بچوكبوونه‌وه‌ی ئه‌دۆنیس وگه‌وره‌بوونی سه‌رۆك … نووسینی: یوسف عزه‌دین
( دیموكراسییه‌ت چانسی ئه‌وه‌ت ده‌داتێ، ببیته كۆیله‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ خۆت هه‌ڵیده‌بژێریت) كاڕڵ كراوس
كرده‌یه‌كی ئاساییه نه‌ك هه‌ر ئه‌دۆنیس-ێكی گه‌وره‌كراو، به‌ڵكو هه‌ر بابایه‌ك، ئه‌گه‌ر نه‌ناسراو و كرده نادیار و كه‌م فه‌رهه‌نگ و خاوه‌نی هیچ به‌رهه‌م و عیلم و عیرفانێكی به‌رچاویش نه‌بێت، لیژنه‌یه‌كی هه‌واداری له‌به‌ر هه‌ر هۆكار و مه‌سه‌له‌یه‌ك خه‌ڵاتی پێببه‌خشن. ئه‌گه‌ر به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌ش بۆ خۆی ببێته مایه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یی، وه‌ك به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیاتی ساڵی 2016به “پۆپ دیلان”ی سترانبێژ و گیتارژه‌ن. باشه كهحاڵ و مه‌سه‌له وایه، ئه‌دی بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتی ئاشتی”ئیریش ماریا ریمارك” له‌به‌رواری 19 فێبرایری2016 به ئه‌دۆنیس، هه‌ر پێشوه‌خت و پێش بهخشینهكهیی و دواتریش زۆرترین مشت و مڕ و ناڕه‌زایی لێكهوتهوه؟ هه‌ر له لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ر “نافید كرمانی”یه‌وه كه‌پێشتر ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشرابوو، ناقایل بوونی خۆی به‌خوێندنه‌وه‌ی وتارێك له‌مه‌راسیمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌دۆنیس-دا ڕاگه‌یاند و تا كار گه‌یشته وه‌رگێڕی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌دۆنیس بۆ ئه‌ڵمانی، “شتیڤان ڤایدنه‌ر” سه‌باره‌ت به ئه‌دۆنیس-ێك كه‌ساڵانێكی له‌ته‌مه‌نی خۆی بۆ وه‌رگێڕانی كاره‌كانی ته‌رخانكردووه، بڵێت: “پێم وا نییه ئه‌دۆنیس بگاته ئاست وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی، چونكه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی ناسراوه به‌وروژاندنی…”*
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خاتوو “جۆزیبینا ماریا نیكولینی” سه‌رۆك شاره‌وانی دوورگه‌ی “لامبیدۆزا” ئاماده‌نه‌بوونی خۆی ده‌ربڕی، به‌وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی هاوكات به‌ویش ده‌درێت، ئه‌گه‌ر له‌ته‌ك ئه‌دۆنیس-دا بێت. ئه‌مه جگه له‌و هه‌موو وتار و نوسین و دژایه‌تی و ڕێگریانه‌ی كه‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌ده‌ر له‌هه‌موو شتێكی دیكه، له نامه‌كه‌ی ئه‌دۆنیس-وه بۆ سه‌رۆكی سوریا سه‌رچاوه‌ی گرتبوو.**
ئه‌دۆنیس پێش ئه‌وه‌ی له‌به‌رواری 28یئۆگستۆس-ی2011دا خه‌ڵاتی گۆته-ی پێبه‌خشرێت، به‌په‌له‌پروزێ و له‌نامه‌یه‌كی كاڵا و كرچی خاڵیی له‌و به‌هایانه‌ی كه‌خۆی ساڵانێك باسی لێوه‌كردبوو، به‌مه‌به‌ستی قۆزتنه‌وه‌ی ههلهكهو سواربوونی شه‌پۆله‌كان و زیادبوونی شوهره‌ت و سه‌ركه‌وتن بهپێپلیكانهكانی خه‌ڵاته جۆراو جۆره‌كاندا، هات و خۆی تێكه‌ڵا به‌دنیای گه‌مه سامناكه‌كان كرد.
ئیدی ئه‌و پیاوه‌ی كه‌سانێك ده‌میان له‌حزوریدا ته‌ته‌ڵه‌ی دهكردو به‌شه‌وق و تاسه‌و جدییه‌ته‌وه گوێبیستی هۆنراوه‌كانی ده‌بوون. نازانم چی به‌و كه‌سانه ده‌ڵێن؟ له‌ئێستادا به‌كه‌مێك ته‌وس و جار جاره بزه‌و گاڵته‌جاڕییه‌وه نامه‌كه‌ی ئه‌دۆنیس ده‌خوێننه‌وه!
نامه‌كه‌ی “ئه‌دۆنیس” به‌سه‌یدولڕه‌ئیس ده‌ست پێده‌كات و بهحیكایهتی دیموكراسییه‌ت بۆ سه‌رۆك داخڵ بهنامهكهی ده‌بێت و ده‌ڵێت:
“دیموكراسییه‌ت له‌سوریادا، ته‌نها پاش خه‌باتێكی درێژخایه‌ن دێته‌دی، به‌پێی شه‌رت و شه‌رایت و پره‌نسیپگه‌لێك، ده‌بێت دابمه‌زرێت..ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌مڕۆوه، نه‌ك له‌سبه‌ینێوه”
له‌كاتێكدا وه‌ك كاڕڵ كراوس ده‌ڵێت:
“دیموكراسییه‌ت چانسی ئه‌وه‌ت ده‌داتێ ببیته كۆیله‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ خۆت هه‌ڵیده‌بژێریت” و ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر دیموكراسییه‌ت چاره‌سه‌ر و شتێكی باشیش بێت، ئه‌دۆنیس لهكهیداو بۆ كێی باس ده‌كات ؟!
له‌به‌شی 2-ی نامه‌كه‌یدا داوا له‌سه‌رۆكی “به‌قه‌ولی خۆی هه‌ڵبژێردراوی “سوریا ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ر به‌ناڕه‌زایی خه‌ڵك بگرێت، ئه‌ویش به‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌ڕووی كلتووری و سیاسییه‌وه له‌زه‌مه‌نی ئاسمانی و ئیلاهییه‌وه بهێنێته‌وه بۆ زه‌مه‌ن و زه‌مینی مرۆڤانه. ئه‌مه له‌كاتێكدا جه‌نگ و ئاشوب و ململانێی خوێناویی و ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تی و ئیعتیسامهكان، له‌سه‌ر زه‌مین و له‌زه‌مه‌نی مرۆڤانه‌دا ڕووده‌ده‌ن! ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ئه‌ویش موخاته‌به‌ی ده‌كات، دواجار خوێندكارێكی مهدرهسهكهی میشێل عه‌فله‌ق-هو باوه‌ڕی به‌ئایدۆلۆژیایه‌كی ئیمانیی هه‌یه، نه‌ك ئیمانێكی لاهوتی و ئیلاهی و ئاسمانی، هه‌ر بۆیه
له‌كتێبی”فی سبیل البعث”دا “عه‌فله‌ق”ده‌ڵێت:
( ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان قبووڵه‌و كاریش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌وانه‌ی تر، ته‌نها به‌بیستنی ده‌نگمان و ته‌ماشاكردنی جووڵه ئاساییه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌مان بكه‌ونه‌گه‌ڕ. ده‌مانه‌وێت بزانین كێن ئه‌وانه‌ی به‌غه‌ریزه وه‌دوومان ده‌كه‌ون…به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستمان به‌به‌ڵگه هێنانه‌وه‌و زانست و سه‌لماندن و ژماره‌كان بێت…).
چۆن ده‌بێت، ئه‌دۆنیس-ێكی ده‌رچووی فه‌لسه‌فه‌و ته‌ماشاچی دوو سه‌ده، له‌وه حاڵی نه‌بووبێت، سه‌رۆك ته‌نها پێویستی به‌وه‌لائی كوێرانه‌و ئیمانی ئایدۆلۆژی و كه‌سه گهوجهكانه و وه‌ك خودی میشێل عه‌فله‌ق ئاماژه‌ی پێداوه:
“ئیمان پێش مه‌عریفه‌یه”، واته ئیمان به‌عروبه‌و به‌عسیزم، نه‌ك ئیمانی ئاسمانی و لاهوتی.
له‌هه‌مان به‌شدا ئه‌دۆنیس ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه بیرمه‌ند و شاعیرانێكی عه‌ره‌ب هه‌بوون، ویستویانه به‌ته‌واویی ئایین و ده‌وڵه‌ت لێك جوودا بكه‌نه‌وه؟!
له‌به‌شی 3-دا پاش ئه‌وه‌ی سه‌یدولڕه‌ئیس دووباره ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت:
( دامه‌زراندنی دیموكراسییه‌ت به‌جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی نێوان هه‌موو شتێكی ئایینی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش هه‌موو شته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌كان ده‌بێت… ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو”حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی” نه‌یكرد، وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا لێی…).
دیاره ئه‌دۆنیس چاوه‌ڕێی زۆر شتی ئیجابیی له حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك كردووه‌و له‌میانی نامه‌كه‌یدا ده‌گه‌یته ئه‌و ڕاستییه‌ی هێشتاكه هه‌ر به‌ته‌مایه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌دۆنیس خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت، به‌ر له‌دوو هه‌فته، گۆڤاری “دێر شبێگڵا” چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵا سازكرد‌و ئه‌نجامده‌ری دیالۆگه‌كه توانی ئه‌دۆنیس له‌گۆشه‌یه‌كی كوشنده-دا ته‌نگه‌تاو بكات، كاتێك به‌ئه‌دۆنیس-ی گوت:
( به‌ڵام تۆ پاش ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی سوریا، به‌چه‌ند مانگێك، نامه‌ت بۆ ئه‌سه‌دد ناردووه‌و به‌شكۆمه‌ندیی و ڕێزه‌وه وه‌سفی ده‌كه‌یت كه‌ئه‌و سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی وڵات و گه‌له، تۆ ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی پێده‌به‌خشیت كه‌شایانی نییه).
——————————–
سه‌رچاوه‌كان
*http://www.aljazeera.net/news/cultureandart/2015/9/ %8A%D8%A9
**http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=263205