، و رێگری له‌پێشكه‌وتنی سیاسی ئابوری ده‌كات) «ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و گرنگیدانه‌یان به‌كۆنترۆلكردنی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت له‌ناوچه‌كه‌دا»
دواتریش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و راپرسیانه كردوه كه دوای رووداوی «11ی سێپتێمبه‌ر» ئه‌نجامدران، كه هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌یان ئاشكرا كردوه كه ئێستاش هه‌ر ماون.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دوور نییه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ روخاندنی هه‌ریه‌ك له‌حكومه‌تی تالیبان له‌ئه‌فغانستان‌و دواتریش رژێمی به‌عس له‌عیراق جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌م وڵاته بێت به‌ئاراسته‌ی جێبه‌جێكردنی لێدانی حكومه‌ته سه‌ركوتكاره‌كان، دواتریش جێبه‌جێكردنی پلانی شه‌ڕ له دژی تیرۆر كه زۆر له‌سیاسه‌مه‌تدارو نووسه‌رانی خۆرئاوا ئه‌م سه‌ره‌تایه به‌مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌زانن، «مایكل كریبون» رۆژه‌كانی كۆتایی ساڵی 2002 زۆر به‌ترسناك وه‌سف ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك پێی وایه (ئه‌و رۆژانه زۆر مه‌ترسیدارترن له‌قه‌یرانی موشه‌كه‌كانی كوبا له‌ساڵی1962) هه‌روه‌ها «ئارچر شلینزنچر»وتی: (مه‌ترسیدارترین ساته له‌مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا) ئه‌مه وه‌ك پلانی خێرا، كه من پێم وایه پرۆسه‌ی راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌كانی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا پلان‌و هه‌نگاوی دووه‌می ئه‌مریكا بووبێت به‌ئاراسته‌ی، هه‌م لێدانی حكومه‌ته سه‌ركوتكه‌رو دیكتاتۆره‌كان، به‌مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌و گێرانه‌وه‌ی متامانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئه‌مریكایان به پاڵپشتی مانه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌تانه ده‌زانی، له‌لایه‌ك‌و گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕو ئاشوب بۆ ناوچه‌كه له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌مه جگه له‌و پلانه تازه‌یه‌ی كه هه‌وڵده‌دا شه‌ڕه‌كه خۆبه‌خۆ له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵگای ناوچه‌كه و له‌سه‌ربنه‌مای مه‌زه‌هه‌بی‌و جیاوازی ئاینی به‌ڕێوه بچێت، به‌مه‌رجێك ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و تێگه‌یشتنه نه‌بێت كه له‌ساڵی 2005 هاته پێش، ئه‌ویش هاندانی دیموكراتییه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مه بووه سیاسه‌تێكی سه‌ره‌كی‌و ئاشكرا‌و راگه‌ێنراوی ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌و مانایه‌ی ئهمریكاو خۆرئاوا له‌ئێستادا چه‌ند شه‌ڕێك به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، كه ئاینده‌كه‌ی بۆ هه‌موان وه‌ك یه‌ك روون نییه، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگه شه‌ڕی تیرۆره له‌سه‌ر خاكی خۆیان، كه خۆرئاوا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هیوای ئه‌وه‌ی خواست ئه‌م شه‌ڕه زۆر درێژه نه‌كێشێ، به‌ڵام سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا «بۆش» هه‌رزوو وتی:» به‌رده‌وامی ئه‌م شه‌ڕه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی مرۆڤدایه» هه‌روه‌ها وتی: (كه‌س نازانی ژماره‌ی ئه‌و جه‌نگانه چه‌ندن، كه ده‌كرێن بۆ چه‌سپاندنی ئازادی له وڵات‌دا) دیاره پێشتریش سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل (شاباك) وتبووی (ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌خوازن له به‌رامبه‌ر تیرۆر «شه‌ڕێكیان ده‌وی بێ كۆتایی)
له‌كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا «كانت» گه‌وره فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی له‌نامیلكه‌یه‌كی بچو‌وكدا به‌ناونیشانی(مشروع للسلام الدائم)دا واته پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئاشتییه‌كی به‌رداوام، هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا هه‌ندێ بنچینه‌ی فه‌لسه‌فی بۆ دروستبوونی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام له‌نێوان وڵاتانی جیهاندا دابڕێژێ، به‌ڵام «هیگل» پێی وابوو «خه‌ونی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام ته‌نیا خه‌یاڵه‌و هه‌رگیز نایه‌ته دی، ناكۆكی نێوان وڵاتانیش ته‌نها جه‌نگ ده‌توانێ یه‌كلایی بكاته‌وه، بۆیه ته‌نیا جه‌نگ دادگایی مێژوو بووه»
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌بێ ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌مریكاش كه ساڵی «2004 « له‌سه‌ر زاری وه‌زیری پێشووی به‌رگری»دونالد رامسفیلد» كردی، به‌هه‌ند وه‌رگیرێ، كه هاوكات له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕی تیرۆردا»شه‌ڕی فیكر»یشی راگه‌یاند: (شه‌ڕی فیكر بۆ گۆڕینی بیری گه‌نجانی ئیسلامی)، كه هه‌ندێ نوسه‌ری عه‌ره‌بی ئه‌و شه‌ڕه به‌جۆرێك له‌داگیركاری فیكر‌و رۆشنبیری ئیسلامی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماو تێگه‌یشتنی رۆشنبیری خۆرئاوا، به‌تایبه‌تیش دروستكردنی ئیسلامی نوێ كه به‌قسه‌ی ئه‌وان ئه‌م جۆره ئیسلامییه هیچ جۆره پێگه‌یه‌كی سیاسی‌و ئاینی نییه، هه‌ر ته‌نها قسه‌یه‌و هیچی تر.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و نووسه‌ره عه‌ربانه، بایه‌خدانی ئهمریكاو خۆرئاوا به‌كلتور‌و كه‌له‌پوری»ته‌صه‌وف» به‌یه‌كێ له‌و بنه‌ما‌و تێگه‌یشتنه تازانه‌ی داده‌نێن كه خۆرئاوا له‌دوای رووداوه‌كانی «11-ی سێپتێمبه‌ر»دا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه فیكرییه‌ی رایگه‌یاندوه ده‌ستی داوه‌تێ‌و پێیان وایه بایه‌خدانی ئه‌وان به»جه‌لاله‌دین رۆمی» ده‌چێته خانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه فیكرییه‌وه.
له‌دوای «11-ی سێپتێمبه‌ره‌وه ئه‌مریكییه‌كان زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه گرنگی به»جه‌لال ئه‌لدین رۆمی» ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ساڵی «2007» رێكخراوی یونسكۆ-ی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌و ساڵه‌ی وه‌ك ساڵی نێوده‌وله‌تی دیاری كرد، بۆ ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی یادی سه‌د ساڵه‌ی له‌دایك بوونی «جه‌لاله‌دین رۆمی»
ئێستا ئه‌مریكییه‌ك نییه»جه‌لاله‌دین رۆمی» نه‌ناسێ، زۆر له‌نووسه‌رانی عه‌ره‌بیش پێیان وایه ئه‌و بایه‌خ‌و گرنگییه‌ی ئهمریكاو خۆرئاوا هه‌روا له‌خۆڕایی نییه، و پێیانوایه هه‌موو ئه‌وه دوای هه‌ڵكشانی ملمڵانێكانی نێوان خۆرئاوا‌و جیهانی عه‌ره‌بی‌و به‌تایبه‌تیش له‌دوای رووداوه‌كانی»11-ی سێپتێمبه‌ر»ی ساڵی 2001 هاتۆته پێش، ئه‌وان وای بۆ ده‌چن كۆتایی پێهێنانی تیرۆر پێویستی به‌گۆڕینی تێگه‌یشتن‌و بیری موسڵمانان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك وایان لێبكرێت به‌ئاسانی تێكه‌ڵ به‌كلتور‌و شارستانیه‌تی خۆرئاو ببن.
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم