![ژوان … سەردار جاف ژوان … سەردار جاف](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2016/12/sardarJaf-400x300.jpg)
ژوان … سەردار جاف
Closed
پێشكه‌شه به ئاسارۆك
لێ هه‌ناسه‌ی
یه‌كه‌م نیگا و تاسه‌ی دووری
من سه‌رمه‌ستی جوانی تۆ بووم
بۆ نه‌ده‌كرا
لێم ببووری ….!!؟
سه‌فه‌ری سه‌رمای وشه‌مه
له رێگادا ره‌ه‌ق هه‌ڵاتوون
خۆ قسه‌ی من هه‌رگیز ره‌ق نین
پڕ له سیحر و غه‌مزه‌ی جادوون
كچێ ئاسه
ده‌بمه تۆزی گه‌ردی رێگات
له نێو یه‌كا
بتوێینه‌وه
هه‌موو ده‌مه ده‌می نۆبه‌ت
به باڵاتا هه‌ڵده‌زنێم
به‌ره‌و جێ ژوان هه‌ر دێینه‌وه