Skip to Content

ترامپیزم و پەڕلەمانتاریزم لە ئەمریکا/ حەمید تەقوایی.. وەگێڕانی: کاوە عومەر

ترامپیزم و پەڕلەمانتاریزم لە ئەمریکا/ حەمید تەقوایی.. وەگێڕانی: کاوە عومەر

Closed
by كانونی دووه‌م 20, 2021 General, Opinion


بەدوای هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا هەموو پەنجەکان ئاماژەیان بۆ ترەمپ دەکرد. تەقریبەن لێکدانەوەی باوی هەموو ڕاگەیاندنەکان و لیکۆڵەرەوەکان ئەوەیە کە لایەنگرانی تووڕە لە دوبارە هەڵنەبژاردنەوەی ترەمپ هێرشیان بردوەتە سەر بینای کۆنگرێس .هەموان لەو باوەڕەدان کە ئەم ڕوداوە ئاکامی شکستی ترامپ بووە لە هەڵبژاردنەکاندا کەبە دوو لێکدانەوەی جیاواز کۆتایی هات.دەزگا ڕاگەیاندنەکانی لایەنگری ترەمپ ئەم هێرشە بە تووڕەیی جەماوەری ناڕازی دەزانن لە هەڵبژاردنەکان کە “بەداخەوە گۆڕدرا بۆ ئاڵۆزی و توندوتیژی” و لایەنگرانی بایدنیش بە هێرشی پلان بۆداڕێژراوی ڕاسیستەکان و سپیەکان سەروەرن بۆ سەر هێمای دیموکراسی ئەمریکا دەزانن. بەڵام ناتوانیت هێرش بۆسەر کۆنگرێس تەنها لە چوارچێوەی هەڵبژاردن وناڕەزایەتی ترەمپ لە هەڵنەبژاردنەوەی شرۆڤەبکەیت .باسەکە لەسەر بێ باوەڕی ترەمپ و ترامپیزمە بە هەڵبژاردن و پەڕلەمان.

ترەمپیزم لەبەرامبەر پارلەمانتاریزمدا
هێرش بۆ سەر بینای کۆنگرێس ئاکامی شکستی ترەمپ نیە لە هەڵبژرادنەکانی ٢٠٢٠دا،بەڵکو درێژەی لۆژیکی سەرکەوتنی ترەمپ-ە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦دا.ترەپ لەماوەی چوارساڵی سەرۆک کۆماریە ناباوەکەیدا هیچ بەهایەکی بۆ ئۆرگان وئۆتۆریتە باوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دانەئەنا، وەفادار بون بە خۆی خست بویە سەرو یاساو ڕاستی و جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانەوە ،وە لەهەر شوێنێک هەرکەسێک ئەوەی پەسەند نەکردایە دەکەوتە بەرهێرش :لەو دەزگا ڕاگەیاندنانەوە بگرە کە درۆکانیان ئاشکرا دەکرد تا ئەو بەرپرسانەی ئیف بی ئای و سی ئای ئەی کە سەبارەت بە دزەی ڕوسیا ئاگادارکردنەوەیان دابێت وتا ڕاوێژکاران وشارەزایانی وەک دکتۆر فاوچی کە بەپێچەوانەی ترەمپەوە هەوڵی ئەدا کە بەچەکی زانستەوە بڕۆنە شەڕی ڤایرۆسی کرۆناوە.هیرش بۆسەر کۆنگرێس ئاکام و لوتکەی ئەو ڕەوەندەیە کە چوارساڵە لەبەرامبەرکێدایە لەگەڵ سیستەمی باودا. حکومەتی سەرۆکایەتی کۆمارێک کە بەبانگەشەی دژایەتی و دوژمنایەتیان لەگەڵ سیستەمی حکومەتیێک کە هەیەدەستی پێکرد بەهێرش بۆسەر ڕوخسارو نیشانەکانی ئەو سیستەمە کۆتایی هات.ڕاگەیاندنەکان و شرۆڤەکارانی لایەنگری دیموکراتەکان ڕوداوەکانی ٦ جانیوەری بە کودەتا ناو دەبەن بەڵام ئەم کودەتا چوار ساڵ بوو کە لە دۆخی دروست بوندا بوو.
ستیڤان بانۆن، تئیۆریداڕیژەرو خاوەنی ستراتیجی فاشیزم و ڕێبازێک کە ئەمڕۆ بە ترەمپیزم ناسراوە وکەسێک کە لە مانگەکانی سەرەتای بونە سەرۆک کۆماریدا ڕاوێژکاری خاوەن پایەی ترامپ بوو.وتەیەکی بەناو بانگی هەیە.ئەڵیت منیش وەکو لینین باوەڕم بەوەیە کە ئەبێت ئامێری دەوڵەتی تیك بشکێنێ.ئەڵبەت ناکۆکی ئەوان لەگەڵ دەوڵەتدا بەتەواوەتی لە هەمان جۆری ناکۆکی هیتلەرە لەگەڵ دەوڵەتی پەڕلەمانیدا. وە نەک لە جۆری ڕەخنەی لێنین لە دەوڵەتی چینایەتی سەرو خەڵکی.هیتلەرو بۆنن و ترەمپ لەو باوەڕەدان ئەبێت پەڕلەمان بپێچرێتەوە و لە جێگەیدا بۆکسی ئاسنینی یاسا و ڕێسا دابنێت.ئەوانیش هەروەک هیتلەر بەشوێن ژیاندنەوەی”شکۆی لەدەست چوی”وڵاتەکەیانن لە رێگەی دیکتاتۆریەت و بە پشت بەستن بە جەماوەری خەڵکی هەڵچوو هاندراو بە دەمارگیری میللی وڕەگەزی.فاشزمی ترەمپ بە دژایەتی لەگەڵ ڕەش پێستەکان و پەنابەران و ژنان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان،
لەفەلسەفەی حکومەتیدا بەواتای ،شتێکی ئاسینی دیکتاتۆریەتێکەکە هیچ یاساو پێوانەیەک جگەلە وەفاداری بۆ خۆی پەسەند ناکات.بێ هۆکار نیە کە پاڵەوانەکانی ترەمپ نمونەکانی پۆتین وکیم جۆن ئونن.
بەڵام ئەمە تێڕوانێکی ڕواڵەتیە ئەگەر بابەتەکە تەنها لە چوار چێوەی ترەمپ وترامپیزمدا ببینین.ترەمپیزم خۆی دەرهاویشتەی تەنگژەیەکی قوڵترە کە لە سیستەمی حکومڕانی ئەمریکادایە.

بنەماکانی ترەمپیزم
لە کۆتاییەکانی سەرۆک کۆماری ئۆبامادا دامەزراوەی گڵوب لە ڕاپرسیەکدا ئاشکرای کرد کە نزیکەی لە سەدا ٨٠ خەڵکی ئەمریکا نەک هەر تەنها بەهەردوو حیزبی دیموکرات و کۆماری بەڵکو متمانەیان بەکۆی سیستەمی سیاسی ودەسەڵاتدارێتی لە ئەمریکادا نەماوە بوار ڕەخسێنەکانی ئەم بێ متمانەییە بە بن بەستی فریدمینیسم و کاریگەری هەرچی ئەوێتی بازارێ ئازاد کە بە هەرەسی ئابوری ٢٠٠٨ کۆتایی هات.بەئامانج نەگەیشتنی بۆشیزم وشکستی باڵادەستی خوازی سەربازی دەوڵەتی ئەمریکا لە ئاستی جیهانیدا، بویە هۆکاری نەبونی ئاسایشی ئابوری و نادیاری چارەنوسی جەماوەری خەڵکی کرێکارو کارکردن.بینیمان چۆن لەسەدا یەکە ملیاردێرەکان هەڵاوسان و لەبەرانبەریشدا هەژاری و بێ خانەولانەیی لە سەدا ٩٩ کان بون و ئیتر نەیان توانی بەرگەی ئەو بارودۆخە بگرن .ترەمپ بەرهەمی بارودۆخیکی ئاوەها بوو .لە ڕاستیدا بەرز بونەوەی ترەمپیزم کاردانەوەی تەنگژەی سیاسی ئابوری بۆرژوازی ئەمریکایە لە ڕیزەکانی چینی دەسەڵاتداردا.

لەئاستی کۆمەڵگەو جەماوەری خەڵکدا دەرکەوتنی ئەم ئەزمەیە لەگەڵ دەرکەوتنی بزوتنەوەی دەست بەسەرداگرتن،بزوتنەوەیەک کە خۆی بە نوێنەری لە سەدا ٩٩کان کە خۆی لەبەرانبەر لەسەدایەکەکان ڕاگەیاند،لە بزوتنەوەی دژی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان کە بە”می توو” ناوبانگی دەرکرد،لە بزوتنەوەی ئەمەوێت هەناسە بدەم،لە بزوتنەوەی دژی فاشیستی ئەنتی فا،و لە جوڵانەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵکێکدا ئەیبینین کە لەساڵی ڕابردودا بە هێنانە خوارەوەی پەیکەری ” پاڵەوانە نەتەوەییەکانی”سەردەمی کۆیلایەتی لە ئەمەریکا،سڕینەوەی ناوی ئەوانە کە لە هەندێک شەقامەکان و مەیدانەکان بەخستنە ڕوی داخوازی هەڵوەشاندنەوەی پۆلیس کۆتایی هات.لەلایەکی تریشەوە خۆشەویستی برنی ساندەرز کە بەئاشکرا خۆی وەک سۆسیالیست ودژی لە سەدایەکەکان دەناسێنت،هەڵبژاردنی نوێنەرانی چەپ تر لە ساندەرزو وک ئەلیکساندەر و ئۆکاسیۆ کورتز لە هەڵبژاردنی نێوان دوو کۆنگرە و بەکورتی بۆ یەکەم جار هەڵبژاردنی دوو نوێنەری چەپ لە حیزبی دیموکراتدا،ڕەش پێستێک و جولەکەیەک،لە ولایەتی جۆرجیا کە بەردەوام لە ژێر کاریگەری هێزە ڕەگەز پەرست و ڕاسترین باڵەکانی حزبی کۆماری خوازەکاندا بوە-هەڵبژاردنێک کە ڕۆژێک پێش هێرشکردنە سەر کۆنگرێس هاوسەنگی هێزی لە ئەنجومەنی پیران لەبەرژەوەندی دیموکراتەکان گوڕی-دەتوانیت کاردانەوەکانی ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەریانەی لەسەر باڵی چەپی چینی دەسەڵاتدار حسێب بکەیت.بەڵام”چەپی حکومەتی”نەوەڵامی ئەو هەلومەرجەیە و نەچینی دەسەڵاتداری ئەمریکا و دوو حیزبە حکومەتیەکەشی مەیل و ئیرادەیەکیان بۆی هەیە.

لایەنە ڕاستە توندڕەوەکان و سیاسەتمەدارە باوەکان.

حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەشێوەیەکی تر لەبەرانبەر چەپی کۆمەڵایەتیدا ڕاستبونەتەوە.لەم دوو هەڵبژاردنەی دوایدا حیزبی دیموکرات هەوڵیدا لەگەڵ سیاسەت زانە باوەکاندا،لەگەڵ بەربژێرەکانی وەک هیلاری کلنتۆن و جۆبایدن کە نوێنەرایەتی ڕێبازی میانە ڕەوی نزیک لەڕاست دەکەن لە حیزبی دیموکراتدا،بارودۆخەکە بەدەستەوە بگرن.ئەم ڕێبازە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦شکستی هێنا لەبنەمادا هەر بەو هۆیەوە بوو کە خەڵکی بێزار لە و بارودۆخە ترەمپیان وەک سیاسەتمەدارێکی لەدەرەوەی سیستەمدا ئەبینی،بەڵام لەم هەڵبژاردنەی دواییدا سەرکەوت چونکە ترامپیزم داهاتویەکی تاریک وتۆقێنەری خستبویە بەردەم کۆمەڵگەو چینی فەرمانڕەوا.وێنەیەکی ترسناک کەبوە هۆکاری ئەوەی ئەمجارە لە هەڵبژاردنەکاندا لایەنگرانی ساندرزیش بە پێچەوانەی جاری پێشوو،دەنگ بەکاندیدی میانەڕەوەکان بدەن.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەڵبژاردنی بایدن مانای گەڕانەوە بۆ بارودۆخی باونیە،ترەمپیزم لیتاوی کۆمەڵگەی ئەمەریکا،هێزە ڕاستڕەوە ڕاسیست و سپی پێستەکان سەروەرن وفاشیستە ڕەسمی وئاشکراکان کەلە گۆشە تاریکەکانی کۆمەڵگە و میدیا کۆمەڵایەتیەکاندا هێلانەیان کردبوو،هێنایە مەیدان و چالاکی کردنەوە.ئەو شەلاتیانەی کە لە ڕیزی پێشەوە هێرشیان برد بۆسەر کۆنگرێس وەک ڕابەرانی ئەو هێزانە وەستا بون کە ئیستا ناو و وێنەو پێشینەکانیان لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراوەتەوە.ڕاگەیاندنەکان لە ڕاپۆرتی بەڵگەنامەیی خۆیاندا چەند کەسایەتی خاوەن ڕابردویان لە ڕاسیستە توندڕەوەکان،”شەلاتی ئینەرنێتی”،”نەتەوەپەرستە سپیەکان”وموبەلیغینی”تیئۆری پیلانی ئەستێرەکە”،ڕابەرانی”کوڕانی لەخۆبایی”-سپی پێستەکان سەروەرن کە ترامپ لە پانێڵە تەلەفزیۆنیەکەیدا لەگەڵ بایدندا ڕوی تێکردن و وتی “بڕۆنەدواوە و ئامادەبن”-ئەو شەلاتیانەی کەلە خۆپیشاندانەکانی دژی ڕەگەز پەرستیدا لە شارلۆتز وێڵ لەگەڵ خەڵک ڕوبەڕو بوبونەوە وە ترەمپ بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە “هەردولا ئینسانی باشیان تێدایە”بەرگری لەوان کرد،نازیە ئاشکراکان کە لە تیرشێتەکانیان نوسی بوو” ئاشڤیتز بۆ هەمیشە”و “شەش ملیۆن بەس نیە”-ئاماژەیە بەو شەش ملیۆن قوربانیەی کورەکانی مرۆڤ سوتاندن- قەمە وەشێنانێکی لەو شێوەیە ئەتوانیت ئەوانە بە ئەمریکاییە شەعبان بێ مۆخەکان وحیزبوڵاییەکان لەئێران بزانیت،کەلە ڕیزی پێشەوەی هێرشی شەلاتیەکاندا بون بۆسەر کۆنگرێسی ئاشکراکرد و ناساند.ئەوانە بەشی چالاکی هێزی کۆمەڵایەتی ترەمپن شکستی ترامپ لە هەڵبژاردنەکاندا بەدرۆ دروستکراوەکانی لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردنەکان ساختەکاری تێدا بوە هیزەکانی خستە ئامادە باشی وجوڵەوە ،بەڵام، پلاتفۆڕمەکەیان لە ترامپ وترەمپیزم زیاترە.ئەوانە ڕایانگەیاند کە ئەیانەوێت ئەمریکا لە ڕەش پێستەکان،لە کۆچبەرەکان ، ڕەنگین کەمانەکان،لە لایەنگرانی ژینگەپاریزی.لە جولەکەکان و چەپەکان ولیبریاڵەکان وەربگرنەوە ترەمپ و زۆرێکی زۆر لە حزبی کۆماری خوازان و بەدەنەی دەزگای دەوڵەتی باڵادەست میداکانی هاوشێوەی فۆکس نیوز لەگەڵ ئەم هێزانەدا هاوڕێ وهادەردن .

ترەمپیزم لە بەرامبەر چەپی کۆمەڵایەتیدا
لەبەرامبەر چەپی کۆمەڵایەتی و بزوتنەوەی ڕادیکاڵی جەماوەریی شەقامەکاندا،ڕژێمی باڵادەست بە پۆلیس وکۆنگرێس وتەواوی دەزگای دەوڵەتی وهەردوو حزبی حکومەتی بەکردەوە لە پەنای ترەمپدا دەوەستن.
پۆلیس وهیزە ئەمنیەکانی ئەمریکا ئاگاداری هێرشەکەی سەر کۆنگریس بون و لەگەڵ ئەوەشدا”غافڵگیر” بون وپۆلیس وهێزە ئەمنیەکان هەتا سێ کاتژمێر پاش هێرشەکە کاردانەوەیەکیان لەخۆیان نیشان نەدا.پۆلیسی دژی توندوتیژی کە چەند مانگێک پێش ئێستا بەسواری ئەسپ و گازی فرمێسک ڕێژو کوتەکی دەستیان هێرشیان کردبویە سەر خۆپیشاندانی هێمنانەی بزوتنەوەی ئەمەوێت هەناسە بدەم،لەبەرانبەر هێرشی شەلاتیە فاشیستەکاندا کە لە ئینتەرنێت و تەنانەت لە قسەو باسەکانی ترەمپیشدا نیازی خۆیان ئاشکرا کردبوو،زیاتر وەک بینەر وابوو.بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا ڕاگەیاندنەکان ژمارەی دەستگیرکراوەکان هەتا ئیستا یەک لەپێنجی کەمتر پێک دەهێنێت لە چاو دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانی هێمنانەی جۆرج فلۆیددا.بەڵام کێشەکە تەنها بە هاوەڵی پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان لەگەڵ شەلاتیە فاشیستەکاندا قەتیس نابێتەوە.زۆرینەی کۆماری خوازەکانیش هەر وەکو کۆمەڵە ڕاستە توندڕەوەکان هەڵبژارنەکان بە ساختەکاری دەزانن و تەنانەت زۆرینەی نوێنەرانی کۆماری خوازەکان لە کۆنگرێسدا لە درێژەی هەمان کۆبونەوەی کە کەوتە بەر هێرشی شەلاتیە توندڕەوەکان ،،هەڵبژاردنی بایدنیان پەسەند نەکردوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەمویان دەزانن بانگەشەی ترەمپ سەبارەت بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا تەنانەت لەلایەن بەرپرسانی هەڵبژاردنەکانی سەربەکۆماری خوازەکانیش لە ولایەتە جیاوازەکاندا،لە زیاتر لە شەش سەد دادگای ولایەتەکان و لە دادگای باڵای ئەمەریکا کە زۆرینەی دادوەرەکان کۆماری خوازن چەندین جار پەسەند نەکراوە.

داماوی پەڕلەمانتاریزم
زۆر دەمێکە بەشی پارێزگارانی چینی دەسەڵاتدار کێشەیان هەیە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەڕلەمانیدا.بنەمای کێشەکەیان ئەوەیە گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە کۆمەڵگەی ئەمەریکادا.گۆڕان لە پێکهاتەی دانیشتواندا لەبەرژەوەندی جنس خوازە جۆراوجۆرەکان وپەنابەران،پەرەسەندنی شارەگەورەکان بە زەرەری شارە بچوکە نا پیشەسازی وجوتیار نیشینەکانە،سەرئەنجام مۆدێرنیزم و ڕوهێنان بەرەو چەپ کە بەتایبەت لە ڕوو وەرگێڕانی نەوەی نوێ لە دەمار گیری ئاینی و ڕەگەزیی خۆی نیشان ئەدات، هێزی کۆمەڵایەتی کۆماری خوازەکان هەموو ڕۆژێک لاوازتر دەکات.هەوڵەکانیان بۆ ڕێگری دروستکردن و قورس کردنی دەنگدان سەبارەت پەنابەران و ڕەش پێستەکان کە زۆر دەمێکە دەستی پێکردوە و لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەشدا لە شێوەی ناکۆکی لەگەڵ دەنگدان لە ڕێگەی پۆستەوە خۆی نیشاندا و لە کۆتایشدا نەیتوانی کیشەکانیان چارەسەر بکات.بنەمای کێشەکە لەڕاستیدا کارانەبونی پەڕلەمانتاریزمە بۆ گەورە سەرمایەداران و دەسەڵاتدارێتی لەسەدایەکەکان.حزبی دیموکراتەکانیش ئەگەرچی هەوڵ ئەدەن لەگەڵ گۆڕانی دیموگرافیدا خۆیان بگونجێنن بەڵام لە کۆتاییدا ئەویش کە لە چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتیەکان کە بەم بارودۆخەی ئێستا گەیشتوە بێتوانایە.لەدەست چونی پێگەی باڵا دەستی دەوڵەتی ئەمریکا لە ئاستی دونیادا،ئەزمەی ژینگە وئەمڕۆ تەنگژەی کرۆنا کەلە ئەمەریکا بێداد دەکات،ئەزمەی ئابوریش کە لەئاکامی بڵاو بونەوەی کرۆنا بەئەندازەیەک قوڵترو فراوانتر بوەتەوە،وبەکورتی نەبونی دڵنیایی ئابوری جەماوەری خەڵک وقەڵشتی گەورەی نێوان کێوی سامان و دۆڵی هەژاری کە لە کۆمەڵگەی ئەمریکادا زیاتر لە هەر وڵاتێکی ڕۆژئاوایی دەتوانرێت ببینرێت،ئەم کێشە بنەڕەتی و درێژخایەنە تەنها کێشەی کۆماری خوازەکان و گەورە سەرمایەداران نیە،کێشەی هەموو چینی دەسەڵاتداری ئەمەریکایە.ئەوەی کە لە بەرگی دژایەتی لەگەڵ پەنابەرو ڕەش پێست و دوژمنایەتی بێگانەکان وتەنانەت شۆڤێنیزمی دژی ژندا دەر ئەکەوێت لە ڕاستیدا ڕوبەڕو بونەوەی هەموو چینی دەسەڵاتدارە لەگەڵ بێ بەشترین وبێ ماف ترین و ماندوترین بەشی چینی کرێکاری ئەمەریکایە.ئەم کێشمەکێشەیە کەلە کۆتاییدا بزوتنەوەکانی وەکو بزوتنەوەی دەست بەسەرداگرتن و ئەمەوێت هەناسە بدەم و”می توو”لە ڕیزی خەڵک وجوڵانەوەی دەستەو تاقمە فاشیستەکانی لە بەرەی چینی دەسەڵاتداردا پێکهێناوە.

ئایندە لێرەدا بۆ کێیە؟
ترەمپ قوڕاوی کۆمەڵگەی ئەمەریکای هیناوەتە دەرەوە،بەڵام فاشیزم ناتوانێت ئایندەی ئەمەریکا پێکبهێنێ.ڕەوەندی بابەتیی گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتی وئابوری ودانیشتوانیەکانی ئەمریکا و لە ئاستی جیهانیشدا کلیلی چارەسەری کێشە بنەڕەتی و درێژ ماوەکانی جیهانی ئێمە لەدەستی جەماوەری خەڵکی کرێکارو کارکەر،لەدەستی لەسەدا٩٩کاندایە،داهاتوو بەدەست ئەو جەماوەری خەڵکەوەیە کە بزوتنەوەی دەست بەسەرداگرتنیان،لەگەڵ ئاڵای ئەمەوێت هەناسە بدەم و لەگەڵ داوای هەڵوەشاندنەوەی پۆلیس گۆشەیەک لە دەسەڵاتی خۆیان خستە بەرچاو.ترامپیزم بەرلەوەی نیشاندەری ڕێگە چارەی چینی دەسەڵاتدار بێت،نیشاندەری بێتواناییەتی لە چارەسەری کێشە بنەڕەتیەکاندا کە هەر ئێستاش لە سەدا ٩٩کانی نەک تەنها لە ئەمەریکا بەڵکو لە ئێران وسەرتاسەری جیهاندا هێناوەتە جوڵە.



٩\١\٢٠٢١
وەگێڕانی: کاوە عومەر

Previous
Next
Kurdish